دوو كورتیله چیرۆك … حه‌سه‌ن مسته‌فا
1- نیگاره‌كه‌ی ئاراپخا، پڕ له سێ‌و
خۆان ئاماده‌ده‌كرد بۆ پێشبڕكێی پیشانگایه‌ك، ئاراپخا بیری له‌نیگارێك ده‌كرده‌وه جیاواز… نیگارێك له‌تێكه‌ڵه‌ی راسته‌هێڵی بیركاری و وێنه‌كانی ناو كتێبی زینده‌وه‌رزانی و ئاراسته‌كانی جوگرافیا‌و به‌رواره به‌سه‌رچووه‌كانی مێژوو.
نیگاره‌كه‌ی دا كێشا، راسته‌هێلێكی ستوونی بوو، له‌سه‌ره‌وه پان و تۆخ تابه‌ره‌و خوارده‌بووه‌وه كاڵتر و باریكتر ده‌ینواند و ده‌بووه هێڵێكی خه‌یاڵی درێژ… له‌سه‌ر رووبه‌ری پارچه راسته‌هێڵه‌كه‌شدا ده‌یان به‌رواری جیاجیای تۆماركردبوو. دوو باڵیشی بۆ راسته‌هێڵه‌كه كێشابوون له‌باڵه‌كانی هه‌ڵۆ ده‌چوون.. له‌گه‌ڵ سه‌ری راسته‌هێڵه‌كه وه‌ك مه‌لێكی بێسه‌ر ده‌ینواند، كه مه‌یلی هه‌بێت به‌ره‌و باكور هه‌ورازبێته‌وه… كلكی راسته‌هێڵه‌كه وه‌ك دووكه‌ڵی كارخانه‌یه‌كی كۆن ره‌ش ده‌ینواند، به‌ڵام تا سه‌رنجه‌كان هه‌ورازترده‌بوونه‌وه تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ڕه‌نگی سوور‌و زه‌رد به‌دیده‌كرا، به‌تایبه‌ت له‌دووباڵه‌كه، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك به‌وردی له‌نیگاره‌كه وردببایه‌وه، له‌ناوه‌وه‌دا هه‌زاران سێوی لاسووری به‌دیده‌كرد…كه وه‌ك تابۆیه‌كی حه‌رام كه‌س نه‌وێرێ ده‌ستیان بۆ به‌رێ، به‌سه‌ریه‌كدا چین چین كه‌وتبوون. ئه‌م باره سێوه كه‌وتووانه، لای هه‌موو كه‌س به‌دینه‌ده‌كران، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی نیگاره‌كه‌یان بینیبوو له‌تۆمارگه‌كه‌دا نووسیبوویان ئه‌م دوو باڵه ئاگرینه كه‌ی هه‌ورازده‌بنه‌وه؟.
13/ 11/2012 هه‌ولێر
2- یادگاری
ده‌یزانی ئه‌م جه‌نگه‌ی ده‌بێ به‌یانی بۆی بچێ دواجه‌نگه‌و له‌وێ ژیان جێده‌هێڵێ… له‌وێ ماڵئاوایی له ڕاڕاییه‌كانی ده‌كات، خۆی ده‌خاته ئاسۆی زیوینی به‌یانی … ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵده‌گرێ، كه ده‌بێ به‌بزه‌یه‌ك ماڵئاوایی له‌سوورایی به‌ره‌كانی جه‌نگ بكات.. وه‌ك بزه‌یه‌ك له‌سه‌ر لێوی هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك نه‌زابێ، بۆیه به‌م ئێواره دره‌نگه وێنه‌گره‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی ناچاركرد تادوكانه‌كه‌ی بكاته‌وه‌و پۆرترێتێكی جوانی بكێشێ… تا هیچ نه‌بێ له‌وێنه‌كه‌یدا ژیان ئه‌می بێته‌وه بیر‌و وه‌ك یادگاریێك له‌كۆڵانه‌كانی شاردا به‌نه‌مری بمێنێته‌وه.
5/ 10/ 2012 هه‌ولێر
Hassan.mistafa@gmail.com
f- hawre Hassan