Skip to Content

Sunday, September 27th, 2020

دوژمنانی کۆمۆنیزم به‌ تیرۆر کردنی موسا حسین ترسنۆکی وداماوی خۆیان نیشاندا

Comment
by January 19, 2008 گشتی

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه….
  تیرۆر کردنی موسا حسین کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له‌ شاری ‌ که‌رکوک له‌ 11/1/2008 دا به‌ره‌نجامی ترس و نیگه‌رانی دوژمنانی کۆمۆنیزمه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵسوارانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له‌ شاری که‌رکوک. به‌تیرۆر کردنی ئه‌م هاورێ یه‌ ، ئه‌م حیزبه‌ و کۆمۆنیزم و چه‌پ وکرێکاران  له‌ عێراقدا زیانێکی کورت ماوه‌ی پێ ده‌گا به‌لام له‌ درێژ ماوه‌دا زۆر به‌ زیانی دوژمنانی کۆمۆنیزم و کۆنه‌په‌رستان وئیسلامی سیاسی و قه‌و‌م په‌رستان و قوتبی تیرۆریستی ئه‌مریکایی ته‌واو ده‌بێ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌فره‌ت و توره‌یی هێزه‌ کۆمۆنیست و چه‌پ و ئازادیخواز  وته‌واوی  خه‌لکی سته‌مدیده‌ له‌م بالانه‌ی دژ به‌ کۆمۆنیزم و دژ به‌ ئینسانیه‌ت زیاتر و زیاتر ده‌کا که‌ هه‌لو مه‌رجێکیان ساز داوه‌ ئینسان ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌ له‌ هه‌موو بارێکه‌وه‌،  ئینسان ناتوانێ ئازاد بێ.ئینسان ناتوانێ به‌هره‌مه‌ند بێ له‌ ژیانێکی شیاو به‌ ئینسان.له‌ هه‌مان کاتدا له‌ سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی سکۆلاریستانه‌ی  ئینسان له‌ ئارادیه‌ ،کۆمۆنیزم وحیزبه‌که‌ی له‌ مه‌یداندایه‌. به‌رنامه‌ی دونیایه‌که‌ی باشتر له‌ به‌رده‌ستدایه‌ ،ڕێگاکه‌ی مه‌نسور حیکمه‌ت درێژه‌ی هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م کاروانی به‌ره‌و پێش چوونه‌ نه‌ به‌ تیرۆر نه‌ به‌ بیروباوه‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ به‌ری پێ ناگیرێ و هه‌موو کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگای و هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ راگرتنی ئه‌م به‌ره‌و پێش چوونه تێک ده‌شکێن و پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌.‌
تیرۆریستانێک که‌ موسایان تیرۆر کرد کارێکی ترسنۆکانه‌ی تریان خسته‌ سه‌ر فایله‌که‌یان چونکه‌ ‌هێرشی ئه‌م تیرۆریستانه‌ له‌ کاتێکا بووه‌ موسا بێ چه‌ک بووه‌ و پاسه‌وانی نه‌بووه‌ و له‌ جیگایه‌کی مه‌ده‌نی بووه‌ که‌ نوسینگه‌یه‌ک بووه‌ هیچ جۆره‌ چه‌کێکی تێدا نه‌بووه‌. ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ک له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ترسی ئه‌مانه‌ له‌ بیرو باوه‌ری  کۆمۆنیستانه‌ی موسا و وه‌ئیفلاسی و داماوی  بیرو راکه‌ی خۆیان بووه‌ که‌ جگه‌ له‌ چه‌ک و تیرۆر توانای وه‌لامی تریان پێ نیه‌ ئه‌مه‌  هۆی سه‌ره‌کی بووه‌ له‌ تیرۆر کردنی ئه‌م هاورێ یه‌.
موسا حسین کادرێکی چاونه‌ترس و به‌ جه‌ربه‌زه‌ بوو ، زۆر جارله‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌لکی زه‌حمتکێش به‌ رووی ده‌سه‌لاتداراندا چووه‌ته‌ووه چه‌ندین ده‌سکه‌وت بۆ ئه‌م خه‌لکه‌ به‌هۆی رابه‌ری کردنی ئه‌وه‌وه‌ به‌ ده‌ست هاتووه‌  ،یه‌کێ له‌وانه‌چه‌وو رێژ کردنی گه‌ره‌که‌که‌ی خۆیان بووه‌ که‌ منالان و خه‌لکی گه‌ره‌ک پێشتر له‌ ناو قورو چلپاوی گه‌ره‌که‌که‌یان له‌ زستاندا  نه‌یانده‌توانی بچنه‌ قوتابخانه‌و هاتو چۆ بکه‌ن .ئێستاش موسا له‌ هه‌ولی په‌ره‌ دان به‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بوو بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی بایعی له‌ حکومه‌تی عێراق ،ئا له‌م کاته‌دا بوو تاریک په‌رستان دوژمنانی خه‌لکی زه‌حمتکێش رێگه‌یان نه‌دا هاوری موسا درێژه‌ به‌م کاروانی خه‌باته‌ی خۆی بدا  ، هه‌ر بۆیه‌ جه‌سته‌ی پیرۆزیان خه‌لتانی خوێن کرد.
موسا زۆر ده‌مێک بوو ئه‌وه‌ی له‌ لا نه‌مابوو ئیسنانه‌کان له‌ سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی و دینی جیاوازیان هه‌یه‌ هه‌موو ئینسانه‌کان لای ئه‌و وه‌ک یه‌ک بوون ، به‌ تایبه‌ت له‌ شاری که‌رکوک که‌ چه‌ندین ساله‌ به‌عسیه‌کان و ده‌سه‌لاتدارانی پاش ئه‌و له‌ هه‌ولی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسانه‌کان بوون له‌ سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی و دینی زۆر به‌ دژی ئه‌م زولمه‌ بووه‌ .موسا له‌سه‌ر ئه‌م بیرورایانه‌ی خۆی له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ زیندانی کراوه‌ .
ئه‌مرۆ گه‌رچی مناڵه‌کانی موسا باوکیان له‌ده‌ست دا هاوسه‌ره‌که‌ی  ،هاوسه‌ری خۆشه‌ویستی خۆی له‌ ده‌ست دا، له‌مرۆ به‌دواوه‌ حیزب ده‌بێته‌ باوکی مناڵه‌کانی  ولانکه‌ی مناله‌‌کانی ،حیزب ده‌بێته‌ ئه‌و دڕکه‌ی که‌ ده‌چه‌قێته‌ پێی دوژمنانی موسا ومناله‌کانی و هاوسه‌ره‌که‌ی و دوژمنانی کۆمۆنیزم و ئینسانیه‌ت.حیزب ده‌بێته‌ ئه‌و ‌هێزه‌ی به‌ لافاوی شؤرشی سۆشیالیستی هه‌رچی ئه‌م ده‌سته‌ پیس و چه‌په‌لانه‌ی تیرۆریزم و پوخڵه‌واتی ئیسلامی سیاسی و کۆنه‌په‌رستان و دوژمنانی کۆمۆنیزم و ئینسانیه‌ت راده‌ماڵی و به‌هاری ئاسایش و ئازادی و یه‌کسانی و جمهوری سۆسیالیستی بۆ خه‌لک دێنێ.

بژی موسا حسین
مردن بۆ دوژمنانی کۆمۆنیزم وئینسانیه‌ت
بژی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه            ‌
سه‌رنوسه‌ری بلاوکراوه‌ی (به‌ره‌و سۆشیالیزم)          
17/1/2008            ‌

Previous
Next

Leave a Reply