دۆسییه‌ی ئه‌نفال چۆن گه‌یشته په‌رله‌مانی سویسرا و خرایه ده‌نگدانه‌وه؟
مه‌سه‌له‌ی به ژینۆسایدناساندنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال بابه‌تیكێ زۆر گرنگه و به‌داخه‌وه که‌مترین کاری بۆ کراوه، ئه‌م که‌یسه نه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، که له راستیدا ئه‌رکی ئه‌وانه به پله‌ی یه‌که‌م, وه‌ک پێویست کاری بۆ کراوه، وه نه له لایه‌ن ره‌وه‌ندی کوردیشه‌وه له هه‌نده‌ران هه‌نگاوی جددی بۆ نراوه. ئه‌وی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بواره هه‌بێت، ده‌زانێت که ناساندنی ئه‌و تاوانانه چ ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زنی سیاسی، یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، دیپلۆماتی، مه‌عنه‌وی و ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری داواکاری قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌وتوان و سکالاکردنی، ده‌ستکه‌وتی ماددیش بۆ گه‌له‌که‌مان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئه‌رکه له پێش هه‌موویانه‌وه کاری حکومه‌تی هه‌رێمه. به‌ڵام به داخه‌وه نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وی کاری بۆنه‌که‌ن و به‌لایدا نه‌چن ئه‌م که‌یسه‌یه…..