دوور و نزیک … ڕێناس جاف
من گیانێکی بێ سره‌وت و تۆش ڕۆحێکی سه‌رگه‌ردان
من زه‌ریایه‌کی تووش و تۆش خه‌یاڵێکی وێران
من کائینێکی سه‌رشێت،تۆش ناخێکی په‌رێشان
من وێڵی دوای چاره‌نووس،تۆش عه‌وداڵی نیشتمان
من هه‌میشه سه‌رکێش و تۆش هێور وه‌کوو ئینسان
من ناخێکی پڕ حه‌ز و تۆش حه‌زت هه‌ر کوردستان
من سه‌وداسه‌ری عه‌شق و تۆش عاشقی دڵداران
من “شه‌م”ه‌که‌ی لای “وه‌لی” و تۆش “فه‌رهاد”ی “شیرین”خان
من هه‌ر دوور دوور ڕێ ئه‌بڕم،تۆش ئه‌ڕۆی ڕوو له یاران
من ئه‌پسێنم گشت په‌تێک،تۆش له‌بن په‌تی داران.
ورده‌سه‌رنجێک: ئه‌م هۆنراوه‌یه ئیشاره‌تێکه بۆ سه‌ربرده‌ی دوو ئه‌وینداری ئه‌م سه‌رده‌مه .کیژه‌کوردێکی سه‌رشێت و یاخی و هه‌ڵوه‌دای دوای چاره‌نووسێکی نادیار و کوڕه‌کوردێکی شه‌یدای مرۆڤاێتی و سه‌وداسه‌ری نیشتیمان .
تاران
8ی به‌فرانباری 2712