Skip to Content

Sunday, September 20th, 2020

دیدارى / شاخەوان عومەر سلێمان لەگەڵ عوسمان شوانى: وەزیرى پلاندانان

Be First!
by February 14, 2008 گشتی

 عوسمان شوانى: وەزیرى پلاندانان….
 حكومەت  586000 هەزار فەرمانبەرى هەیە، بەڕێژەى 40%ى ئەو فەرمانبەرانە زیادن…..
 
 * بۆ دەوڵەمەندكردن وكۆكردنەوەى ئەزموونى كارى خۆتان چۆن پەیوەندى بە وڵاتانەوە دەكەن و تائێستا چیتان كردووە؟
 -لە بوارى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان توانیومانە بەشى هەرێمى كوردستان لەهەر پاریەك كە بۆ عێراق دێت جیابكەینەوە، واتا لەو پارانە رێژەى 17%ى بۆ هەرێمى كوردستان دەبێت، لەقەرزى وڵاتى یابان توانیومانە رێژەى حەڤدى لە سەد بۆ هەرێمى كوردستان مسۆگەر بكەین، لەقەرزى وڵاتى ئێرانیش بەهەمان شێوە، لە قەرزەكانى وڵاتى ئیتاڵیاو كوێتیش بەهەمان شێوە بەتەماین ئەو بەشانە جیا بكەینەوە لە ڕێى یاساوە، كارێكى دیكەى وەزارەتمان داڕشتنى پلانى ستراتیژیە بۆ ئەوەشیان كاردەكەین لەگەلأ  وەزارەتەكان بۆ پلانى ئابوورى و پلانى پەرەپێدانى كۆمەڵایەتى بۆئەوەى حكومەتى هەرێمى كوردستانیش ببێتە خاوەن پلانێكى ستراتیژى.
 *تاوەكو ئێستا پلانتان بۆ هیچ وەزارەتێك دارشتووە؟
 – بەڵىَ ئێستا برادەرانى وەزارەتى كشتوكالأ لێرەن بۆئەو مەبەستە لەدواى ئەوان نوێنەرەكانى وەزارەتى كارەبادێن، بەڵام وەزارەتى پلاندانان وەكو سیستەمى  سۆشیالیست و سیستەمى ئەنزمەیى نییە،كە ئێمە لەجیاتى وەزارەتەكان پلان داڕێژین و بەسەریاندا فەرزبكەین، بەڵكو ئێمە پلانى وەزارەتەكان رێكئەخەین لەیەك پلانى ستراتیجیدا وكارى ئێمە ئەوەیە ئەو پلانانە هەڵسەنگێنین و رێكیان خەین كە دەبێت پلانەكان واقیعى و قیاسى بێت، پلانى خەیاڵى قبوڵناكرێت و دەبێت پلانەكان بەپێى ئیمكانیاتى مادى و ئیمكانیاتى بەشەرى دابڕێژرێت، بۆیە ئێستا كار لەسەر داڕشتنى پلانى پڕۆژەكان دەكەین لەبەرئەوەى خۆمان ئامادەدەكەین بۆ میزانییەى ساڵى 2008
 * لە زۆربەى وڵاتان مامۆستاو پسپۆڕەكانى زانكۆ و پەیمانگاكان بەشداریەكى چالاكیان هەیە لە داڕشتنى پلانە جۆراو جۆرەكانى دەوڵەت، تاوەكو ئێستا زانكۆكانى كوردستان یان مامۆستایانى زانكۆ بەشدارى كارەكانیان كردوون، هیچ فكرەیان داونەتآ، لە ئیشەكانى ئێوەدا چەند ئامادەن؟
 – بەداخەوە تەنسیق لەنێوان حكومەت بەگشتى و زانكۆ و ناوەندەكانى  خوێندن و زانستى زۆركەمە، بەداخەوە ئەوە یەكێكە لەخەلەلەكان، لەبەرئەوە بڕیارمانداوە لە وەزارەتەكەى خۆمان ئیعتیماد بكەمە سەر كۆمەڵێك ڕاوێژكار كە لەدەرەوەو ، لە ناوەوە هێناومانن و ئیشدەكەن لەگەڵمان،  بەتەماین بۆ ساڵى 2008 مەركەزێك دروستكەین بەناوى مەركەزى دیراساتى تەختیتى كە ئەم مەركەزەیان لەگەلأ زانكۆكان راستەوخۆ كاردەكات، بۆ نموونە ئەو مەركەزە دراسیەكى هەیە پەیوەندى هەیە بە هەڵاوسان، یان لەسەر بىَ كارى پەیوەندى دەكات بە زانكۆكانەوە بۆ دەوڵەمەندكردنى دیراسەكەى.
 * حكومەتى هەرێم پێشتر هیچ پێشینەیەكى نەبووە لە ئەزموونى وەزارەتێكى وەكو پلاندانان، ئێستا ئێوە لەسەر كام ئەزموون كاردەكەن؟
 – ئێمە لەسەر سیستەمى ستاندەرى عالەمى كاردەكەین، بەواتا ئەو لایەنانەى كەئێستا كارمان لەگەلأ دەكەن بەستاندەرى جیهانى كاردەكەن بۆنموونە(usa) بەشێك لەپلانەكەى گرتۆتە ئەستۆ، پلانە ئابووریەكە ئەو گرتویەتیە ئەستۆى خۆی، حەوت كەسى خەبیرى هێناوە لاى ئێمەش بۆهەر وەزارەتێك دووكەسیان لەگەلأ دانراون، بۆئەوەى بزانن واقیعى وەزارەتەكە چۆنە، و هەر وەزارەتێك چۆن بتوانێت هێزى ئابوورى خۆى نیشان بدات، بۆیە ئێمە ئەزموونى وڵاتانى دەوروبەروى نزیكى خۆمان دیراسەكردووە، جگە لەوەى ئەو  وڵاتانەشى كە نزیكن لە واقیعى هەرێمى كوردستان ئەوانیش دیراسە دەكەین، بۆئەوەى لە ئەنجام پلانێكمان بۆ دەربچآ كە واقیعى بێت، من ناتوانم سوود لەپلانێكى پێشكەوتووى وڵاتێكى ئەوروپى وەرگرم، چونكە جیاوازى نێوانمان ئەوەندە زۆرە(70)سالأ زیاتریش دەبآ گەر من پلانێك لەهۆڵەنداوەبێنم ڕەنگە بەهیچ شێوەیەك لەگەلأ واقیعى  ئێمە نەگونجێت، چونكە ئەم وڵاتە سیستەمى خوێندنى بەجۆرێكە، سیستەمى سۆسیالى بە جۆرێكە، كارى جیاوازە، هەروەها سیستەمى دیموكراتى و حوكمڕانیەكەى قۆناغێكى كەى بڕیوە.
 * كێشەكانى نیشتەجێبوون و كارەباو سوتەمەنى پێویستیان بە دیراسەتى وردو پلانى بە هێز و ستراتیژى هەیە كارى ئێوە لەم ڕوەوە و بۆ هەوڵى چارەسەریان چى بووە؟
 – ئێستا لەگەلأ وەزارەتە پەیوەستەكان لەزۆر لەبوارەكان بەیەكەوە كاردەكەین كە سیستەمى پەروەردە گۆڕانكارى تێداكراوە ئێمە لەیەكەم رۆژى كاركردن لە گۆرانكاریەكەدا بەشداریمان كردووە، كۆنفرانسى تەندروستى دەكرێت بۆ گۆرانكارى لە سیستەم و كارى وەزارەتى تەندروستى بەهەمان شێوە ئیشدەكەین لەگەڵیان، گەر وەزارەتى كارەبا بیەوێت پلانى خۆى دابڕێژێت بەیەكەوە كار دەكەین، هەمووشمان دەزانین ئیشى هەر وەزارەتێك پەیوەندى بەكارى وەزارەتێكى دیكەوە هەیە واتا كارەكان هەموویان بەیەكەوە رەبتن كارى ئێمە ئەوەیە چۆن تەنسیقێك لەنێوان فكرەو پرۆژەكانیان دروست بكەین.
 * رێژەى فەرمانبەر لە حكومەتى هەرێم ژمارەى پێوانەى بڕیوە، چەندین جاریش حكومەت هاوارى لىَ هەڵساوە لەدەست ئەو كێشەیە، ئێوە چۆن كار لەسەر چارەسەركردنى دەكەن، وەزارەتەكان چۆن پەیوەندیتان پێوە دەكەن لەم بارەیەوە؟
 – بۆ ئەو كێشەیە وەزارەتەكان نەهاتوونەتە لامان، چونكە ئێمە خۆمان چوینە لایان، ئێمە ساڵى(2007) وەكو وەزارەتى پلاندانان پڕۆژەیەكمان پێشكەشكرد، وە كۆپیەكیشماندا بەهەر دوو وەزارەتى دارایى و وەزارەتى هەرێم بۆكاروبارى دارایى، پرۆژەكەش بەناوى پڕۆژەى چارەسەرى كێشەى بێكارى دەمامكدارە(بەتاڵە موقەنەعە) پرۆژەكەى ئێمە خۆى لەچەند خاڵێك دەبینێتەوە، یەكەم جار دەبێت دامەزراندن بوەستێت، دووەم دەبآ تەحدیدى میلاكات بكەینەوە لەسەر ئەساسى(وەسف وەزیفى) ئەبێت هەموو دائیرەیەك وەسفى خۆى بۆ دیاری بكرێت كە بڵێت ئەم دائیرەیە كارەكانى بریتین لەم جۆرەكارانە پێویستى بە ئەوەندە بەشە هەیە، لەهەر بەشێكدا پێویستى بەوەندە كەسە هەیە كە كەفائەتەكانیان بەم شێوەییەى لاى خوارەوەبێت، بەمەتۆ تەحدیدى پێداویستیەكان دەكەى، دووەم  فەرمانبەرەزیادەكان كە بەپێى ئەو ئامارەى لاى من هەیە لە كوردستان ( 586000) پێنج سەدو هەشتاو شەش هەزار فەرمانبەر هەیە كە رێژەى سەدا چل تاوەكو چل و پێنجى ئەو فەرمانبەرانە زیادن ، زۆربەى فەرمانبەرەكان ئەوكەسانەن كەبڕوانامەیان نییە نەخوێندەوارن یان بڕوانامەى سەرەتاییان هەیە، یان بڕوانامەى ناوەندیان هەیە، كە ئەمانە رێژەى نزیكى نیوەى فەرمانبەران پێكدێنن، بەراى ئێمە ئەوانەى كەهێشتا تەمەنیان زۆر نەبووەو گەنجن بیانهێنین بەهۆى وەزارەتى كار بنكەى راهێنانیان بۆبكەنەوە، بەپێى بازاڕى كار خەڵك لەبازاڕ پێویستى بە چ جۆرە كارێكە لەسەر ئەم جۆرە كارانە رایانبهێنن، هیچ راتبێك نابێت ببڕێت ئێمە داواى بڕینى مووچەى كەسمان نەكردووە داواى ئەوەمان كردووە خەڵك فێرى میهنە بكەین، كە ئەو كەسە كارێكى دۆزیەوە بە تەبیعەتى حالأ واز لە كارەكەى حكومەت دێنآ، چونكە ئەو كەسە گەر فێرى كارەكەى بوو لەكارەكەى خۆى زیاترى دەستدەكەوێت تا ئەو(100) هەزارەى لە حكومەتى دەستى دەكەوێت.
 * بەڵام بەو دوو فكرەیە بەتەنیا كێشەكە چارەسەر نابآ؟
 – ئێمە تەرحێكى كەشمان ئەوەیە كە دەبێت سیاسەتێكى درێژخایەن دابڕێژین بە ناوى سیاسەتى هێزى كار بەهاوبەشى وەزارەتى كاروبارى كۆمەڵایەتى و، هەموو وەزارەتەكانى دیكە دیارە ئەنجوومەنى وەزیران كۆمەڵێك تەوسیاتى دەركردوە،بەڵام ئەوانە هەموو ئەو شتانەنین كە ئێمە داوامانكردون، داواكراوە تاعینات بوەستێت، وەسفى میلاك بنوسرێتەوە، ئەوانە هەمووى داواكراون، بەڵام بەو شێوە فەعالە نەبووە كەویستومانە جآ بەجێ بكرێت، راستە سەرۆكى حكومەت وا دەڵێت، بەڵام ئەو هەنگاوانەى ناومانن لە ئاستى قسەكردنەكانمان نین.
 * راشكاوانە پێمانبڵىَ تاچەند بڕوات بەكارەكانى وەزارەتى پلاندانان و كارەكانى دیكەى حكومەت هەیە؟
 – من قەناعەتم بەیەك شت هەیە ئەویش ئەوەیە ئەبێت ئێمە باشتر وڵاتى خۆمان بەڕێوەبەرین، من لەناو وەزارەت شیعارێكم بەرزكردۆتەوە بەعەرەبیەكەى دەڵىَ: (الاستخدام امپل لیموارد البشریە ولمادیە ولگبیعیە لی بنا مجتمع مدنى مزدهر) ئەڵێم ئەبێت لەسەر ئەو بنەمایە فەلسەفەى حوكمرانیمان كار پێبكەین، ئێمە موادى بەشرى باشمان هەیە چۆن بتوانین ئیستیغلالى بكەین، مواردێكى مادى باشیشمان دێتە بەردەست كە بریتییە لەو بودجەیەى حكومەتى هەرێم كە بودجەیەكى كەم نییە ئەو بودجەییەى ئێمە، بەڵام چۆن بەكاریبێنین وە سەروەتێكى سروشتى گەورەمان هەیە بریتییە لە ئاو و هەوا لە خاك لە سامانە سروشتیەكان، ئەوەش چۆن كارى لەسەر دەكرێت بە سیستەمێكى ئیدارى كارا، سیستەمى ئیدارى حكومەت پاشماوەى سیستەمى ئیدارەى كۆنە خراپەكەى سەردەمى رژێمى عێراقیە كە هەرێمى كوردستانیش ئەو سیستەمە پەیڕەو دەكات دەبێت خۆمان هەوڵدەین خاوەنى سیستەمێكى ئیدارى باشى خۆمان بین، وەمن ئێستا پڕۆژەیەكم ئامادەكردووە و بۆ ئەنجوومەنى وەزیرانم ناردووە بەناوى ستراتیجیەتى ریفۆرمى ئیدارى، لەو پرۆژەیە باسى ئەوە دەكەم چۆن چاكسازى ئیدارى دەكرێت ئەو بەرنامەیە لە جێبەجێكردنیدا پێنج سالأ دەخاێنآ، تۆ ئەزانى ئەگەر بەرهەمهێنەرێك بێتە ئەم وڵاتە مانگێك خەریكى موعامەلەى عەرزێك بێت و بچێتە بەلەدیەو بچێتە تاپۆو بچێتە دەزگاى وەبەرهێنان بچێتە دائیرەى زراعە كەبۆى نەكرا ناچارە بگەڕێتەوەو واز لە پڕۆژەكەبێنآ، كارى من یان ئێمە دەبێت ئەوەبێت هاوڵاتییەك چۆن بتوانێت لە دائیرەكەى كارەكەى بڕوێنآ بەبآ ئەوەى پارەیەك بدات، باس لەوە دەكەم چۆن سیستەمێكى ئەلیكتڕۆنى دابمەزرێنین كەئیش و كارەكانى خەڵك بە ئاسانى بەڕێوەببات.
 * بەڵام بەعس سەرەراى دڕندەیى و سیاسەتە سەر كوتكارییەكەى لەزۆربەى ئاستە ئیداریەكان نمونەیەكى سەركەوتووى كارى ئیدارى پێشكەشكرد، واتا ئەو كات كەمترین سنور و دارترین رۆتینیات و رشوە خواردن و بەرتیل هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ لە هەردەزگایەكى حكومەت گەر یەكێك نەناسى و پارە نەدەى كارت بەڕێوە ناچآ؟
 – من ناڵێم ئەوكات گەندەڵى هەبووە یان نەبووە با خەڵك خۆى بارو دۆخەكە تەقیم بكات، بەڵام كەفائەى ئیدارى لەو نمونانە گەورەترن كە تۆباستكردن، دیسان دەیڵێمەوە كارى ئیدارى دەبآ هەموولایەك ئیشى بۆبكەین، وە هەمووشمان ئیعتیراف بەكەمو كورتیەكان دەكەین، بەڵام دەبآ هەنگاوى بۆبنێین وە یەكێك لە ئیشەكانى ئێمە ئەوەیە بەرچاوى حكومەت رونبكەینەوە كە چۆن بتوانین ئەوكارانە بكەین، سەبارەت بە گەندەڵیش من بەتەنیانیم و وەزارەتەكەى منیش تایبەت نییەبەو، رەقابەى مالیە موختەسە، پەرلەمان بەرپرسە حەقە لەوان بپرسیت بڵێیت چۆن گەندەڵى بنبردەكرێت.
 * وەزارەتى دارایى هیچ پڕۆژەیەكى داوەتە ئێوە كە تایبەت بێت بەكەمكردنەوەو نەهێشتنى گەندەڵى؟
 – من نەمبینیوە و نازانم لەوانەیە هەیانبێت، بەڵام نەمبینیوە خۆگەر پرۆژەكە نەشهێتە لاى من دەبوایە بدرایەتە ئەنجوومەنى وەزیران.
 * بەكێشەى كارەبا هیچ پلان و بەرنامەیەك لاى ئێوە هەیە؟
 – بڕۆ لە وەزیرى كارەبا بپرسە كە كارى دابینكردنى كارەبایە بۆ خەڵكى هەرێمى كوردستان، ئەوەندەى من بزانم یەكێك لەپلانەكانى ئەوان ئەوەیە كە چۆن بتوانن كارەباى كوردستان لەسەر سیستەمى وڵاتان دابەشبكەن كەماناى ئەوەیە ئینتجاى كارەبا لە شەریكات بكرێتەوە ئیشى باشیان كردووەو تاوەكو ئێستاش سآ عەقدى گەورەیان كردووە،  ئەو سآ عەقدە بەشى هەموو هەرێمى كوردستان كارەبا بەرهەمدێنن گەر كارەكانیان تەواوبێت، بەڵام وەك دەزانن ئیشى شەریكات تاوەكو دێن ئەندازیارێك دەهێنن و لەسەر پرۆژەیەك دایدەمەزرێنن پێویستى بەچەندین كات هەیە مەشاكیلیان هەیە.
 * چ پلانێكتان هەیە بۆ ئاوادانكردنەوەى گوندەكان و كەمكردنەوەى گوشار لەسەر حكومەت كە ئێستا بەپێى ئامارەكان بە بەراورد لەگەلأ ساڵانى پێش راپەرین رێژەى دانیشتوان لە سەنتەرەكانى شار سآ ئەوەندەى رێژەى خەڵكیە لەدەرەوەى شارەكان؟
 – ئەوەیان زۆر گرنگە لەسەر پێشنیارى ئێمە ئەنجوومەنى باڵاى ئابوورى لە كوردستان دورستبوو كە سەرۆكایەتى ئەنجوومەنى وەزیران رەزامەندى لەسەر داوە كۆمەڵێك ئەندامى تێدایەو پێكهاتووە لەچەند وەزیرێك، وەكو پارێزگارەكان سەرۆكى لێژنەى وەبەرهێنان، نوێنەرى كەرتى تایبەت، چەندین راوێژكار كە ئەندامان لەو لێژنەیە، وەزارەتى كشتوكاڵیش هەوڵى جدى دەدات بەرنامەشى هەیە،تاوەكو چۆن بتوانێت كەرتى كشتوكالأ بەهێز بكات و زیندووى بكاتە ئنجا خەڵك بۆ گوندەكان بگەڕێنەوە، نەك ئەوەى كە بەخێزانێك بڵێى وەرە بگەڕێەوە گوندەكەت پێنج هەزار دۆلارت دەدەمآ،  ئەوكات كەسە كە پارەكە دەخوات و ناشگەڕێتەوە ئەبآ تۆ بنەماى كەرتى كشتوكاڵى زیندو بكەیتەوە.
 * ئامارێك دەڵىَ رێژەى كۆمپانیاكان لەكوردستان لەسنوورى پێنج هەزار كۆمپانیا رەتى كردوە لەكاتێكدا ئەو كۆمپانیایانە زۆربەیان كڕین و فرۆشتن و بانكى و بیناسازى و گواستنەوەن هیچ بەرهەمهێنى پیشەسازى نین؟
 – بابێین تەعریفى یاساى شەریكات بكەین، یاسا مۆڵەتى شەریكات دەدات بەوەى كە كآ دەتوانآ ناو لەخۆى بنآ شەریكە، كابرایەك گەردووكانێكى هەبآ دەتوانآ بیكاتە شەریكە، بۆیە باتەقیم كردنەكە بەو جۆرە نەبآ، بۆخۆى بنەماى بەرهەمهێنان لە كوردستان لاوازە، بابەم جۆرە پێناسەى بكەین، ژمارەى كارگەو دروستكەر لە كوردستان كەمن، كەرتى تایبەت ئەو معامەلانەى كە هەیبوونە زۆرى لەكاردانین، بەڵام بەشێكى لەكاردانە بەپێى بەرهەمەكەى گەربۆى سەرفبێت، بۆ شەریكاتەكان بە زۆرى شەریكاتى مەدەنین یان موقاوەلاتن كاردەكات بەپێى دەستكەوتى ئیش، بۆنموونە لە ساڵەكانى(2004)و(2005)و(2006) مەشاریع زۆربووە شەریكاتى مقاولیش ئیشى زۆربووە لە ساڵى(2007) ئیش كەمبووە مقاولات كەمتر ئیشى كردووە دەمێنێتەوە سەر دەسكەوت و هەبوونى فرسەتى كار.
 * وەزارەتى تەندروستى هیچ پڕۆژەیەكى داوەتە ئێوە؟
 – نەخێر نەیهێناوە، بەڵام ئێستا پرۆژەیەكمان هەیە لەگەلأ وەزارەتى تەندروستى دانیشتیون داوامان لەبانكى  نێودەوڵەتى و رێكخراوى (WHO) كردوە بۆئەوەى بەیەكەوە لەگەلأ وەزارەتى تەندروستى و وەزارەتى پلاندانان وەزیرى تەندروستى خۆى سەرۆكایەتى تیمەكەدەكات  كە خوبەرامان بۆ بنێرن، بەهەرحالأ دەتوانن لە وەزیر خۆى پرسیار بكەن، بەڵام لەسەر گۆڕینى سیستەمى تەندروستى هیچیان بۆنەهێناوین، بەڵام لەسەر پرۆژە بەڵىَ پرۆژەیان هێناوەو موناقەشەشكراوە و داخیلى پرۆژەكانى ساڵى(2008)كراوە، قسەمان لەگەلأ یەكتر كردوە بۆ ئەو مەبەستە.
 * هەر چەندە وەزارەتێكى وەكو وەزارەتى ئەوقاف لە ئەولیاتى وەزارەتە گرنگەكان نیە، بەڵام دەبێت ئەوانیش بەرنامەو پلان و پرۆگرامیان هەبآ، هیچ تەرح و پێشنیارو پلانێكى خۆیان هێناوە كە ئێوە رێكترى بكەن؟
 -ئەم وەزارەتە پێویستى بە ئێمە نییە پێویستى بەخۆیەتى ئەو جۆرە داخوازیانەپێى دەگوترآ سیاسەتى رۆژانەى خۆى هەر وەزارەتێك مەسئولە لەسیاسەتى رۆژانەى خۆى، ئێمە هیچ پلان و پرۆژەیەكى كردنەوەى مزگەوتمان نەكردوە، چونكە جارآ هێشتا ئێمە پێویستمان بە مەكتەب زیاترە، چونكە خوا رەحمى كردووە خەڵكى خێرخواز ئەوەندە زۆرن و لە وڵاتێكى ئیسلامیداین كەمزگەوت دروستبكەن.
 بەڵام خەڵكانێكى كەم هەن كە مەكتەب دروستكەن، من پێویستیم بەوەیە دەوامى سآ مەكتەب نەهێڵم و بیكەمە یەك دەوام، من دەمەوآ لەو شوێنانەى كەمەكتەبى لىَ نییە مەكتەبى بۆبچێت ئەو شوێنانەى خەدەماتى سحى كەمە بۆى بچێت.
 چەندین گەرەك لەشارەكانى هەولێر و سلێمانى خەدەماتیان بۆنەچووە دەبآ بۆیان بچێت، چونكە حكومەت ئەو لەویاتى هەیە، ئەو لەویاتەكانى ئێمە بریتین لە، ئاو، كارەبا خەدەماتى شارەوانى.
 رێگەوبان، قوتابخانە، بنكەكانى تەندروستى من تا پرۆژەیەكى ئاو هەبێت هیچ پرۆژەیەكى مزگەوت دروست ناكەم.
 
 
 
Shakawan77@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply