Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
دوو ڕوونکردنەوە سەبارەت بە سندوقی دا‌‌هێنان

دوو ڕوونکردنەوە سەبارەت بە سندوقی دا‌‌هێنان

Closed
by January 18, 2013 گشتی

 

 

 

 

محەمەد عەباس رەسووڵ (حەمە عەباس(

حەزم دەكرد نەیكەمە هەڵوێستفرۆشتن بەسەر كەسەوەو بەبێدەنگی ئەو بڕەپارەیە رەتبكەمەوە كە سەندووقی داهێنان بۆ منی دیاریكردووەو بڕەكەی دوو ملیۆن دینارە، بەتایبەتیش كە ناوی من لە لیستەكەدا بە ژمارە 564و بەناوی سیانیم (محەمەد عەباس رەسووڵ) هاتووەو كەم كەس هەیە بزانێ‌ ئەو ناوە منم، بەڵام بۆئەوەی لە داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە بەسەر منەوە نەبێتە ماڵ پێمخۆشبوو ئەم روونكردنەوەیە بنووسم.

 راستە من خۆم فۆرمەكەم پڕكردۆتەوەو داوای كۆمەكم كردووە، بەڵام بوونی ناعەدالەتییەكی وا زەق كە جێگای قەبووڵكردن نیە، ناچاریكردم رەتیبكەمەوە، چونكە ئەگەر بڕیاری لیژنە لەسەر كارەكانی رابردووبێت ، من خاوەنی حەوت كتێبی چاپكراوم، ئەگەر لەسەر پڕۆژەی داهاتووشبێ‌ ئەوا من لە فۆرمەكەدا ئاماژەم بە پڕۆژەیەك داوە بەناوی (بیست كتێبی منداڵان) كە ویستوومە كاری تێدا بكەم، وەكچۆن پێشتر سێ‌ كتێبم لەم بوارەدا چاپكردووە، بۆیە من ئامادەنیم بۆ دوو ملیۆن دینار خۆم بخەمە ژێر ئیلتیزامی بیست كتیب و كەسانێكیش هەبن بێ‌ ئەوەی لە رابردوودا كارێكی ئەتۆیان كردبێ‌، داهاتووش دەریدەخات لە ئێستادا بەتاڵن لەهەر پڕۆژەیەكی گونجاو، كەچی بە مەبلەغی ئەستوورەوە دەستیان لە خەزێنەی وەزارەت بێننە دەرەوە.

 راستە سواربوون عەیبێكەو دابەزین دوو عەیب،بەلای منەوە نووسینی سكاڵا بۆ لیژنەكە عەیبی سێیەمە، بەداخەوە من دوو عەیبم بەخۆمەوە لكاندووەوخۆشبەختانە نایكەمە سێ‌،

 

 

karimKaka_325558288.png

كەریم كاكە / خاوەنی (گوڵەستێرەكان)ەوە

 

من ناوم لە لیستی شەشسەدونەوەد كەسیەكەیە و لە باولی داهێنانەوە و بڕی دوو ملیۆن دینارم بۆ دەرچووە، بەڵام وەریناگرم و دەیبەخشمە لیژنەكە، ئەو لیژنەیەی كە فۆرم و ناو و پرۆژەی نووسەرانی تاوتوێكردووە….

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.