Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

دیسان یه‌کگرتوی ئیخوانزاده‌…ئاسۆ بیاره‌یی

Comment
by July 17, 2009 گشتی

دیسان یه‌کگرتوی ئیخوانزاده‌
 تۆرانیه‌تی خۆی پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌

ڕه‌خنه‌
ئاسۆ بیاره‌یی
13/7/2009

ده‌نگدان بۆ یه‌کگرتووی ئیسلامی ئیخوانزاده‌:
ده‌نگدانه‌ بۆ عه‌ره‌بی ئه‌نفالچی
ده‌نگدانه‌ بۆ ئاخونده‌ مرۆڤکوژه‌کان
ده‌نگدانه‌ بۆ تۆرانیه‌ دڕنده‌کان
ده‌نگدانه‌ بۆ شێواندنی ئاین و مزگه‌وت
ده‌نگدانه‌ بۆ شیخه‌کانی سعودیه‌
ده‌نگدانه‌ بۆ یاساکانی سه‌ده‌ی  ناوه‌ڕاست

سه‌لاحه‌دین به‌هادین وپارتییه‌ عه‌ره‌بزاده‌که‌ی که‌  پاشکۆی ئاشکرای داگیرکه‌رانی کوردستانه‌،دیسان هێرشێکی ناڕه‌وا ده‌کاته‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌ باکووری کوردستان و به‌ توندڕه‌ له‌به‌رده‌م ئاخونده‌ مرۆڤکوژه‌کانی ئێران ده‌یانناسێنێت، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئاخونده‌ پاشکه‌وتووه‌کان ڕۆژانه‌ به‌ ده‌ها کچ و کوڕ له‌ ژێر بیانوی جۆراجۆردا له‌ سێداره‌ ده‌ده‌ن. مامۆستا به‌هادین یا کوێره‌ یان پێی خۆشه‌ که‌ تۆرانیه‌کانی چۆن سه‌ری مندالانی کورد به‌ قۆناغ ده‌پژێنین. ئه‌وه‌ ناشرینترین هه‌ڵویسته‌ که‌ سه‌رکرده‌ی‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی عه‌ربپه‌رست به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ده‌ینوێنن. شایه‌نی باسه‌ دوو مانگ له‌مه‌و پێشیش کادیرێکی ئه‌و حزبه‌ که‌ خه‌ڵکی هه‌مان شوێنی له‌ دایکبوونی مامۆستا به‌هادینه‌ به‌ ته‌له‌فۆن پێی ووتم: ئێمه‌ بۆیه‌ به‌رگری له‌ کوردی باکور و ڕۆژهه‌ڵات ناکه‌ین چونکه‌ ئه‌وان کافرن وکوفر بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌. م سه‌لاحه‌دین و پارتییه‌ پاوه‌نخوازه‌که‌ی که‌ به‌ په‌که‌که‌ و ده‌ته‌په‌ ده‌ڵێن توندڕه‌ له‌هه‌مانکاتدا خۆیان منداڵانی کورد بۆ جیهاد دژی گه‌لی خۆیان و نه‌ته‌وه‌کانی تر ده‌که‌نه‌ بۆمب بۆ سه‌رخستنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و داگیرکه‌ران.

یه‌کگرتوی ئیخوانزاده‌!
ئێوه‌ بێجگه‌ سه‌ربڕین و له‌داردانی مرۆڤ چێتان بۆ کورد پێیه‌، بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی کاره‌ دزێوه‌کانی هاوپه‌یه‌مانه‌ مرۆڤ کوژه‌کانتان سه‌یری ئه‌و وێنانه‌ به‌سن که‌ ئاخونده‌کان ڕۆژانه‌ له‌ تیڤیه‌کانیانه‌وه‌ بڵاوی ده‌که‌نه‌وه،که‌ چۆن ئاهه‌نگی له‌سێداره‌دانی خه‌ڵک له‌ ئێران ده‌که‌ن‌. شه‌رم بتان گرێت تۆرانیه‌کان له‌ هه‌رکوێ به‌چکه‌ تورکێکی به‌ جێماو مابێت(تورکمانه‌کانی باشووری کوردستان، بولغاریا و قوبرس بۆ نموونه‌) به‌رگریان لێ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌په‌ تیرۆریست و توندڕه‌و بوایه‌، چه‌ند ملێونێک کورد پشتیوانی نه‌ده‌کرد، سه‌رۆکی ئه‌مریکا(باراک ئۆباما)  له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورک دانه‌ده‌نیشت. ئه‌وه‌ ئێوه‌ن‌ به‌ پاره‌ی شێخه‌کانی سعودیه‌ منداڵانی کورد فریو ده‌ده‌ن و به‌چکه‌ حه‌ماسیان لێ دروستده‌که‌ن، ژنان و کچان زه‌لیل و کۆیله‌ ده‌که‌ن. کێ توندڕه‌وه‌ ئێوه‌ یان ده‌ته‌په‌، ئێوه‌یه‌کی توندڕه‌و ده‌تانه‌وێت جبه‌یه‌ک بکه‌نه‌ به‌به‌رگی خاکی کوردستاندا و سڕینه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی پراکتیزه‌ بکه‌ن.

م به‌هادین و هاوه‌ڵانی ده‌بوو تک تک ئاره‌قی خه‌جاڵه‌ت بیگرتانایه‌ کاتێکی گۆڕه‌کی ئیمام زه‌مانیان ماچ کرد،ئه‌و ئیمامه‌ که‌  کوردی وه‌ک ئاژه‌ڵیش سه‌یرنه‌ده‌کرد.  ده‌بوو هه‌رگێز باسی باشه‌ی حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و باشه‌ی ئیمامه‌ حوسینچیه‌کانیان نه‌کردایه‌..

ئه‌وه‌ په‌که‌که‌ نیه‌ که‌ تیرۆریسته‌،ئه‌وه‌ ئیمامه‌که‌ی ئاخر زه‌مان و ئه‌ردوغانی هاوبیرتانه‌ که‌ به‌شه‌ق قۆناغ، به‌فرۆکه‌ سیڤیلی کورد ده‌کوژن،مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وان نین به‌به‌رچاوی کامیرای میدیاکانه‌وه‌ ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه‌ سه‌ر ناموسی دایکان خوشکان.

ئێوه‌ هێنده‌ نه‌نگ و سوکن که‌ ناگه‌نه‌ تۆزی که‌وشی کچه‌ گه‌ریلایه‌ک یان پێشمه‌رگه‌یه‌ک که‌ به‌رگری له‌ خاکی کوردستان ده‌کات. که‌ سنگی کردووه‌ته‌ قه‌ڵغان بۆ پاراستنی ئابڕوی میلله‌ته‌که‌ی. به‌ڕاستی ئێوه‌ تۆی دووبه‌ره‌کی و ڕوێکی ناشرینی کوردن، ئێوه‌ ته‌نها شایه‌نی تیرو تانه‌ی خه‌ڵکن. ته‌نانه‌ت مزگه‌وت و قورئان و ئاینیشتان پیسکردوه‌ . ئێوه‌ ته‌نیا کۆپییه‌کی حه‌ماس و ئیخوانزاده‌ن به‌به‌رگی کوردییه‌وه‌.

بۆخوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سه‌لاحه‌دین به‌هادین کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=4285
 

Previous
Next

Leave a Reply