Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

دیدار له‌گه‌ڵ که‌ژاڵ حه‌مه‌ره‌شید

Comment
by January 4, 2008 گشتی

که‌ژاڵ حه‌مه‌ ڕه‌شید: پرۆژه‌یه‌کی سه‌رکوتگه‌رانه‌ یه‌که‌مین و دواهه‌مین

 هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات نیه‌ بۆ به‌رگرتن به‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری… 

ئا:  ئاسوَعوسمان….


ثرِوَذةياساى سةنديكاى رِوَذنامةنوسانى كوردستان كةئيَستا لةلايةن ثةرِلةمانى كوردستانةوة ضةندين برِطةوماددةى ثةسةندكراوة  ،رِوَذنامةنوسانى كوردستانى نيطةران وبيَزار كردوة ،بةتوندى رِةخنةيان ئاراستةى ثرِوَذةبرِيارةكةكرد، بةتايبةى ئةو دووبرِطةيةى كة باس لة ئاسايشىنةتةوةيي و ،ثيروَزيةكانى كوَمةلَطادةكات  لةسةر ئةم ثرِوَذةياساية تةوةرةيةكىتايبةتمان  سازكردوة  كةضةندين رِوَذنامةنوس و نوسةر بةرِاشكاوانة رِاى خوَيان لةسةر ئةم بابةتة دةر برِى . بةشدار بوانى ئةم تةوةرةية _ كةمال رِةوف نوسةرو رِوَذنامة نوس ، عادل باخةوان  نوسةر ،ئيسماعل حةمةومين  نوسةر ، هيشام ئاكريَى نوسةرو رِوَذنامةنوس، نةبةز طوَران  نوسةرو رِوَذنامةنوس ،سوَزانى خالَةشةهاب ئةندام ثةرِلةمانى كوردستان ،بةرِيَز حاجى  نوسةرو رِوَذنامةنوس, خاليد مةجيد  رِوَذنامة نوس و ثاريَزةر ، رِوناك شوانى نوسةر رِوَذنامةنوس   ، ئةمجةد شاكةلى نوسةر ، تةرزةجاف  توسةر،كةذالَ حةمةرِةشيد نوسةرو رِوَذنامةنوس  .
ث :يةكيَك لة برِطة كانى ثرِوَذةياساى سةنديكاى رِوَذنامة نوسانى كوردستان كة ئيَستا لةلايةن ثةرِلةمانى كوردستانةوة ثةسةند كراوة   با س لةوة دةكات كة دةبيَت رِوَذنامة نوسان لةكوردستان ئةو هةوالَ و زانياريانة بلاَو نةكةنةوة كةزيانى بوَ ئاسايشى نةتةوةى دةبيَت ، ئةمة لةكاتيَكداية كة لةو ثرِوَذةياسايةدا ئةوةرِوون نةكراوةتةوة كة ئاسايشى نةتةوةى ضية  تا رِوَذنامة نوسان خوَيانى ليَ بةدوور بطرن .ثرسيارةكةى من ئةوة ية  بونى ئة برِطةية لةم ياسايةدا نابيَتة  كوَت و بةند بوَ ئازادى رِاطةياندن لةكوردستان .
که‌ژاڵ حه‌مه‌ ڕه‌شید:سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ بڵێم که‌ خودی سه‌ندیکای رۆژنامه‌ نوسان که‌ ئه‌مرۆ یاسا داده‌رێژێت سه‌ندیکایه‌کی زه‌ردی بیرۆکراتی ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی و بۆ سه‌رکوت و رێگه‌گرتن له‌ ده‌نگی ئازادانه‌ی رۆژنامه‌نوسان و سه‌ندیکاو رێکخراوی واقعی ئه‌وان هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، بۆیه‌ یاسایه‌ک که‌ له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌ندیکایه‌وه‌ پێشنیار کراوه‌ به‌ یاساو پرۆژه‌ی خودی ده‌سه‌ڵات ده‌ژمێردرێت له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانی ئازادو سه‌ربه‌خۆوه‌.  نووسین و ره‌وتی رۆژنامه‌ نووسی ته‌کان و ته‌وژمێکی به‌هێزیدا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی داوییدا. ره‌خنه‌و ره‌خنه‌سازی له‌  ده‌سه‌ڵات،له‌ دین،  کلتورو نه‌ریتی دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵگا، ره‌خنه‌ له‌ ئایدۆلۆژیه‌ جیاوازه‌کان، ئه‌مانه‌ هه‌مووی رێچکه‌ی به‌هێزو مۆدێرنی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌گه‌رین له‌ کوردستان.  هه‌میشه‌ رۆژنامه‌نوسی یه‌کێ بووه‌ له‌و که‌ناڵه‌ به‌هێزانه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی خستوه‌ته‌ به‌ر پرسیارو روبه‌روی ره‌خنه‌ی کردۆته‌وه‌. بۆیه‌ ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵات سه‌ندیکا وه‌ک ئامرازێک به‌کارده‌هێنێت بۆ سه‌رکوتی ئه‌و ده‌نگ و ناره‌زایه‌تیه‌. به‌ ته‌مه‌نی ئه‌م ڕه‌وته‌ له‌ رۆژنامه‌گه‌ری له‌ کوردستان له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات یه‌کانگێر بوون، ئێستاش  ده‌نگدانی په‌رله‌مان به‌ وه‌ها پرۆژه‌یه‌کی سه‌رکوتگه‌رانه‌ یه‌که‌مین و دواهه‌مین هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات نیه‌ بۆ به‌رگرتن به‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری.  ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ یاسایه‌کدا فۆرمۆڵبه‌ندی کراوه،‌ به‌ درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ به‌ یاسایی و بێ یاسا به‌رێوه‌ براوه‌، به‌ڵام ئێستا بۆ پشتیوانی و جێگیرکردنی یاسایی کرده‌وه‌کانیان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان یاسا داده‌ڕێژن و سه‌ندیکا ده‌که‌نه‌ خاوه‌نی پرۆژه‌و یاساکه‌ و لێره‌وه‌ ده‌یانه‌وی بڵێن ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ رۆژنامه‌ نوسان خۆیان ئه‌م یاسایه‌یان پێشنیار کردووه‌و یاسایه‌کی له‌م جۆره‌یان ده‌وێت، به‌ڵام نه‌یان زانی ئه‌مرۆ رۆژنامه‌نوسان له‌وه‌ ووردبین ترن و په‌ی به‌و جۆره‌ له‌‌ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ ده‌به‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ ناره‌زایه‌تی به‌رێوه‌ ده‌به‌ن، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ خودی سه‌رۆکی هه‌رێمی تووشی دڵه‌ڕاوکێ کرد له‌ ئیمزا کردنی پرۆژه‌که‌. 
ئه‌وان رۆژنامه‌نوسیان ده‌وێت له‌خزمه‌ت سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانیاندا بێت، ده‌یانه‌وێت بڵێن کوردستان ئازاده‌، ئێمه‌ش بڵێن وایه‌، بڵێن له‌ کوردستان دیمۆکراتیه‌ت به‌رێوه‌ ده‌چێت، بڵێن وایه‌، بڵێن ئه‌من و ئاسایش له‌ ئارادایه‌ و هه‌ر بڵێن وایه‌، ژن کوشتن و تیرۆر نه‌ماوه‌ و هه‌ر بڵێن وایه‌،،،به‌کورتی ئه‌وان رۆژنامه‌وانی ئه‌شهه‌دوبیللایان ده‌وێت که‌ تازه‌ ئه‌مه‌ش به‌ رۆژنامه‌ نوسانی ئازاد ناکرێت که‌ مێژوویه‌ک له‌ خه‌بات و قووربانیان ناوه‌ته‌ سه‌ر. 
مادده‌ی 10ی ئه‌م یاسایه‌ باس له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ ده‌کات، له‌ ڕاستیدا ئه‌م یاسایه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ کێشه‌ سیاسیه‌کانی خودی ده‌سه‌ڵاته‌، ده‌سه‌ڵاتێک که‌ هه‌ر رۆژه‌ به‌ پێی بارو زروف و ته‌نگژه‌ سیاسیه‌کانی، کوردستان به‌ عێراقه‌و ده‌لکێنێت و له‌ولاوه‌ بۆ رازیکردنی دڵی جه‌ماوه‌ر باس له‌ جیایی ده‌کات، ده‌سه‌ڵاتێک که‌ هه‌ر رۆژه‌ به‌ندوبه‌ست له‌گه‌ڵ  ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و ده‌به‌ستێت که‌ به‌ مێژوویان په‌لامارو هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ده‌یه‌وێت رۆژنامه‌نوسانیش ووته‌کانیان له‌ خزمه‌ت به‌م به‌ندو به‌ستانه‌دا بهۆننه‌وه‌.  هه‌ر وه‌کو خۆشتان ده‌ڵێن له‌ یاساکه‌دا هیچ جۆره‌ روونکردنه‌وه‌یه‌ک به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاساکه‌ هه‌روا به‌ لاستیکی بمێنێته‌وه‌و سبه‌ینێ هه‌ر باس و نوسێنێک و کارێکی رۆژنامه‌وانیان قبوڵ نه‌بوو بیخه‌نه‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌و به‌ هێرش و زیان بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆزی له‌ قه‌ڵه‌می بده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی بکه‌ن.
به‌ڵام، به‌داخه‌وه‌ سه‌رباری ئه‌زموونی خه‌باتکارانه‌ی نوسه‌ران، ژماره‌یه‌ک له‌ نوسه‌ران هه‌ن که‌ پاڵپشتی به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتن و خۆیان مل که‌چی ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌مرۆ له‌ کۆنگره‌کانی سه‌ندیکادا چه‌پڵه‌ بۆ یاسای سه‌رکوتی هاوکارو هاوپیشه‌کانیان ده‌کوتن.  بێگومان ده‌سه‌ڵات به‌ پشتی ژماره‌یه‌ک له‌ نوسه‌ران و رۆژنامه‌وانان سه‌رکوتی ده‌نگی ئازاد ده‌کات و رێگه‌ به‌ رۆژنامه‌ نوسی سه‌ربه‌خۆو ئازاد ده‌گرێت.  هه‌ندێک له‌و رۆژنامه‌ نووسانه‌ له‌ پێناو خه‌ڵات و جێگاو رێگای باشتردا پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتن و هه‌ندێکیش تا دوێنێ ره‌خنه‌گرتنیان له‌ ده‌سه‌ڵات به‌ مۆدێلی رۆژ ده‌زانی و گڕیان لێ ده‌بۆیه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات، که‌چی ئه‌مرۆ هه‌موو ئه‌و ناکۆکیانه‌ وه‌لانران و بیر چوونه‌وه‌و له‌ خزمه‌ت سه‌ندیکاو ده‌سه‌ڵاتدان.
به‌ گشتی ئه‌مرۆ که‌ په‌رله‌مان ده‌نگ ده‌دات به‌ یاسایه‌کی سه‌رکوتگه‌رانه‌ بێجگه‌ له‌ هه‌وڵدانی بۆ یاسایی کردنه‌وه‌و توند کردنه‌وه‌ی سه‌رکوت و هه‌ره‌شه‌کانی تا ئێستای بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و به‌رته‌سلکردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری شتێکی تر ناکات.
ث: لة ثرِوَذةياساى سةنديكدا هاتووة كة نابيَت رِوَذنامةنوسان  بابةتيَك يان هةواليَك بلاَو بكةنةوة كة ثيروَزييةكانى كوَمةلَطا لةكةدار بكات  ثيتان وايا ئةم برِطةية لةم ياسايةدا ئامنج ليَى بةرتةسك كردنةوةى ئازادييةكانى رِوَذنامةنوسان بيَت لةكوردستان .
که‌ژاڵ حه‌مه‌ ڕه‌شید:ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نیه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات به‌ناوی پارێزگاری کردن له‌ پیرۆزیه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌وڵی به‌رگرتن بدات به‌ ده‌ربرینی ئازادانه‌ی خه‌ڵک و رۆشنبیران و نووسه‌ران و رۆژنامه‌ وانان له‌ لێکدانه‌وه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌ ئایدۆلۆژیه‌ جیاوازه‌کان به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ عه‌قیده‌تی و دینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.   زۆرن ئه‌و گۆڤارو رۆژنامانه‌ی که‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌کران و له‌ بازاره‌کاندا ده‌پێچرانه‌وه‌و رێگه‌ له‌  ده‌رچوونیان ده‌گیراو یان به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌و سانسۆردا بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌یان بڵاو ده‌کرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دین و کلتورو عه‌قیده‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ی کۆمه‌ڵگا، زۆرن ئه‌و نووسه‌رو رۆژنامه‌نوسانه‌ی روبه‌روی هه‌ره‌شه‌و ئه‌شکه‌نجه‌و زیندانی بوون کراونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی نووسین و ره‌خنه‌گرتنیان له‌وبارانه‌وه‌.  له‌ راستیدا ئه‌م یاسایه‌ی ئێستا هه‌رئه‌و شه‌ره‌یه‌ جارێکی تر پێمانی ده‌فرۆشنه‌وه‌، چونکه‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ دین و عه‌قیده‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ به‌و هێرشانه‌ کۆتایی نه‌هات و وه‌ له‌ ئێستاشدا به‌تایبه‌تی ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لکترۆنیه‌کان که‌به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ک دوورن له‌ سانسۆری ده‌سه‌ڵات بوونه‌ته‌ جێگای ده‌یان و سه‌دان نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس ولێکۆڵه‌ره‌وه‌ که‌ ره‌خنه‌ی توند و قوڵ و ریشه‌یی له‌ دین و ده‌سه‌ڵات و فه‌رهه‌نگ و کلتوری کۆنه‌په‌رستانه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌گرن.  من خۆم وه‌ک ئه‌و ده‌یان و سه‌دان نوسه‌رانه‌ی که‌ ره‌خنه‌گرن له‌ دینی ئیسلام، ئه‌زمونێکم هه‌یه‌ له‌ رووبه‌روبونه‌وه‌و کێشه‌ له‌ په‌یوه‌ند به‌ نوسین و کاری رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه‌، ساڵی 98 که‌ بڵاوکراوه‌ی یه‌کسانی روبه‌روی کێشه‌ بۆیه‌وه‌و هێزه‌ ئیسلامیه‌کان هه‌ره‌شه‌یان ده‌کرد سه‌باره‌ت به‌و ووتارو نووسینانه‌ی دژی بیروباوه‌ری ئیسلامی بوون، له‌و کاته‌دا ووتارێکم به‌ناوی "زه‌واجی ئیسلامی، زه‌وجی مه‌دده‌نی" له‌ ژماره‌ 21ی ئه‌و‌ بڵاوکراوه‌یه‌دا بڵاو ببوه‌وه‌ که‌ له‌و کاته‌دا یه‌کێک بوو له‌و نووسینانه‌ی که‌ هیزه‌ ئیسلامیه‌کان پێی ناره‌حه‌ت بوون و هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌یان لێ ده‌بۆیه‌وه‌و به‌ فه‌ساد باسیان ده‌کرد.  له‌م  لێکترازانانه‌شدا ده‌سه‌ڵاتیش هه‌رده‌م پاڵی داوه‌ به‌ پشتی سه‌رکوت و کۆنه‌په‌رستیه‌وه‌و رێگه‌ی به‌ ده‌نگی ئازادو رۆژنامه‌گه‌ری گرتووه‌ له‌ ژێر ناو‌ی پاراستنی پیرۆزی و ئاسایشدا، به‌ڵام هه‌ر خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ هیچ ئاگایه‌کی نه‌بوو له‌ پاراستنی گیان و ئاسایشی نوسه‌ران و رۆژنامه‌وانان.   ئه‌گه‌ر قسه‌ له‌ سه‌ر پیرۆزیه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ ئه‌وا له‌ راستیدا یه‌که‌م  شت ده‌بێت ئاینی ئیسلام و کتێب ونوسراوه‌ ئاینیه‌کان بپێچرێنه‌وه‌ که‌ به‌نه‌ماکانیان چه‌وسانه‌وه‌و جیاخوازی و ته‌شه‌ر کردنه‌ به‌ پیرۆزیه‌کانی  ئینسان، که‌چی له‌ دنیای ئه‌مرۆدا ئه‌وانه‌ پیرۆزن و دیفاع کردن له‌ ئینسان و ئایدۆلۆژیای مۆدێرن هێرشه‌ بۆسه‌ر پیرۆزی!   
ئاین و عیباده‌ت و نه‌ته‌وه‌ په‌رستی و ره‌گه‌زپه‌رستی و داب و نه‌ریت وه‌ چه‌نده‌ها عه‌قیده‌ی تر لای هه‌ندێک پیرۆزین، به‌ڵام لای هه‌ندێکی تر جێگای ره‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ن، به‌ پێی یاساکه‌ خه‌ڵک وه‌ نووسه‌ران ناتوانن ئازاد بن له‌ ده‌ربرینی بۆچون و لێکدانه‌وه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌م یاسایانه‌، بۆیه‌ بێگومان ئه‌م یاسایه‌ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی مافه‌کانی نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانه‌و رێگه‌گرتنه‌ به‌ ده‌نگی ئازاد.  دیسان لێره‌شدا له‌ یاساکه‌دا روون نه‌کراوه‌ته‌وه‌ پیرۆزیه‌کان چین تا فرسه‌تی سه‌رکوت و رێگه‌گرتن به‌ ئازادی ڕاده‌ربرین ئاوه‌ڵاتر بێت بۆیان.

Asoahmad2004@yahoo.com
Lawa_0@hotmail.com

Previous
Next

Leave a Reply