دیمانه له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵه‌بجه‌یی شاعیردا
بۆئه‌وه‌ی بزانین ڕۆژهه‌ڵه‌بجه‌یی چۆن پێناسه‌ی شیعر ده‌کات،بۆئه‌وه‌ی بزانین شیعر چ پانتاییه‌کی له ژیانیدا داگیر کردووه،بۆئه‌وه‌ی بزانین شیعر لای رۆژ هه‌له‌بجه‌یی چۆن له‌دایک ده‌بێت و چۆن وه‌ک کۆرپه‌یه‌ک به‌خێوی ده‌کات و چۆن گه‌شه‌ده‌کات ،بۆئه‌وه‌ی بزانین عه‌شقی ڕۆژ بۆ شیعر به چ ئه‌ندازه‌یه‌که ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین شیعر بۆ که‌وی نابێت و هه‌رده‌م به‌رزه‌فڕه ،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێکمان بۆ ڕه‌وتی شیعری کوردی هه‌بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شیعری کوردی شاره‌زابین با ئه‌م دیداره له ته‌ک ڕۆژههلهبجهیدا بخوێنینه‌وه.
پ/ شیعر ئیلهامه‌و شاعیریش به‌هره،ده‌کرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو پێناسیه قسه له‌سه‌ر شیعر بکه‌ین؟ به‌واتایه‌کی دی ده‌کرێ که‌سیک ئه‌و به‌هره‌یه‌ی تێدا مه‌وجود نه‌بیت و به‌هه‌وڵدان ببێته شاعیر وه‌ک چۆن له هه‌ندی بواری ڕۆشنبیری و هونه‌ریدا دێنه‌دی . بۆنمونه ،شێوه‌کار، موزیکژه‌ن تاد.
و/ ههمووبههرهیهک پیویستی به ئاره‌زو و خۆشه‌ویستی هه‌یه، بۆنمونه من مامۆستای وانه‌ی کوردیم ،گه‌ر ئاره‌زوم له وانه وتنه‌وه نه‌بێت و له پاڵیشیدا خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌و بابه‌تانه نه‌بێت که ده‌یانڵێمه‌وه ،ئه‌وه سه‌رکه‌وتوو نابم.که‌واته مه‌سه‌له‌که عه‌شقه، جا تا ئه‌شقه‌که زیاتر بێت ئه‌وه زیاتر هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵده‌گرین. راسته له‌سه‌رتادا شتێک هه‌یه پیی ده‌لێن به هره ،ئه‌مه گرنگه‌و سه‌ره‌تایه بۆ کار کردن له‌و بواره‌ی مرڤ ده‌یخوازێت،جا من نیواو نیو له‌گه‌ڵ بههرهدام چونکه زۆرێک هه‌ن به‌هره‌دارن و به‌هۆی ئه‌و به‌هره‌وه بوونه‌ته شاعیر به‌لام پاش ساڵانێک پوکاونهتهوهو هیچینان پێ نه‌ماو.که‌واته عێشقهکهش گرنگه بۆ بوون به‌شاعیر و هاواکات گه‌ره‌که ئه‌و عه‌شقه‌ش وه‌ک منداڵ په‌روه‌رده بکرێت تاده‌گاته ئاستێکی به‌رز.که‌واته گه‌ر به‌هره هه‌بێت وعه‌شق نه‌بێت له پاڵیدا ئه‌وه هیج درووست نابێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه .واته هه‌ردووکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
جا ئه‌م به‌هره‌و عه‌شقه‌ش ده‌بی ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێب ، ئه‌ویش به خوێندنه‌وه ،خوێندنه‌وه‌ی رۆمان شیعر فه‌لسه‌فه‌و زۆر بابه‌تی تر.
پ/ باشه تۆ به‌م شیوه باری شانی شاعیر گران ناکه‌یت که داوای لێده‌که‌یت به‌رده‌وام بخوێنێته‌وه به‌رده‌وام ئاگای له گۆرانکاریه‌کانی بواری نووسین و فه‌لسفه‌و شیعر‌و ڕۆمان و چی و چی بێت؟
و/ئاخر شیعر له گۆراندایه که‌واته ده‌بی شاعیریش ئاگاداری ئه‌و گۆرانکاریانهبێت و ئه‌زموونه‌که‌ی خۆی پی ده‌وڵه‌مه‌ند بکات.من نامه‌وێت ناوی که‌س بهێنم و هه‌ستی که‌س بریندار بکه‌م ،به‌ڵام شاعیرمان هه‌یه تا ئێستاس به ستایلی حه‌فتاکان ده‌نووسێت و ئاگای له ده‌وروبه‌ر نیه‌و له چوارچیوهکهی خۆی نایه‌ته‌ده‌ره‌وه. که‌سێک نه‌توانێت گۆڕان له خۆیدا بکات ئه‌وه ئه‌چه‌قێت، گۆڕان سه‌رمه‌شقی ژیانه.
بۆ نمونه من گه‌ر دیوانی دووه‌مم له یه‌که‌م بکات یا سییهمم له دووم بکات که‌واته من هیچ نه‌گۆراوم ،پێش نه‌که‌وتووم له بواره‌که‌مدا .ده‌بی خوێنه‌ر هه‌ست به جیاوازی بکات له به‌رهه‌مه‌کانمدا.
چۆن ته‌کنه‌لۆجیا له پێشکه‌وتندایه ده‌بێ شیعریش به هه‌مان شێوه له پێشکه‌وتندا بێت.
پ/ چ وهرامێکت هه‌یه بۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی که ده‌بێژن هێدی هێدی ئه‌ستێره‌ی شیعر پرشنگ و ڕؤشنایی کزده‌بێت و ئه‌و ڕه‌ونه‌قه‌ی جارانی نه‌ماوه و خوێنه‌رانی شیعریش ڕووله که‌م بوونه ؟پاساویشیان ئه‌وه‌یه که گه‌شه‌کردنی خێرای ته‌کنه‌لۆجیا وه‌ک سه‌ته‌لایت و کۆمپیته‌رو مۆبایل و زۆر شتی دیکه په‌راوێزی بۆ شیعر خویندنه‌وه نه‌هیشتووه‌ته‌وه ،.هاوکات ده‌ڵین زه‌مه‌نی رۆمانسیه‌تی شیعر به‌سه‌ر چووه. به‌وه‌ی که شیعر له‌سه‌رده‌مانێکدا تاڕاده‌یه‌کی زۆر ئامرازێک بووه بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له دونیای جه‌نجاڵ وپر له کێشه‌و ده‌رفه‌تێک بووه بۆ به‌سه‌ربردنی چه‌ند ساتێک له دوونیای چوونه‌ناو خه‌یاڵ و به‌رایدا.
و/ من له‌گه‌ڵتام پرسیاره‌که‌ت ماقول و جوانه راسته دنیای ته‌کنه‌لۆجیای نوی و عه‌وله‌مه ئه‌مانه وایانکردوه که ته‌نگیان به شێعر ههڵچنیوهوه ،ده‌توانین بڵیین ئه‌م بۆچوونه له رۆژئاوا راستبێت چونکه به‌هۆی ته‌کنه‌لۆجیاوه که سه‌رتاپای ژیانی مرۆڤی داگیر کردوه په‌رواێز بۆ شێعر خوێندنه‌وه نه‌ماوه، به‌تایبه‌تی قه‌سیده‌ی دریژ، ئه‌مه لایه‌کی مه‌سه‌له‌که‌یه ،لاکه‌ی تری ئه‌وه‌یه له‌وێ ڕۆح به‌ره‌وکزی هه‌نگاو ده‌نێت و خۆشه‌ویستی و عاتیفه له نێویاندا تا راده‌یه‌ک ساردبووه‌ته‌وه،به‌لام له ڕۆژهه‌ڵات که ئێمه‌ش به شێکین لێی هێشتا رۆح زیندووه.که‌واته شیعریش هێشتا زیندووه، ده‌توانم بڵێم له ڕۆژئاوا شیعربهرهو کزی ده‌روات و ڕۆمان جێگه‌ی گرتووه‌ته‌وه ،به‌ڵام گه‌ر زمانی ڕۆمانه‌که‌ش زمانێکی شعری نه‌بێت ئه‌وه ڕۆمانێکی فاشیله ،نمونه‌م ده‌وڵه‌تی ئێرانه که زۆرترین شاعیریان هه‌یه‌و به‌رزترین شیعر له داییک ده‌بێت و جوانترین خوێنه‌ریشیان هه‌یه.که‌واته تا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات بڕۆین ڕۆحانیتر ده‌بین. من ده‌زانم ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیا نوێه زیانی به ئێمه‌ش گهێاندووه ،نمونه‌ش بۆ ئه‌وه، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر کاک شێرکۆ بێکه‌ش کۆڕێکی شعری هه‌بوو ،وتیان ڕۆژه تۆش وه‌ره وتم به‌خوا گه‌ر قه‌سیده‌ی درێژ بخوێنێته‌وه تاقه‌تم نیه بێم .من ڕێزم بۆ کاک شێرکۆ هه‌یه به‌ڵام ناتوانم له کۆڕێکدا گوێ له قه‌سیده‌یه‌کی درێژ بگرم ،باشتره له دیوانهکهیدا به ئیسراحهتله ماڵه‌وه بیخوێنمه‌وه،چونکه ئێمه‌ش ئه‌و کاته‌مان نه‌ماوه دانیشین گوێ بۆ قه‌سیده‌یه‌کی درێژ بگرین. ده‌ڵێم هه‌تا یه‌ک مرۆڤ له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا مابێت شێعر هه‌ر ره‌ونه‌قی ده‌مێنێت، بۆیه ناتوانم بڵێم شێعر لای ئێمه پاشه‌کشه‌ی کردووه.
پ/ گه‌ر بزافی ڕۆشنبیری کوردی به گشتی و شیعری کوردی به‌تایبه‌تی، تایبهتمهنیهکی هه‌بیت ،ئه‌و تایبه‌تمه‌نیه چیه‌و خولقاو زادی چ ڕه‌هه‌ندێکه؟
و/ به‌پێی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌ژین و شاخمان زۆره ده‌شتمان زۆره کانیمان زۆره ،ئه‌مانه له شێعرهکانماندا که‌م تا زۆر ره‌نگیان داوه‌ته‌وه. ئێمه گه‌ر شێعری گۆران یا فایه‌ق بێکه‌س بکه‌ین به نمونه دهبینینهێندهی باسی شاخ و گول و کانی ده‌که‌ن هێنده باسی ده‌ریا ناکه‌ن. جا ئه‌وشتانه هه‌مووو له شێعری کوردی‌دا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.که‌واته سرووشت و تاڕاده‌یه‌کیش که‌لتووره‌که‌مان ده‌رهاوێشته‌ی تایبه‌تمه‌ندی شیعری کوردین. یا بۆدلێهر باسی ده‌ریا ده‌کات یا شاعیرێکی روسی باسی ده‌ریای ڕه‌ش ده‌کات له شێعرهکانیدا.
7] هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ شیعری ئه‌مڕۆ چۆنه‌و تا چ ڕاده‌یه‌ک له‌ته‌ک ڕه‌وته‌که‌دا ڕۆشتووه؟
و/ ده‌توانم بڵێم شێعری ئیمڕۆمان به‌راورد له گه‌ڵ شێعری نه‌ته‌وه‌کانی تردا که‌ر باشتر نه‌بێت خراپتر نیه، به‌تایبه‌ت دراوسێکانمان له فارس و عه‌ره‌ب و توورک، شێعری کوردی ئیمڕۆ هه‌نگاوی باشی هه‌ڵهێناوه بۆ پێشه‌وه،گه‌ر بگه‌ڕیینه‌وه بۆ حه‌فتاکان ده‌بینین ئێمه قوتابخانه‌ی ڕوانگه‌مان هه‌بوو که‌مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س و عه‌بدوڵا په‌شێو وله‌تیف هه‌ڵمه‌ت و چه‌ندین شاعیر‌و چیڕۆک نووس دایانهینا و شێعری کوردی به‌تایبه‌تی و ئه‌ده‌بی کوردی به‌گشتی له سایه‌یدا چووه قۆناغێکی نوێوه ،ئیمرۆش به‌هه‌مان شێوه شێعر به کاریگه‌ری ده‌ورووبه‌ر و به لێهاتوویی شاعیره‌کانمان هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه هه‌ڵده‌گرێ.
که‌واته شێعری کوردی به چه‌ند قۆناغێکدا گوازراوه‌ته‌وه له ڕوانگه‌کانه‌وه بۆ ره‌هه‌نده‌کان و له‌وانیشه‌وه بۆ شاعێره نوێکانی ئیمڕۆ.شێعری کوردی ره‌وتی مێژویی هه‌یه و له مێژوو دانابرێت، وه‌ک ئاو بۆ پێشه‌وه ده‌ڕوات.
ئێمه به هۆی ئه‌وه‌ی ئاگامان له ره‌وته شیعریهکانه به تایبه‌تی فارس و عه‌ره‌ب و سودیان لێوه‌رده‌گرین ،له‌به‌ر ئه‌وه دوانه‌که‌وتووین.
پ/ له دیمانهیهکتا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی چه‌تردا وتووته شیعر پێناسه یا ته‌فسیر ناکرێت، ،ده‌کرێ ڕوونتر ئه‌و مهبهستهت باسبکه‌یت؟ چونکه به‌رای من هه‌موو شت پێناسه ده‌کرێت به کایه مه‌عریفی و بههرهیهکانیشهوه .
و/بیرمه‌نده‌کان و فه‌یله‌سوفه‌کان و ئه‌انه‌ی له بواری شیعردا کاره‌که‌ن ده‌ڵێن شیعر پێناسه ناکرێت، بۆ نمونه شیعری نالیمان هه‌یه ،عه‌بدولکه‌ریمی موودهڕیس هاتوه شیکردنه‌وه‌ی بۆ کردوه،گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه ئێمه له شیعره‌کانی نالی هێنده تێنه‌ده‌گه‌شتین، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش ڕێژه‌ییه و کامل نیه ،بۆیه ده‌ڵیم پێناسه ناکرێت و ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه ناچێته خانه‌ی پێناسه‌وه.
خودی شیعر یاخیبوونه ،ئیتر چۆن ده‌کرێت شتێکی یاخی بخرێته قهفهسهوهو پێناسه‌ی بۆ بکه‌ین، جگه له‌مه شیعر شتێکی ڕۆحانیه هاواکات یاخیه ،که‌واته ناکرێت ئێمه چوارچێوه‌یه‌کی بۆ دیاری بکه‌ین.شیعر ده‌فڕێت باڵه‌فڕه و که‌وی ناکرێت.
له‌وانیه یه‌کێک په‌یدابێت و له عه‌بدولکه‌ریمی موودهریس به‌تواناتربێت و ره‌خنه‌ی لێبگرێت و بڵیێت مامۆستا له‌م شوێنهده له هه‌ڵسه‌نگانی شێعری نالی‌دا هه‌له‌ی کردوه ،یا خود ئه‌و به جۆرێکی تر هه‌ڵی بسه‌نگێنێت .به‌ڵام دیاره تا ئێستا که‌سێک له‌و به‌تواناتر په‌یدا نه‌بووه.
پ/ له چاوثێکهوتنێکی ته‌له‌فزێۆنی تیشکدا ژنه شاعیری رۆژهه‌لاتی ناهیده حوسه‌ینی وتی شیعری نوێ هێشتا جێی خۆی نه‌کردووه‌ته‌وه‌و به‌ته‌وای جێی به شعری کلاسیک لێژ نه‌کردووه.
تۆ رات چیه له‌و بۆ چوونه ،هاواکات ئایا ناکرێت هه‌ردوو ره‌وته‌که پێکه‌وه بژین به‌وه‌ی تا ئێستاش که‌سانێک هه‌ن پتر چێژ له شیعری کلاسیک وه‌رده‌گرن؟
و/من ناتوانم هه‌مان قسه‌ی ناهید بکه‌م ،گه‌ر وه‌ک ئه‌و قسه‌م کرد واته رای جیاوازم نیه،
وه‌ناتوانم بڵێم رایه‌کی چه‌وته ،ئه‌وه ڕای خۆیه‌تی به‌رامبه‌ر به‌شیعری کلاسیک و شێعری نوێ.
من ده‌توانم بڵێم شیعری نوێ چۆن پێشکه‌وتووه ،بۆ نمونه شیعری نوی توانی له چوارچێوه بێته ده‌ره‌وه،پێشتر ده‌بوو له حه‌وت به‌حر بده‌ین بۆ نووسینی شیعرێک به‌ڵام شیعری نوی هات هه‌مووی روخاند،،بۆ شیعری کۆنیش ده‌توانم بڵێم جارێکی تر {نالی}یه‌ک و {مه‌حوی]یه‌ک و {مه‌وله‌وی}یه‌کی تر درووست نابنه‌وه.خۆ ئه‌وان نه‌یانوت با ڕهوتهکانمان لێردا بووه‌ستێنین،چونکه ژیان له گۆڕندایه که‌واته ده‌بێ شیعریش گۆڕانکاری به‌سه‌ردابێت. جاگه‌ر ئێمه هه‌ر وه‌ک نالی و مه‌حوی نووسیمان که‌واته نه‌گۆڕاوین و یاخیبوونی تیدا نامێنێت.
پ/ من له مه‌به‌ستی ناهد خان تێده‌گه‌م ،ئه‌و مه‌به‌ستی ڕۆژهه‌ڵاته ،کوردانی رۆژهه‌ڵات تائێستاس پابه‌ندن به غه‌زه‌له‌وه،ڕاسته سه‌رده‌مانێک سواره‌ی ئیلخان زاده و ژیلا حوسه‌ینی و چه‌ند گه‌نجێک په‌یدابوون که شیعری نوێیان ده‌نووسی و ته‌کانێکی مه‌زنیان به شیعری کوردی دا، به‌ڵام وه‌ک هه‌ست ده‌کرێ تائێستاش شیعری کلاسیکی و عه‌زه‌ل له ناوایاندا خوێنه‌ری زیاتره. تۆ چی ده‌ڵێیت له‌و ڕووه‌وه؟
و/ سواره گۆرانی سه‌رده‌می خۆی بوو،ئه‌توانم بڵێم نزیکایه‌تیه‌ک له نیوان شعره‌کانی گۆران و سواره‌دا هه‌یه، سواره کاریگه‌ری گۆران و شێخ نوری سێخ سالحی له‌سه‌ربووه،ئه‌و شاعیرێکی مه‌زن بوو،ئێستاش کۆمه‌ڵیک شاعیری چاک وبه‌توانا له رۆژهه‌ڵات په‌یدابوون.
بۆنمونه یونس ره‌زایی ڕه‌وتێکی شیعری شێتی هه‌یه و گوێ ناداته هیچ سنوورێک ڕه‌وتێکی نوێی شیعری داهێناوه، له‌ودیو له ڕۆژهه‌ڵات زۆریان له‌سه‌ر نووسیوه، به‌لام له‌مدیو له‌سه‌ری نه‌نووسراوه.ره‌زایی خه‌ڵکی بۆکانه، رێزێکی بێپایانم هه‌یه بۆی.هه‌روه‌ها بۆ ناهیدو بۆ ژیلاش . بێگومان ئهونوێگهریهی ئێمه له شیعردا کاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر ئه‌وانیش .تازه‌گه‌ری لای ئێمه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه به‌کوردی خوێندوومانه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له‌ژێر رکێفی ده‌سه‌لاتیکی فاشی و تۆتالیتاردا بووین ،به‌لام زمانی کوردی لی قهدهغهنهکردبووین. لێ له‌ودیو زمانه‌که‌شیان لێ قه‌ده‌غه‌کراوه، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ده‌به‌که‌یان درووستکردووه.
پ/ ده‌توانیت به‌ڕسته‌یه‌ک پێناسه‌ی هه‌ریه‌ک له‌م شاعیرانه‌م بۆبکه‌یت؟
که‌ژاڵ خدر ئیبراهیم
قه‌ڵه‌مێکی ژنانه‌ی جوانه
سارا عومه‌ر
هه‌وڵی جوانی هه‌یه
شێرکۆ بێکه‌س
زمانێکی داهێناوه ههتاماوین قه‌رزارباری ئه‌وین
عه‌بدولا په‌شێو
زه‌حمه‌ته پێناسه‌ی بکه‌م ،به‌ڵام ده‌ڵێم تا له سیاسه‌ت دوور بکه‌وێته‌وه شیعره‌کانی جونتر ده‌بن.
قوبادی جلیلزاده
هه‌رژنێک ببینم قبادی جهلیلزادهم ده‌که‌وێته خه‌یاڵ
ئیدریس علی
گه‌ر ته‌نها شێعر بنووسیت سه‌رکه‌وتوتر ده‌بێت
شوان حه‌مه‌شه‌ریف
زۆر که‌م شێعره‌کانیم به‌رچاوکه‌وتووه به‌ڵام هه‌رچ شیعرێکیم خوێندبێته‌وه چووه‌ته دڵمه‌وه.
پ/ هێنده‌ی ده‌زانم له‌م ساڵانه‌ی دوایدا کۆمه‌ڵێک شاعیری گه‌نجی هه‌ڵه‌بجه‌یی په‌یدابوون ،گهرنهڵێم هه‌موویان زۆربه‌یان به‌هره‌یه‌کی جوانیان هه‌یه‌و ئاینده‌یه‌کی گه‌ش چاوه‌ڕێیان ده‌کات ، به‌مه‌رجێک هاوکاری و هاندان هه‌بێت بۆیان. ئایا ناکرێت تۆ له‌گه‌ڵ شاعیره ههلهبجهییهکانی هاوته‌مه‌نت ،چ ئه‌وانه‌ی له کوردستانن و چ ئه‌وانه‌ی له هه‌نده‌رانن، ئه‌م شاعیره گه‌نجانه له پرۆژه‌یه‌کدا کۆبکه‌نه‌وه‌و هاوکاریان بکه‌ن تا گه‌شه به به‌هره‌کانیان بده‌ن؟ من ته‌نها پێشنیار ده‌که‌م خودی خۆم هیچ بیرۆکه‌یه‌کم له‌و باره‌وه نیه.
و/ قسه‌که‌ت زۆر جوانه ،کاتی خۆی هه‌ڵه‌بجه ناونرابوو باخچه‌ی شاعیران،جاران له هه‌شتاکاندا هه‌موو هه‌فته‌یک کۆڕی شیعریمان له هه‌ڵه‌بجه ڕێک ده‌خست، له زۆربه‌ی باژێره‌کانی کوردستانه‌وه شاعیرمان بانگهێشت ده‌کرد ته‌نانه‌ت له دهۆکیشه‌وه..به‌ڵام ئیستا کۆڕێکی شیعری ده‌گیرێت ده‌که‌س ئاماده‌ی نابن،بزواتی ڕۆشنبیری له‌وشاره زۆر کز بووه ،ده‌توانم بڵێم گه‌ر رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی له هه‌ڵه‌بجه بوایه ده‌خنکا،به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت له‌وڕووه‌وه کار بکات. ده‌ڵێن ناوه‌ندی ڕۆشنبیری له‌وی هه‌یه ،ئه‌وناوه‌نده ده‌توانێت ئه‌و ههوڵهبدات و شاعیرهگهنجهکان به‌سه‌ربکاته‌وه، من ناتوانم له‌و رووه‌وه هیچ بکه‌م ،به‌لام من ده‌توانم هاوکاربم ،پێم بڵێن ڕۆژهه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌ره ورۆک شۆپێک بۆ شاعیرهگهنجهکان بکه‌ره‌وه ،ئه‌وه ئاماده‌م .به‌ڵام ده‌بی لایه‌نێک ئه‌رکه‌که بگرێته ئه‌ستۆ.
جا هیوادارم ئه‌وپرۆژه‌یه له ئاینده‌دا سه‌ر بگرێت و منیش هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م.
من وه‌ک رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی هه‌ر ئه‌رکێکم پێ بسپێرن ئاماده‌م بۆ یارمه‌تی ئه‌و گه‌نجه شاعیرانه ،چونکه ئه‌وانه پیویستیان به‌وه‌یه ده‌ستیان بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌و تواناکانیان گه‌شه پێبده‌ن.
پ/ ده‌کریت به‌ڵانسێک له نیوان ڕۆشنبیرو ده‌سلاتی سیاسی‌دا بدۆزرێته‌وه؟ یانی ده‌کرێت پێکه‌وه هه‌ڵبکه‌ن یا ئه‌وه مه‌حاڵه؟
و/ ئه‌م پرسیاره‌م له چاوپێکه‌وتنه‌کانی ترمدا لێکراوه وهه‌میشه وتوومه ده‌سه‌ڵات به‌رژه‌وه‌ندیه، به‌رژه‌وه‌ندیش له ڕێگه‌ی سیاسه‌ته‌وه به‌ڕێوه دهبرێتدهوڵهت پێویستی به سیاسه‌ته گه‌ر سیاسه‌ت نه‌بیت ئابووری ولات یا ژیانی خه‌ڵک ناچێت به‌ڕیوه، جا لیره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ڕۆشنبیر وه‌ک ره‌خنه‌گر و رهقیببێت به‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌وه ،نه‌ک ده‌سه‌لات فه‌رمان ده‌رکات بۆ ڕۆشنبیر، رۆشنبیر پیاوی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیه‌تی ڕۆشنبیری ڕاسته‌قینه نابێت رێگه به‌خۆی بدات ده‌سه‌ڵات به ئاره‌زووی خۆی بیجوڵێنێت و فه‌رمانی بۆ ده‌ربکات.
ڕۆشنبیر له‌وه‌دا گره‌وی بردوه‌ته‌وه که هه‌میشه ڕه‌خنه‌گربووه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه ،پێم وایه هه‌ر رۆشنبیرێک ده‌سه‌لات بزواندبێتی ئه‌وه پێشه و ئه‌رکی خۆی له‌ده‌ستداوه.
شاعیر له ڕێگه‌ی شیعره‌کانیه‌وه و نووسهرێش له ڕێگه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه ناوبانگ و ریز په‌یدا ده‌کات نه‌ک له رێگه‌ی پابه‌ندبوونیه‌وه به ده‌سه‌ڵاته‌وه. شاعیر یا رؤشنبیر ده‌بی سه‌ر به‌هیچ ئایدیایه‌ک نه‌بێت تا بتوانێت له بواره‌که‌ی خۆیدا ئازادبێت.من ڕۆژ هه‌له‌بجه‌یی گه‌ر سه‌ر به ئایدیایه‌ک بم واته ملکه‌چی ئه‌و ئایدیایه‌م و له‌و چواچیوهیهدا ده‌خولێمه‌وه،گه‌ر قه‌ڵه‌می نووسه‌رێک یا ڕۆشنبیرێک له قاڵبێکی تایبه‌تیدا قه‌تیس بوو، له‌و بروایه‌دام ئه‌و قه‌له‌مه له پیاهه‌ڵدان به‌ولاوه ناتوانێت هیچ پێشکه‌ش بکات.
گه‌ر لاپه‌ره‌کانی مێژوو هه‌ڵده‌ینه‌وه و بگه‌رێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می عه‌باسیه‌کان ده‌بینین مووتهنهبیمان هه‌یه که تا له ژیاندابوو ملی بۆده‌سه‌لات که‌چ نه‌کرد و به‌و رۆشنبیریهی خۆیه‌وه خۆی به پێغه‌مبه‌ری سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی ده‌زانی.له ئاکامی ئه‌و سه‌رکێشی و یا خیبوونهیدا به‌ره‌و مه‌رگ هه‌نگاوی نا. جالێردا پرسیارێک دێته پێشه‌وه که ده‌ڵی بۆ به‌ته‌نها مووتهنهبی دیاره و ناوی هه‌یه له نێو ئه‌و گشت شاعیرانه‌ی سه‌رده‌می عه‌باسیدا. دیاره به هۆی هه‌ڵویسته بوێره‌کانیه‌وه بوو که تا ئێستاش هه‌ر زیندووه.
پ/ باشه هۆی چیه که تا ئێستا ڕۆشنبیرانی کورد خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌ک نین له ڕێیه‌وه ده‌سه‌لات ناچار بکه‌ن ڕێزیان لێبگرێت ،نه‌ک وه‌ک ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه که بڕێک یاخی و بڕێک لای ئه‌م حیزب و برێک لای ئه‌و حیزبن، به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زیان به ره‌وتی رۆشنبیری ده‌گه‌یه‌نن ؟
و/ڕۆشنبیری ڕاست ده‌توانێت وا له ده‌سه‌ڵات بکات که ئاوڕیان لێبداته‌وه و گوێیان بۆ بگرێت. دیاره ئه‌مه له حاڵه‌تێکدا ده‌بیت که ئه‌و ده‌سه‌لاته هه‌ست به زه‌روره‌تی بوونی توێژی رۆشنبیران بکات وه‌ک کایه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ.هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مه‌ی کرد ئه‌وه ئه‌و ده‌سه‌لاته دیموکراتیه وله ئه‌رکی رۆشنبیر تیده‌گات.
گه‌ر ده‌سه‌لاتێک نادیموکراتی و تۆتالیتا‌ر بوو ئه‌وه رۆشنبیر له سایه‌یدا گه‌شه‌ناکات و ده‌خنکێت،چونکه ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه تاک ره‌هه‌ندن ورێگه به بیرکردنه‌و بۆچوونی جیاواز ناده‌ن، به‌تایبه‌تیش گه‌ر له لایه‌ن ڕۆشنبیرانه‌وه بێت.ڕۆشنبیر ته‌نها له ژێر سایه‌ی فرهرهههندیدا ده‌توانێت به‌رهه‌می باش پێشکه‌ش بکات.
پ/ ئه‌رنۆڵد توێنبی سه‌باره‌ت به عه‌سری نه‌هزه ده‌ڵیت: گه‌ر له‌وسه‌رده‌مه‌دا سه‌د ده‌ماغی هزرمه‌ندی ئه‌وروپی نه‌بوایه ئه‌سته‌م بوو سه‌ده‌ی هه‌ڵسانه‌وه یا عه‌سری نه‌هزه یا رهفڕاندۆم له ئه‌ورووپا ڕوویبدایه .
ئایا لای ئێمه له کوردستان تا ئێستا ئه‌و توێژه ڕۆشنبیره په‌یدانه‌بووه که بتوانێت ببێته هێزی فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات به ئاراسته‌ی ڕهفراندۆم؟
و/ ڕاسته که له سه‌رده‌می رهنهسانسدا رۆشنبیر له‌ژێر ڕکێفی ده‌سه‌لاتی پیاوه ئاینیه‌کان ده‌رجوون و ئاین له ده‌وڵه‌ت جیاکرایه‌وه و ئاکامه‌که‌شی ئه‌و گۆرانکاریه مهزنانهبوو که به‌سه‌ر ئه‌ورپادا هات وپێشکه‌وتنی گه‌وره له زۆر بواردا روویدا به تایبه‌تی له بواری فکرو فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌بدا.ئه‌وه بزافێکی گه‌وره‌بوو له ئه‌وروپا هاته ئاراوه.جا ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می کار‌و تێکۆشانی بیر مه‌نده‌کان بوو.
ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێک ڕووناک‌بیری به‌توانامان هه‌ن وه‌ک به‌ختیار علی،فاروق ڕه‌فیق،ئاراس فه‌تاح،مه‌ریوان وریا قانع،رێبین هه‌ردی و زۆرێکی تر،ئه‌مانه به نووسینه‌کانیان به هه‌ڵوێسته‌کانیان فشاریان خستووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات،زۆر جار ده‌سه‌ڵاتیش گوێی بۆ گرتوون، چونکه ئێمه ده‌سه‌ڵاتێکمان نیه توونرهو دیکتاتۆر بێت ، تا گوێ نگهرێت،
پ/ منیش ده‌ڵێم ده‌سه‌لات گوی له ڕؤشنبیر ده‌گرێت به‌لام ئایا کاری پیده‌کات ؟
گوێگرتن جیاوازه له کارکردن به پێشنیاره‌کانیان که بێگومان ده‌چنه خانه‌ی خزمه‌تی خودی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
و/من ده‌ڵێم ده‌سه‌ڵات تا راده‌یه‌ک کاری به‌و پیشنیارانه کردووه،گوێگرتن زۆر ئاسانه به لام گرنگه بگاته ئاستی کارپێکردن،ئه‌وشتانه له شه‌وڕۆژێکدا ڕووناده‌ن مه‌به‌ستم کارکردنه به پێشنیاری ڕۆشنبیران ،ئه‌م پێشنیارانه ده‌بی به زنجیره‌یه‌ک قۆناغدا بڕوات ،بۆ نمونه په‌رله‌مانیش ده‌بی ڕۆلی خۆی تێدا ببینێت،هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانیش له ژێر ڕکێفی ئه‌و دوو حیزبه‌دایه به‌لام په‌رله‌مانێکی دیکتاتۆر نیه و گوێ له خه‌ڵک ده‌گرن
پ/ بێگومان ئاگاداریت له‌م سالانه‌ی دوایدا کوشتن و ناچارکردن به خۆکوشتن و سۆکایه‌تی به ئافره‌تی کوردگهشتوهته ئاستێکی ترسناک . ده‌بینین له‌سه‌ر بێ بایه‌خترین شت بۆ نمونه بوونی ژماره ته‌له‌فۆنێکی خاوه‌ن نادیار له مۆبایلی کچێکدا ، ده‌بێته هۆی کووشتنی کچه‌که. ڕاسته دیارده‌که له‌چاو ساڵانی ڕابردوودا که‌م بووه‌ته‌وه ،به‌ڵام هه‌ستده‌کرێت تا ئێستا ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه سنوورێک بۆ ئه‌و تراژیدیایه دابنێت . ئێوه‌ی ئافره‌تانی ڕؤشنبیر که ژماره‌تان که‌م نیه هه‌وڵتان نه‌داوه ناوه‌ندێکی فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و ئه‌و لایه‌نه پاشکه‌وتووانه‌ی که شه‌رعیه‌ت به و تاوانانه ده‌ده‌ن درووست بکه‌ن؟ وه به‌رپرسیاریه‌تی ده‌سه‌لات له‌م مه‌سه‌له‌دا چۆن دبینیت؟ هیچ ئاسۆیه‌ک به‌دی ده‌که‌یت بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده نائینسانیه؟
و/ ده‌توانم بڵێم کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داخراوه ،جا ئێمه‌ش وه‌ک کورد ئه‌و حاڵه‌ته دهمانگرێتهوهو له مه‌شدا ئافه‌رت باجه‌که‌ی داوه.جالیرهدا ته‌نها ده‌سه‌لات ده‌توانێت ڕێگه له کوشتنی ئافه‌رت بگرێت و ده‌سه‌ڵات مه‌رجه‌عی هه‌موومانه و ده‌توانم بڵێم وه‌ک باوکێک وایه بۆ هاولاتیان. جا گه‌ر ده‌سه‌لات نه‌توانێت کێشه‌ی ئافره‌تان چاره‌سه‌ر بکات ئه‌وه هه‌رچی رێکخراویی ئافره‌تان هه‌یه که زۆربه‌یان سه‌ر به حیزبه‌کانن ناتوانن له‌و ڕووه‌وه هیچ بکه‌ن.چونکه ئه‌و ڕێکخراوانه له‌کۆتایدا له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌کانیان ده‌ڕوانن.بۆنمونه یه‌که‌یه‌تی ژنانمان هه‌یه سه‌ر به یه‌کیه‌تین ،یه‌کیه‌تی ئافره‌تانمان هه‌یه سه‌ر به پارتین،جا گه‌ر ئه‌و دوو حیزبه نه‌توانن ئه‌و کێشه گه‌وره‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ئیتر رێکخراوه‌کانیان چۆن ده‌توانن ئه‌و کاره بکه‌ن. یاخود خوشکانی یه‌کگرتووی ئیسلامیمان هه‌یه،ئه‌وانیش به فه‌رمانی حیزبه‌که‌یان کارده‌که‌ن نه‌ک لهبهرژهووهندی ئافه‌رت.جا ئه‌م تیرۆرکردنه له پێشیشدا هه‌بووه به‌ڵام له دوای راپه‌ڕینه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه.له کاتیی ڕاپه‌ڕیندا هه‌موو ئافه‌رتێک له‌خۆی ده‌ترسا چونکه کوشتنی ئافه‌رت به بی هۆ به شیوه‌یه‌کی ترسناک زیادی کردبوو.
ده‌سه‌ڵاتیش بۆیه کار بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناکات چونکه ده‌سه‌ڵاتێکی پیاو سالاریه،دیاره له ژیر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاریشدا، ئه‌وه‌ی ده‌چه‌وسێته‌وه‌و ژێر ده‌سته‌یه ئافره‌ته.
من قسه‌یه‌کی مام جه‌لالم به‌دڵه که جارێکیان پرسیاریان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئافه‌رت لێکرد ،ئه‌و وتی ئافره‌تان خۆشیان که‌م ته‌رخه‌من له‌م لایه‌نه‌وه ،هه‌نگاو هه‌ڵناگرن بۆ به‌رگری له خۆیان و مافه‌کانیان.منیش ده‌ڵێم پێویسته ئافه‌رتان خۆشیان بێنه مه‌یدانه‌وه و له چوار دیواری ماڵه‌کانیان بێنه ده‌ره‌وه، گه‌ر خۆیان هه‌وڵ بۆ خۆیان نه‌ده‌ن که‌س هه‌وڵیان بۆ نادات.
وه‌ک پێشتر وتم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیاوسالاریدا ده‌ژین ،دیاره باوک و برا ئه‌و ئازادیه ناده‌نه کچ و خوشکه‌کانیان که ده‌یانه‌وێت ،بۆیه ده‌بێ خۆیان داوای بکهنو کۆششی بۆ بکه‌ن.
لایه‌نێکی تری مه‌سه‌له‌که ئابووریه،گه‌ر ئافره‌تێک ڕۆشنبیربێت، به‌توانابێت ،خاوه‌نی که‌سایه‌تی خۆی بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا خاوه‌نی ئابووری خۆی بێت ،ئه‌وده‌مه باوه‌ڕناکه‌م پێاو بتوانێت کۆنترۆڵی بکات.گه‌ر پیاو ویستی کۆنترۆڵی بکات ده‌بێ ئه‌و ئافره‌ته یاخی بێت.
پ/ئایا ئه‌و یاخیبونه باجی گه‌وره‌ی به‌دوادا نایه‌ت؟
و/ ئاخر ده‌بێ هه‌وڵی بۆ بدرێت ،من نمونه‌ی خۆمت بۆ ده‌هێنمه‌وه،سه‌ره‌تا ڕێگه‌یان نه‌ده‌دام به‌ته‌نها سه‌فه‌ر بکه‌م،به‌ڵام دانیشتم و قسه‌م له گه‌ڵ که‌سوکارم کرد تا قه‌ناعه‌تم کرد پێیان ،ئێستا به‌ته‌نها سه‌فه‌ر ده‌که‌م بۆ هه‌ولێر بۆ دهۆک بۆ که‌رکوک ته‌نانه‌ت بۆ تارانیش. جا به‌رای من لێردا کێشه‌که ته‌نها متمانه‌یه ،ئافه‌رت ده‌بێ متمانه لای که‌سوکاری په‌یدا بکات ،ئه‌و کاته کاره‌که ئاسان ده‌بێت.
سازدانی گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی