دیدار له‌گه‌ڵ د.ئه‌حمه‌دی مه‌لا
نووسه‌ری كورد و ترس له ڕه‌خنه
– كه‌لتووری كوردی تا چه‌ند كه‌لتووریكی ڕه‌خنه به‌رهه‌مهێنه‌ره؟ واته ئایا له‌ناو فه‌رهه‌نگ وكه‌لتووری كوردیدا ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گر چۆن لێیده‌ڕوانرێت؟ پێتوایه ئێمه‌ی كورد ترس له ڕه‌خنه به‌شیكبێت له فه‌رهه‌نگ و ژیانمان؟
– وه‌ڵام: زاراوه‌ی ره‌خنه ده‌مێك نییه ترنجاوه‌ته نێو كه‌لتووری كوردییه‌وه، چونكه ئه‌م كه‌لتووره تا كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌میش له سه‌رچاوه‌كانی ئاینه‌وه زاد و تێشووی خۆی وه‌رگرتووه، به‌م پێیه‌ش هه‌ڵبه‌ته ئاین له‌سه‌ر جیهانبینییه‌ك دانه‌مه‌زراوه كه ره‌خنه كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌وی بووبێت، بۆیه ئه‌م زاراوه‌یه به‌شێك نه‌بووه له فیكری ئاینیی. ره‌خنه‌گرتن پرۆسه‌یه‌كی راسیۆنالانه‌یه، واته له وردبوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌هاپێدان و شیكردنه‌وه و پرسیار ورووژاندن و ته‌جره‌به و هتد. پێكهاتووه. زیهنی ره‌خنه‌یی له ئه‌ورووپا، وردتر له وڵاتێكی وه‌كو فه‌ره‌نسا، سه‌ره‌تا له سه‌ده‌ی شانزهه‌م چه‌كه‌ره ده‌كات و له گه‌ڵ رێبازی رێفۆرمسازیی و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی تاك وه‌كو ئه‌كته‌رێكی بكه‌ر و دواجار ده‌بنه بناغه‌دانانی چه‌مكه‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، هاوته‌ریب ده‌وه‌ستێت. بۆ نموونه، مۆنتێن كاتێك “لێكۆڵینه‌وه‌كان”ی ده‌نووسێت، خۆی وه‌كو مادده‌ی بابه‌ته ده‌ستنیشان ده‌كات. ئه‌م گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌ییه له شه‌قڵی نووسین. ئه‌مه به سه‌رهه‌ڵدانی تاك وه‌كو بكه‌ر و ئه‌كته‌ر ده‌خوێندرێته‌وه ؛ سه‌رله‌نوێ هاوكێشه‌كانی نێوان خودا و به‌نده‌ش داده‌ڕێژێته‌وه و رێگا بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئاینزایه‌كی دی خۆشده‌كات كه له سه‌ر چه‌فته‌لی ره‌خنه به‌ند بووه. خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه بوو بۆ ده‌قی پیرۆز و له سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمێنت و سه‌رنج و په‌راوێزانه خاوێنكرایه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی كڵێسا به تێپه‌ڕینی كات، توێژ له سه‌ر توێژ له‌سه‌ر ئینجیل دروستیان كردبوو و وه‌كو رێگر و له‌مپه‌ری لێهاتبوو.
گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قی ئه‌سڵی له ناواخنیدا هزرێكی ره‌خنه‌یی دروست ده‌بێت. ئه‌ویش بێ سه‌رئێشه و گرفت هه‌ڵبه‌ته نه‌هاتۆته دی، به‌ڵام بناغه‌رێژیی بۆ عه‌قڵییه‌ت كرد كه چیتر كوێرانه به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو نه‌نێت و به ئاسانی ناكرێت ختووكه به سۆز و هه‌سته‌كانی بدرێت، به‌ڵكو به وردیی و دیققه‌ته‌وه سه‌یری قسه و كردار ده‌كات.
له نێو كه‌لتووری ئێمه ره‌خنه به مانا تێروته‌سه‌له‌كه‌ی نییه، ره‌خنه‌ی زانستی هێشتا ره‌گی خۆی دانه‌كوتیوه، عه‌قڵییه‌ت و هزری زانستی به ته‌واوی پێگه‌ی خۆی له كۆمه‌ڵگایه‌ك نه‌كردۆته‌وه كه هێشتا ژیانی كشتیاریی و ره‌وه‌ندیی به‌سه‌ریدا، له زۆر رووه دیاره. هه‌موو ده‌زانین ره‌خنه له‌و كۆمه‌ڵگایانه وجوودی نییه، چونكه هه‌موو هێز و وزه‌یه‌كی ده‌خرێته‌گه‌ڕ تا وه‌ك گرووپ بمینێته‌وه و په‌رته‌وازه نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری قۆناغی ئێستامان بكه‌ین، واته ئه‌م بیست ساڵه‌ی دوایی، ورتر له دوای راپه‌ڕینه‌وه، كورد پێ ده‌نێته قۆناغێكه‌وه كه هه‌رسكردنی ئاسان نییه. له لایه‌ك باس له كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی ده‌كرێت، به‌ڵام گۆڕانكاریی به‌دی ناكرێت له چۆنیه‌تی ئیشكردن، له لایه‌ك هه‌وڵ بۆ به دامه‌زراوكردنی كۆمه‌ڵگه ده‌درێت، هه‌ر هه‌مان ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، ته‌گه‌ره‌ش ده‌خنه پێش ئه‌م پرۆسه‌یه. زۆرجار گوێمان له وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه ده‌بێت كه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات ده‌كرێن، به ” با خاڵه پۆزه‌تیفه‌كانیش”له‌به‌ر چاو بگیرێت. واته ده‌سه‌ڵات حه‌وسه‌ڵه‌ی ره‌خنه‌لێگرتنی كه‌مه. بۆ نموونه له كاری رۆژنامه‌وانیی، رۆژنامه‌نووس قه‌د باسی ئه‌وه ناكات كه شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كان له ئان و ساتی خۆیان ده‌گه‌نه جێ، به‌ڵكو كاتێك ئه‌م شه‌مه‌نه‌فه‌رانه به رێكوپێكی كاری خۆیان ناكه‌ن، ئه‌و كات ده‌بنه بابه‌تی رۆژنامه‌وانی و ره‌خنه‌لێگرتن.
پرۆسه‌ی گواستنه‌وه هزری ساده، بۆ هزری ره‌خنه‌یی پێویستی به پرۆسه‌یه‌كی گشتگیرییه. ناكرێت له كۆمه‌ڵگایه‌كدا، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی گه‌یشتبێته ترۆپك و ره‌خنه‌ی فیكر و سیاسه‌ت وجوودی نه‌بێت، یا به پێچه‌وانه‌وه. عه‌قڵی كوردی هێشتا عه‌قڵێكی ره‌خنه‌وه‌رگر نییه. ره‌خنه به‌رامبه‌ر به جوێن و به‌كه‌م ته‌ماشاكردنی ئه‌ویتر ده‌بنیرێت. كاتێك سه‌ركرده‌یه‌كی ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تیا ده‌بێت، شوێنی خۆی ته‌سلیمی یه‌كێكی دی بكات، ئه‌وه ئه‌و كات، هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌ژمێردرێت به‌ره‌و به موئه‌سه‌ساتكردن و قبووڵكردنی رای جیاواز و ئه‌ویتر. ته‌شه‌بوسكردن به ده‌سه‌ڵات و كورسی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له گه‌شه‌نه‌سه‌ندنی هزری ره‌خنه‌یی.
– ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نیوان ئه‌دیبان و ڕه‌خنه‌گرانماندایه نه‌بووه‌ته هۆكاریی نازانستی كاركردنی ڕه‌خنه‌گر، یان ڕاستگۆیی ڕه‌خنه‌گرو زوویربوونی ئه‌دیبان؟(به‌گشتی مجامه‌له‌و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرفتێك نیه له‌به‌رده‌م پێشخستنی ڕه‌خنه، گه‌ر نه‌مونه‌ت لایه ته‌نیا ئاماژه‌ی پێبكه بێناوهێنان؟
– وه‌ڵام: ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری به پرسیاره‌كه‌ی پێشووه‌وه هه‌یه. مه‌به‌ستم ئه‌وه یه بڵێم، هێشتا په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له نیو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا له ئاستی خوێن و خزمایه‌تی و ناوچه‌و شارچێتی خۆی رێكده‌خستووه. ئه‌م په‌یوه‌ندیی له ئاسته هه‌ره باڵاكانیش هه‌ستی پیده‌كرێت. هه‌ر له گرووپی سیاسییه‌وه تا گرووپی رۆشنبیریی.
له یه‌كێك له فیستیڤاڵه‌كانی كوردستان بووم دیققه‌تی ئه‌وه‌مدا، كه رۆشنبیرانی شاران له سه‌ر مێزی جیاواز كۆ ده‌بوونه‌وه. ئه‌م گردبوونه‌وانه په‌یوه‌ندیان به رۆشنبیرییه‌وه نییه، به‌ڵكو واتاكانی له ده‌ره‌وه رۆشنبیریی چنگكه‌وتووه. زۆرجار رۆشنبیرانی كه‌ركووك هه‌نده‌ی باس له مه‌زڵوومییه‌تی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن، هه‌نده باس له چالاكی داهێنان ناكه‌ن، یا هه‌ندێجار رۆشنبیرانی هه‌ولێر به چاوێكی تایبه‌ته‌وه سه‌یری ئه‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن هتد… ئه‌م روانین و خوێنده‌وانه له سه‌ر بنچینه‌كه‌ی زانسی و ره‌خنه‌یی به‌ند نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ناوچه‌گه‌ریی و شارچێتی هتد هه‌یه. زۆرجار له ژێر قه‌ڵه‌می رۆشنبیرانی لای خۆمان، باس له‌وه ده‌كرێت كه جیهان بووه‌ته گوندێك، كه‌چی مه‌سافه‌ی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ڵیی هه‌زار كیلۆمه‌تره. به رای من، ده‌بێت كوردستانی خۆمان وه‌كو یه‌ك گوند ته‌ماشا بكه‌ین. نابێت كاره‌با له هه‌ولێر هه‌بێت و له گوندێكی بن بناری قه‌ندیل به بێ ئاو و كاره‌با وه‌كو له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م بژێت. كاتێك هاوڵاتیبوون ده‌بێته تاقه پێوه‌ر، به رای من ده‌روازه‌كانی ره‌خنه ده‌كرێنه‌وه…
ئه‌م گردبوونه‌وانه خۆی له خۆیدا رێگریی په‌یدا ده‌كات له‌وه‌ی هزری ره‌خنه گه‌شه بستێنێت. ئیشی ئه‌ده‌بی و ره‌خنه‌یی وه‌كو مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی لێدێت. شاعیری هه‌ولێری له لایه‌ن هه‌ولێرییانه ته‌رجه‌مه ده‌كرێن و هه‌ر له لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه هه‌وڵی به ره‌واجدانی بۆ ده‌درێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
– پێتوایه ڕه‌خنه‌گرانی كورد له‌ناو زانكۆكاندان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ؟ به‌واتایه‌كی تر ئایا زانكۆ ڕه‌خنه‌گری به‌رهه‌مهیێناوه؟ پیتوایه زانكۆ نه‌یتوانیوه ڕه‌خنه به‌مانا زانستیه‌كه‌ی دروستبكات؟
– وه‌ڵام: بڕوا ناكه‌م ئه‌مه زۆر په‌یوه‌ندی به زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆوه هه‌بێت. چونكه زۆرجار مامۆستایه‌كی زانكۆ و كاسبكارێك هه‌ردووك له‌سه‌ر هه‌مان پێگه‌ی عه‌قڵی ئیش ده‌كه‌ن. سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ی كه فێری ده‌بین به فلته‌رێكدا تێده‌په‌ڕێت : ره‌قیبی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی، سیاسی، خزمایه‌تی و هتد. زانیارییه‌كانمان به فلته‌رێكدا تێده‌په‌ڕن و ئینجا سه‌رله‌نوێ دێنه‌وه به‌رهه‌م. ئه‌وه‌ی دێته‌وه به‌رهه‌م وه‌كو به‌رهه‌می بیركردنه‌وه ئه‌و كاسبكاره‌ی لێدێت كه ره‌نگه هه‌ر خوێنده‌واریشی نه‌بێت.
كه‌واته گۆڕانكارییه‌كان، جارێكی دی، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ده‌بێت گشتگیریی بن. دروستكردنی پێوه‌ر و به دامه‌زراوكردنی كۆمه‌ڵگا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ تاكه‌كان، به بێ هیچ ئیعتیبارێك. كه‌واته كاتێك منی تاك هه‌ست ده‌كات كه له كۆمه‌ڵگا هه‌موو مافه‌كانی پارێزراو بێت، به بێ گوێدانه پله و پایه، به بێ گوێدانه ئینتیمای سیاسی و ناوچه‌یی، به بێ ئه‌وه ئاوڕدانه‌وه له‌وه‌ی كێ باوك و باپیره‌یه‌تی، ئه‌و كات ئازادانه ره‌خنه ده‌گرم. ده‌بمه تاكێكی هۆشیار و لێپرسراو كاركه‌ر. ئه‌گه‌ریش ببمه ره‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌بی، ئه‌وه ئه‌و كات كاره‌كانم به‌وپه‌ڕی ئه‌كادیمی و زانستییه‌وه ده‌رده‌په‌ڕێنم.
ئه‌وه‌ی له زانكۆ فێری ده‌بم، رێباز و مێتۆد و شێوه‌كانی كاركردنه، ئه‌مه‌ش ته‌نها خۆ ماندووبوونێكی كه‌می ده‌وێت. به‌ڵام كاتێك زه‌مینه‌ی بۆ خۆشنكه‌رابێت، خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو كتێبه‌كانی دونیا فریامان ناكه‌ون. یه‌كێك له‌و توانجانه‌ی كه هه‌میشه ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كه‌م، ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ساغی له گه‌ڵ كتێبدا هه‌یه و زۆرجاریش چه‌مكه‌كانی رۆشنبیریی له چوارچێوه‌ی خۆی ناخوێندرێته‌وه.
– بوونی چه‌ندین تیۆری نویی ره‌خنه‌یی تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌بووه؟
– وه‌ڵام: تیۆری ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراوه : به پێی سه‌رده‌م و قۆناغه‌كاندا زانیاری زیاترمان سه‌باره‌ت به چالاكییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان له زیاد بووندایه، له پاڵیدا بینینمان و خوێندنه‌وه‌مان بۆ ده‌قی ئه‌ده‌بیش تووشی گۆڕانكاریی دێن. تیۆری به ته‌نها كافی نییه. ئیمرۆ تیۆرییه‌كی زۆر له‌مه‌ڕ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی هه‌یه. به‌ڵام ره‌خنه‌گر له لای ئێمه دروست ناكات، كه‌واته ده‌بێت له كێشه راسته‌قینه‌كه بگه‌ڕێین. مامۆستایانی زانكۆ، له كوردستان بۆ نموونه، بابه‌ت به سه‌ر قوتابییه‌كاندا فه‌رز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌مه خۆی له خۆیدا، كارێكی نه زانستییه، نه ئه‌كادیمییه، نه سووده‌مه‌ندیشه. به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ستی قووتابی بگرین و له گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ودا پێشبكه‌وین، نه‌ك دوامان بكه‌وێت. مه‌به‌ست له دروستكردنی كادیرێكی ئه‌كادیمی سه‌ربه‌خۆیه…
– ئایا به‌و تیۆره نوییانه ده‌توانین هه‌موو ده‌قیكی ئه‌ده‌بی راڤه بكه‌ین(ته‌نانه‌ت ده‌قه كلاسیكیه‌كانیش)؟
– وه‌ڵام: ئێمه ده‌بێت به نه‌رمیی مامه‌ڵه له گه‌ڵ میتۆدی ئه‌ده‌بی بكه‌ین، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌و مێتۆدانه له هه‌لومه‌رج و سیاق و مێژوویه‌كی دیاریكراودا هاتوونه‌ته كایه‌وه. كه‌لتوور كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو ره‌گوریشه‌ی خۆی هه‌یه، فۆكۆ سه‌یری كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورووپی ده‌كات، كاتێك مێژووی سێكس ده‌نووسێته‌وه، ماركس له كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوادا یاساكانی هه‌ڵده‌هێنجێ، فروێد له سه‌ر كه‌له‌پووری ئه‌ورووپی ئیشی كردووه. نابێت میكانیكییانه فۆكۆ هه‌رچییه‌كی وتبێت، بچین كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێ بخوێنینه‌وه. بۆچی تا راده‌یه‌كی زۆر مه‌سعود محه‌مه‌د له لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به نالی سه‌ركه‌تووبووه، چونكه ئه‌و ئه‌و ئه‌ڵقه ونبووه پێكده‌هێنێت له نێوان مه‌عریفه‌ی حوجره و مه‌عریفی سه‌رده‌مدا هه‌یه. ئێمه به داخه‌وه زانای وه‌كو ئه‌ومان زۆر كه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌ر نییه. بۆیه به رای من زانكۆكانی كوردستان هه‌وڵ بده‌ن له فراوانكردنی ئه‌و بواره بۆ ئه‌وه‌ی گرنیگیی به‌و ئه‌ڵقه‌یه بده‌ن، له پێناو نه‌وژه‌نبوونه‌وه و نوێكردنه‌وه. مۆدێرنیتێ ئه‌گه‌ر ره‌گهاژوو نه‌بوو، ده‌روخێته سه‌ر خۆی.
لێكۆڵه‌ری كوردی ده‌توانێت هه‌وڵ بدات، به سوود بینین له مێتۆدی دیكه، مێتۆدی خۆی دروست كات و به سه‌ر ده‌قێكی كلاسیكی بیسه‌پێنێت. هه‌موو ده‌قێك توانای هاتنه دووی هه‌یه، به‌ڵام چۆن ده‌ق ده‌دوێنین، ئا ئه‌مه گرینگه. زۆر شتم به ناوی ره‌خنه سه‌باره‌ت به حاجی قادر خوێندۆته‌وه، نه‌ك هه‌ر ره‌خنه‌ی پێ ناوترێت، به‌ڵكو له خوێندنه‌وه‌ی موسته‌عیدێكی حه‌جره‌ش لاوازتره. ره‌خنه نه زه‌مه نه پیاهه‌ڵدانه، به‌ڵكو وردبوونه‌وه و دروستكردنی تۆره هێمایه‌كه كه بتوانن به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن.
– ده‌توانین بڵین ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی گرفتی میتۆدی هه‌یه؟
– وه‌ڵام: ره‌نگه ئه‌مه گرفت بێت، به‌ڵام گرفته ئه‌سڵییه‌كه لێره نییه، به‌ڵكو له ناواخنی كۆمه‌ڵگه خۆی دایه. سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌داوات و كه‌ره‌سه بنه‌ڕه‌تییه‌كان فێربین و خۆمان ئاماده بكه‌ین كه به بێ حوكمی پێشوه‌خت ده‌قێك بخوێنیه‌وه. سه‌روه‌ری ئایدیۆلۆژیا و ئاین و سیاسه‌ت و سۆزێكی ساده هه‌موو رێگاكانمان لێ نه‌شێوێنێت.