Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

دیمانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌شتی جه‌مال

Be First!
by July 28, 2008 گشتی

 دیدار دەشتى جەمال  سكرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەوەڵامى چەند پرسیارێكى هەفتەنامەى بارزان سەبارەت بەڕەوشى پەنابەرانى كورد
  لەلایەن( شوان سدیق )بە پێویستمان زانی ئەم دیدارە وەك خۆی بڵاو بكەینەوە
 ناوەندی هەوڵَگری

 *رەوشى ژیانی پەنابەرانى كورد ئەمرۆبەگشتى لەئەوروپا لەچى ئاستێكدایە ؟؟ وڵاتانى ئەوروپا چۆن مامەڵە لەگەل پەنابەرانى كورد دا دەكەن
 دەوڵەتانی ئەوروپا لەژێر ناوی (پرۆژەی گەرانەوەی ئارەزوومەندانە)دا كەتوونەتە گیانی پەنابەرانی عێراقی بەگشتی و پەنابەرانی كورد بە تایبەتی و زەخت و زۆریان بۆ دەهێنن تا سیاسەتی دیپۆرتكردنەوەی بەزۆر بە رێوەدەبەن، بەم هۆیەشەوە ڕەوشی پەنابەران بەگشتی لە بارودۆخێكی هیجگار خراپدایە ئەگەر بتوانم بەكورتی بڵێم زۆربەی حكومەتەكانی ئەوروپا  پەیرەوى دەكەن لەبریارى رەفزی بەكۆمەڵ  وبەتاك بۆ هەموو پە نابەران. سەرەرای ڕاگرتنی وەڵامی داواكاری  پەنابەری، وهێشتەنەوەیان بۆ ساڵانێكی زۆر لەچاوەڕوانی ئەم بارودۆخەش هەڵومەرجى چاوەروانى و دلەراوكآ و بارى دەروونى خراپى رووبەرووى پەنابەرە كوردەكان كردۆتەوە.لەباشترین حاڵەتدا دەوڵەتانى ئەوروپایى ئەگەر رێگە بدەن بۆ دانی ئیقامەی كاتی  بەهەندێك لەوكەیسانەى كە رەفزكردنیان مومكین نییە و خاوەنەكانیان كێشەو گرفتى واقعى و سیاسى و كۆمەلایەتیان هەیە. ،تازە نەكردنەوەی ئیقامەت، بۆ ئەوكەسانەى كەبەرلە رووخانى بەعس وەڵامیان وەرگرتووەتەوە و رەفز نەبوون. وەیان بێ وەڵام بوون ئێستا بە دوای رووخانی رژیمی بەعس دەلێن عێراق ئازادە وە بگەرێنەوە .
 لەبارى خزمەت گوزارىیەكانەوە برینی سوسیال ولێسندنەوەی خانووبەرە و دانی ڤاوچەر،  وڕێگەنەدان بە كاركردن و خوێندن و لێگرتنەوەى هەرجۆرە خزمەتگوزارىیەكى كۆمەڵایەتى تر كە پێشتر هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە وەك مافێكى ئینسانى چاوى لێدەكراو پەیوەندى بەبارى داواى پەنابەریتىیەوە نەبووە، گرتن و ڕاونان وهێشتنەوەی پەنابەرانى كورد، بەتایبەتى ئەو كەسانەى كە داواكانیان ڕەفزكراوەتەوە. لەكاتێكدا ئەمانە لەنیوان 5 ساڵ بۆسەرەوە داواى مافى پەنابەریتیان پێشكەشكردووە.
 دا نانی ئیمزای هەفتانە یان مانگانە بۆ پەنابەران . ئەم سیستەمە وێراى ئەوەى دەست وپآى پەنابەرانى بەستووە و ئازادى هاتوچۆ و نیشتەجآ بوونی لێسەندونەتەوە بارودۆخێكی هیجگار خراپی پێكهێناو كە هەر كاتێك پۆلیس بیەوێت دەستگیریان بكا و بیان كاتە بابەتى ناردنەوەى بەزۆری پەنابەران.
 یەخسیركردنى پەنابەران بۆماوەیەكى زۆر لەكەمپەكان تەنانەت مافی هاتووچۆكردنیان لەنیو شارەكانی ئەو ووڵاتەدا بە ئیزنی پۆلیسە وەیان  وراگرتنیان لەگرووخانەكانە دەستبەسەرەكاندا بۆ ماوەیەكی زۆر .،ڕێگەنەدان بەهێنانى خێزان و هەڵوەشاندنەوە یاساى شەملى عائیلە. دەستبردن بۆ لەسەركار دەركردنى پەنابەران و ئاگادار كردنەوەى كۆمپانیاكان بۆ نەدانى كار بەپەنابەرە عیراقیەكان. ئەمە لەكاتێكدایە كەزۆرینەى پەنابەرانى كاركردو زەریبەى كار واتە (تاكس) دەدەن و بەشیوازى قانونى كاریان بەدەست هێناوە.
 دیارە لە باری دەروونیشەوە بێ وەڵامی تەنانەت ترس لە گرتن زۆر جار بەشێك لە پەنابەرانی لە گەڵ كێشەی دەروونی و ڕووحی گەورەدا بەروو رووكردۆتەوە
 بەلام ئەوەى ئێستاى ڕەوشى پەنابەرى بەرەو خراپتر پاڵ پێوەناوە, سیاسەتی دیپۆرتكردنەوەى  بەكۆمەڵ وە یان تاكى پەنابەرانە ئەمەش بە پشت بەستن بە ئیتفاقیەی نێوان وولاتانی ئەوروپاو حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەریوەى دەبرآ. دیارە تووڕەی و نەفرەت و بێزاری  پەنابەران بەرامبەر بەم مامەڵەو ساتو سەودایەی حكومەتى هەرێم بە ژیان و ئایندەیانەوە  گەیشتۆتە ئەوپەڕی لووتكەو تا دێت ڕوولەسەر دەروا.
 
 *هەرێمى كوردستان لەبارەى ئابورى وسیاسى كۆمەڵاتى ژیانى جێگیرنیە، پێتان وایە پەانبەران بگەرێننەوە تووشى چى كارەساتێك دەبن؟؟
 كێشەكە لەوەدایە كوردستان نە بەشێكە لە دەوڵەتێكی جێگیر نە خۆشی دەوڵەتێكی سەربەخۆیە ئەوەی هەیە بەرهەمی ئالووگۆرەكانی دوای جەنگی كەنداوە ،دوو حزبی دەسەڵاتدار بە زەبری چەك خۆیان كردۆتە كۆیخا بەسەر ژیانی خەڵكی كوردستانەوە ،17 ساڵە ئەم ناجیگیریە كوردستان درێژە پێدەدەن كە ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی تاكەكانی كۆمەڵگای كوردستان جێهیشتوە بەتایبەتی نامعلوم بوون وناجیگیری كوردستان و نەبوونی دەوڵەت و یاسایەكی مەدەنی، حالەتی دڵە راوەكی سیاسی بە ووجود هێناوە بەڕادەى ئەوەى كە هیچ هاووڵاتیەكی كوردستان نازانێت داخۆ داهاتوو ڕوو لەكۆیە. بەم جۆرەش چارەنووسی خەڵكی كوردوستان لە هەڵوسراوی سەرگەرانیدا ماوەتەوە .
 دیارە لەوەها بارودۆخیكدا گێرانەوەی پەنابەران بۆكوردستان بەڕاستی كارەساتە وبەلاو نەهامەتى بەدواوە دەبێت وبگرە كاریگەری هیجگار خراپی دەبێت بۆ كەسایەتی ئەو  پەنابەرەو خیزانەكانیان . وەختێك گەنجێك لە كوردستان خۆی لەگەڵ دەیان گیروگرفتى سیاسى و كۆمەلایەتى و فەرهەنگى وئابووریدا ببینێتەوە ونەشتوانێت تەعبیر لە ئارەزوو و ئیرادەی ئینسانی خۆی بكات، وەختێك ئەم لاوانە هەست نەكەن  مافو ئازادیەكانیان  چەسپاوە لە سیستەمێكی بەریوەبردنی پێشكەتوودا، مەعلوم نییە چ ئەنجامیكى ناهەمووار نەسیبیان دەبێت. هۆى ئەمەش كە سەڕەراى سەختى بارى ڕەوشى پەنابەرى و سیاسەتى بەزۆر ناردنەوە لەلایەن دەولەتانى ئەوروپاوە كەچى لاوان هەر سوورن لەسەر كۆچ و رووكردن لەژیانى پەنابەریتى.
 بەواتایەكىتر كاتێك لاوان بێ ئۆمیدن بە ئایندە و سەرباری چەندین گرفتی سیاسی و قانوونی دەیان هۆكارى فەرهەنگی و كۆمەڵایەتی دواكەوتوانەوە بەرەو روویانە، ئەمە جگە لە نەبوونی سەرجەم ماف و بیمە كۆمەلایەتیەكان هەربۆیە ناچار دەبێت كۆچ بكات لەپێناو ئارامی خۆشگوزەرانی و بەختەوەری ، ئێستاش وەختێك دوای ژیانكردنی ساڵانێكی زۆر بەسەر بردنی تەمەنی لاوایتی بەدیار مافی پەنابەریوە دەیگێرنەوە بۆ كوردستان بۆ  هەمان ئەو میژوو تاڵە و كێشانەی كەلەدەستی كۆچی كردوە،   بەدەست بەتاڵ دەیگیرنەوە،  هەروەك دەشزانن ئەوانەی دەیانێرنەوە هیچ بیمەو پیداویستیەكیان بۆ دابین نەكراوە زۆریەك لەو پەنابەران كەسوكاریان  ماڵ و حالیان بۆ فرۆشتوون سەرباری دەیان مغامەرە بەنرخی گیان لەدەستدانیان تا گەیشتوونەتە ئەوروپا تەنانەت دەیان كەس لەو ڕێگایانە تاگەیشتووە تووشی كارەسات بوون یان هەبووە گیانی لەدەست داوە كەسوكاریان نەیان توانیووە  جەنازەكەشی  ببینەوە ،ئەوەمان لەبیر نەچێت لەگرانی و نەبوونی كوردستاندا زۆریەك لەو پەنابەرانە سەرچاوەی بژیووی بوون بۆ كەسوكاریان بەداخەوە لەدەرەوەش حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست لەیەخەیان ناكاتەوە ئەوەتا ئیتفاقیە دەكات و فرۆكەخانەكان دەخاتە خزمەتی ئەو دەوڵەتانە بۆ ناردنەوە یان بەمەش دەست دەخاتە بینی دەیان خیزان لەكوردستانەوە   دورنیە كەسایەتی یان ووردو خاش بكات بەتایبەتی ئاگادارین زۆریەك لەوانەی بەزۆر دیپۆرتكراونەتەوە وەیان خۆیان گەراونەتەوە دوو بارە كوردستانیان جێهێشتووە. ئێمە وەك فیدراسیۆن چەندین جارو بەچەندین زمان حكومەتی هەرێمی كوردستانمان  بەنامەو لە دیداری شەخسیدا لەم سیاسەتە نادروستە ئاگادار كردۆتەوە بەڵام هەردوو دەسەڵات نایانەوێت وەڵام بدەنەوە،  بگرە هاوكاری وپشتیوانی ئەو حكومەتانە دەكەن لەم پرۆسەیەدا.     
 *پەنابەرانى كورد ئەوەندەى پەنابەرانى عەرەب وئەفغانیەكانیەكان كێشەیان هەیە، ئەمرۆ ولاتانى ئەوروپى باس لەناردنەوەیان دەكەن؟؟
 *ئێستا چى ولاتێكى ئەو رووپى مافى  بەپەنابەرانى كورد نادات وگرفتیان بۆدروست دەكات؟؟
 سەختكردنی وەرگرتنی مافی پەنابەری تەنها پەنابەرانی كورد ناگرێتەوە ئەمە سیاسەتێكە دەتوانم بڵیم زۆربەی باڵی راستی ووڵاتە ئەورپیەكان خەریكن دەست لەمافەكانی پەنابەران دە شۆرنەوە ،شەپۆلێكە لە پەشیمان بوونەوەی سكولاریزمی ئەوروپا لە هەموو دەستكەوتە گەورەكانی میژووی بەشەرێت تەنانەت پشتكردنە لە  و بڕیار نامە ویاسا نیو دەوڵەتیانەی كە دەوڵەتانی ئەوروپا خۆیان ئیمزایان لێداوە لە رابردوودا، ئەم واقعیەتەش گوشار و هێرشێكی بەرینە بۆ سەر ماف و ئازادیەكانی خەڵكی ئەم ووڵاتانە، لەم نیوەدا پەنابەران گەورەترین بەشیان بەركەوتووە ،مامەڵەو سیاسەتی راسیستی زنجیرەیەكە لەشەرو بێ مافی وستەم كردن بەرامبەر بە پەنابەران، پەنابەران و كێشەكانیان كراوەتە وەرەقەیەك بۆ یەكلاكردنەوەی باڵی راست لەم كۆمەلگایەنەدا. ئەم وولاتانە چیتر ئامادەی پیشوازی كردن نیین لە پەنابەران . بەم هۆیەوە تەنها پەنابەرانی كورد قوربانی و باجی ئەم سیاسەتە نادەن بەڵكو پەنابەرانی وولاتانی تریش لەوانە ئەفغانی و ئیرانی و زمبابۆیاو وكۆنگۆو سوماڵی و سودانی …هەمان كێشە رووبەروویان دەبێتەوە بەڵام تایبەتی بەرامبەر بە پەنابەرانی عێراقی لەوەدایە  هەمان ئەو ووڵاتانەی تا دۆینێكە مۆری داسەپاندنی جەنگ و هەڵومەرجێكی هیجگار خەتەرناكیان ڕووبەرووی خەڵكی عێراق كردەوە ئەمرۆ فەتوای ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران دەدەن و شان خاڵی دەكەن لە ئاكامە زیان بارەكانی كە بۆ خەڵكی عیراقیان پێك هێناوە. وە بەتایبەتیش بەرامبەر پەنابەرانی كورد پشتی بەستوە بەڕێكەوتنی حكومەتی هەرێم و ووڵاتە ئەوروپیەكان وبۆئەمەش زەمینیەیان بۆ فەراهەم كراوە تا وولاتانی ئەوروپا ئەو بتوانن سیاسەتى دژى پەنابەرى خۆیان بەرووى پەنابەرانى كورددا بەرێوەبەرن. 
 *تائێستاكە پەنابەرانى كورد لە بەندینخانەكانى وڵاتانى ئەروپا بوونیان هەیە؟؟
 ژمارەیەكی زۆر تا ئیسَتا لە پەنابەرانی كورد لە گرتووخانە دەستبەسەرەكانی بەریتانیاو سوید ڕاگیراون بە مەبەستی نارنەوە و لە بەریتانیا زیاتر لە 80 پەنابەر لە سوید لەم ژمارەیە كەمترە وە ئێستا ئێمە لە پەیوەندین لەگەڵیاندا سەردانمان كردوون نۆینەرمان لە پەنابەران خۆیان سازداوە لەگرتووخانەكانی بەریتانیا هەم بەشیوازی قانوونی خەریكین كۆمەكیان دەكەین هەم كەمپینیشمان بەرێخستووە بۆ ئازاد كردنیان كە خۆشبەختانە تا ئێستا ژمارەیەكی بەرچاو لە پەنابەرانمان لەمەترسی ناردنەوە ڕزگار كردوە ئازادمان كردون وەیان پاریزەرمان بۆ گرتوون و لیستی زۆریەك لە وپەنابەرنەمان ئاڕاستەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكانی بۆ كاروباری پەنابەران رێكخراوی لیبوردنی نیو دەولەتی وەیان فۆرمی دادگای شایكایەتی ئەوروپامان بۆ پڕكردوونەتەوە.
 *فیدراسیۆنەكەى ئێوە چى ڕۆڵیكى گێراوە لەهەمبەر نەناردنەوەى بەزۆرى پەنابەران؟؟
 فیدراسیۆن وەك هەمیشە لەڕیزی پێشەوە بەرگری لەماف و حورمەتی ئینسانی پەنابەران بەو پەری تواناوە ڕاوەستاوە ، چ لە هەوڵدان بۆ رێكخستنی یەك دەستی ویەك ریزی پەنابەران وە ئاشناكردنیان  بەمافو خواستە ئینسانیەكانیان چ ڕەتكردنەوەی سیاسەتی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران و راكێشانی پشتیوانی ڕێكخراوە پەنابەری و ئینسانی و ئەحزاب و پەرلەمانتارەكانی ئەم ووڵاتانە لە پێناو بەدەستهێنانی مافی پەنابەری و مافی نیشتەجێ بوون بۆ پەنابەران.
  بەتایبەتی ئەركێكی گرنگ كە كۆنگرەی یەكەمی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی خستیە دەستووری خۆیەوە   ڕاگەیاندنی كەمپینێك بوو لە بارەی ناجیگیری كوردستان و رەتكردنەوەی سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران لەلایەن وولاتە ئەورپیەكانەوە كە بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەك خۆپیشاندانی سەراسەری ئەنجام دا لە زۆربەی ووڵاتە ئەوروپیەكان  یادشتنامەمان داوە بە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و سوید و سویسرا و تەنانەت لە ئاستی كوردستانیش چ بە دیدار چ بەنامە سەرۆكی  پەرلەمانی كوردستان وحكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانتارەكانی كوردستان و لەسیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ئاگاداركردۆتەوە .
  دانانی چەندین كۆبوونەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا وكۆر سیمناراتی هاوبەشمان ساز داوە لەگەڵ رێكخراوەكانی تر بەمەبەستی ڕاكیشانی هاوپشتی و هاوكاری بە هەدەفی ڕاگرتنی سیاسەتی دژی پەنابەری بەرامبەر پەنابەرانی كورد و  دانانی مانگرتنی چەند ڕۆژە لە ووڵاتی سوید .. تا پێكهێنانی بەرەی هاوبەش لەگەڵ رێكخراوە ئینسان دۆست ویەكیتی كریكاری و پەرلەمانتارەكانی ئەوروپا لەپێناو  كۆمەكردن بە پەنابەران  ، كارمان كردوە  تا دەزگاكانی راگەیاندن  لە دەرەوە  ئەم ناعەدالەتیە بەرامبەر بە پەنابەران دەكرێت بە ئاڕاستەی قازانجی پەنابەران و كێشەكانیان بڵاو بكەنەوە ،حەملەی ئیمزا كۆكردنەوەمان بوو لە دەوری داواكاریەكانی پەنابەران .
 دەتوانم بلێم خۆشبەختانە چەندین پەنابەرمان لەمەترسی گێرانەوەی بەزۆر ڕزگار كردوە ، دەورمان بوو لە بەدەستهێنانی مافی پەنابەری بۆ ژمارەیەكی زۆر لە پەنابەران ، پاریزەرمان بۆ دەیان پەنابەر گرتوە بۆ كۆمەككردن بە كەیسەكانیان ،سپانسۆری چەندین خیزانمان كروە بۆ گەیشتنەوە بەكەسوكارەكانیان تا كۆمەك پێكردنی یاسای و گێرانەوەی خانووبەر ،ئازاد كردنی پەنابەران لە زیندانی دەستبەسەرەكان .تەنانەت زۆر جار گیرانەوەی جەنازەی پەنابەران كە لەڕیگای ئاوەرەیدا گیا نیان لە دەست داوە ..لەسوید كەمپینیكمان راگەیاندوە بۆ ئەو 1400 پەنابەرە كوردەی ئیقامەی یەك ساڵیان پێدرا حكومەتی سویدی ئامادە نیە تازەی بكاتەوە بەهیوام پەنابەران خۆشیان بتوانن دەوری بەرچاویان بێت لەسەركەوتنی ئەم كەمپینانەی فیدراسیۆن.
 لە ئاستی كوردستانیشدا بەردەوام هەوڵمان داوە تا بەرَیگای دانیشتن ئەم كێشەیە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكەین بە چاوێكی ئینسانیانە لە كیشەكانی هاولاتیانی خۆیان بڕوانن بەداخەوە بێ سوود بووە بۆیە ئێمە ناچاركراوین ڕێگای تر هەڵبژیرین كە دەورەی ئایندە زۆرترین فشارمان لە دەرەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت ، هاوكات پێشوازیەكی بەرین هەیە لەپشتیوانی ئەم كەمپینەی فیدراسیۆن و بەرگری لە خواستەكانی پەنابەرانی كورد لەكوردستاندا كە جیگای ئۆمید بەتایبەتی لەلایەن كەسوكاری ئەو پەنابەران و رێكخراوە جەماوەری و پیشەی و دەزگانی ڕاگەیاندنی كوردستانەوە بەردەوام هەواڵ و چالاكیەكانی فیدراسیۆن و گۆشەیەكی گرنگیان لە كێشەكانی پەنابەران خستۆتە ڕوو .
 
 *بێدەنگى دەسەڵاتى كوردى لەبەرامبەر داخوازییەكانى پەنابەران ماناى چى دەگەیەنێت؟؟
 ئەو ڕێگەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵی بژاردوە تەنها بێدەنگی نیە بەڵكو هاوكاری و ئاسانكاریش دەكات بۆ ووڵاتە ئەوروپیەكان لە پێناو قازانج و بەرژەوەندیەكانی خۆیان ئەوان ئامادەن لەپێناوكردنەوەی نوسنگەیەكی ڕەمزی ئەو ووڵاتانەدا سەدان پەنابەران بەخۆیان خیزانەكانیانەوە لەكوردستان بكەنە قوربانی وە یان بۆ  بازرگانی وكەلەكەكردنی سەرمایە لەسەر حسابی خەڵكی كوردستان ، سیاسەتی ئەم دوو حزبە لەكوردستاندا هەمیشە پشتكردن بووە لەخواستو قازانج و بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان،ئەوەتا بە ئاشكرا فرۆكەخانەی هەولێر و سلیمانی كراوەتە  شۆێنی وەرگرتنەوە ی پەنابەرانی كورد تەنانەت لێدان سوكایەتی كردن بە پەنابەرانی نێراوەیش ئەنجام دراوە و لەوەش زیاتر   پێشوازی كردن  و دەسخۆشانەكردن لەو ووڵاتانە دەكەن،  بچوكترین هەڵویست لە خۆیان نیشان نادەن جگە لەوەی بەڵگەمان لایە زانیاری لەسەر ژیانی ئەو پەنابەرانە دراوەتە وەزارەتی ناوخۆی ئەم وولاتانە بەكورتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیتفاقی ئیمزاكردوە ساڵی 2005 ئامادەنیە هەڵی بوەشێنێتەوە.
 *ئەو نامەو هەڵوێستانە ئێوە دەرى دەبرن تاچەند دەسەڵاتى كوردى بەهەندى وەرى گرتووە؟؟
  تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ وەڵامێكی ئێمەی بەرەسمی نەداوەتەوە ئەوەی هەیە لە دەزگاكانی راگەیاندا وەڵامان ئەدەنەوە كە ئەوان گوایە ئیتیفاقیان نیە ئەمەش بە بڕاوی من سیاسەتێكی نیو بەندی و چەوشاكارانەیە ئەوان دەیانەوێت نارەزایەتی پەنابەران و خەڵكی كوردستان بەرامبەر بەم سیاسەتە چەوتەیان هیوركەنەوە بەڕاستی نابێت بەجدی لیان وەربگیرێت ئەوان فرسەتیان هەیە بەكردەوە نیشانی بدەن لەگەڵ دیپۆرتی پەنابەران نین تا ئیستا نەمان بیستووە تەنها وەرگرتنەوەی  یەك پەنابەریش ڕەتبكەنەوە یان نارەزایەتیەك بكەن ،ئاگادارن چەند مانگ بەر لە ئیستا  حكومەتى هەریم پەنابەرانى كوردى نێراوە  بەكەلەپچە و بەفرۆكەی سەربازی   بە شەق و لیدان وقوناغە تفەنگ وەرگرتۆتەوە، كەچى لەلاشەوە  بەدانى چاو قاوەوە  پێشوازیی لەكۆماندۆكانی حكومەتی بەریتانیا كردوە!! سەر ئەنجام  خەباتی ئێمە و پەنابەران و خەڵكی كوردستان نەبڕاوەتەوە ، فیدراسیۆن بەردەوام دەبێت   تا حكومەتی هەرێم ناچار بكەین ئەم هاوكێشەیە بەقازانجی خەڵكی كوردستان بگۆرێت و چاوێك بەم سیاسەتە چەوتەدا بخشێنیتەوە.
  *هیچ پەیوەندییەكتان بەدەسەڵاتى كوردیووە كردووە لەبەرامبەر داخوازییەكانى پەنابەران؟؟
 چەند جار بە مەبەستی  سازدانی دیدار بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان زۆربەی وەزیرەكانی حكومەتی هەرێم دەزگا پەیوەندی دارەكان كۆبوومەتەوە گەڕاومەتەوە بۆ كوردستان و لەڕیگای دەزگاكانی راگەیاندن لەكوردستان ئاگادارمان كردوونەتەوە و بەڕێگای نامەش لە ڕەوشی پەنابەران و خەتەری ئەو سیاسەتە ئاگادار كراونەتەوە بێ سوود بووە.
 *ئایا دەسەڵاتى كوردى ئارەوزبكات دەتوانێت ریگربێت لەبەرامبەر ناردنەوەى پەنابەران؟؟
  ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان نارازی بێت ئەوا ئەو  ڕێگایە لە وولاتەكانی ئەوروپا دەبەسترێت ،حكومەتی هەریمی كوردستان دەتوانێت هەر هاوولاتیەكەی ئەو هەرێمە بەزۆر دەنیریتەوە  وەر نەگرێتەوە بەتایەتی ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە هەمووی غەیرە قانوونیە لەبەكارهێنانی فرۆكەی سەربازی تا ئەوەی ئەو پەنابەرانە هیچیان بەڵگە یان پاسپۆرت هیچیان پێ نیە دەتوانن وەری نەگرنەوە دەتوانن نارەزایەتی دەربرن لەمانەش زیاتر ئەگەر هەر لە دەسەڵاتیاندا نیە ئەوا رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان هەیە ئەوان لەو پیشیلكاریانە ئاگاداربكەنەوە ئەوەش ناكەن ، دوو نامەی نارەزایەتی بدەن ئەم حكومەتانە لەسەردانەكانیان بۆ ئەم ووڵاتانە نارەزایەتی دەربڕن .. ڕێكخراوە جیهانیەكان ئاگادار بكەنەوە وەختێ ئەمانە ناكەن مانای وایە ئەم ماستە بێ موو نیە.
 *دواى كۆنگرەى ولاتى سوید بۆ هاریكارى عێراق، بەشێوەیەكى بەرچاو وڵاتى سوید هەڵوێستى گۆرى بەرامبەر بەپەنابەرانى كورد، ئێوە پێتان وایە كۆبوونەوەیەكى ژێربەژیّرى كرابێت دەربارەى پەنابەران؟؟
 كۆنگرەی سوید و ئامانجی كەلەگەڵ خۆی هەڵی گرتبوو ناتوانرێ بە هاریكاری كردنی خەڵكی عیراق ناوزەد بكرێت  بەڵكو بە پێچەوانەوە لایەنەكانی بەشدار خۆیان لەو كۆنگرەیەدا جەنگو كارەساتی هیجگار خەتەرناكیان ڕووبەرووی كۆمەڵگای عیراق كردۆتەوە،وەستان لەپاڵ حكومەتێك كە لەپشتی دیواری سیمینتەوە خۆی حەشار بدات دەبێت چ ئاكام و دەستكەوتێكی بێت بۆ خەڵكی عیراق وكوردستان ،بە بڕوای من نەتیجەیەك كەلەو جۆرە كۆنگرانە دەگیرێت ئاكامەكەی هەمیشە بەزەرەی خەڵك تەواو دەبێت .
 سەبارەت بە بەشی دووەمی پرسیارەكەتان بیگۆمان هەروەك ئەوەی راگەیەنراوە ووشیاری زیباری وەزیری دەرەوەی عیراق و نۆینەری حكومەتی سویدی لە مانگی شۆباتدا ئیتیفاقیەكی ئاشكرایان لە بەغدا ئیمزا كرد بەژیان و چارەنوسی زیاتر لە 11 هەزار پەنابەری عیراقیەوە بەرامبەر بە وەرگرتنی برێك یارمەتی  وە كردنەوەی بالۆیزخانەیەكی ڕەمزی لە بەغدا و نوسینگەیەكی ڕەمزی تریش لە شاری هەولێر هەروەك ئەوەی لە ئیتیفاقیكەدا ڕاگەیەنرا بەڕاستی جیگای شەرمە هێشتا حكومەتێك ناتوانێ سەرەتاترین پێداویستی بۆ هاولاتیانی خۆی دابین بكات ،حكومەتێ كە ناتوانێ سەرەتاترین هەڵومەرج كە ئەمنیت و و ئارامی كۆمەلایەتییە ئامادەبكات كەچی بیخەمە بە ئاشكرا ئیمزای ئیتیفاقییەك بكات بە ژیانی ئەو كەسانەی كە شانسیان هێناوە لەجەنگی تایفەگەری و مەزهەبیدا ژیانیان ڕزگار بكەن ، ئەمە ئیتر بازرگانی ئاشكرایە بە ژیانی پەنابەرانەوە 
 *وەزیرى كۆچى سوید لەدیمانەیەكیدا لەگەل تەلەفزیۆنى فەیحاى عیراقى باسى خۆش گوزەرانى وپێشكەوتنى كوردستانى دەكرد،لاتان وایە دەسەڵاتى كوردى بۆ مەرانە تایبەتییەكانى خۆیان ئەم زانیاریانەیان بە حكومەتى سوید دابێت؟؟
 ئەوە ڕاستە بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی تری عیراق ،كوردستان ئارامیەكی نسبی  پێشكەوتنێكی نسبی تیدایە ، كێشەكە ئایندەو داهاتووی چارەنووسی كوردستانە دەستەواژەی فیدرالیزمێكی قەومی كە سەرانی هەردوو حزبی لەكوردستاندا ئیدعای دەكەن كە لە دەستووریكی فاشیانەی قەومی_ئیسلامی جیگەیان كردۆتەوە دەردی خەڵكی كوردستان تیمار ناكات وەیان  ڕیگای هاوپەیمانی كردن لە گەڵ ئیسلامی شیعە وەك كۆنەپەرستانەترین هێزی سیاسی سەر شانۆی سیاسی عیراق ،حكومەتی سویدش ئەوە باش دەزانێت كە ڕەوشی سیاسی كوردستان چۆنە ئەوە باش دەزانێت كە بەم ڕۆژگارە تۆپخانەكانی توركیاو ئیران سنورەكانی كوردستان بوردمان دەكەن ئەوە باش دەزانێت كە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار پچوكترین ڕیز بۆ حقوقی ئینسان و ماف و ئازادیەكانی خەڵكی كوردستان پێشیل دەكرێ ئەوە باش دەزانێ لە چەند ساڵی رابردووا دا هەر بەقبوڵكردنی ئەم هۆكارانەوە دەیان پەنابەری كوردستان لە مافی پەنابەری لە سوید بەهرەمەند بوون ، دەزانی ژن كوشتن هەیە سەركوت هەیە كەوایە بە براوی من مەسەلەكە سیاسی بۆ هەردوو لا چ بۆحكومەتی مۆدراتی سوید و چ بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەروەك خۆیان لە دانیشتنەكاندا دەڵێن وە ووتویانە ئیمە ئامادە نیین ڕەوشی كوردستان بۆ پەنابەران خراپ بكەین ئێمە قازانج و بەرژەوەندیمان هەیە.
 خۆپیشاندانە نارەزایەتیەكانی ئەم دواییانەی خەڵكی سلیمانی بۆ ئاو كارەبا كە سەرەتاترین داوایە قەزاوەتی ئەوە ئەدەن كە  ئایە خەڵكی كوردستان بەڕاستی خۆشگوزەرانە؟ 
 لەگەڵ ڕیزمدا.
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply