Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

دۆگماکانی د. نامۆ عه‌زیز

Be First!
by April 26, 2008 گشتی

‌فرسه‌ت ڕۆژبه‌یانی – به‌رلین……
rosbeiani@yehoo.de

 گۆڤاری (کۆوار) له‌ ژماره‌ 23  و 24 دا چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ (د. نامۆ عه‌زیز)دا کردووه، دوایی (د. سه‌پان) له‌ ژماره‌ 25 دا هه‌ندێ تێبینی و سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنه‌که‌ بڵاوکردۆته‌وه‌، من لێره‌دا باس له‌و لایه‌نه‌ سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ ده‌که‌م که‌ د. سه‌پان باسی لێوه‌ نه‌کردووه‌، واته‌ ئه‌‌م باسه‌ی من ده‌و‌ڵه‌مه‌ندکردنی باسه‌که‌ی د. سه‌پانه‌.

د.نامۆ له‌ شوێنێک زیاتر له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌ڵێ: ( من وه‌ک ئه‌ڵمانێک قسه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م) واته‌ د. نامۆ ئه‌ڵمانێکه‌و قسه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسێکی کورددا ده‌کات! واته‌ چونکه‌ د. نامۆ له‌ ئه‌ڵمانیا ژیاوه‌ و پاسپۆرتی ئه‌ڵمانی هه‌یه‌ که‌واته‌ ئه‌ڵمانه‌، د.نامۆ خۆی باش ده‌زانێ که‌ ده‌ هه‌زار ساڵی تر له‌ ئه‌ڵمانیا بژی ئه‌ڵمانه‌کان به‌ ڕاستی به‌ ئه‌ڵمانی نازانن، چونکه‌ لای ئه‌ڵمان خوێن ده‌خوات نه‌ک وه‌ره‌قه‌ی پاسپۆرت، ئه‌ڵمانه‌کان که‌ د. نامۆ شتێکیان بۆ ده‌نووسێ له‌ (دێر شپیگلDer Spiegel ) و ( دی تسایت Die Zeit ) که‌ تاریفی د. نامۆ ده‌که‌ن بۆ خوێنه‌‌رانیان ده‌ڵێن:(د.نامۆ عه‌زیز ئاواره‌یه‌کی کوردی عیراقی یان نووسه‌رێکی کوردی باکووری عیراقه پاسپۆرتی ئه‌ڵمانی هه‌یه‌) !! واته‌ ئه‌ڵمان

ناڵێن د.نامۆ ئه‌ڵمانه‌ ! مرۆڤ که‌ بچێته‌ وڵاتێکی وه‌ک که‌نه‌دا دوای 2 ساڵ ده‌بێت به‌ که‌نه‌دی، ئه‌گه‌ر بچی بۆ هۆڵه‌ندا دوای 4 ساڵ ده‌بی به‌ هۆڵه‌ندی، له‌م وڵاتانه‌ مرۆڤ هه‌ست ده‌کا به‌ ڕاستی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یه‌ به‌ڵام له‌ ئه‌ڵمانیا هه‌مو ڕۆژێک بیرت ده‌خه‌نه‌وه‌ که‌ تۆ ئه‌ڵمان نیت !!، ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا ژیا بێ ئه‌م ڕاستیه‌ چاک ده‌زانێ، من نازانم بۆ د. نامۆ خۆی لێ گۆڕاوه‌و ناسنامه‌ی خۆی وون کردووه‌.

مه‌سه‌له‌ی مه‌دحی سه‌رۆک د. سه‌پان باشی له‌سه‌ر نووسیوه‌،به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ د.نامۆ ده‌ڵێ: (سه‌رۆک پیرۆزه‌) که‌ ئه‌مه‌ هه‌ر که‌سێک بیڵێت نابێت یه‌کێکی زیاتر له‌ 20 ساڵ له‌ ئه‌وروپا ژیاو بیڵێت، له‌ سیستێمی دیموکراتیدا سه‌رۆکێک بۆ  ماوه‌یه‌کی دیاریکراو هه‌ڵده‌بژێردرێ چوار ساڵ یان پێنچ ساڵ بۆ ده‌بێ پیرۆز بێ ؟؟ به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ تێگه‌یشتنێکی زۆر نا دیموکراتیه‌ وده‌توانم بڵێم زۆر فاشیانه‌یه‌ بۆ سه‌رۆک، ئه‌م چه‌مکه‌ له‌ نازییه‌ته‌وه‌ هاتووه‌ که‌ سه‌رۆک پیرۆزه‌و له‌ شوێنێکی تردا ده‌ڵێ :(ده‌بێ سیمبۆڵێکمان هه‌بێ) یان ده‌ڵێ:(پێویسته‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌کان باسی ڕامیاری سه‌رۆکی کوردستان بکرێت، سه‌رۆکی کوردستان پاشه‌ڕۆژی ڕامیاری کورد به‌ره‌و کوێ ده‌بات) ؟!.

ئه‌مه‌یه‌ تێگه‌یشتنی د.نامۆ بۆ که‌سا‌یه‌تی سه‌رۆک!، به‌ ڕاستی من تووشی شۆک بووم، چونکه‌ له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا به‌ ته‌واوه‌تی وا بوو، لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌کانی(الثورة و الجمهوریة و العراق) بۆ باس و وێنه‌ی سه‌رۆکی پێشووی عیراق ته‌رخان کرا بوو !! به‌ڕاستی ئه‌م بیر و ڕایانه‌ی د.نامۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌ڵمانیا بڵاوبکرێته‌وه‌ سکانداڵێک دروست ده‌کات، ئا لێره‌دا  ستروکتووری دروست کردنی دکتاتۆر ڕوون ده‌بێته‌وه‌ له‌ لایه‌ک تۆ که‌سێک پیرۆز بکه‌یت له‌ لایه‌کی تر دکتۆرای فه‌خری پێ بده‌ی ئاوا ده‌بێت دکتاتۆر دروست کردن. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه وه‌ک د. سه‌پان ده‌ڵێ:(جه‌نابی سه‌رۆک ئاره‌زووی له‌م جۆره‌ په‌هه‌ڵگوتنانه‌ نه‌بووه‌ و نیشه‌ ……… له‌ چه‌ند خوله‌کێک به‌و لاوه‌ نایه‌وێ له‌ که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن نیشان بدرێ).

د.نامۆ له‌ هه‌موو نووسینێکیدا خۆی به‌وه‌هه‌ڵده‌کێشێ که‌ زۆربه‌ی سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی دیوه‌و چاوپێکه‌وتنی له‌گاڵیاندا کردووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ ژێر لێو ده‌خات که‌ ئایا ئه‌و سه‌رۆک ده‌وڵه‌تانه‌ که‌ پێشوازیان له‌ د.نامۆ کردووه‌ یان له‌ناوی (دێر شپیگل) کردووه، ئه‌وه‌ش ده‌شارێته‌وه‌ که‌ ئایا له‌ چاوپێکه‌وتنه‌کان د.نامۆ خۆی  ته‌نها بووه‌ یان که‌سێکی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی له‌ خۆی گرنگتری له‌ گه‌ڵدا بووه‌، بۆ نموونه‌ ساڵی 1998 له‌ ژماره‌ 51 ی(دێر شپیگل Der Spiegel )دا چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان کراوه‌ کاتێک که‌ له‌ ئیتالیا بوو، تیێدا که‌ ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمان (ڕۆمه‌ین ڵایک Leick Romain) که‌سی یه‌که‌می به‌ڕێوه‌بردنی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یه‌، ئه‌رێ به‌ڕاست بۆ د.نامۆ باس له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ ناکات ؟؟!!

له‌ لایه‌کی تر د.نامۆ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ کورد ناخوێنێته‌وه‌ و ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌کادیمی نییه‌ و شیعر و شاعیری هه‌یه‌ که‌ له‌ ڕاستیدا شیعر و شاعیرمان هه‌بێ یان نه‌بێ گرنگ نییه!!!.

پێش هه‌موو شتێک د.نامۆ وا له‌ خوێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێ که‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسێکی ئه‌کادیمیه‌ که‌ له‌ ڕاستیدا وا نییه‌ !!، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسێکی(هاوى)یه‌، چونکه‌ د.نامۆ شه‌هاده‌که‌ی واته‌ (دال)ه‌که‌ی که‌ میتی تورکی پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تابوو که‌ پزیشکه‌، ئێمه‌ی خوێنه‌ریش هه‌روه‌ک میته‌ تورکیه‌که‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوین به‌ داله‌که‌ی دکتۆر وا ده‌زانین دکتۆرای له‌ بواری ڕۆژنامه‌وانیدا‌ هێناوه‌، که‌چی سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ دکتۆراکه‌ی له‌سه‌ر (بدر شاکر السیاب و ‌‌‌‌‌اهمیته للشعر العربی الحدیث)ه لێره‌دا ئه‌م خاڵانه‌مان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه‌:

د.نامۆ له‌ ئه‌ڵمانیا سه‌ربه‌ست بووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی تێزه‌که‌ی دا که‌چی له‌سه‌ر شاعیرێکی عه‌ره‌بی عیراقی دکتۆراکه‌ی هێناوه‌، خۆی ئاساییه‌ مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ر بوارێک بنووسێت به‌ڵام لێره‌دا سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و حه‌ماسه‌ ناسیۆنالیستیه‌ی د.نامۆی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕابردووی نزیکی دوێنێیدا دژه‌ یه‌کن!!،که‌واته‌ د.نامۆ هه‌قی ئه‌وه‌ی نییه‌ ڕێنمایی بۆ ڕۆژنامه‌نووسی کوردی بکات ، چونکه‌ کاری ئه‌و نییه‌. 

 

Previous
Next

Leave a Reply