دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ (عبلة محمود أبو علبة )
به بۆنه‌ی رۆژی ژنانی جیهانییه‌وه، ئه‌م بابه‌ته پێشکه‌ش ده‌که‌م به هه‌موو ژنان و هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی که یه‌کسانخوازانه ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌لاوه گرنگه و به هه‌ندی وه‌رده‌گرن.( وه‌رگێر).
ئاسۆی ژنان و بزوتنه‌وه‌ی ژنان له دوای شۆڕشی عه‌ره‌بی
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ (عبلة محمود أبو علبة ) ڕازگری یه‌که‌می حیزبی گه‌لی دیموکراتی ئه‌رده‌نی.
له عه‌ره‌بییه‌وه: جیهاد موحه‌مه‌د
الحوار المتمدن – العدد: 3650 – 2012 / 2 / 26 – 19:15
پرسیاری یه‌که‌م/ ئایا ژنان له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بییدا به‌شێکیان به‌رده‌که‌ویت له‌و گۆڕانه سنورداره‌ی که له ئێستادا دێته ئاراوه له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا وه‌ک یه‌کێک له ئه‌نجامه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی؟
وه‌ڵام/ ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت پێگه‌ی ژنانی عه‌ره‌بی له ده‌ستگا یاساییه هه‌ڵبژێردراوه‌کاندا له تونس، میسر و کویت دا له پاشه‌کشه‌دایه، له‌و گۆڕانه به‌ربڵاوانه‌دا له قۆناغێکی سیاسییه‌وه بۆ قۆناغێکی تر، هاوبه‌شیکردنی ژنان له لیژنه نیشتیمانییه‌کاندا که پێکهێناراوه بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستور له هه‌ریه‌ک له میسر و ئه‌رده‌ندا ژنان په‌راوێزخراوه، ئه‌مه له کاتێکدا که ژنانێکی خاوه‌ن توانایه‌کی به‌رز بوونی هه‌یه. جیاوازییه‌کی فراوان و گه‌وره هه‌یه له نێوان هاوبه‌شیکردنی فراوانی ژنان له گۆڕه‌پانه‌کانی شۆرش و ڕاپه‌ڕیندا بۆ داواکردنی گۆڕان و ڕیفۆرم، وه توانای ژنان که ببوون به به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی گۆڕه‌پانه‌کان وه له نێوان هه‌ڵبژاردنیاندا بۆ ئه‌و ده‌ستگا هه‌ڵبژێردراوانه‌ی که کاروباری وڵات ده‌بات به‌ڕێوه له قۆناغی چاکسازیی و دیموکراتییدا.
ژنان له دوو مه‌سه‌له‌ی یه‌کجار گرنگدا پشتگوێخراون.
یه‌که‌میان: ئه‌وه ده‌ستکه‌وتانه‌ی که به‌ده‌ستیانهێناوه به تێکۆشانیان له دامه‌زراوه نوێنه‌رایه‌تییه جیاوازه‌کانیاندا.
دووهه‌م/ ده‌وری ژنان له گۆڕه‌پانه‌کانی شۆرشدا، که ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ری داخوازیکاری بۆ گۆڕان و دیموکراتییه‌ت پێشخستبوو.. که توشی زۆر ئازاری ڕاسته‌وخۆ بوون، وه چه‌ندین ژنی گه‌نجیان لێ شه‌هیدکرا، زه‌حمه‌ته شه‌هیدکردنی ئه‌و گه‌نجانه‌مان بیر بچێته‌وه که له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییاندا بوون. به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌کی تر که من ده‌مه‌وێت له‌م سیاقه‌دا ئاماژه‌ی پێىدهم، تێبینییه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه له‌سه‌ر سروشتی ئه‌و پرسیاره‌ی که کردوتانه له‌سه‌ر پشک به‌رکه‌وتن له نێوان به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، له جیاتی ئه‌وه‌ی جه‌ختبکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر سروشتی مافی ژنان له قۆناغی گۆڕاندا، که مافی خۆیه‌تی توانا و وزه‌ی خۆی به‌رجه‌سته‌بکات له دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که سیسته‌مه سته‌مکاره‌کان وێرانیان کردوه، هه‌روه‌ها مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافه مرۆییانه‌ی که پێشێلکراوه له لایه‌ن سیسته‌مه سته‌مکاره‌کانه‌وه. دواتر داننان به توانایاندا بۆ هاوبه‌شیکردنیان و فه‌راهه‌مکردنی یه‌کسانییه‌کی کرده‌ییانه.
پرسیاری دوهه‌م/ پرسیار له‌سه‌ر سیسته‌می به‌ها و ڕۆشنبیریی باوه که‌یه، که سه‌د ساڵه که‌ڵه‌که بووه و له‌سه‌ر جیاکاریی ڕاگیراوه دژی ژنان و شکۆیی پیاوان. ئایا سروشتی دیموکراتیی بزاوته میللییه‌که ڕزگارییه‌ک داده‌مه‌زرێنێت له‌م ده‌سه‌ڵاته فکرییه چوونکه هه‌ستاوه به داواکردنی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی و دیموکراتی سیاسیی؟.
وه‌ڵام/ ئه‌و سیسته‌مه مافپهروهرییهی که داواده‌کرێت، یان شۆڕشگێران داوایده‌که‌ن گومانی تیا نییه که له به‌رژه‌وه‌ندی ژنانه، له به‌رژه‌وه‌ندی بیری لابردنی هه‌موو ئه‌و نه‌گونجان و نا ته‌باییه‌یه که له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌ی جیاکاری راگیراوه. به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه وا بیربکه‌ینه‌وه که گۆڕان له فکر و ڕۆشنبیرییه‌که‌دا به خێرایی دێت و خۆکرد و هاوتایه له‌گه‌ڵ بزاوته میللییه دیموکراتیهکهدا. بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڕه‌شبینی نه‌بین ده‌بێت بیرمان بێت و ئه‌وه بزانین که لهمهوپێش چه‌ندین شۆڕشی ڕزگاریی خوازیی نیشتیمانی به‌رپا بووه و داواکراوه و پێداگیراوه له‌سه‌ر گۆڕانی دیموکراتیی….، بێگومان ئه‌م شۆڕشانه هاوبهشیکردوه له پێشکه‌وتنی ڕه‌وشی ژناندا، به‌ڵام هه‌موو جارێکیش پێچه‌وانه‌یه‌کی سیاسیانه ڕویداوه که مه‌سه‌له سیاسییه‌کانی بردۆته‌وه دواوه و پاشه‌کشه‌ی پێکردون و توشی قه‌یرانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی هاتوین، به‌مه‌ش پرسی ژنان ده‌یان جار زیاتر پاشه‌کشه‌ی کردوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دواوه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی چه‌ندین قۆناغی تێکۆشانی ده‌وێت تا دیموکراتیی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنرێت، سیسته‌مێکی کامڵ و تژی له دیموکراتیی سیاسیی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به بڕیارگه‌لێکی سیاسیی و ده‌رهێنانی یاساگه‌لێک و سیسته‌مێک هه‌یه، وه پێویستی به کاری به‌رده‌وام هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی فه‌رمی و میللی، پێویسته په‌له نه‌که‌ین له گۆڕانێکی گشتگیر که تازه له سه‌ره‌تای کاروانهکهداین و له ساڵی دوهه‌می بزاوته میللییه دیموکراتییهکهداین که له ماوه‌ی سه‌رده‌می نوێ‌دا وێنه‌ی ئه‌م داواکارییه ڕادیکال و شۆڕشگێرییه نه‌بووه، ئه‌و جه‌نگه دیموکراتییه‌ی که گه‌لی عه‌ره‌بی به‌رپای کردوه پێویستی به هاوسه‌نگی هێزی ناوچه‌یی نوێ هه‌یه تا سه‌رکه‌وتنی نوێ به‌ده‌ستبهێنێت، مه‌سه‌له‌ی فکری دۆگما و فکری دواکه‌وتو مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه که ته‌نیا به خواست و داواکردن بسڕێته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت بۆ سڕینه‌وه‌یی بزاوته ڕزگاریخوازییه‌که‌ی که داواکاره بۆ گۆڕان و به‌دیهێنانی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریی به‌رده‌وامبێت و نه‌وه‌ستێت و هه‌میشه له سه‌رپێ بێت بۆ ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ڕایوهستێنن و پاشه‌کشه به بزواته ڕزگاریخوازییهکه بکه‌ن.
پرسیاری سێیه‌م/ ئه‌و میتۆده نموونه‌ییه کامه‌یه که ژنان بیگرنه به‌ر له خهباتییاندا بۆ سه‌پاندنی بوونیان و پیشاندانی ده‌وریان و هاوبه‌شیکردن و چالاکییان له ژیانی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕۆشبیریی له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که حیزبه ئیسالامییه سیاسییه‌کان تیاییدا گه‌یشونه‌ته حوکمڕانی و ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست؟
وه‌ڵام/ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه تونس و میسره به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی. له‌م دوو دهوڵهتهشدا مێژوویه‌کی درێژ هه‌یه له ژیانی شارستانیی دامه‌زراوه‌یی و ده‌ستکه‌وتگه‌لێک له مافی ژنان به درێژایی چه‌ندین ده‌یه. هه‌موومان ده‌زانین که میسر: میسری هدی شعراوی و قاسم ئه‌مین و بزوتنه‌وه ژنانه پێشکه‌وتوخوازه‌کان و لانکه‌ی بزاوتی ژنانی عرهبیی، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که ژنان پارێزگاریی بکه‌ن له ده‌ستکه‌وته‌کانیان که به‌شێکه له ده‌ستکه‌وته‌کانی ده‌وڵه‌تی شارستانیی خوازراو.
هه‌روه‌ها تونس: ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییه‌یه که له سه‌رده‌می سه‌ربه‌خۆیی شه‌سته‌کانه‌وه له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسای کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زۆر گه‌شه‌ی کردوه، پاراستنی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه پێویستییه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ره، ئه‌و گه‌شه یاساییه کۆمه‌ڵایه‌تییه توند گرێدراوی پاراستنی که‌ش و کولتوری دیموکراتیه بۆ سیسته‌می سیاسی نوێ دوور له ئایدۆلۆژییه‌ت و به‌کارهێنانی دین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سته‌یه‌کی سیاسی به‌رته‌سک و بهرچاوتهنگهبهر. په‌یوه‌ستبوون به شوناسی شارستانی ده‌وڵه‌تییه‌وه، وه به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌م ئاراسته‌یه له ده‌ستور و یاساکان و ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعیدا له پێناوی زیادکردنی ژینگه‌یه‌کی باش بۆ ڕێکخستنی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان یان سیاسییه‌کان له نێوان حوکم وگه‌لدا مه‌سه‌له‌یه‌کی یه‌کجار گرنگه، به‌ڵکو یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه له وێناکردنی ڕوخساری قۆناغی ئاینده‌دات. په‌یوه‌ندی نێوان مافه‌کانی ژنان له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ قۆناغی دیموکراتییدا، پێویسته ده‌سته‌بژێری سیاسیی پێشکه‌وتوخواز و دامه‌زراوه‌کانی ژنان بیپارێزن به بێ ئه‌وه‌ی له ڕاسته‌ڕێ لایبده‌ن به‌ره‌و چه‌واشه‌کاریی، ده‌بێت جه‌ختبکه‌نه‌وه له‌سه‌ر مافی یه‌کسانی ژنان له کار و کرێدا، وه له ژیانی گشتیی‌دا، وه چه‌مکی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری له مه‌نهه‌جی خوێندندا و ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ناوه‌نده مه‌عریفیی و ڕۆشنبیرییه‌کاندا به‌رجه‌سته‌بکرێت. نا عه‌قڵانییه قبوڵکردنی قسه‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراوه‌یی له‌سه‌ر چوار ژنه له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی مێژوویی‌دا، پێشینه و یه‌که‌میی بۆ بونیادنانه، بونیادنانێکی باش له سه‌ر بنه‌مای سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی.
پرسیاری چوارهه‌م/ حیزبه ئیسلامییه سیاسییه‌کان بانگهێشتده‌که‌ن که ئیسلامیكی لیبراڵی نوی ده‌هێننه‌ئاراوه و قسه‌گه‌لێک ده‌که‌ن که گونجاوبێت له‌گه‌ڵ بیری ده‌وڵه‌تی شارستانییه‌تدا. هیچ شیمانه‌یه‌ک لای تۆ هه‌یه که ئه‌م تێز و بانگهێشته ڕاستبێت و گه‌شبین بێت به‌وه‌ی مافه‌کان و ئازادییه‌کانی ژنان له نێو به‌رنامه‌ی سیاسیی و چاکسازیی هێزی ئیسلامی سیاسیی‌دا مسۆگه‌رده‌کرێت، له کاتێکدا که ئه‌وان دروشمی” ئیسلام ته‌نیا چاره‌سه‌ره” یان هه‌ڵگرتوه.
وه‌ڵام/ ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئیسلامی سیاسی ده‌رباره‌ی مافی ژنان و ئازادییه‌کانی ژنان له به‌رنامه‌ی چاکسازییاندا پێشکه‌شی ده‌که‌ن… له‌م باره‌یه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، گه‌لانی ئه‌م وڵاتانه شۆڕشێکی دیموکراتی روخسار ئاشکرایان به‌رپاکردوه و داواکارییه‌کانیان دیار و ڕوونه، هیچ ئایدۆلۆژیه‌ک و هێزێکی سیاسی زۆردار نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌رامبه‌ری. له‌به‌ر ئه‌وه به ته‌واوه‌تی دووره که ئه‌م گه‌لانه قبوڵی گۆڕینی سته‌مکارییه‌کی ڕوخاو بکه‌ن به سته‌مکارییه‌کی نوێ له ژێر هه‌رچ ناوێک‌دا بێت… ئه‌م گه‌لانه پێویستییان به فره‌یی مه‌رجگه‌لێک هه‌یه بۆ به‌رپاکردنی قۆناغی دووه‌م له ڕزگاریی و ئازادی، قۆناغی یه‌که‌م به‌رپاکردنی شۆڕش بوو دژی کۆلۆنیالیزمه داگیرکه‌ره‌کان له سه‌رتای سه‌ده‌ی بیستدا، دابڕانێکی مێژوویی دروستبوو به هۆکاری سیتهمگهلێکی سته‌مکاری حوکمڕان، ئه‌و گه‌له شۆڕشگێرانه نه‌یاتوانی له کاتی خۆیدا هه‌ستن به به‌رپاکردنی شۆرش بۆ ڕزگاریی یه‌کجاریی و فه‌راهه‌مکردنی دیموکراتیی و هاوبه‌شیکردنی گه‌ل له حوکمڕانییدا. ئێستا ئه‌و گه‌لانه ده‌یانه‌وێت کێشه‌ی هه‌ژاری چاره‌سه‌ر بکه‌ن، بێ‌کاری نه‌هێڵن، مشه‌خۆریی له ئابوریی و تهنمیهدا وه‌لابنێن، دژی جیاکاریی دینی و که‌مایه‌تیی بوه‌ستنه‌وه. ده‌یانه‌وێت کێشه‌ی نیشته‌جێی داگیرکه‌ران بوه‌ستێنن له فه‌له‌ستیندا، هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازیی به‌سه‌ر سامان و بڕیاره سیاسییه‌کانیانه‌وه بسڕنه‌وه. بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و داواکارییانه‌ش بێگومان ده‌بێت ده‌وڵه‌تێکی شارستانی هه‌بێت که هه‌موو توێژ و چینێکی گه‌ل هاوبهشیبکات له بریاره‌کانیدا به شێوازێکی دیموکراتیانه و نوێنه‌رایه‌تیه‌کی جددیانه. ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی به یه‌کسانی ته‌ماشای هاووڵاتییان ده‌کات له نێوان پیاو و ژن‌دا، هیچ ده‌رفه‌تێک نامێنێت بۆ داپڵۆسین و دڵڕه‌قیی و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ک… ده‌وڵه‌تێک که ڕێز له ڕاو ڕای جیاواز بگرێت، وه ڕێز له دین و کولتوره جیاوازه‌کان بگرێت و هه‌وڵ و کۆشش و داهێنان ئازاد ده‌کات. مه‌سه‌له‌کان هه‌موویان له ژیر تاقیکردنه‌وه و ئه‌زمووندان، گه‌لانی ئێستای ئه‌م وڵاتانه وه‌ک جاران نیین، ئاگایی و هوشیارییان پێگه‌ییوه و گه‌شه‌ی کردوه، ئه‌وه دووره که بڕوا به دروشمگه‌لێکی دادپه‌روه‌رانه بکه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێبکرێت. ئه‌م گه‌لانه یه‌کسانی و دهدپهروهیی واقیعیانه‌یان ده‌وێت، الله ته‌نییایه له توانا و بڕیاره‌کانیدا له‌سه‌ر چاره‌نوسی بڕواپێکهرانی له ئاسماندا.
پرسیاری پێنج/ ژنان خۆیان به‌رپرسن له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا له پاشکۆییان و هه‌روه‌ها له لاوازییان؟ ئه‌م به‌رپرسیارێتییه له لای کێیه و له چیدایه و چۆن ده‌توانرێت ئه‌م حاڵه‌ته بگۆڕدرێت؟
وه‌ڵام/ حه‌ز ده‌که‌م پرسیاره‌که ڕساتبکهمهوه ئه‌گه‌ر ڕێگه‌م پیبده‌ن، چوونکه ژنان به‌رپرسیارێتی پاشکۆیی و لاوازییان هه‌ڵناگرن، له کاتێکدا که به‌شێکن له سیسته‌مه گشتییه جیاوازییه‌که. به‌ڵام دامه‌زراوه نوێنهراییهتییهکانی ژنان به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته سه‌ریان له ڕوودانی گواستنه‌وه‌یه‌کی دیار و بابه‌تیانه له به‌رنامه‌ی کار و گوتار و ئامرازه‌کانی کارکردنیان، به جۆرێک که گونجاوبێت له‌گه‌ڵ داواکارییه چاکسازییه دیموکراتییهکانیاندا. ماوه‌یه‌کی درێژ تێده‌په‌ڕێت ـ به دیاریکراوی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانه‌وه ــ له‌وکاته‌ی که ڕوداوگه‌لێکی ڕوخسار نه‌رێنی روویدا له ژماره‌یه‌کی فراوان له ڕێکخراوه ژنانه‌کان و که‌وتنه ژێر هه‌ژموونی ده‌ره‌کییه‌وه: ئه‌ویش به پێدانی پاره وپول و به‌رنامه‌ی کار. دیارده‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی زۆرمان بینی که ده‌رکه‌وتن له رۆح و که‌سایه‌تی دامه‌زروه ژنانه ناسراو و مێژووییه‌کاندا وه‌ک جیاکردنه‌وه‌ی پرسی ژنان له پرسه نیشتیمانییه‌کان، وه دابه‌شکردن و په‌رتکردنی پرسی ژانان له نێوان توندوتیژی و هاوبه‌شیکردنی سیاسه‌تدا…هتد. وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ گرێدانێک نه‌بێت له نێوان ئه‌م پرسانه‌دا… قسه‌کردن زۆره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام داخ ئه‌وه‌یه که ئه‌م ڕێکخراوانه‌ی که ئاماژه‌مان پێدا، کات و تێکۆشانی خۆیان له ده‌ستدا، که ئه‌گه‌ر به ڕێگه‌یه‌کی تر به‌رجه‌سته‌یان بکردایه ده‌گه‌یشتنه ئه‌نجامگه‌لێکی ته‌واو جیاوازتر. ئه‌و ئه‌نجامه زۆر به‌هێزه زیانداره گه‌وره‌یه، ئه‌و زیانانه بوو که که‌وت له یه‌کێتی جه‌ماوه‌ریی یه‌کێتییه نیشیمانییه ژنانه‌کان، وه نه‌توانینی له چه‌سپاندنی فره‌یی و ڕێزلێگرتن له ناوخۆی خۆیان… که ده‌بوو هۆکاری پارچه پارچه‌کردنی ئه‌م هێزگه‌له و کادره‌کانی ژنان، وه گرێدانی هه‌ر یه‌کێکیان به ڕایه‌ڵه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کاندا له‌سه‌ر حسابی پێگه و بنکه‌ی ژنان له ناو نیشتیمان‌دا. چه‌ند زیانمانلێکهوت له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا… وه چه‌ند به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته سه‌رمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕابوردو نا، به‌ڵکو له پێناوی بونیادنان له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستکه‌وته مێژووییه‌کان، دواتر گه‌شه‌پیدانی فکرمان و ڕۆشنبیریمان و به‌رنامه‌ی کارمان و ئامرازه‌کانی که هاوئاهه‌نگبێت له‌گه‌ڵ قۆناغی شۆرش و ئه‌رێنییه‌کانی و گرنگترینیان ڕێز له فره‌یی و ڕای به‌رامبه‌ر له چوارچێوه‌ی ناوخۆیی نیشتیمانییدا، وه کرانه‌وه له هه‌مانکاتدا به‌رامبه‌ر به‌وی تر، له‌گه‌ڵ تێبینی پاراستنی شوناسنی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا.
پرسیاری شه‌شه‌م/ ئه‌و ده‌وره کامه‌یه که ده‌بێت پیاوان پراکتیزه‌ی بکه‌ن بۆ ڕزگارکردنی خۆیان و کۆمه‌ڵگا پیاوسالارییهکهیان له عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتگه‌رێتی به‌سه‌ر ژناندا و داگیرکردنی مافه‌کانیان و ئازادییه‌کانیان؟
وه‌ڵام/ کاتێک پرسیاره‌که‌م خوێنده‌وه پێکهنینمهات… به گاڵته‌جاڕییه‌وه نا، به‌ڵکو له‌و ڕوه‌وه که ئایا هیچ کات گوێتان لێبوه که که‌س واز له ده‌ستکه‌وته جیاوازه‌کانی خۆی بهێنێت؟ پیاوان سه‌دان ساڵه سالارێتی خۆیان پیاده ده‌که‌ن و ده‌وڵه‌ته ناوه‌ندیه‌کانیش ئه‌م پیاوسالارێتییه به‌رجه‌سته‌ده‌که‌ن له نێو کار و ماڵ و کۆمه‌ڵگادا. ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆشنبیره پێشکه‌وتوخوازانه‌ی که دانده‌نێن به مافی ژناند و بریاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، که‌مێکیان ئه‌و فکره ڕاست و دروسته به‌سه‌ر خۆیدا جێبه‌جێده‌کات و پیاده‌ی ده‌کات. بڕوام وایه که ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه نه به توندوتیژی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت نه به دنه‌دانی ململانێ له نێوان پیاوان و ژناندا!!!
ــ به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌م چاره‌سه‌رییه له نێو مه‌نهه‌جی خوێندندا بکرێت که یه‌که‌م بوار و که‌ناڵه بۆ چاندنی یه‌که‌م پیت و یه‌که‌م به‌ها له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه، که عه‌قڵی یه‌کسانیی و ماف و دادپه‌روه‌ی بکرێت به به‌رنامه و له عه‌قڵیاندا بچه‌سپێنرێت.
ـــ ڕاگه‌یاندن: به هه‌موو به‌شه‌کانی ڕاگه‌یاندن و بواری ڕۆشنبیرییه‌وه ئاراسته‌بکرێت به هه‌موو ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندنی نوسنین و بیستن و بینین، شانۆگه‌ریی، ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان، زنجیره دراماییه‌کان.
ـ یاسا: ده‌رکردنی یاساگه‌لێک و سیسته‌مێک که جه‌خت له یه‌کسانی بکاته‌وه، وه هه‌موو جیاکراییهک له مه‌یدانی کاردا بسڕرێته‌وه، وه هه‌موو مافه‌کان مسۆگه‌ر بکرێت به مافی هاوبه‌شی سیاسییه‌وه له ژیانی گشتیدا. پیاوان سه‌دان ساڵه پێگه‌یه‌کی گه‌وره‌یان له پیاوسالاری و ده‌سه‌لاتداری به‌سه‌ر ژناندا بۆ هێنراوهتهدی به هۆی ده‌وڵه‌تانی ناوه‌ندی و سیسته‌می سته‌مکارییه‌وه، که خۆیان هیچ گوناحێکیان تیا نییه، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌لته‌رناتیڤ له قۆناغی گۆاستنه‌وه و گۆڕاندا به ئاراسته‌ی دادپه‌روه‌ریی و یه‌کسانیی و ئازادی گشتیی و شکۆمه‌ندی مرۆیی کار بکات.
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=296776