دیكتاتۆر له‌به‌رده‌رگایه … عه‌زیز ڕه‌ئووف
شتێكی تازه‌م نه‌وتووه ئه‌گه‌ر بڵێم له‌دوای حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه سیاسه‌ت له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا مرد. شتێكی تازه‌م نه‌وتووه ئه‌گه‌ر بڵێم له‌دوای ئه‌م ڕۆژه‌وه ئیدی هێزه‌كانی ئێمه تاقیكرانه‌وه و له‌م تاقیكدنه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت كه تا چه‌ندێ بڕوایان به جیاوازی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌نگی ئه‌ویتر هه‌یه. ئه‌وه‌ی له حه‌ڤده‌ی شوبباتدا بینیمان ئه‌وه‌یه كه نه‌وه‌یه‌ك دێت بۆئه‌وه‌ی به‌شداری سیاسی بكات و نوخبه‌یه‌كی سیاسیش هه‌یه ڕێ له به‌شداری سیاسی ده‌گرێت. چركه‌ساتی حه‌ڤده‌ی شوبات خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو بۆ هێزه‌كانی ئێمه كه ئایا په‌یڕه‌و له سیسته‌مێكی دیموكراسی ده‌كه‌ن یان نا. هه‌موو هێزێك له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و ئیدی له‌م ڕۆژه‌وه پێویستمان به به‌ڵگه نیه بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین ئایا هێزه‌كانی ئێمه ڕێگه له به‌شداری سیاسی ئه‌وی تر ده‌گرن یان نا.
هه‌ركاتێك ماڵێكمان هه‌بوو جێی هه‌موانی تێدا نه‌بووه‌وه، هه‌ركاتێك نوخبه‌یه‌كی سیاسی بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان گوێ به چاككردنه‌وه‌ی ماڵه لێكترازاوه‌كه نه‌ده‌ن، ئیدی شه‌قام پڕ ده‌بێت له نه‌وه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێت كه‌رامه‌ت بۆ ماڵ بگه‌ڕێنێته‌وه. له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بووبێت به‌ناوی به‌شداری سیاسی به‌مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی، ئه‌و چركه‌ساته‌یه كه شه‌قام پڕ ده‌بێت له نه‌وه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێت به‌ڕاستی سیاسه‌ت بكات. سه‌رجه‌م دروشمه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نوخبه‌یه‌كی سیاسی ڕێگه له ئه‌ویتر ده‌گرێت بۆ به‌شداری سیاسی و ئه‌وی تریش له‌ماوی زیاد له دوو مانگدا مه‌سجی گه‌وره ده‌دات و ماڵ به‌هێمنی ده‌پارێزێت و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی زمانه نه‌ك شتی تر. ئه‌و هێزه‌ی له زمان بترسێت و قامچی بۆ بێده‌نگكردنی زمان به‌كار بێنێت ده‌مێكه له سیاسه‌ت كه‌وتووه. ئه‌و هێزه‌ی له‌كاتی جوڵه‌ی شه‌قامه‌كاندا ماسكی پۆشی بۆلێدانی خه‌ڵك هیچی ڕاسته‌قینه‌ی پێ نه‌ماوه پێمانی ببه‌خشێت و گومانی له‌پیشاندانی ڕوخساری خۆشی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی ڕێگه له به‌شداری سیاسی ده‌گرێت هیچ شك نابات جگه له قامچی. ئه‌وه‌ی قامچی به‌ده‌سته‌وه بێت هه‌موو شتێك ده‌كات سیاسه‌ت نه‌بێت. نوكته‌یه باس له چاكسازی بكه‌یت و قامچیه‌كیشت به‌ده‌سته‌وه بیت بۆ بێده‌نگكردنی شه‌قامه‌كانت. ئه‌و ده‌سته‌ی قامچی به‌كار بێنێت بۆ لێدان له منداڵه‌كانی، درۆیه‌كی گه‌وره ده‌كات باسی چاكسازیمان بۆ بكات.
هه‌موو هێزێكی سیاسی كه به ڕاستی سیاسه‌ت بكات ڕوخساری دیاره. هیچ هێزێكی سیاسی ڕاسته‌قینه پێویستی به پۆشینی ماسك نیه. هه‌ر هێزێك له كۆمه‌ڵگه‌دا زیاد له ده‌موچاوێكی هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت گومانی لێ بگه‌ین كه به‌راستی ده‌یه‌وێت به‌شداری سیاسی بكات و خه‌ونی سیاسی هه‌بێت. تۆ یان هێزێكی سه‌ربازی و به میلیشیا حوكم ده‌كه‌ی، یان هێزێكی مه‌ده‌نی و پشت به شه‌قامه‌كانت ده‌به‌ستی، خاڵێ سێیه‌م بوونی نیه. تۆ یان هێزێكی سه‌ربازی یان مه‌ده‌نی. یان قامچی هه‌ڵده‌گری بۆ مانه‌وه یان زمان و گفتوگۆ به‌كاردێنی بۆ به‌شداری سیاسی. ئه‌و هێزه‌ی بتوانێت به ئاسانی ڕووخساری خۆی بگۆڕێت هێزێكه له فاشیه‌ته‌وه نزیكه نه‌ك له هێزێكی مه‌ده‌نی و دیموكراتیخواز.
ئێستا له كوردستان له قه‌یراناویترین دۆخی خۆیدا ده‌ژی. ئێستا له كوردستان شتێك نه‌ماوه به‌ناوی سیاسه‌ت. سیاسه‌ت ئه‌وه‌بوو كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوو. ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی بێده‌نگ بكات به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت سیاسه‌ت بنێژێت. ئه‌وه‌ی بیه‌وێت سیاسه‌ت بنێژێت مرۆڤگه‌لێكن ته‌نها بۆ ورگیان ده‌ژین. ئه‌وه‌ی بۆ ورگی ژیا ته‌نها قسه ده‌كات و خۆی و هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكات ڕاست نیه. ئه‌و سیاسیه‌ی بڕیار ده‌رده‌كات و جێبه‌جێی ناكات به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت شه‌قام به‌لاڕێدا ببات. ئه‌وه‌ی شه‌قامی به‌لاڕێدا برد ڕێگه‌ی سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ون كردووه. ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ون كرد ڕێگه له‌ویتریش ده‌گرێت به‌شداری سیاسی بكات و هونه‌ری تر نازانێت جگه له هه‌ڵگرتنی قامچی بۆ بێده‌نگی شه‌قامه‌كانی. ده‌مێكه وتوومه هه‌ر هێزێك به قامچی ناڕه‌زاییه‌كانی ناوخۆی بكوژێت، ناتوانێت به‌رگری له مه‌ترسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش بكات.
azizrauf75@yahoo.com