دڵشاد گه‌رمیانی تاجی سه‌رمانه
ئه‌و کاتانه‌ی هه‌ندێک به‌هه‌ڵه لهبۆچوونهکانم ده‌گه‌ن، هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی پاساو ناده‌م تا بیسه‌لمێنم به‌د حاڵی بووه، چونکه ئه‌وانه تێمده‌گه‌ن کهچڕ بیرده‌که‌نه‌وه.
دڵشاد گه‌رمانی له‌چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا سێ بابه‌تی ته‌قلیدی باس کردبوو: له‌یه‌که‌میاندا وتبووی: شەرعی نییە ئافرەت خۆی بڕازێنێته‌وه‌و لەسەر تەلەفزیۆن دەربكەوێت، دوههمیشیان: شەرعی نییە خوشكان لەسەركردایەتی حیزبەكەیدا بن. سێهه‌میش: دیموکراسی کوفرە. به‌هۆی ئه‌م لێدوانه‌یه‌وه ئه‌ندامه باڵاکانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی، لێی هاتنه دهنگو به‌هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆیان نه‌زانی، له‌لایه‌ن ژنه موسڵمانه‌کانیشه‌وه ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌کرا.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی کردوون زۆر وتراونهتهوهو کۆنن، کۆی هه‌موو ئه‌و ناکۆکیانه‌ی که‌له‌دێر زه‌مانه‌وه بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کانی په‌رت په‌رت کردووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌مای ئه‌م ته‌وه‌رانه، ئه‌وانیش مه‌سه‌له‌ی ژنان‌و پرۆسه‌ی دیموکراسین. وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نوسراوه، لێدوانیش له‌سه‌ر ئه‌م دوو ته‌وه‌ره په‌یوه‌ندی نییه به‌و که‌سانه‌وه‌ی که‌شاره‌زاییان له‌هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی نییه به‌ڵام به‌ناوی دین‌و مه‌عریفه‌وه هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. ئه‌گه‌ر تا ئێستا (یهکلایینهبونهوه) له‌نێوان گوتاری مهعریفیو سیاسی لهلایهکو گوتاری دینی له‌لایه‌کی تر لهکوردستانو کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه‌دا، وه‌ک بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی مابێته‌وه، ئه‌وا ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه له‌گه‌ڵ ههلومهرجهکهیدا تێکه‌ڵ نهبینو به‌شێک نه‌بین له‌و بانگه‌وازه په‌شێوو شپرزه‌یه‌ی جار جاره‌و لێره‌و له‌وێ ده‌رده‌که‌ون.
من بۆچوونم وایه کهدڵشاد گه‌رمیانی، له‌به‌ر هه‌ندێک هۆکاری ناسکی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی، ناتوانێت پڕبه‌دڵ وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ڕه‌خنه‌کان بداته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌و پاساوی زۆری هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده بۆ ئێمه به‌سه بڵێین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و بزوتنه‌وه‌و یه‌کگرتووش، پیاوانی ئایینی‌و ڕیکخراوه ئایینیه‌کانی تریش، هاوباوه‌ڕن له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام به‌هۆیه‌کی سیاسی نه‌ک عه‌قیده‌یی، پشتیان تێکردووه‌و ئێستا لهعهلمانیهکان زیاتر دڵی دڵشادیان ئێشاندووه.! ئێستا زهمانو مه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نییه‌و ئه‌گه‌ر ههلومهرجیو بارودۆخی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و هاوکاری بونایه، هێزی سیاسی‌و مادی‌و مه‌عنه‌ویشی له‌ئاستێکی به‌رزدا بوایه، وه‌ڵامدانه‌وه‌کانی به‌م شێوه ساده‌و ساکاره نه‌ده‌بوو که‌ئێستا هه‌یه‌تی، له‌جیاتیان به‌لێدوانی توندتر‌و ڕه‌قترو ئاگراویتر وه‌ڵامی وه‌های بڵاوده‌کرده‌وه که‌خودی پیاوانی ئایین له‌خه‌ڵکانی سڤیل زیاتر پێی سه‌رسام بوونایه.!
دڵشاد گه‌رمیانی ڕاست ده‌کات که‌ده‌ڵێت شه‌رعی نییه ئافره‌تان خۆیان ده‌ربخه‌ن.!
وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُوْلِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاء وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ.
به‌ئافره‌تانی ئیمانداران بڵێ با چاویان شۆڕبکهنهوهو ئه‌ندامی مێینه‌یان (فروجهن/زێیان، فرج/زێ، قـ/ئه‌ندامی مێینه‌یان) بپارێزن، جگه له‌وه‌ی دیاره (که‌مێک لهدهستو که‌مێک له‌ده‌موچاو) ئیتر ڕازاوهییو جوانیان نیشان نه‌ده‌ن، با چهفتهکانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌یاندا جوانکاریان بۆ ئه‌م که‌سانه نه‌بێت دهرینهخهن: مێرده‌کانیان، باوانیان، باوکی مێردیان، کوڕه‌کانیان، کوڕی مێرده‌کانیان، براکانیان، کوڕی براکانیان، کوڕانی خوشکیان، ژنه خزمه‌تکاره‌کانیان، کوڕه کۆیله‌کانیان، ئه‌و پیاوانه‌ش نیازیان به‌ژن نییه (وه‌ک پیاوی بهتهمهنو نهخۆشو خه‌سێنراوه‌کان، که‌ئه‌مانه توانای سێکسکردنیان نییه)، هه‌روه‌ها ئه‌و مندالآنه‌ی بۆ عه‌وره‌تی ژنان ناڕوانن (نه‌گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نێک سه‌رنج له‌زێی ئافره‌تان بدهنو نازانن سێکس چییه)، با (قاچ، پێ)کانیان نه‌ده‌ن به‌زه‌ویدا تا خشڵه شاراوه‌که‌یان بزرنگێتهوهو پێیان بزانرێت، ئیتر ته‌وبه بکهنو بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا ئه‌ی ئیمانداران به‌ڵکو ڕزگارتان بێت.
کاتێک کهدڵشاد ده‌ڵێت شەرعی نییە ئافرەت خۆی بڕازێنێته‌وه‌و لەسەر تەلەفزیۆن دەربكەوێت، بێ هیچ پاساوێک ئه‌م لێدوانه‌ی نه‌داوه، ئه‌و گوزارشی له‌ئاینی ئیسلام کردووه، ئه‌و پشتبه‌ستووه به‌م ئایه‌ته کهژمارهکهی٣١ له‌سوره‌تی نور. وه‌ک خوێندمانه‌وه ته‌نهاو ته‌نها که‌سانێک ده‌توانن جوانیه‌کانی ئافره‌تانی موسڵمانان ببینن کهنزیکترین په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکه‌وه گرێیان بدات: باوک، برا، میرد، کوڕ، باپیر‌و کۆیله‌و..تاد. گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕوویدا کاره‌که به‌یه‌کێک له‌خه‌تا گه‌وره‌کان داده‌نرێت، چونکه له‌کۆتایی ئایه‌ته‌که‌دا داوای کردووه گه‌ر ئافره‌تێک کارێکی له‌م چه‌شنه‌ی کرد ده‌بێت ته‌وبه بکات.
وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى.
له‌ماڵه‌کانتاندا گۆشه‌گیر بن‌و وه‌ک سه‌رده‌می سه‌ره‌تاکانی گێلی خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن.
پێش ئیسلام، به‌زاراوه دینیه‌که‌ی له‌سه‌رده‌می گێلیدا، ئافره‌تان خۆیان جوان کردووه، به‌هه‌ندێک ده‌رمان خۆیان جوانتریش کردووه‌و ئینجا خۆیان ده‌رخستووه. یاسای ئه‌م ئایه‌ته‌ش داوا له‌ئافره‌ته‌کان ده‌کات له‌کونجی ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه‌و نه‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش فه‌رمانه‌و له‌سه‌ر ته‌واوی ئافره‌تان فه‌رزه جێبه‌جێی بکات، ئه‌مه قسه‌ی دڵشاد گه‌رمیانی نییه به‌ڵکو قسه‌ی خودایه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێندمانه‌وه ژمارهکهی٣٣یه له‌سوره‌تی ئه‌حزاب. ئێستا هه‌مان کار، له‌لایه‌ن که‌ناڵه ئیسلامی‌و غه‌یره ئیسلامیه‌کانه‌وه، دووباره ده‌بێته‌وه، له‌هه‌ندێکیاندا ته‌نها له‌چکه‌که زیاده‌یه‌و له‌وانی دیکه‌دا هاوبهشو هاوڕان. جوانکاری خۆڕازاندنه‌وه، نه‌ک بۆ ته‌له‌فزیۆن به‌ڵکو بۆ کاری شیاویش بکرێت، ئه‌گه‌ر بۆ مزگه‌وتیش بێت، شه‌رعی نییه، ته‌نانه‌ت به‌کارهێنانی بۆنیش:
أَيُّمَا امْرأَةٍ تَطَيَّبَتْ، ثُمَّ خَرَجَتْ إِلَى الْمَسْجِدِ، لَمْ تُقْبَلْ لَهَا صلاةٌ، حَتَى تَغْتَسِلَ.
هه‌ر ئافره‌تێک خوی بۆنخۆش کرد‌و چووه ده‌ره‌وه بۆ مزگه‌وت، ئه‌وا نوێژه‌که‌ی قبوڵ نییه تا خۆی ده‌شوات.
بۆن بدات له‌خۆی، جا هه‌ر بۆنێک بێت، ئه‌گه‌ر بۆ مزگه‌وتیش بێت، واته بۆ نوێژ‌و په‌رستنی خودا‌ش بێت، هه‌ر حه‌رامه تا ئه‌و کاته‌ی وه‌ک لهشپیسێک غوسلی خۆی ده‌رده‌کات. دیاره به‌کارهێنانی بۆن بۆ ئه‌وه‌یه که‌ئه‌گه‌ر که‌سانێک له‌ئافره‌ته‌که نزیک بونه‌وه هه‌ست به‌بۆنی خۆشی ئه‌و بکه‌ن:
أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ بِقَوْمٍ لِيَجِدُوا رِيحَهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ.
هه‌ر ئافره‌تێک خۆی بۆندار کرد‌و به‌لای کۆمه‌ڵێکدا تێپه‌ڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌بۆنه‌که‌ی بزانن، ئه‌و ئافره‌ته زیناکه‌ره.
ئه‌گه‌ر بۆنداریهکه بۆ مزگه‌وت نهبێتو بۆ شتی تر بێت، بۆ نموونه بۆ ته‌له‌فزیۆن بێت، ئه‌وه خراپتره‌و ئافره‌ته موسڵمانه‌که وه‌ک به‌دڕه‌وشتێک ته‌ماشا ده‌کرێت. ئه‌مانه قسه‌ی دڵشاد گه‌رمیانی نین‌و ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن له‌ئیسلام ساره‌زا نین.
لَنْ يُفْلِحَ قَوْمٌ وَلَّوْا أَمْرَهُمْ امْرَأَةً.
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ژن سه‌رداری بکات ڕزگاری نابێت، یان سه‌رکه‌وتوو نابێت.
ئافره‌ت نه‌ک هه‌ر له‌بزوتنه‌وه‌یه‌کی بچوکی وه‌ک کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڵکو له‌هیچ داموده‌زگایه‌کی فهرمیو نافه‌رمی حه‌رامه بکرێت به‌سه‌رکرده چونکه ڕزگارکه‌رو سه‌رکه‌وتوو نابێت‌و چاره‌نوسێکی ڕه‌ش ده‌ستبه‌ر ده‌کات. ئه‌م به‌ڵگانه به‌شێکن له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی کهلهبهرنامهکهی په‌یامبه‌ری ئیسلامدا هاتووه، به‌وه‌حی نه‌دراوه بهدڵشاد گهرمیانیو ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه لهدڵشاد گه‌رمیانی ده‌گرن ئه‌وه بزانن که‌ڕه‌خنه له‌خوداو لهپهیامبهرو له‌ئیسلام ده‌گرن.
وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ.
جا هه‌ر که‌سانێک حوکم به‌و یاسایانه نه‌کات که‌خودا دایبه‌زاندووه، ئه‌وانه کافرن.
قورئان نوسیوێتی دیموکراسی حه‌رامه‌و خودا ده‌ڵێت له‌ئیسلامدا دیموکراسی نییه.! گرتنی یه‌خه‌ی دڵشاد گه‌رمیانی خۆخهڵهفاندنو شه‌ڕێکی دۆڕاوه.! ئه‌و وه‌ک ڕاستگۆیه له‌گه‌ڵ دینه‌که‌ی خۆی‌و شاره‌زایانه یاساکانی قورئانی شیی کردۆته‌وه‌و پشتبه‌ستووه به‌م ئایه‌ته کهژمارهکهی٤٤ له‌سوره‌تی مائیده.
دهیانو سه‌دان ئایهتو سه‌رگوزشته وه‌ک به‌ڵگه هه‌ن بیانوسین به‌ڵام ئێمه له‌نوسینێکی وه‌ها کورت‌دا ناتوانین باسی لایه‌نه ههمهچهشنهییهکانی بکه‌ین. خوشکانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی مافی خۆیانه داوا لهدڵشاد بکه‌ن واقعیانەتر بیربكاتەوە، چونکه ئه‌م سه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێساکانی دینی ئیسلامدا ناگونجێت، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ک کوفر وایه کهنوسیویانه ئەو سه‌رده‌مە بەسەرچووە ئافرەتانی موسڵمان بخزێنرێنە كونجەكانی ماڵەوە، چونکه ئافره‌تان، ئه‌گه‌ر موسڵمان بوون، ده‌بێت یاساوڕێساکانی قورئان‌و سوننه‌ته‌کانی په‌یامبه‌ر وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بکه‌ن، ناتوانن باوه‌ڕیان به‌هه‌ندێکی ههبێتو باوه‌ڕیان به‌هه‌ندێکی تر نه‌بێت، یاخود پێیان وابێت ده‌کرێت هه‌ندێک له‌یاساکانی قورئان بمرێنن. کاتێک کهخونچە تەها، بێژەری ههواڵەکان، بەئاوێنەی وت “هەرکاتێک ئەو قسەیە دەبینم تف لەخۆمو تێکستەکەش دەکەم، پێویسته هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و حیجابی به‌ستووه‌و نوێژ ده‌کات پێویست ده‌کات که‌مێک شاره‌زای ئه‌و دینه‌ی بێت کهشوێنکهوتهیهتیو کڕنوش بۆ یاساکانی ده‌بات.
له‌هه‌موو سه‌رسوڕهێنه‌رتر بۆچونه‌کانی خانمی به‌ڕێز سه‌بیحه موحه‌ممه‌د ئه‌مینه، ئه‌و له‌نوسینێکیدا ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی دڵشاد گه‌رمیانی کردووه، وه‌ک ڕابه‌رێکی فکری‌و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌بواری کێشه‌کانی ژناندا خۆی ده‌رخستووه، ئه‌و نوسیوێتی که‌قسه‌کانی دڵشاد (له‌قوتوی هیچ عه‌تارێکدا نییه).! کاتێک کهنوسینهکهی ده‌خوێنینه‌وه هه‌ست ده‌که‌ین ئافره‌تێکی بوێر، ئازاد، سهربهخۆو یه‌کسانیخواز خۆی مه‌ڵاس داوه، به‌ڵام کاتێک به‌ناو وشه‌کانیدا گوزه‌ر دهکهینو ته‌ماشای وێنه‌که‌ی ده‌که‌ین ده‌بینین ئه‌م خانمه، ئه‌گه‌رچی به‌حیجابه‌وه وه‌ک شاره‌زایه‌ک له‌قورئان هاتۆته گۆو وه‌ک ڕابه‌رێکی شاره‌زا به‌مێژووی ئیسلام خۆی نمایش کردووه، به‌ڵام سه‌رتاپای نوسینه‌که‌ی پێمان ده‌ڵێت شاره‌زایی ئه‌و له‌ناوه‌ڕۆکی هه‌ردوو سه‌رچاوه‌که‌ی ئیسلام، قورئان‌و سوننه، له‌و ئاسته‌دا نییه به‌و شێوه‌یه لێی هاتۆته ده‌نگ، ئه‌گه‌ر نا ده‌بوو له‌دوو ئایه‌ت به‌ئاگا بوایه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌مان نه‌کردبێت ده‌توانین ئه‌وه بڵێین مه‌ریوان وریا قانعیش له‌وه‌دا دادپه‌روه‌ر نه‌بوو کهدڵشادی به‌که‌سێکی دواکه‌تووی سه‌رده‌می تاڵیبان دایه قهڵهمو به‌م تهعبیرهشی ئایینی ئیسلامی لهدڵشاد به‌دوور گرت.! خۆ ئه‌مه یه‌که‌مجاری نییه ئه‌و له‌بواری ئیسلامدا به‌وێنه باوه‌که‌ی بنوسێت، نکوڵی له‌وه ناکرێت زیاد لهپێویستو بهتهرحی نوێوه بابه‌تی زۆر گرنگی وروژاندووه، وه‌لێ به‌لای ئێمه‌وه، سه‌رباری توانایی ئه‌و بۆ داڕشتنی نوسین‌و بیری تیژی ئه‌و بۆ بینینی دین وه‌ک دیارده‌یه‌کی مێژووکرد، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی (ده‌قی ئه‌سڵی ئیسلام خۆی چۆنه‌و کاک مه‌ریوان چۆن لێی تێگه‌یشتووه) هیچی لێ سه‌وز ناکه‌ین چونکه ئیسلام بۆ خۆی به‌وشێوه‌یه نییه ئه‌و وێنای ده‌کات.! بۆ نموونه تا ئێستاش ئه‌و پێیوایه له‌ناو ئیسلامدا دوو پێگه هه‌ن به‌ناوه‌کانی تێگه‌یشتنی داخراو‌و تێگه‌یشتنی کراوه. به‌داخم که‌ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ی کاک مه‌ریوان وریا قانع‌و هه‌ندێک له‌هاوڕێیانی له‌خوێندنه‌وه‌ی ئیسلامدا، وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی هه‌یه، کورتی هێناوه. جا چۆن.؟ ئه‌وه بابه‌تێکی دورودرێژه.
له‌مێژه هیواخوازم له‌ناو ئه‌و سهدانو هه‌زاران کتێبانه‌ی ئه‌و خوێندویه‌تیه‌وه بۆ یه‌کجاریش به‌چاوێکی زانستیانه‌وه قورئانی بخوێندایه‌ته‌وه، یان ئایه‌ته‌کانی له‌گه‌ڵ قۆناغه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی پێش ئیسلام‌و دوای سه‌رهه‌ڵدانی به‌راوردی بکردنایه.! یاخود هه‌ر هیچ نه‌با یه‌کێک له‌و کتێبانه‌ی بخوێندایه‌ته‌وه که‌مێژووی ئیسلامی له‌سه‌ر بونیادنراوه.! هیواداربووم له‌ناو ئه‌و ده‌یان کتێبه‌ی ئه‌و له‌بواری فکرو فه‌لسه‌فه‌دا نوسیونی، یه‌ک نامیلکه‌ی بچووکیشی له‌سه‌ر هه‌ندێک ئایه‌ت بنوسیبایه که‌ئاماژه‌یان بۆ ژنان، ئازادی، دادگهریو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تێدایه.! له‌ناو سه‌دان ته‌رحی فکری ئه‌ودا، له‌ناو سه‌دان شیکاریی ئه‌و بۆ گوته‌ی فه‌یله‌سوفه‌کان، نه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ک گوتارێکی میتافیزیکی به‌ڵکو بۆ یه‌کجاریش بوایه تێڕوانینی خۆی بۆ یه‌ک ئایه‌تی قورئان بخستایه‌ته‌ڕوو.! چی ده‌بوو.!؟ من نازانم بۆ ئه‌مه‌ی نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم که‌ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه له‌هه‌ندێک دێڕو درکاندنی زۆر ههستوهردا ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌ڵانه به‌لای زۆربه‌وه ناڕۆشنن به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه زهقنو سه‌رتاپای نوسینه‌که‌ی پێ ده‌گۆڕێت. هه‌تا ئێمه به‌م وێنه ته‌قلیدیه دین بخوێنینه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی کهلهزهنی خۆماندا هه‌یه په‌یکه‌ره‌کانی دین داتاشین، هه‌رگیز ناتوانین سوود لهگوتارانه ببینین که‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌بزوتنه‌وه کۆمهڵایهتیو ناکۆکیه‌کانی شارستانیه‌تی به‌شه‌ری ده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
————————————————
حدیث صحیح، سنن ابن ماجة، كتاب الفتن، باب فتنة النساء، حديث4002
حدیث صحیح، مسند احمد بن حنبل, أول مسند الكوفيين, حديث أبي موسى الأشعري
حدیث صحیح، صحيح البخاري. كتاب الفتن, باب باب: الفتنة التي تموج كموج البحر. حديث6686