Skip to Content

Friday, January 22nd, 2021

دۆڕان … خولیا حسێن

Be First!
by November 29, 2012 ئەدەب

 

 

 

1

لەسەر ترۆپکی

تەنیایی دانیشتووم

قۆلەکانم  لە گەردنی 

پەشیمانی ئاڵاندووەو 

فرمێسکەکانیشم بە خوڕ

دەڕژێنە سەر جەستەی 

دۆڕان

 

2

گوێم لە ترپەی هەنگاوەکانی دڵمە کە قەفەسی سینەم بەجێ دێڵێ و 

ئاوڕێکی تووڕەشم لێ ناداتەوە

 تا پێی بڵێم بموورە پەشیمانم لەوەی  زیندانم کردی و 

نەمتوانی بەختەوەریت بۆ بێنم !

3

چاوە تەڕەکانم بریوەتە ڕۆحی ماندووم،  کە بە گلەییەوە لێم دەڕوانێ و دەزانم پێم دەڵێ ئەم هەموو ئازارە  لە پای چی ؟ 

 

خولیا حسێن ٢٠١٢ /کەنەدا 

 

 

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply