دیدار لەگەڵ د. عادل گه‌رمیانی
د. عادل گه‌رمیانی بۆ
ته‌وه‌ره‌ی نووسه‌ری كورد‌و ترس له ڕه‌خنه ده‌دوێت
ئا.هه‌رێم عوسمان
پرۆفایل
• ناوم : پ.ی.د. عادل مجید محمد گه‌رمیانی .
• ساڵی 1955 له گه‌ره‌كی كوردانی باب الشیخی به‌غدا له‌دایكبوومه .
• خێزاندارم و خاوه‌ن (11) منداڵم .
• موسڵمانم و كوردم .
• ساڵی 1976 وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراوم .
• ساڵی 1987 به‌كالۆریۆسم له زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له به‌شی كوردیی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین وه‌ده‌ستهێناوه .
• ساڵی 1996 ماسته‌رم له ئه‌ده‌بی نوێی كوردی له به‌شی كوردیی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی – ئیبن ڕۆشدی زانكۆی به‌غدا وه‌ده‌ستهێناوه ، نامه‌كه‌شم به‌ناونیشانی ( ڕیالیزم له ڕۆمانی كوردیی هاوچه‌رخدا )یه .
• ساڵی 2… دكتۆرام له ئه‌ده‌بی به‌راوردی كوردی له به‌شی كوردیی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی – ئیبن ڕۆشدی زانكۆی به‌غدا وه‌ده‌ستهێناوه ، نامه‌كه‌شم به‌ناونیشانی ( وێنه‌ی بابه‌تیی له هۆنراوه‌كانی گۆران و سه‌ییابدا )یه .
• له ساڵی 1996 بوومه‌ته مامۆستا له زانكۆی به‌غدا / كۆلێژی زمان .
• بۆ ماوه‌ی (34) خزمه‌تی فه‌رمیم هه‌یه‌و ماوه‌ی (15) ساڵه مامۆستای زانكۆم.
• له ساڵی 2..3 پله‌ی زانستیی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رم وه‌رگرت و ، ئیستا خه‌ریكم بۆ پله‌ی پرۆفیسۆری خۆم ئاماده ده‌كه‌م .
• ماوه‌ی 4 ساڵ سه‌رۆكی به‌شی كوردیی كۆلێژی زمانی زانكۆی به‌غدا بوومه له‌ساڵانی (2..3-2..7) .
• سه‌رپه‌رشتی 12 خوێندكاری باڵام ( ماسته‌رو دكتۆرا ) كردووه .
• به‌شداریم له تاوتوێكردنی زیاتر له 6. نامه‌ی خوێندنی باڵا كردووه به زمانه‌كانی كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی نووسراونه .
• له به‌شی كوردیی زانكۆكانی به‌غداو دهۆك و سه‌ڵاحه‌ددین و سلێمانی و كۆیه چه‌ندین وانه‌م بۆ خوێندكارانی به‌كالۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆرا وتووه .
• به‌نووسین و ئاخاوتن هه‌ر سێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی ده‌زانم له‌گه‌ڵ زانینی زمانی ئینگلیزی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش .
• له ساڵانی خزمه‌تم 11 جار كتێبی سوپاسگوزاریم ئاراسته كراوه .
• له ساڵانی خزمه‌تم ئه‌ندامی چه‌ندین كۆنگره‌ی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری بوومه‌و ، له چه‌ندین سیمناریش به‌شداریم كردووه .
• تا ئێستا 7 لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمیم بڵاو كردۆته‌وه‌و، 2ی دیكه‌ش ئاماده‌یه.
• دوو كتێبی چاپكراوم هه‌یه له بواری ئه‌ده‌بی كوردیدا‌و 3 كتێبی دیكه‌یش چاوه‌ڕوانی چاپكردنن .
• له بواری ڕۆژنامه‌نووسیدا چه‌ندین به‌شداریم هه‌یه وه‌ك له ڕۆژنامه‌ی ( العراق )و ( هاوكاری )و گۆڤاری ( به‌یان )و ( ڕه‌نگین )و ( سه‌رده‌م ) .
• ئه‌ندامی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان‌م .
• ئه‌ندامی سه‌ندیكای مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان‌م .
• ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌رگێرانی عێراقم .
• ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی گشتیی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردم .
• ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عێراقم .
• ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی بووم له زانكۆی كۆیه .
• ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌خشینی پله‌ی زانستیی كۆلێژی زمانی زانكۆی كۆیه بووم.
• له ساڵانی (2…- 2..4 ) له ده‌سته‌ی كوردیی كۆری زانیاری عێراق بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ وه‌ك ئه‌ندام كارم كردووه .
• سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری كۆری زانیاری عێراق – ده‌سته‌ی كوردی بووم .
• ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری زانكۆی كۆیه بووم .
• ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی كوردی بووم له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق .
• نووسه‌رێكی ناسراوم و ، له ساڵی 1975 ده‌ستم به نووسین كردووه‌و ، تا ئێستا زیاتر له (3..) بابه‌تم به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بڵاوكردۆته‌وه.
پ/1: به‌گشتی بیركردنه‌وه‌ی كورد سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه چۆنه، واته ڕه‌خنه لای كورد چییه؟ گه‌ر سه‌رنجی بیری كورد بده‌ین، تا چه‌ند هه‌ست به دید‌و ڕوانین‌و هاندان ده‌كرێت بۆ ڕه‌خنه‌گرتن‌و پرسیار كردن؟
وه‌ڵام : مرۆڤی كوردی ساكار له كۆنه زه‌مانه‌وه خاوه‌ن جۆره بۆچوونێكی ڕه‌خنه‌یی بووه به ڕووه ساده‌و ساكاره‌كه‌ی، كاتێك به شت و كرده‌وه‌ی باش وتوویه‌تی ئه‌مه باشه‌و ، به شت و كرده‌وه‌ی خراپ وتوویه‌تی ئه‌مه خراپه . كه‌واته له‌بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه دوور نه‌بووه و نابێت ، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی فه‌رهه‌نگییه‌وه ڕه‌خنه به واتای هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاردان به‌كار دێت ، به‌ڵام تا ئێستا بۆم ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی زمانه‌وانی و ئیتمۆلۆژی وشه‌ی ڕه‌خنه له چییه‌وه هاتووه ، ده‌كرێ بڵێن ڕه‌خنه له وشه‌ی ڕقه‌وه هاتبێت ، به‌ڵام ئه‌م لایه‌نه په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌خنه نییه كاتێك له‌ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاردانه‌وه بیه‌وێت خزمه‌تی ده‌قنووس و خوێنه‌ره‌كه‌ی بكات وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری پرۆسه‌ی هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی . لێره‌دا ده‌كرێت بڵێین نالی له به‌یته شیعرێكدا باشترین هانده‌ر بووه له پێش دوو سه‌د ساڵ كاتێك داوا ده‌كات و هان ده‌دات بۆ هه‌بوونی ڕه‌خنه‌گرو ڕه‌خنه كاتێك ده‌ڵێت:
عومرێكه به میزانی ئه‌ده‌ب توحفه فرۆشم
زۆرم وت كه‌س تێ نه‌گه‌یی ئێستا خامۆشم
پ/2: كه‌لتووری كورد تا چه‌ند كه‌لتوورێكی ڕه‌خنه به‌رهه‌مهێنه؟ واته ئایا له‌ناو فه‌رهه‌نگ‌و كه‌لتووری كورددا ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌گر چۆن لێیده‌ڕوانرێت؟ پێتوایه ئێمه‌ی كورد ترس له ڕه‌خنه به‌شێك بێت له فه‌رهه‌نگ‌و ژیانمان؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر په‌ندی پێشینانی كوردی به به‌شێكی كه‌لتووری كوردی دابه‌نێین ، ئه‌وا بێگومان ده‌توانین بڵێین كه‌لتووری كوردیمان ڕه‌خنه به‌رهه‌مهێنه ، چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری په‌ندی پێشینانمان جگه له‌وه‌ی عیبره‌ت به‌خشه ، به‌ڵام له ناوه‌رۆكه‌كانیاندا ڕه‌خنه ئامێزن . هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕه‌فتاری ئیسلامیمان به به‌شێك له كه‌لتوورمان دابه‌نێین ئه‌وا له زۆربه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) لایه‌نی ڕه‌خنه‌یی به‌رچاومان ده‌كه‌وێت . ئه‌مانه جگه له هه‌ندێ لایه‌نی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریمان گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن ڕه‌خنه‌گرتن به‌شێكه له كه‌لتووری كۆن و هاوچه‌رخی كوردیمان ، ئه‌مه وای كردووه ڕه‌خنه ببێته به‌شێك بێت له فه‌رهه‌نگ و ژیانمان .
پ/3: ئێستای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ پێتوایه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان له چ ئاستێكدا بێت؟
وه‌ڵام : بێگومان جۆری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی هاوچه‌رخمان زۆر جیاوازه له‌و جۆره ڕه‌خنه ئه‌ده‌بییه‌یه له ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتنی سه‌رتای ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌رچاومان ده‌كه‌وێت . بۆ نموونه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی جارانمان بێ میتۆد بووه‌و زیاتر ڕه‌خنه‌ی بۆچوونی بووه به‌پێی تێگه‌یشتنی ساكارانه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئه‌و ڕۆژانه بوو ، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی هاوچه‌رخمان زۆر جار پشت به میتۆدێكی ڕه‌خنه‌یی ده‌به‌ستێت ، یان سوود له قوتابخانه‌و ڕێبازێكی ڕه‌خنه‌یی ده‌بینێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ندین ده‌قی ئه‌ده‌بی وشاكاری ئه‌ده‌بیمان به‌پێی پێویست تیشكی ڕه‌خنه‌یی ئاراسته‌ی نه‌كراوه . بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌م ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی ئێستامان پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیووه ، هه‌رچه‌نده ئومێده‌وارم ڕه‌خنه‌گرانمان بایه‌خ زیاتر به‌لایه‌نی ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی بده‌ن بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی جۆره‌كانی ده‌قی ئه‌ده‌بیی هاوچه‌رخمان .
پ/4 : ئه‌و هۆكارانه چین واده‌كه‌ن ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان پێشنه‌كه‌وێت؟ چیبكرێت بۆ پێشخستنی؟
وه‌ڵام : به‌لامه‌وه ئه‌م پرسیاره گرنگترین پرسیاره‌كانی ته‌وه‌ره‌كه‌تانه ، چونكه خه‌مخواردنی پێشخستنی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی هاوچه‌رخی كوردیمانی پێوه دیاره ، به‌لامه‌وه ئه‌م پرسیاره دوو جه‌مسه‌ره‌و هه‌ر جه‌مسه‌رێك وه‌ڵامێكه بۆ جه‌مسه‌ره‌كه‌ی دیكه . هه‌رچۆنێك بێت به‌لامه‌وه ئه‌م پێشنیازانه‌ی خواره‌وه ده‌بنه هۆكارێك بۆ پێشخستنی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی كوردیی هاوچه‌رخمان :
1- دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌ك بۆ ڕه‌خنه‌گرانی كورد هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌سته‌ی ڕه‌خنه‌گرانی عێراق هه‌یه‌و ، ئه‌م جۆره ده‌سته‌یه له زۆربه‌ی وڵاتان هه‌یه ، چونكه ده‌بێته هۆی زیاتر ڕێكخستنی كاروباری ڕه‌خنه‌گران له لایه‌ك ، هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی پۆلێن‌كردن و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕاستی ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بین .
2- ده‌رچوونی گۆڤارێكی تایبه‌ت به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی تا به‌هۆیه‌وه خوێنه‌رانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له ده‌قنووسه‌كان و خوێنه‌رانی دیكه سوودی باشتر ببین له په‌یامی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی .
3- دووركه‌وتنه‌وه‌ی خاوه‌نانی قه‌ڵه‌می ڕه‌خنه‌یی له ته‌كلیف كاری و ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ئه‌و ده‌قانه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن ، واته ڕه‌خنه‌گر ده‌بێت به گیانێكی ئه‌كادیمیانه‌ی بابه‌تیانانه سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قانه بكات ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرێت .
4- ده‌بێ ڕه‌خنه‌گر خاوه‌ن ئه‌زموونێكی باش بێت له خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان و تیۆره ڕه‌خنه‌ییه‌كان تا بتوانێت به جوانی ڕه‌خنه‌ی خۆی له‌باره‌ی ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كانه‌وه پێشكه‌ش بكات .
5- ته‌رخانكردنی چه‌ند لاپه‌رێك له هه‌موو گۆڤارێك بۆ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی و ، پێویسته ڕه‌خنه‌گرێكی شاره‌زا سه‌رپه‌رشتی گۆڤاره‌كه یان لاپه‌ڕه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی نێو گۆڤاره‌كه بكات .
6- زیاتر بایه‌خدان به هه‌ردوو وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی تیۆری و ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی له‌نێو وانه‌كانی به‌شی كوردیی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌روه‌ها به‌لامه‌وه وا باشتر ته‌كلیف له‌و مامۆستایانه بكرێت خاوه‌نی قه‌ڵه‌می ڕه‌خنه‌یین بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌وه جۆره بابه‌تانه .
7- به‌لامه‌وه زۆر گرنگه سانسۆری چاپه‌مه‌نی كوردی ڕه‌خنه‌گر بێت ، چونكه باشتر ده‌توانێ ده‌قه ئه‌ده‌بییه باش و خراپه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنێت .
پ/5: ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێوان ئه‌دیبان‌و ڕه‌خنه‌گرانماندایه نه‌بووه‌ته هۆكاریی نازانستی كاركردنی ڕه‌خنه‌گر، یان ڕاستگۆیی ڕه‌خنه‌گرو زوویربوونی ئه‌دیبان؟ به‌گشتی مجامه‌له‌و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرفتێك نییه له‌به‌رده‌م پێشخستنی ڕه‌خنه، گه‌ر نموونه‌ت لایه ته‌نیا ئاماژه‌ی پێبكه بێ ناوهێنان؟
وه‌ڵام- بێگومان پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان ڕه‌خنه‌گر و ده‌قنووس تا ڕاده‌یه‌ك ڕۆڵی خۆی هه‌یه له سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌خنه‌ی نازانستی ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گر گیانی ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌خنه‌یی خۆی خسته لایه‌وه . لێره‌دا زوێربوونی ده‌قنووس له ڕه‌خنه‌گره‌كه‌ی باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ باوكسالاری ده‌قنووس ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه به‌لامه‌وه دیارده‌یه‌كی خراپه ئه‌گه‌ر ده‌قنووس به‌ڕاستی ده‌قه‌كه‌ی خاوه‌ن هه‌ندێ خه‌وشی هونه‌ری بوو ، به‌ڵام كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه كاتێك ڕه‌خنه‌گر به‌ئه‌نقه‌ست چاو بپۆشێت له خه‌وش و كه‌موكورتیه‌كانی ئه‌و ده‌قه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێت به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌قنووس ئاشنا‌و دۆستێتی یان خزمێتی ؟ یان هه‌ندێك ڕه‌خنه‌گر به‌گیانێكی پڕ له‌قینی پێشوه‌خت ده‌ق ده‌خه‌نه ژێر زه‌ره‌بینی ڕه‌خنه‌یی خۆیانه‌وه . بۆ نموونه له ساڵانی هه‌شتاكاندا به‌ڕق و كینه‌وه ڕه‌خنه‌یان له ڕۆمانه‌كانی عه‌زیزی مه‌لا ڕه‌ش و خوسره‌و جاف ده‌گرت ، هه‌ر له‌م ڕۆژگاره‌ش هه‌ندێ ڕه‌خنه‌گر هه‌یه به‌هه‌مان گیانی پڕ له قینه‌وه دوو خه‌تی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر ڕۆمانه‌كانی به‌ختیار عه‌لی ده‌هێنن .. هتد . ئه‌م جۆره دیارده‌یه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ هه‌ندێ پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی خراپ له‌نێوان ڕه‌خنه‌گرو ده‌قنووسی داهێنه‌ر ، به‌هه‌مان شێوه هه‌ندێ ڕه‌خنه‌گر به‌هۆی پێوه‌ندی سه‌رمێزی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و مه‌شروب چاو ده‌پۆشن له هه‌بوونی هه‌ندێ كه‌موكورتی له‌بینای هونه‌ریی ئه‌و ده‌قانه‌ی ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرن ، واته له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه ویژدان فرۆشتن یان پێشیلكردنی ویژدان ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كه بۆ جۆری پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ڕه‌خنه‌گرو ده‌قنووس .
پ/6: پێتوایه ڕه‌خنه‌گرانی كورد له‌ناو زانكۆكاندان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ؟ به‌واتایه‌كی تر ئایا زانكۆ ڕه‌خنه‌گری به‌رهه‌مهێناوه؟ پێتوایه زانكۆ نه‌یتوانیوه ڕه‌خنه به‌مانا زانستیه‌كه‌ی دروستبكات؟
وه‌ڵام : ئه‌ركی مامۆستای وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی یان ئامانجی وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی نێو زانكۆكان زیاتر ئاشنا كردنی خوێندكاره‌كانه به چه‌مك و پێناسه‌و میتۆده‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌ركی زانكۆ دروستكردنی ڕه‌خنه‌گر بێت ئه‌وا ئێستا بیست‌و پێنج به‌شی كوردیمان هه‌یه‌و له ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ر وه‌ك كارگه ڕه‌خنه‌گر به‌رهه‌مهێن بن ساڵانه زیاتر له پێنجسه‌د ڕه‌خنه‌گر ده‌بێت دروست بكه‌ن . كرده‌وه‌ی وه‌هاش نه‌بووه‌و هه‌رگیز نابێت و سه‌ر هه‌ڵنادات ، كه‌واته به‌لامه‌وه زانكۆ هه‌رگیز ناتوانێ ڕه‌خنه‌گر له ماوه‌ی چوار ساڵ دروست بكات ، به‌ڵكو به‌رده‌وامی ده‌رچووی زانكۆ له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی ڕه‌خنه‌گری ڕاسته‌قینه .
پ/7: بوونی چه‌ندین تیۆری نوێی ره‌خنه‌یی تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌بووه؟
وه‌ڵام : هه‌بوونی چه‌ندین تیۆری ڕه‌خنه‌یی واتای ڕه‌خساندنی چه‌ندین چۆنێتی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بییه ، چونكه هه‌ر تیۆرێكی ڕه‌خنه‌یی خاوه‌ن گۆشه‌نیگای خۆیه‌تی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بییه . به‌م شیوه‌یه زۆری تیۆره‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له ئه‌نجامدا ده‌بیته مایه‌ی زیاتر گه‌شه‌كردنی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ، ئه‌وه‌ی دڵخۆشكه‌ره له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕه‌خنه‌گرانی كورد وا خه‌ریكن زیاتر ئاسۆی خوێندن و تێگه‌یشتنی ڕه‌خنه‌ییان فراوانتر ده‌كه‌نه‌وه ، بۆیه ئومێدی ئه‌وه‌م هه‌یه داهاتووی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی كوردیمان زیاتر گه‌شه به‌خۆیه‌وه ببینێت .
پ/8- ئایا به‌و تیۆره نوێیانه ده‌توانین هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی راڤه بكه‌ین( ته‌نانه‌ت ده‌قه كلاسیكیه‌كانیش )؟
وه‌ڵام : نه‌خێر ، چونكه هه‌ر تیۆرێكی ڕه‌خنه‌یی وه‌كو وتمان له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه ده‌روانێته ده‌قی ئه‌ده‌بی ، بۆ نموونه ڕه‌خنه‌ی ڕۆمانتیكی ناشێت بۆ ئه‌ده‌بی كلاسیكی ، هه‌روه‌ها تێۆری وه‌رگرتن زیاتر خزمه‌تی جۆره‌كانی خوێنه‌ری ده‌ق ده‌كات ، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ڕه‌خنه‌ی بونیادگه‌ری له‌ڕووی زمانی ده‌قه‌وه ده‌توانێ بڕوانێته هه‌ردوو ده‌قی كلاسیكی و نوێ ، به هه‌مان شێوه ڕه‌خنه‌ی ده‌روونیش ده‌توانێ خزمه‌تی خۆی به ناوه‌رۆك و بابه‌تی ده‌قی كلاسیكی و نوێ ڕابگه‌یه‌نێت . هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین ڕه‌خنه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ش ده‌توانێ خزمه‌تی ده‌قی كلاسیكی بكات هه‌رچه‌نده بۆ خزمه‌تی ده‌قی ئه‌ده‌بی نوێ هاتووه‌ته كایه‌وه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه .
پ/9: ده‌توانین بڵێین ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی گرفتی میتۆدی هه‌یه؟
وه‌ڵام : ناتوانین به ته‌واوی نكۆڵی له هه‌بوونی گرفتی میتۆد له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی هاوچه‌رخمان بكه‌ین ، چونكه هه‌ندێ خاوه‌ن قه‌ڵه‌می ڕه‌خنه‌ییمان هه‌یه به زۆره ملێ ده‌یه‌وێت میتۆدێكی ڕه‌خنه‌یی به‌سه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی پراكتیك بكات ، یان هه‌ندێك ڕه‌خنه‌گری دیكه‌مان هه‌یه میشكی ره‌خنه‌یی خۆی له‌سه‌ر جۆره میتۆدیكی ڕه‌خنه‌یی قالب به‌ستكردووه‌و ، ئاماده نییه سوود له میتۆده هاوچه‌رخه‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی وه‌ربگرێت ، هه‌روه‌ها هه‌ندێ ڕه‌خنه‌گر هه‌یه ته‌نیا زانیاری تیۆری به خوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌فرۆشێت بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌سه‌ر ده‌قی ئه‌ده‌بی پیاده‌ی بكات ، كه‌واته به‌م شێوه‌یه نابێ نكۆڵی له هه‌بوونی گرفتی میتۆدی ڕه‌خنه‌یی بكه‌ین .
پ/1.: باشه ده‌كرێت هه‌ندێك نمونه سه‌باره‌ت به ره‌خنه له‌په‌ندی پێشینان‌و داب‌ونه‌ریت‌و ئاینی ئیسلام بهێننه‌وه؟ ئایا ئه‌و ره‌خنانه هانده‌ربوون بۆ ره‌خنه به‌رهه‌مهێنان‌و گفتوگۆ یان بۆ بێده‌نگكردن؟ واته ره‌خنه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه بێده‌نگمان بكه‌ن یان پرسیارمان لا دروستبكه‌ن یان وامان لێبكه‌ین شه‌رم بكه‌ین له‌گفتوگۆكردن؟
وه‌ڵام : هه‌موو په‌ندێك له‌ده‌رئه‌نجامی به‌سه‌رهات و ڕووداوێك هاتوه‌ته كایه‌وه‌و ، هه‌موو په‌ندێك هه‌ڵگری جۆره عیبره‌تێكه ، بۆیه بێگومان هه‌ندێ په‌ندی پێشینانی كوردیمان هه‌یه بۆنی ڕه‌خنه‌گرتنیان به ئاشكرا پێوه دیاره ، چ بۆ ده‌نگ هه‌ڵبرین ، یان بۆ خۆدوورخستنه‌وه له هه‌ندێ كار‌و كرده‌وه . بۆ نموونه په‌ندێكی وه‌ك ( ئه‌گه‌ر قاز نیت هێلكه‌ی قازان مه‌كه ) واته ئه‌گه‌ر له‌ئاست كارێك نیت مه‌یكه ڕاسته‌وخۆ مۆركه ڕه‌خنه‌ییه‌كه‌ی پێوه دیاره . هه‌روه‌ها په‌ندێكی وه‌ك ( ده‌ستێك نه‌توانم بیبڕم ماچی ده‌كه‌م ) واته شه‌ڕه قۆچان له‌گه‌ڵ كه‌سێك مه‌كه له هه‌قی نه‌بیت ، هه‌رچه‌نده مه‌به‌سته‌كه‌ی لایه‌نێكی بێده‌نگ كردنی پێوه دیاره .یان په‌ندێكی وه‌ك ( ئه‌گه‌ر چوویته شاری كوێران ده‌ست به چاوه‌ته‌وه بگره ) . واته خودی په‌نده‌كه پرسیارێكی ڕه‌خنه‌یی هه‌ڵگره هان ده‌دات بۆ خۆپاراستن ، كه‌واته ده‌توانین بڵێین ڕه‌گیێكی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌خنه بۆ په‌ندی پێشینان ده‌گه‌ڕێته‌وه ، هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی له‌دایكبوونی په‌ند هه‌ر به‌رده‌وامه‌و ته‌نیا له ڕابردوو سه‌ریان هه‌ڵنه‌داوه‌و ، وا باشتره بڵێین په‌ندی كوردی نه‌ك په‌ندی پێشینانی كوردی .
پ/11: ئایا مامه‌ڵه‌كردن‌و ستایشكردنی ده‌قی ئه‌ده‌بی‌و به‌رهه‌مهێنانی به‌ناو ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی وه‌ك خۆتان ئاماژه‌تان پێكرد هه‌ندێجار له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه ده‌كرێت، ئایا ئه‌مه له‌كوێی نووسیندا شوێنی ده‌بێته‌وه؟چی واده‌كات بگه‌ینه ئه‌و جێیه؟
وه‌ڵام : بێگومان ئه‌م جۆره ڕه‌خنانه ده‌چێته خانه‌ی ڕه‌خنه‌ی بازاری ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌م جۆره ناوه به‌كار بهێنم ، چونكه پێشوه‌خت چۆنێتی ڕاستیی ڕه‌خنه‌كه خراوه‌ته سه‌وداكردنه‌وه به به‌هاترین و پیرۆزترین كار‌و داهێنانی ئه‌ده‌بی ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه نه‌ك ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه ، به‌ڵكو جۆره سه‌رله‌نوێ نووسینه‌وه‌تی . هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی سه‌رمێز مشه‌خۆری ڕه‌خنه‌گر به‌سه‌ر ده‌قی ئه‌ده‌بییه‌وه ده‌سه‌لمێنێ ، له لایه‌كی دیكه‌وه ڕه‌خنه‌ی سه‌ر مێز ڕاسته‌وخۆ لاوازی و ناداهێنانی ده‌قه ڕه‌خنه لێگیراوه‌كه ده‌سه‌لمێنێ كاتێك ده‌قنووس به پاره‌ی خواردنه‌وه‌ی سه‌ر مێز ویژدانی ڕه‌خنه‌یی ڕه‌خنه‌گر پێشوه‌خت ده‌كڕێت بۆ ئه‌وه‌ی چاو له خه‌وشه‌كانی بینای هونه‌ریی ده‌قه ڕه‌خنه‌لێگیراوه‌كه بپۆشێت .
پ/12: مامۆستا گیان له‌و بیست و پێنج به‌شه‌ی زمانی كوردیی كه باستان كرد، په‌نجا ره‌خنه‌گری باشمان هه‌یه؟ واته خۆ ده‌بێت لانی كه‌م له به‌شێكدا دوو مامۆستای ره‌خنه‌گر هه‌بن؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه كوا به‌رهه‌مه‌كانیان گه‌ر نییه ده‌كرێت ناوی مامۆستای ره‌خنه‌ی تیۆری‌و پراكتیكیان لێنرێت؟
وه‌ڵام : بێگومان زۆری و بۆری به‌شه‌كانی به‌شی زمانی كوردی نه‌بوونه‌ته مۆڵگه‌و جێگای ڕه‌خنه‌گری باش ، به‌ڵكو له هه‌ندێ به‌شی كوردی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خشته‌ی وانه‌ی خوێندكاران ئه‌م جۆره پڕ له به‌هاو مه‌ترسییه دراوه به ده‌ست هه‌ندێ مامۆستا ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی ئیختصاصیان نییه ، به‌ڵكو له هه‌ندێ به‌شدا ئه‌م جۆره وانه‌یه دراوه به هه‌ندیً مامۆستا تازه بروانامه‌ی ماسته‌ریان به‌ده‌ستهێناوه ، به‌ڕاستی كاره‌ساته مامۆستای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كتێبی ڕه‌خنه‌یی به به‌رده‌وامی نه‌خوێنێته‌وه ، له‌وه‌ش كاره‌ساتتر ده‌قی ئه‌ده‌بیی هاوچه‌رخ نه‌خوێنێته‌وه‌و میشكی خۆی قوفڵ بدات له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی یان نامه‌ی دوكتۆراكه‌ی ، هه‌یهاوار ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵی وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی كوردی بێت له زانكۆكانمان ئیتر چۆن داوای به‌رهه‌می ڕه‌خنه‌یی له‌م جۆره مامۆستایان ده‌كرێت ، یان چۆن ده‌توانین ناوی مامۆستای پسپۆری ڕه‌خنه‌ی تیۆری یان پراكتیكییان لێبنرێت ؟! لێره‌دا ناكرێ نكۆڵی له هه‌بوونی هه‌ندێ مامۆستای زانكۆیی پسیۆر له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بكرێت ، كه‌وا به‌پێی توانا‌و ده‌رفت به‌شداری خۆیان نواندووه له هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه گرتن له هه‌ندێ ده‌قی ئه‌ده‌بیی نوێ و هاوچه‌رخمان وه‌ك به‌رێزان د. دڵشاد عه‌لی و د. فۆاد ڕه‌شید و د. نه‌جم ئه‌ڵوه‌نی و خۆم .
پ/13: چی واده‌كات خوێنه‌ر نووسینێك به ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بزانێت نووسینێكی تر به ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نه‌زانێت؟ واته مه‌رجه‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی چین؟
وه‌ڵام : بێگومان خوێنه‌ری چاوكراوه‌ی زۆرمان هه‌یه به‌ئاسانی ده‌توانێ ڕه‌ش و سپی لێبكاته‌وه ، چونكه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی خاوه‌ن ئه‌م خه‌سڵتانه‌ی خواره‌وه‌یه‌و ، هه‌ر ده‌قێكی ڕه‌خنه‌یی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بێت ناچێته خانه‌ی ڕه‌خنه‌وه :
1- ده‌بێ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به كاری هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قه ڕه‌خنه لێگیراوه‌كه هه‌ڵسا بێت ، چونكه بڕیاره‌كه‌ی ڕه‌خنه‌گر ده‌رئه‌نجامی ده‌بێت و ، هه‌ر نووسینێكی ڕه‌خنه‌یی ئه‌م لایه‌نه‌ی تێدا نه‌بێت ناچێته خانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی .
2- ده‌بێ له‌نێو نووسینه ڕه‌خنه‌ییه‌كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی زیره‌كانه بۆ ده‌قه ڕه‌خنه‌لێگیراوه‌كه كرابێت ، چونكه ڕه‌خنه‌گر به خوێنه‌رێكی زیره‌كی ده‌قی ئه‌ده‌بی داده‌نرێت و ، هه‌ر نووسینێكی ڕه‌خنه‌یی ته‌نیا باسكردنێكی سه‌ركشانه بێت ئه‌وا ئه‌و نووسینه ناچێته خانه‌ی ده‌قی ڕه‌خنه‌یی .
3- ده‌بێ پێره‌وه‌ی میتۆدێكی ڕه‌خنه‌یی له‌نێو ده‌قه ڕه‌خنه‌ییه‌كه كرابێت بۆ ئه‌وه‌ی مۆركی زانستی و ئه‌كادیمیانه پێوه دیار بێت ، چونكه ڕه‌خنه‌ی بێ میتۆد‌و ڕێبازی ڕه‌خنه‌یی به جۆره به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ك بۆچوونی یان ئینتباعی داده‌نرێت بۆ ده‌قه ڕه‌خنه لێگیراوه‌كه .
4- ده‌بێ ڕه‌خنه‌گر خاوه‌ن ئه‌زموونێكی ڕه‌خنه‌یی باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی خۆی له‌هه‌مبه‌ر ده‌قه ڕه‌خنه‌لێگیراوه‌كه پیشان بدات ، چونكه ڕه‌خنه پیشه‌و ئیحترافه‌و ، هه‌ر نووسینێكی ڕه‌خنه‌یی نووسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌ن ئه‌زموونی ڕه‌خنه‌یی نه‌بێت به ئاسانی ناچێته خانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه .
5- ده‌بێ ڕه‌خنه‌گره‌كه شاره‌زایی باشی هه‌بێت له سروشتی بینای هونه‌ریی ئه‌و ده‌قه ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێت ، واته هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی سه‌ر به ڕه‌گه‌زێكی ئه‌ده‌بییه ، هه‌ر نووسینێكی ڕه‌خنه‌یی ئه‌م مه‌رجه‌ی تێدا نه‌بێت ناچێته خانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی دروست ، چونكه زۆر جار ئه‌م جۆره نووسینه ڕه‌خنه‌ییانه به ورینه‌ی ڕه‌خنه‌یی داده‌نرێت نه‌ك ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی .
پ/14: تا چه‌ند كاروانی ڕۆژنامه‌نووسی خزمه‌تی ڕه‌خنه‌ی كوردیمانی كردووه ؟؟
وه‌ڵام : ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیداوه خزمه‌تی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بكات ، بۆ نموونه بڵاوكردنه‌وه‌ی بیست و پێنج ئه‌لقه‌ی وتاری ( )ی شێخ نووری شێخ صاڵح له ڕۆژنامه‌ی ( ژیان )ی ساڵی 1926 به باشترین سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی كوردیی نووسراومان داده‌نرێت ، هه‌رچه‌نده له‌نێو هه‌ندێ ده‌قی شیعری كلاسیكیمان جۆره ڕه‌خنه‌یه‌كی ناوه‌وه‌ی ده‌قی شیعریمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت ، به‌تایبه‌تی لای ( نالی )ی هۆنیاری مه‌زنمان كاتێك ده‌ڵێت :
( عومرێكه به میزانی ئه‌ده‌ب توحفه فڕۆشم … زۆرم وت كه‌س تێ نه‌گه‌ی ئستا خامۆشم ) . هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كانی ( گه‌لاوێژ ، هیوا ، شه‌فه‌ق ، ڕوانگه ) ڕاسته‌وخۆ بایه‌خیان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ڕه‌خنه‌یی داوه ، به‌ڵام وه‌ك گۆڤاری تایبه‌ت به ڕه‌خنه ئه‌وا هه‌ردوو گۆڤاری ( پرۆژه )و ( سه‌راب ) باشترین نموونه‌ن ، هه‌روه‌ها ده‌كرێ بڵێن پاشكۆی ڕه‌خنه‌ی ڕۆژنامه‌ی ( چاو‌دێر ) باشترین ڕۆژنامه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی كوردییه كه‌وا تا ئێستا زیاتر له (14.) ژماره‌ی لێده‌رچووه ، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێ پاشكۆی ئه‌ده‌بیی ڕۆژنامه‌كانی ( كوردستانی نوێ و ڕیگای كوردستان و ڕوودا ) ، هه‌روه‌ها له هه‌ندێ گۆڤاری وه‌ك ( ڕامان و كاروان و په‌یڤ و په‌یڤین و گه‌لاوێژی نوێ ) هه‌ندێ بایه‌خ به بڵاوكردنی بابه‌تی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی دراوه . به‌م شێوه‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی له ساڵانی ته‌مه‌نی خۆیدا تا ڕاده‌یه‌كی باش خزمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمانی كردووه .