Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

دوو مۆدیل له‌به‌رپرسیارێتی!!!!……عه‌تاقاجری

Be First!
by May 18, 2009 گشتی

                                           دوو مۆدیل له‌به‌رپرسیارێتی!!!! ته‌نز
 
 ئه‌روپا /سه‌ركه‌وتنی به‌رپرس له‌سه‌ربنه‌مای پێشكه‌وتنی خه‌ڵكانی ژێرده‌ستی هه‌ڵده‌سه‌نگینرێت.
 كوردستان/سه‌ركه‌وتنی به‌رپرس هه‌ڵسه‌نگاندنی نی یه‌ به‌ڵكو بون به‌رپرس هه‌ربۆخۆی نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌.  ئه‌روپا/به‌رپه‌رسه‌كان هه‌ندیك جارله‌به‌ر هه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رپرسیاریه‌تی خۆشه‌ویستی وڵات ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌.
كوردستان /خۆشه‌ویستی بۆكورسی ڕێگره‌له‌به‌رده‌م ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی.
ئه‌روپا /تاك له‌سه‌ره‌تاوه‌ده‌ست پێ‌ ده‌كات وبه‌تدریج ده‌بێته‌به‌رپرس.
كوردستان /تاك وبه‌رپرسیارێتی  هه‌رله‌منداڵییه‌وه‌ ده‌بێت یه‌كه‌م ئیشیشیان له‌بیست ساڵی ده‌بێت یه‌كسه‌ربه‌رپرسیش ده‌بێت.
ئه‌روپا /بۆپۆستێك به‌دوای به‌رپرس ده‌گه‌ڕێن.
كوردستان /بۆتاكیك به‌دوای پوستداده‌گه‌ڕێن وله‌كاتی نه‌بونینیشی بۆی دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌روپا /كارمه‌ندیكی ساده‌ ده‌توانیت پاش چه‌ندساڵ ببێته‌به‌رپرس.
كوردستان /كارمه‌ندێكی ساده‌ پاش چه‌ندساڵێك هه‌رهه‌مان كالامه‌ندی ساده‌ییه‌,له‌كاتێكدابه‌رپرسه‌كه‌ی چه‌ندجارگۆڕاوه‌
ئه‌روپا /ئه‌گه‌ربیانه‌وێت سودله‌ئه‌زموون شاره‌زایی كه‌سێك وه‌رگرن ئه‌یكه‌ن به‌ڕاوێژكار.
كوردستان /ئه‌گه‌ربیانه‌وێت هیچ سودیك له‌كه‌سێك وه‌رنه‌گرن ده‌یكه‌نه‌ڕاوێژكار.
ئه‌روپا /ئه‌گه‌ركه‌سێك له‌كارلاببرێت داوای لێ‌ بوردن ده‌كات هه‌تاله‌وانه‌یه‌دادگایی بكرێت ئه‌گه‌ركه‌م ته‌رخه‌می كردبوو.
كوردستان /ئه‌گه‌ركه‌سێك له‌كارلاببرێت ئه‌واله‌مه‌راسیمیكی به‌شكۆدا پۆستێكی نۆی وگرنگ تری پی ده‌به‌خشرێت.
ئه‌روپا /به‌رپرس به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆكار پێ‌ ده‌درێت  وله‌سه‌ركارلاده‌برێت ،به‌ڵام به‌شیوه‌ ی گروهی هاوئاهه‌نگ كارده‌كه‌ن.
كوردستان /بێ‌ پرس به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆوهاوئاهه‌نگ كارده‌كه‌ن ،به‌ڵام به‌شێوه‌ی گروهی كاریان پێ‌ ده‌ ده‌رێت وله‌سه‌ركارلاده‌برین.
ئه‌روپا /بۆدامه‌زراندنی به‌رپرس له‌میدیابانگه‌وازوئاگاداری بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ وچاپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
كوردستان /بۆدامه‌زراندنی به‌رپرس ته‌له‌فونكردنه‌ بۆئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌مه‌ستیانه‌.
ئه‌روپا /كاتی ده‌ست پێك وكۆتای كاری به‌رپرسێك دیاری كراوه‌وته‌نانه‌ت ده‌ست پێكی كاری به‌رپرسی دوای ئه‌ویش دیارده‌كرێت.
كوردستان /به‌رپرس له‌هه‌مان رۆژفه‌رمانی كاركردن وه‌یان له‌سه‌ركارلابردن وه‌رده‌گرن.
ئه‌روپا /هه‌مووكه‌س ده‌زانێ‌ زیاده‌ی داهاتی به‌رپرسێك چه‌نده‌.
كوردستان /كه‌سانێكن ده‌رمه‌تیان په‌یوه‌ندی به‌كه‌سه‌وه‌نی یه‌.كه‌س مافی زانینی نی یه‌.
ئه‌روپا /ئێوه‌ به‌رپرسه‌كان به‌ناوی ئاسایی خۆیان بانگ ده‌كه‌ن.
كوردستان /ئێوه‌به‌رپرسه‌كه‌تان بانگ ناكه‌ن چونكه‌ ئه‌وان كاتی بینین به‌ئێوه‌ناده‌ ن تابانگی بكه‌ن.
ئه‌روپا /بۆبه‌رپرسیارێتی پێشینه‌ی كاروكارامه‌یی گرنگه‌.
كوردستان /بۆبه‌رپرسیارێتی هه‌رسیقه‌یان پێت هه‌بێت ئیترته‌واوه‌.

   عه‌تاقاجری
 ataqajri@yahoo.com

 

Previous
Next

Leave a Reply