Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

دیار نه‌مانی فڕۆکه‌وانێکیتر له‌ گومانه‌وه‌ بۆ دڵنیا بوون

Be First!
by February 13, 2009 گشتی

دیار نه‌مانی فڕۆکه‌وانێکیتر له‌ گومانه‌وه‌ بۆ دڵنیا بوون

                     
 به‌ پێی هه‌واڵێک که‌ له‌ ڕۆژی 11.2.2009 له‌ سایتی سبه‌ی کۆمپانیای ووشه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ ، فڕۆکه‌وانێکیتر که‌ به‌شداربوه‌ له‌ کیمیابارانی گونده‌کانی گۆپته‌په‌و عه‌سکه‌ر وقه‌ڵاسێوکه‌و چه‌می ڕه‌زان ، له‌لای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوه‌و ئێستا دیار نیه‌، هه‌ر وه‌ک له‌ سایتی سبه‌ی هاتوه‌ ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ که‌ ناوی که‌ریم سه‌بتی و ناسراو به‌ (ئه‌بو عروب) ه‌ له‌ ڕۆژی 5.5.2003 له‌لایه‌ن ئاسایشیی یه‌کێتی گیراوه‌و پاشان له‌ سه‌ر داوای سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و دکتۆر خه‌سره‌و به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ قه‌ڵا چوالان .  دیارنه‌مانی که‌ریم سه‌بتی ، ئیتر گومان ناهێڵێته‌وه‌ که‌ تاریق ڕه‌مه‌زانیش ده‌رباز کراوه‌ و هه‌موو بڕوبیانۆکانی یه‌کێتی بۆچاو به‌سته‌کی بوو له‌ خه‌ڵك . بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون  داوا له‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و  که‌سی سکرتێری گشتی ده‌کات  که‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژدا ڕوونکردنه‌وه‌ی بڕواهێنه‌ر له‌سه‌ر وونبونی هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که‌ بده‌ن ،  بێده‌نگی و خۆدزینه‌وه‌ له‌ دیارنه‌مانی دوو تاوانباری جینۆسایدکردنی گه‌له‌که‌مان ،مانای ده‌ربازکردنیانه‌ و به‌ ئاسانی تێناپه‌ڕیت و نرخه‌که‌ی گران ده‌که‌وێته‌وه‌ . بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون  له‌ بێده‌نگی یه‌کێتی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا چاوپۆشی ناکات و هه‌ڵوێستێکی توند که‌ شایه‌نی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ بێت وه‌رده‌گرێت.   

                                         
 یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان _ بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون      12. 2. 2009
 
  
 

Previous
Next

Leave a Reply