Skip to Content

Tuesday, January 19th, 2021

دیـــــاری …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Be First!

 

 

 

وته‌كـــــانی ئه‌مـــــجــــــاره‌

مــــــایه‌ی ته‌ندروســــتی یه‌

دیاری منه‌ بۆ ئێــــــــــــــــوه‌

گـــرنگـــــه‌ و پێویســــتی یه‌

***

ئه‌بێت هـــــه‌موو پێكـــــه‌وه‌

وته‌ و كردارمان یه‌كخــــه‌ین

بۆ پاراســــــــتنی ژینگـــــه‌

هاوكـــــاری یه‌كتر بكـــه‌ین

***

پیاوانی ژینگــــــه‌ پـــارێز

هه‌میشـــــه‌ ماندووی كـارن

بۆ پاكوخـــاوێنی شــــــــــار

چالاك و دڵســــــۆز دیــــارن

***

خــــۆڵ و خاشاك و پیســی

ســـه‌رشــه‌قام و ناو كۆڵان

ئه‌وان كــــــۆی ده‌كــه‌نه‌وه‌

تا ژینگه‌ جوان بێت بۆمان

***

با ئێمه‌ش هــاوكـــاریان بین

له‌ ئاســـــــــتی خـــۆمـانه‌وه‌

بۆ  پاراســـــــــتنی ژینگـــــه‌

له‌ مـــــــــــاڵ و كــــــۆڵانه‌وه‌

***

 

 

Previous
Next

Leave a Reply