Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
دووهەنگاوى قاچاخ

دووهەنگاوى قاچاخ

Closed
by March 27, 2008 ئەدەب

  یوسف عەبدولڵا…..

 بەرلەوەى هەنگاوەكانمان قاچاخ بكەن
 بەر لەوەى لەگەڵا وەریوەكانى پایزى ووشەدا نغرۆبین
 وەرەو ئاورێك لەو درەختە بدەینەوە
 كەبەهەموو تەمەنى سێبەرەكەى بەعشق بەخشى
 بەڵام زۆربآ دەسەڵاتانە لەبەردەم
 لەبەردەم جەنگو ئاڵۆزىو گێژەڵوكەكانى پایزدا
 بەرەنگێكى زەردوو بەجوڵەیەكى ماتەم
 وەكو مەرگى فریشتەیەك
 هەڵوەریە سەر بەرماڵى ئەو
 عاشقەى كەلەحاڵەتى عیشقدا
 نزاى پێەوەبوونى دەكرد
 هەروەكو دواهاوارى بەرەو مەرگ چوون
 زۆربێباكانە نەك روومەتى
 كۆشیشى پردەبێت لەفرمێسكى
 ئەودارانەى كەباوەشێكیان نەماوە بۆلێك ئاڵان
 بەچاوە ئاڵۆسكاوەكانى ووڵاتى
 غەمو بارووت دەڵێت:ئەى نیگا
 خومارەڕاپێچكراوەكانى ئێوارە
 ئێوەدەبێت ئاشنام كەن بەرەنگ
 چونكە ئەو..
 هەرگیز نەی ویستووە لەچاوم دەربچآ
 هەورەكان رێگەى هاوارەكانیان گرتووە
 تانەگەنە ئەو..
 ئاخر بۆئاوێزان بوونى ئەم دوو رۆحە
 كەى سزا ئاوادەبێت!؟
 تكادەكەم، بەهەورێك سزامان مەدە
 كەئێمە پێویستمان بەبارانەكەیەتىو
 ئەویش تەنهالەسەرەوە هەرەشەمان لێدەكات!
 ئێمە لەبەردەم ئەم تۆفانى وەرینەدا
 ناسكیمان گەیشتووەتە ئەورادەیەى
 بەووردترین نمەى باران تەڕدەبینو
 دەبین بەئاو..
 بەكزترین تیشكى خۆریش
 دەبین بەسووتوو..
 ئێمە ئەمانەوآ چاولەسروشتى تۆبكەین
 ئاسمانێك دروست بكەین لەفراوانى بۆئەوەى
 گەورەترین باوەشمان هەبێت بۆ ئاوێزان بوون
 حەزلەژووانى بەر بارانێك دەكەین
 كەدڵۆپەكانى
 تەنها لەسنوورى ئاسمانى ئێمەدا ببارێت
 ئەزانم گەرسۆزى پێكەوەبوون نەبآ
 گوێمان لەهیچ ئاوازێك نابآ..
 گەرخۆرى سەر جەستەى یەكترى نەبآ
 ئاشناى هیچ سێبەرێك نابین..
 من ئەوئێوارانەم خۆش دەوێ كەخۆر
 سێبەرەكەت ئاراستەى من دەكات..
 هەموو ئەو بەیانیانەم خۆش دەوآ كەتیایدا
 لەدەركەوتنى خۆر بەئاگامو یەكەم بەیانى باش
 من پێت دەڵێم..
 تۆش بەباوەشێك گەڵاى وەریوەوە
 خۆزگە بەودرەختانەدەخوازى كە
 لەم ووڵاتە هەڵپروزاوەدا هەر سەوزنو
 شانازى بەلێزمەى بارانەوە ئەكەن
 منو تۆش هێشتا
 قوڕاوى كەلاوەكانمان بەپێڵاوەكانمانەوەیەو
 روخساریشمان لەگۆلاوەكانى بەرپێماندا
 گەڵایەكى وەریو دەیشێوێنێت
 تاوەكودوارەنگى هەڵوەریوى خۆمان ببینین.
 
 
gryanek@yahoo.com
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.