دووری … هێمن علی
Closed
هه‌ناسه‌كه‌م…
وانه‌زانی بیرت ناكه‌م, ئه‌و ساتانه‌ی كه په‌نهانی
پرشنگی ده‌یجووری ژینم و ترپه‌ی دڵی خه‌یاڵمی
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه تۆم دیوه ,ژیانم (نه‌یلۆفه‌ر)* ئاسایه
ڕۆح و دڵ و هه‌ست و هۆشم,به یادی تۆ له‌م ژینایه
كه ئه‌تبینم ڕووخۆش و گه‌ش, كه‌لیم دووری مات ومه‌لوول
ڕێك وه‌ك قژت , كه ڕۆژێ خاوه و ڕۆژێك لوول
ده‌من چی بكه‌م؟! كه‌سێ نیه له‌م دووریه به بینینی دڵخۆشبم و
تۆزێك شێوه‌ی له‌تۆ بچێ
بۆیه ڕۆحم دێته سه‌ما بۆ ئه‌و كیژانه‌ش , كه‌شێوازی له‌چكه‌كانیان
له هی هاورێكه‌ی تۆ ئه‌چێ!
*نه‌یلۆفه‌ر:گوڵێكی شینه له‌ناو ئاودا ئه‌ڕوێ , له‌كاتی خۆرهه‌ڵهاتن سه‌ر له ئاو دێنێته ده‌روو كاتی خۆر ئاوابوون ده‌چێته‌وه ناو ئاوه‌كه
He.mn.88@hotmail.com