Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

دوای تیرۆری سۆرانی مامه‌حه‌مه‌

Be First!
by August 1, 2008 گشتی

 دوای تیرۆری سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان درێژه‌ی ده‌بێت
 یان ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وه‌ێت ته‌سلیم به‌ئازادی بێت
 
 
 فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید  سویسرا
 faraidun_73@hotmail.com
 29/07/2008
 
 دوای ڕاچڵه‌کینی  دڵی هه‌موولایه‌کمان به‌تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس سۆرانی مامه‌حه‌مه‌له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیدا ،پێویسته‌ هه‌موولائه‌وه‌له‌خۆمان بپرسین که‌سۆرانی مامه‌حه‌مه‌له‌به‌رچی له‌سه‌رچ قسه‌یک درابه‌رگوله‌ی پیاوکوژه‌کانی ئازادی؛؛سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ تاوانباری ئه‌وه‌بوو که‌بکوژی پێشمه‌رگه‌  وبه‌شداری ئه‌نفالی کردووه یان وه‌ک گه‌نجێکی  ووشیار دڵ وهۆشی به‌وه‌گریاندوویه‌تی که‌شاره‌کی که‌رکوک  له‌ڕیزبه‌ندی ‌ شاره‌سه‌روه‌تمه‌نده‌کانی جیهانه‌،وه‌لی دیارده‌ی له‌شفرۆشی وپیاوانی شه‌هوانی ده‌سه‌ڵات،گه‌ندڵی وحیزب حیزببێنه‌ شاره‌که‌ی کردۆته‌ سیمبوڵی بێزاربوون وبێزله‌خۆکردنه‌وه‌
 
 سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ وه‌ک هه‌رکوڕێکی ئه‌م کوردستانه‌ زوو ناهه‌قی وبێ ده‌ربه‌ستیه‌کانی لێپرسراوان  ئه‌وی خسته‌ناو ئۆردووی ئه‌ونووسه‌ر وڕۆژنامه‌نووسانه‌ی ووتاره‌کانیان بۆ سه‌رپێخستنی ئازادی زیاتر و ده‌رباسکردنی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌ له‌ خنکان وخه‌فه‌ بوون به‌ده‌ست  هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌ـمڕۆ له‌ناوده‌سه‌ڵات وحیزب و حکومه‌تدا  خه‌بات ومێژوویه‌کی خوێناوی گه‌لێک که‌پڕیه‌تی  له‌خوێن وفیداکاری له‌ئاواره‌بوون وئه‌نفال ده‌که‌نه‌خزمه‌ت  به‌رژه‌وه‌ندی و حه‌زه‌شه‌خسییه‌کانیان،بۆیه‌ هه‌موولامان ده‌کرێت  تیرۆری سۆران به‌تیرۆری ووشه‌ و له‌چاڵنانی ئازادی گوزارشت بکه‌ین.ده‌کرێت بڵێین چیترده‌سه‌ڵات نایه‌ته‌ پای ئه‌وه‌ی په‌راوێزی ئه‌وئازادیه‌ی هه‌یه‌ قبوڵی بکات وبیکاته‌ جوانکردنی سکێچه‌ناشیرین وبێزراوه‌که‌ی له‌لای هاووڵاتیانی خۆی،. ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات  له‌به‌رامبه‌ر وێرانکردنی کوردستان  و کاراکته‌ره‌ مافیایی یه‌کانی ووڵات  بوه‌ته‌ کائینێکی تولێرانس ولێبوورده‌ له‌سه‌ر مه‌له‌فه‌کانی  به‌تاڵنبردنی سه‌روه‌ت وسامنی کوردستان، ئاودیووکردنی نه‌وتی خاو، نه‌بوونی ئاو وکاره‌با، بوونی هه‌زاران  ته‌ن له‌خۆراک وده‌رمانی به‌سه‌رچوو له‌کوردستان، ته‌نها یه‌ک ووشه‌ش ناڵێت،ته‌نهاکاراکته‌رێکی مشه‌خۆروتاڵانچی  ئه‌مڕۆ و ئه‌نفاڵچی دوێنێ  ناخاته‌سه‌رشانۆی لێپرسینه‌وه‌ و به‌رده‌م دادگایی جه‌ماوه‌ری ،هه‌موو ئه‌م ئاماژانه‌ش له‌که‌ڕ و کوێری ده‌سه‌ڵات  ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که‌ده‌سه‌ڵات خۆی به‌شێکی سه‌ره‌کییه‌ له‌هه‌موو ئه‌وبێ سه‌روبه‌ره‌یه‌ی یه‌خه‌ی به‌ژیان وگوزه‌رانی یه‌ک به‌یه‌کی کۆمه‌ڵگای کوردی گرتووه‌.؛ئه‌مڕۆ چیترناکرێت ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران  وتاره‌کانیان خاڵی بێت له‌ڕه‌خنه وباسکردنی ئه‌وفایلانه‌ی ڕاسته‌وخۆپه‌یوه‌ندی به‌ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌یه‌ وکه‌وتۆته‌ به‌رده‌م  قه‌پاڵی کاراکته‌ره‌ چڵێسه‌کانی ناوده‌سه‌ڵات وحیزب.؛
 
 زۆربه‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ به‌مه‌ررگی ناواده‌و چنگه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆرسۆرانی ڕۆژنامه‌نووسمان له‌ده‌ستچوو،به‌ڵام ڕاپۆت وڕه‌خنه‌کانی  سۆران وئازدی ووتن بۆبه‌دادگایی کردنی هه‌مووئه‌وانه‌ی له‌دوێنی دا له‌به‌ره‌ی خیانه‌ت و له‌ئه‌مڕۆش دا له‌به‌تاڵنبردنی سه‌روه‌ت وسامانی ووڵات به‌شدارن وخه‌ریکه‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کمان بۆبه‌رهه‌م دێنن  که‌نوقمی گه‌ندڵی ئیداری و ئه‌خلاقی وسیاسییه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌،؛ چیترچاکتره‌ ده‌سه‌ڵات له‌قازانجی خۆی وئه‌زموونی کوردی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌ که‌م ده‌ست وده‌سته‌پاچه‌ نه‌وه‌ستێت و تیرۆری سۆران بکاته‌ ده‌سپێکی به‌خۆداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌موولایه‌نه‌کانی ژیانی خه‌ڵک  ‌
 
 

Previous
Next

Leave a Reply