دڕكه وشه …. دیلمان قادر احمد
Closed
گه‌شتێكم كرد،
بۆ شارباژێڕ
بۆ شاره‌زوور
بۆ گه‌رمیانی هه‌میشه نوور
گه‌لێك شتی جوانم بینی
جوانترینیان، ئه‌و كێوه بوو
كه‌دیم به‌ره‌و پیرم دێ
خۆرێكیش له‌ناو كه‌لی
دوور بۆم ڕوانی تێگه‌یشتم
مێیه‌كه،گۆزه‌ی گیركردووه له‌شان و په‌لی
سه‌د مخابن
به‌هانكه‌هانك تاگه‌یشتم پێی
چه‌ندان دڕك چه‌قی له‌پێی
وتم: زۆر ماندوبووی گۆزه‌م به‌رێ
وتی: قه‌ینا، فریا كه‌وه ئه‌وانی دی
واخه‌ریكه به‌م دڕكانه جه‌رگ و دڵیان بێته‌ده‌رێ،
زۆری نه‌برد كه‌وته‌زه‌وی گیانی سپارد !
به‌ده‌م ئاهی قوڵه‌وه
خه‌وبردمییه‌وه‌و خه‌وم بینی
هه‌مان ئافره‌ت هه‌ستایه‌وه‌و
له‌ناو ده‌ستیا گیانێك هه‌بوو
بردی بۆهاوسه‌ری تابیداتێ
ئه‌و هاوسه‌ره‌ی، هه‌رگیز نه‌یكرد مافی باتێ !
دیلمان قادر احمد