Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
دوو ده‌نكه‌ هه‌نار …. حه‌مه‌ سه‌عید زه‌نگنه‌

دوو ده‌نكه‌ هه‌نار …. حه‌مه‌ سه‌عید زه‌نگنه‌

Closed
by September 9, 2009 چیرۆک

             کورتیله‌ چیرۆک                                               

    (……….)
له‌ ژێر ساباتێكدا، حه‌وتَ و هه‌شت پێكدا هه‌ڵقژان، له‌ هه‌مبه‌ردا دوو چیمه‌ن گڕیان گرت و، دوو كانیاوی هیشك ئاویان تێزا.

 

(………..)
چووزه‌ره‌ ڕێواسێك له‌ پێده‌شتێكدا ئاوێته‌ی هه‌ڵاڵه‌ی گوڵه‌ هێرۆیه‌ك بوو، گوڵاله‌یه‌ك چاوی هه‌ڵێنا.

       (……….)
دوو هه‌رمێ كێویله‌ له‌ شه‌قامێكدا خۆیان دایه‌ به‌ر خۆر، مۆزێكی كۆنه‌ ساڵ، له‌ عه‌مارێَكی نوته‌كه‌وه‌ كه‌وته‌ نزگره‌دان.

      (……….)
توتڕكێك له‌ په‌نای دره‌ختێكدا ختووكه‌ی گووڵوكه‌ هه‌نارێكیدا، مایۆنیزێك له‌ كوپه‌یه‌كی سركه‌وه‌ كه‌وته‌ مه‌له‌وانێ.

(………)
دوو مۆبایل له‌ حه‌مامێكدا سۆزیان ده‌گۆڕییه‌وه‌، دوو ئافه‌ریده‌ی نێرو مێ خوسان.

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.