دوای 25 ساڵ له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هاوڵاتیانی ئه‌و شاره چۆن بیر ئه‌كه‌نه‌وه؟
ڕاپرسی
وه‌ك ده‌سپێشخه‌ریه‌كی نوێ بۆ یادی پڕ ناسۆری 25 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ، به‌گرنگمان زانی ڕاپرسیه‌ك له‌ناو سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ئه‌و شاره‌دا ئه‌نجام بده‌ین و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌رفه‌تێك بدرێت به هاوڵاتیان بۆچونی خۆیان له‌باره‌ی چه‌ندین پرس و بابه‌تی گرنگی خزمه‌تگوزاری و ژیاری ڕابوردوو داهاتویانه‌وه بخه‌نه ڕوو ، وه هه‌وڵیش دراوه ئاراسته‌ی پرسیاره‌كان به‌جۆرێك له جۆره‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنێك بێت بۆ ئه‌دای ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان له ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌دا .
وه‌ك ڕادیۆی ده‌نگی نوێ و هاوكارانمان له ڕێكخراوی سپی بۆ ناوچه كیمیابارانكراوه‌كان و تیمێكی خۆبه‌خشی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه كه ئه‌م كاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داوین ته‌نها مه‌به‌ستمان بوه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاپرسیه‌وه ڕۆڵێكمان هه‌بێت له گه‌یاندنی ده‌نگ و داخوازیه‌كانی هاونیشتمانیانمان له‌م شاره خۆشه‌ویسته وه‌ك مافێكی سه‌ره‌تایی خۆیان به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی به‌رانبه‌ریان ئه‌نجامدراوه ، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی هه‌موو هاوڵاتیه‌ك شایه‌نی خزمه‌تگوزاریه له هه‌ر جێ و شوێنێكی دیكه‌دا بێت .
داواكارین كه سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه راسته‌وخۆ ئاماژه‌یان پێدراوه ئه‌م ڕاپرسیه به هه‌ند وه‌ربگرن و كار له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانی بكه‌ن بۆ سوودی گشتی و هیوادارین هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌سك بۆ ئه‌م ڕاپرسیه ئه‌نجام نه‌كرێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دیكه‌وه دانرێت .
ڕادیۆی ده‌نگی نوێ
ڕێكخراوی سپی بۆ ناوچه كیمیابارانكراوه‌كان
كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش و هاوڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه
6-3-2013
ناساندن : راپرسییه‌كه له2500 فۆرم پێكهاتبوو كه له لایه‌ن تیمێكی خۆبه‌خشی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌نجامدرا ، فۆرمی راپرسییه‌كه له 13 پرسیاری سه‌ره‌كی‌و 45 پرسیاری لاوه‌كی پێكهاتبوو كۆی گشتی پرسیاره‌كان 58 پرسیاربوون كه ئاراسته‌ی هاوڵاتیان كراوه. ئه‌م پرۆژه‌یه دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی ئیداری ناوچه‌كه‌وه له 20/12دا ده‌ستی پێكردو له 25/2دا كۆتایی هات ، له‌سه‌ره‌تادا ڕامانگه‌یاند كه 5000 فۆرم پڕ ئه‌كرێته‌وه وه‌ك سومبولێك بۆ شه‌هیدانی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه به‌ڵام به‌داوای لێبوردنه‌وه به‌هۆی قه‌باره‌ی فۆرمه‌كان نه‌توانرا كۆی فۆرمه‌كان پڕ بكرێته‌وه .
ئامانجی راپرسییه‌كه :
1- دواندنی خه‌ڵكی شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌خۆو به‌بێ هیچ سانسۆرێك بۆ ده‌ربڕینی ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به گرنگترین ئه‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به دۆزی هه‌ڵه‌بجه‌و خودی تاوانه‌كه‌و ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه جێی هێشتوونو ئه‌و كارانه‌ی كه كراون‌و ئه‌و كهموكورتیو كه‌مته‌رخه‌میانه‌ی له‌و بواره‌دا هه‌بووه
2- زانینی ئاستی رازیبوونی هاوڵاتیان له خزمهنگوزارییهكان.
3- به‌شداریپێكردنی هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه له چۆنێتی یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
گرفته‌كان
هه‌ر كارێك ئه‌نجامبدرێت بێ كهموكورتیو گرفت نابێت ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌ش چه‌ند گرفتێكی ڕووبه‌ڕو بویه‌وه كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
1- زۆری پرسیارهكانو گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی فۆڕمه‌كه كه كاتێكی زۆری ده‌ویست پڕبكرێته‌وه . ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به گشتگیری ئهوزانیاریانهوه هه‌یه كه فۆڕمه‌كه له‌خۆی گرتووه‌و ناكرێت فه‌رامۆشبكرێت به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه یه‌كه‌مین ڕاپرسیه به‌م شێوازه ئه‌نجامبدرێت .
2- كه‌می كاتی ئه‌نجامدانی ڕاپرسیه‌كه كه به‌هه‌موو كاتهكهوهو تا ئه‌مڕۆ كه ڕاپرسیه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت كه‌متره له 75 ڕۆژ كه ئه‌مه‌ش كاتێكه زۆر كه‌مه بۆ ڕاپرسیه‌كی له‌م شێوازه كه ده‌بێت ماوه‌كه‌ی له 4 مانگ كه‌متر نه‌بێت .
3- به هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه دروست بووه له نێوان حكومهتو ڕێكخراوه‌كاندا به‌جۆرێك هه‌ندێك خه‌ڵك متمانه‌ی به هیچ جۆره چالاكیه‌ك نه‌ماوه زۆرێك له هاوڵاتیان ئاماده‌نه‌بوون فۆڕمه‌كه بخوێننه‌وه‌و پڕیبكه‌نه‌وه ، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به هۆشیاریه‌وه هه‌یه .
4- سه‌رقاڵی ئه‌ندامانی تیمه‌كه به كاری تایبه‌تی خۆیانه‌وه ، ئه‌مه‌ش مایه‌ی شانازیه بۆیان له‌پاڵ سهرقاڵیهكهیاندا به‌گیانی به‌رپرسیارێتیه‌وه ئه‌م ئه‌ركه گرنگه‌یان له ئه‌ستۆ گرت كه به‌هۆی دڵسۆزیهكهیانهوه نه‌بوایه ئه‌م كاره به‌م شێوازه‌ی ئێستا به ئه‌نجام نه‌ده‌گه‌یشت .
ناوی به‌شداربوان :
1- دلاوه‌ر حیده‌ر
2- قیصر رحمن
3- ڕه‌نگین سلام
4- سارا سلام
5- هیرۆ وه‌كیل
6- ئامانج كه‌مال
7- رابه‌ر حیده‌ر
8- ئاراس نه‌وزاد
9- دیلان شاوه‌یس
10- زكریا حمه سعید
11- كۆساڵان ابوبكر
12- دلاوه‌ر بامۆكی
13- جمال عبدالقادر
14- پێشڕه‌و محمد
ناوی به‌شداربوان له تۆمار كردنی فۆرمه‌كان :
1- هێرۆ وه‌كیل
2- سارا سه‌لام
3- ئامانج كه‌مال
4- ئه‌میره فتاح
5- چنور كه‌ریم
6- هێرۆ محمد
7- كه‌وسه‌ر خالید
8- كۆساڵان ابوبكر
9- قیصر رحمن
” دانا جمیل ” جیاكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆتایی ڕاپرسییه‌كه .
ده‌رئه‌نجامه‌كان
به‌شی یه‌كه‌م: دیمۆگرافی
به‌شداری ره‌گه‌زی:
سه‌باره‌ت به به‌شداربوانی راپرسییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ره‌گه‌زی نێر‌و مێ له كۆی 2500 به‌شداربوو 1359یان له ره‌گه‌زی نێرن‌و هه‌روه‌ها 1118
بهشداربویش له ره‌گه‌زی مێینه‌ن‌و 23 بهشداربویش ئاماژه‌یان به ره‌گه‌ز نه‌كردووه.
واتا به رێژه‌ی 54.36% نێر‌و به رێژه‌ی 44,72% مێو به رێژه‌ی 0,92% نه‌زانراو كۆی به‌شداربوانی راپرسییه‌كه پێكده‌هێنن.
ته‌مه‌نی به‌شداربوان:
178 له ته‌مه‌نی 12 بۆ 18 ساڵ به‌شداریكردووه كه ده‌گاته رێژه‌ی 6.72%
414 به‌شداربوو ته‌مه‌نیان له 18 بۆ 25 ساڵیدایه كه ده‌كاته رێژه‌ی 16.56%
345 به‌شداربوو ته‌مه‌نیان له نێوان 25 بۆ 30 ساڵیدایه كه ده‌كاته رێژه‌ی 13.8%
213 له‌نێوان 30 بۆ 35 ساڵیدان كه ده‌كاته رێژه‌ی 8.52%
158 به‌شداربوو ته‌مه‌نیان له‌نێوان 35 بۆ 40 ساڵیدایه كه ده‌كاته رێژه‌ی 6.32%
230 به‌شداربوو له سه‌رو 40 ساڵییه‌وه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 9.2%
962 به‌شداربوو ته‌مه‌نیان دیاری نه‌كردووه كه ده‌كاته رێژه‌ی 38.48%
ئاستی خوێندن:
باكگراوندی خوێندنی به‌شداربوان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌شداربوون به جۆرێك كه 62 به‌شداربوویان نهخوێندهوارنو 82 ته‌نها ده‌توانن بخوێننه‌وه‌و 67یان ده‌توانن خوێندنه‌وه‌و بنوسن‌و 282 به‌شداربویان سه‌ره‌تاییان ته‌واوكردووه‌و363 له ئاستی ناوهندیدانو 463 ئامادهییو 557 په‌یمانگاو 515 زانكۆ‌و
39 ماسته‌ر و 3 دكتۆرا و 67 بهشداربویش ئاماژه‌ی به ئاستی خوێندن نه‌داوه.
باری خێزانی
191 به‌شداربووی راپرسییه‌كه ئاماژه‌یان به باری خێزانی نه‌كردووه كه ده‌كاته رێژه‌ی 7.64%، هه‌روه‌ها 1036 به‌شداربوو سه‌ڵتن كه ده‌كاته رێژه‌ی 41.44% هه‌روه‌ها 1273 خێزاندارن كه رێژه‌ی 50.92%ی راپرسییه‌كه.
به‌شی دووه‌م: پرسیاره بنه‌ره‌تییه‌كان
یه‌كه‌م: وه‌ك هاوڵاتییه‌كی نیشته‌جێی هه‌ڵه‌بجه، تا چه‌ند له ئاوی خواردنه‌وه رازیت؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا 1671 به ئه‌رێنی وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 66.84%ی به‌شداربوان، هه‌روه‌ها 773 به‌شداربووی راپرسییه‌كه به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 30.92%ی به‌شداربوان، 34 به‌شداربوش به نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 1.36%ی به‌شداربوان و هه‌روه‌ها 22 بهشداربویش هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.88%.
دووه‌م: تا چه‌ند له كاره‌بای نیشتمانی رازیت؟
1577 به‌شداربوو به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی 63.08% هه‌روه‌ها 870 به‌شداربوو كه ده‌كاته رێژه‌ی 34.8% به نه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها 22 به نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه 31 بێوه‌ڵامه
سێیه‌م: تا چه‌ند له پاكوخاوێنی شاره‌كه‌ت رازیت؟
1108 به‌شداربوو به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 44.32% .
1392 نه‌رێیه كه ده‌كاته رێژه‌ی 53.16%
به‌شی سێیه‌م: به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت.
یه‌كه‌م: تا چه‌ند له پرۆژه‌كانی حكومه‌ت رازیت كه بۆ هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدراون
1106 به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 44.24%ی به‌شداربوان. هه‌روه‌ها 1288 به‌شداربوو به نه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته 51.52% ، 72 به نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه 2.88% هه‌روه‌ها 34 بێوه‌ڵامن به رێژه‌ی 1.36%
دووه‌م: تا چه‌ند ده‌سه‌ڵات به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێكردووه؟
179 ده‌ڵێن به‌زۆری به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێكراون كه ده‌كاته رێژه‌ی 9.16%ی به‌شداربوان. هه‌روه‌ها 1436 به‌شداربوو ده‌ڵێن زۆر به‌كه‌می به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێكراون كه ده‌كاته رێژه‌ی 57.44%ی راپرسییه‌كه.
هه‌روه‌ها 631 به‌شداربوو ده‌ڵێن هیچ كام له به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێنه‌كراون كه ده‌كاته 25.24%ی به‌شداربوان، 191 به‌شداربوو ده‌ڵێن نازانم كه ده‌كاته رێژه‌ی 7.64%، هه‌روه‌ها 63 بهشداربویش وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 2.52%ی به‌شداربوان.
به‌شی چواره‌م: سه‌باره‌ت به یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
یه‌كه‌م: ئایا ساڵانه به‌شداری یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌یت؟
732 به‌شداربوو ده‌ڵێن به‌ڵێ كه ده‌كاته رێژه‌ی 29.28%، هه‌روه‌ها 735 ده‌ڵێن هه‌ندێكجار 29.4% هه‌روه‌ها 861 ده‌ڵێن نه‌خێر كه ده‌كاته رێژه‌ی 34.44%و 172 به‌شداربوو بێوه‌ڵام بوون كه ده‌كاته رێژه‌ی 6.88%
سه‌رنج: هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی ئه‌وانه به‌زۆری بۆ ئه‌م هۆكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه :
1- به‌حیزبیكردنی یاده‌كه 2- به‌ڵێن دهدرێو جێبه‌جێناكرێت 3- یادێكی ڕهمزیهو ته‌نها بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ڕۆژه‌یه .
دووه‌م: كێن ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ساڵانه یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌نه‌وه؟
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره 205 به‌شداربوو ده‌ڵێن گشت حیزبه‌كان به‌یه‌كه‌وه یاده‌كه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 8.2%ی به‌شداربوان
هه‌روه‌ها 647 به‌شداربوو ده‌ڵێن ته‌نها حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات یاده‌كه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 25.88% هه‌روه‌ها 117 ده‌ڵێن حكومه‌ت به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی كه ده‌كاته 4.68% .
100 به‌شداربوو ده‌ڵێن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نین كه ده‌كاته رێژه‌ی 4% و 96 كه‌س ده‌ڵێن گروپی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ كه ده‌كانه رێژه‌ی 3.8%
هه‌روه‌ها 254 به‌شداربوو ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه پێكه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 10.16% و 1081 به‌شداربوویش وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 43.24%ی به‌شداربوان.
سێیه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به شێوه‌ی ساڵانی رابردوو؟
479 به‌شداربوو به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێَژهی 19.08% هه‌روه‌ها 450 ده‌ڵێن مامناوه‌ند كه ده‌كاته رێژه‌ی 18% و 739 به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كانه رێژه‌ی 29.56% هه‌روه‌ها 66 به‌شداربوو به نازانم وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته 2.64% هه‌روه‌ها 766 بێوه‌ڵامه كه ده‌كاته 30.64%
چواره‌م: ئه‌دای یه‌كه‌ی به‌ڕێوه بردنی هه‌ڵه‌بجه له به‌رێوه‌بردنی یاده‌كه‌دا؟
512 وهلامهكهیان ئهرێیهو كه ده‌كاته رێژه‌ی 20.48% و 503 وه‌ڵامه‌كه‌ی مامناوه‌نده كه ده‌كاته 20.12% هه‌روه‌ها 631 به‌شداربوو به نه‌رێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 25.4% و هه‌روه‌ها 81 به‌شداربوو به نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 3.24% هه‌روه‌ها 773 به‌شداربوو وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته 30.92%
پێنجه‌م: ئه‌دای كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه.؟
640 به‌شداربوو به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 25.6%
هه‌روه‌ها 465 مامناوه‌نده كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 18.6%و 545 به‌شداربوو ده‌ڵێن به نه‌رێیی باسی ئه‌دای كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 21.8% هه‌روه‌ها 71 به‌شداربوو به نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 2.84% و 779 به‌شداربوو وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 31.16%
شه‌شه‌م: رۆڵی راگه‌یاندنه‌كان
944 به‌شداربوو به ئه‌رێنی باسی رۆڵی راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 37.76% هه‌روه‌ها 451 به‌شداربوو رۆڵی راگه‌یاندنه‌كان به مامناوه‌ند وه‌سف ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 18.04%
322 به‌شداربوو رۆڵی راگه‌یاندنه‌كان به نه‌رێیی باس ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 12.88% هه‌روه‌ها 23 به‌شداربوو به نازانم وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 0.92% و 691 به‌شداربوو وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 27.64%
حه‌وته‌م: هه‌وڵی به‌رپرسان له به جینۆساید ناساندنی هه‌ڵه‌بجه؟
493 به ئه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 19.72% و 364 ده‌ڵێن مامناوه‌نده كه ده‌كاته رێژه‌ی 14.56% هه‌روه‌ها 789 به‌شداربوو به نه‌رێنی باس له هه‌وڵی به‌رپرسان ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 31.56% و هه‌روه‌ها 69 ده‌ڵێن نازانم كه ده‌كاته 2.76% و 785 كه‌س بێوه‌ڵامه كه ده‌كاته رێژه‌ی 31.4%
هه‌شته‌م: رۆڵی رێكخراوه‌كانی ناوخۆ
547 به ئه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 21.88% و 429 به مامناوه‌ند وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 17.16% هه‌روه‌ها 668 به سلبی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 26.4% و 88 ئه‌ڵێن نازانین به رێژه‌ی 3.52% و 768 به‌شداربووش بێوه‌ڵامن كه ده‌كاته رێژه‌ی 30.72%
نۆیه‌م: رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه له به‌جینۆساید ناساندن
674 به‌شداربوو به ئه‌رێنی وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 26.96%
367 به‌شداربوو ده‌ڵێن رۆڵی رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه له به جینۆساید ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌دا مامناوه‌ند بووه كه ده‌كاته رێژه‌ی 14.68%
هه‌روه‌ها 521 به‌شداربوو به نه‌رێنی باسی رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 20.84% هه‌روه‌ها 167 به‌شداربوو ده‌ڵێن نازانین كه دهكاتی رێژه‌ی 6.68% و هه‌روه‌ها 771 به‌شداربوو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته 30.84%
به‌شی پێنجه‌م: پرۆژه‌كانی حكومه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه.
یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان
به‌پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی برینداران 826 به‌شداربوو به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 33.04%
هه‌روه‌ها 764 به‌شداربوو به نه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 30.56%ی به‌شداربوان هه‌روه‌ها 64 به‌شداربوو به نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 2.56% و هه‌روه‌ها 846 به‌شداربوو بێوه‌ڵامه كه ده‌كاته رێژه‌ی 33.84%
دووه‌م: قه‌ره‌بووی مادی‌و مه‌عنه‌وی خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتوو.
676 به‌شداربوو به ئه‌رێنی باسی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 27.04% هه‌روه‌ها 962 به‌شداربوو به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 38.48% هه‌روه‌ها 99 به‌شداربوو به نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 3.96% هه‌روه‌ها 763 كه وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته 30.52%
سێیه‌م: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌لاوه‌كان.
566 به‌شداربوو به ئه‌رێنی باس له ئاوه‌دانكردنه‌وه كه‌لاوه‌كان ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 22.64% و 1076 به‌شداربوو به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 43.04% هه‌روه‌ها 54 به نازانم وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 2.16% هه‌روه‌ها 804 بێوه‌ڵام كه ده‌كاته رێژه‌ی 32.16%
چواره‌م: له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ی به جینۆساید ناساندووه.
544 به‌شداربوو به هه‌وڵی داوه‌و جددی بووه كه ده‌كاته رێژه‌ی 21.76%
983 به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و پێیان وایه كه‌مته‌رخه‌مبووه كه ده‌كاته 39.32% و 199 ده‌ڵێن نازانین كه ده‌كاته رێژه‌ی 7.96% هه‌روه‌ها 774 بێوه‌ڵامه كه ده‌كاته رێژه‌ی 30.96%
پێنجه‌م: سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی له شاره‌كه‌دا دروستكردووه؟
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره 226 به‌شداربوو به ئه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 9.04% هه‌روه‌ها 1106 به‌شداربوو به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 44.24% و هه‌روه‌ها 336 به‌شداربوو به نازانم وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 13.44% و 832 به‌شداربوو وه‌ڵام ناده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 33.28%
شه‌شه‌م: دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و به‌ركه‌وتوانه‌ی كه خانه‌واده‌یان نه‌ماوه؟
476 به‌شداربوو به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 19.04% هه‌روه‌ها 1036 به نه‌رێیی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 41.44%
197 ده‌ڵێن نازانین كه ده‌كاته رێژه‌ی 7.88% و 791 وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 31.64%
حه‌وته‌م: چاككردنی رێگاوبان.
844 به‌شداربوو به ئه‌رێنی باس له چاككردنی رێگاوبانه‌كان ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 33.76% و 824 به نه‌رێنی باس له چاككردنی رێگاوبانه‌كان ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 33% هه‌روه‌ها 37 ده‌ڵێن نازلنین كه ده‌كاته رێژه‌ی 1.32% و 795 به‌شداربوو بێوه‌ڵامن كه ده‌گاته رێژه‌ی 31.8%
شه‌شه‌م: دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون؟
747 به‌شداربوو به ئیجابی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 29.88% هه‌روه‌ها 890 به‌شداربوو به نه‌رێنی باس له چاككردنی رێگاوبانه‌كان ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 35.92% هه‌روه‌ها 52 به‌شداربوو ده‌ڵێن نازانین كه ده‌كاته رێژه‌ی 2.08% و 811 به‌شداربوو بێوه‌ڵامن كه ده‌گاته رێژه‌ی 32.44%
حه‌وته‌م: كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌و زانكۆ
1005 به‌شداربوو به ئیجابی باس ده‌كه‌ن كه ده‌كاته رێژه‌ی 40.2% هه‌روه‌ها 652 به‌شداربوو به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 26.08% و 37 به‌شداربوو به نازانم وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 1.48% هه‌روه‌ها 806 به‌شداربوو وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 32.24%
هه‌شته‌م: زیادكردنی معاش
828 له به‌شداربوان به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 33.12% هه‌روه‌ها 754 له به‌شداربوان به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 30.16% و100 له به‌شداربوان به نازانم وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 4% هه‌روه‌ها 818 وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ناده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 32.72%
نۆیه‌م: پێدانی موچه‌ی مانگانه بۆ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی؟
1006 له به‌شداربوان به ئه‌رێ وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه ده‌گاته رێژه‌ی 40.24% هه‌روه‌ها 548 له به‌شداربوان به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌گاته رێژه‌ی 21.92% و 146 له به‌شداربوان ده‌ڵێن نازانین كه ده‌كاته رێژه‌ی 5.84% هه‌روه‌ها 800 به‌شداربوو هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌گاته رێژه‌ی 32%
ده‌یه‌م: چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
790 به‌شداربوو به ئه‌رێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 31.6% هه‌روه‌ها 821 له به‌شداربوان به نه‌رێ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 32.84% و 104 به‌شداربوش به نازانم وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 4.16% هه‌روه‌ها 785 به‌شداربوو بێوه‌ڵامن كه ده‌كاته رێژه‌ی 21.4%
یازده‌هه‌م: به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه
252 به‌شداربوو بڕوایان وایه ده‌سه‌ڵات جدی بووه له به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه كه ده‌كاته رێژه‌ی 10.08% هه‌روه‌ها 1237 به‌شداربوو بڕوای وایه ده‌سه‌ڵاتی كوردی جدی نییه له به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه كه ده‌كاته رێژه‌ی 49.48% و 181 به‌شداربوش وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 7.24% و 830 به‌شداربوو وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 33.2%
دوازده : به بۆچونی تۆ له‌مه‌ودوا كێ هه‌ستێت به ئه‌نجامدانی یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه؟
308 به‌شداربوو ده‌ڵێن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه ده‌كاته رێژه‌ی 12.32% هه‌روه‌ها 285 ده‌ڵێن حكومه‌ت كه ده‌كاته رێژه‌ی 11.4%
39 به‌شداربوو ده‌ڵێن ته‌نها پارته سیاسییه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات كه ده‌كاته رێژه‌ی 1.56% و 108 به‌شداربوو ده‌ڵێن هه‌موو پارته سیاسییه‌كان كه ده‌كاته رێژه‌ی 4.32%
263 به‌شداربوو ده‌ڵێن كه‌سوكاری قوربانییه‌كان یاده‌كه بكه‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 10.52% هه‌روه‌ها 610 به‌شداربوش ده‌ڵێن هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه یاده‌كه بكه‌نه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 24.4% و 887 به‌شداربوو بێوه‌ڵامه كه ده‌كاته رێژه‌ی 35.48%
سیازده: له‌مه‌ودوا چۆن یاده‌كه بكرێته‌وه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیاریكرابوو كه هه‌ر به‌شداربوویه‌كی راپرسییه‌كه بۆی هه‌بووه 3 هه‌ڵبژارده ده‌ستنیشان بكات بكات به‌م جۆره:
506 به‌شداربوو ده‌ڵێن چالاكی هونه‌ری ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ها 1116 ده‌ڵێن شوێنه‌واری كیمیاباران نمایش بكرێت‌و دۆكیومێنته‌كان پیشان بدرێن.
1079 به‌شداربوو ده‌ڵێن پێویسته لیژنه‌یه‌ك دروستبكرێت بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له یاده‌كاندا ده‌درێن. هه‌روه‌ها 207 هاوڵاتیش ده‌ڵێت سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه بكرێت‌و 66 به‌شداربووش ده‌ڵێن ته‌نها به‌وتار یاده‌كه بكرێته‌وه.