Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

دوا هەناسە

Comment
by April 16, 2008 ئەدەب

    عەبدولوەهاب شوانى…..

 منیش دەڕۆم
 بۆ شارى پەپو سلێمانان
 بۆ نێو ڕەزى ئەڤین
 بۆ ڕەنینى میوەى عەشق
 لەگەڵ خاڵ خاڵۆكەیەك دەچم
 تا دوا خاڵى غەریبى
 تا بنەوەى ئاگردانى تەنیایى
 تا كۆچەى سۆز
 تا ئە پەڕى لەززەتى ماچ
 لەگەڵ هەوەسى گەردەلوولێك
 تا سنوورى لە بیرچوونەوە
 منیش دەڕۆم
 ئەوەى لێرە دەمێنێتەوە
 پیاسەیەكە لە بەردەرگاى یادى تۆوە
 تا سەرە كۆڵانى نووستن
 تابڵۆى چاوەزارێكە لە بەرگى
  ئەلبوومەكەتەوە
 دەمىَ سەوزم دەكا
 تا دوا چڵى لە خۆبایبوون
 دەمىَ ڕەشم دەكاتەوە و دەمبا
 تا تەڕاتى غەم
 لەگەڵ جانتایەكى بەتاڵ لە عەشقى تۆ و
 دوو گیرفانى پڕ لە هەواى بێكەسى
 تا كۆتایى ئەو داڵغانەى
 لە نێو ڕەنگى خۆتەوە قوتم دەدەن
 بۆ دۆزینەوەى بڕە تیشكێك و
 چنگ كەوتنى سەفتە مروارییەك
 تا دوا هەناسەى هومێد
 بەدواى پەڕوباڵى ئەوینتەوە
 منیش دەڕۆم 
               عەبدولوەهاب شوانى
 
abdulshwany@yahoo.com
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply