Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

دیمانەی فەرەیدون بێوار لەگەڵ زەمان عەبدە، سەرۆكى رێكخراوى ئەنفالەكانى كوردستان

Be First!
by March 14, 2008 گشتی

 زەمان عەبدە  : بە داخەوە ئیستا باس لەوە دەكرىَ كە ناكوَكى هەیەسەبارەت بە دروست كردنى مۆنۆمێنتى شەهیدان , یەكێتى دەڵێ دەبىَ لە "بانى مەقان" دروست بكرێت  پارتى دەڵێ دەبێ لە "قوشتەپە " دروست بكرێت
 زەمان عەبدە سەبارەت بە بوَچونی رێخراوەكەیان لە سەر سزاى لە سێدارە دان بوَ عەلی كیمیاوى و تاقمەكەى وتى "بە بوَ چونى من , بە پێ ی ئەو بەڵگەنامانەى كە لە سەر تاوانى ئەنفال لە بەر دەستدان ,بە تایبەتى عەلى كیمیاوى وپێنج كەسەكەى تر نەدەبوایە هیچیان لە سزاى لە سێدارە دان رزگاریان بوایە .لە گەڵ ئەوەشدا دادگایكردنەكە یاسایی و بێ لایەن بووە ,رەنگە ئەوان هەوڵی ئەوەیان دابێ كە هەمووو سزاكان لە سێدارەدان نەبێت بوَ ئەوەى بڵێن دادگایەكى بێ لایەنە تاوانبارەكانیش لەو ((61))دانیشتنەداولە ئیفادەكانیاندا قسەكانیان جیاوازى هەبووە,بوَ نمونە على كیمیاوى روَژێك لە روَژان پەشیمان نەبوَتەوە لەو تاوانە كە كردوویەتى ,یان سوڵتان هاشم هەمیشە شانازى دەكرد بەو تاوانەى كە وەكو زابتێكى عێراقی ئەنجامى داوە ,ئەمەش لەو بروسكەیەدا بەروونى بەدیاردەكەوێت كە ئاراستەى سەدامى كردووە بە ئەنفالی یەك ناوى دەبات كە بوَ ناوچەكانى ((سەرگەڵوو,بەرگەڵوو ))ناوچەكانى تر كە بارەگاكانى یەكێتى نیشتیمانى لە وێندەر بوونە , دەبێ ئەوەش بڵێم كە سوڵتان هاشم كچێكى ناوى" ئەنفالە" لە بەر شانازیكردنى بە ئەنفالەوە.   
  
 سەبارەت بە هوَكارى دواكەوتنى ماوەی یاسایى لە سێدارەدانى   تاوانباران  وپشتیوانى ئەمریكاو عیراقیەكان لە تاوانباران، سەروَكى رێخراوەكە وتى "بێ گومان ئەو دواخستنە نایاساییەو پێشێلكاریى یاسایە , چونكە دواى دەركردنى لە سێدارە دانەكە دەبوایە لە ماوەى ((30)) روَژدا جێبە جێ بكرێت , بەڵام بە داخەوە ئیستا دەستێوەردانى سیاسی هەیە لە ومەسەلەیەدا, من پێم وایە ئەو بریارە یاساییە جێبە جێ نە بكرێت  ئەوا حكومەتى عیراق بە هەرسێ سەروَكایەتى كوَمارو وەزیران و پەرلەمانیشەوە هیچ بەهایەكى یاسایی و دەستوورى نامێنێت . لە بەر ئەوەى  ئەو دادگایە و یاساكەى لە ئەنجومەنى نوێنەران دەرچووە. دواى روخانى بەعس و ئازادى عیراق و داواكردنى ئەو (55)كەسە لە لایەن ئەمریكاوە , سوڵتان هاشم خوَى تەسلیم بە پاترێوس كردووە , بەو مەرجەى لە سزاى لە سێدارەدان و لەو دادگایە بیپارێزێت , واتە ئەو بەڵێنەى ئەمریكیەكان بە سوڵتان هاشمیان داوە دەیانەوىَ جێ بە جێی بكەن , هەرچەندە ئەمە پێشێلكاریە لە مافى مروَڤ و مافی خاوەن قوربانیەكانى كوردستان , ئەمە لە لایەك لە لایەكى ترەوە وەكو دەزانین لە عێراقدا كێشەى سوننە هەیە , بوَیە من پێم وایە وەكو وەرەقەیەكى زەخت سوَڵتان هاشم بەكاردێنن بوَ ئەوەى لە سێدارە نەدرێت , كوَمەڵێ كەسی ناو پەرلەمان و حكومەتى عێراقیش  لەگەڵ ئەوەن كە ئەو سزایە جێ بە جێ نەكرێت , من بە لامەوە سەیرە ئەو عەرەبانە بەرگرى لە كەسێك دەكەن كە ئەو هەموو تاوانەى ئەنجام دابێت .تاریق هاشمى كەسێكە كە زوَر بە جدیەوە كار دەكات  بوَ لە سێدارە نەدانى سوَڵتان هاشم . سەبارەت بە دادگاى كردنى عەلى كیمیاوى تاوانباران لە هەلەبجە , سەروَكى رێخراوى ئەنفالەكان لە كوردستان بە دەڵێت"منیش وەكو تاكێك پێمخوَشە عەلی كیمیاوى هەمووئەو دادگایانە ببڕێت كە تاوانبارە تیادا , بە ڵام ئاڵ وگوَڕى سیاسی و گوَڕانى سیاسی لە عێراقدا لە بارودوخێكى زوَر خراپدایە و كێشەو مەترسیەكە لەوە دایە رەنگە لە ئایندەدا وەزعێ بێتە پێشێ كە ئەو تاوانبارانە لە سێدارە نەدرێن و رزگاریان بێت. بوَ سەدامیش لە لایەكەوە ناراحەت بووم  بە لە سێدارەدانى لە لایەكى دیكەشەوە خوَشحاڵ بووم , حەزم دەكرد ئەویش بمابایەوە  و هەموو ئەو دادگایانەى بڕیبایە, بەڵام مەترسی ئەوە هەبو كە لە زیندان رابكات , یان رزگارى بكەن . ئێمە وەكو رێخراوەكەمان هەر لە سەرەتاوە لە گەڵ ئەو بیروَكەیە نەبوینە عەلی كیمیاوى لە كوردستان لە سێدارە بدرێت , چونكە پێویست ناكات بێتە كوردوستان , لە كوێ دادگایى دەكرێت با هەر لەوێش لە سێدارە بدرێت . ئێمە وەكو میللەتى كورد شاد نین بە لە سێدارە انى هیچ مروَڤێك , بەڵام چى بكەین كە ئەوانە تاوانیان كردووە و پێویستە لە سێدارە بدرێن, بویە من پێم باشە ئەوان خەڵكیان لە كوێ لە سیدارەدەدا , خوَشیان هەر لەوىَ لە سێداە بدرێن , بوَیە ئێمە ئیشمان لە سەر ئەم داوایە نەكردووە و بایەخمان پێ نەداوە.
 یەكێتى وپارتى لە سەر دروستكردنى موَتوََمێنت رێكنەكەوتن                                                
 
 لە وەلامى هوَكارى دروست نەكردنى مونوَمێنتى تایبەت بە شەهیدانى ئەنفالكراوەكان و هەوڵى ئەوان لەم بوارەدا چى بووە زەمان عەبدە بە دەڵێت"زوَر بە داخەوە هەتا ئێستا لە نێوان یەكێتى و پارتى سەبارەت بە گوَرستانى نیشتیمانى موناقەشەیەك هەیەو نەگەیشتووە بە چارەسەرێك بوَ ئەوەى ئەو گوَرستانە  نیشتیمانییە دروست بكەن. ئێمە وەكو رێخراوەكەمان پێشنیارى ئەوەمان كردووە كە  گوِرستانى نیشتیمانى لە شارى كەركوك دروست بكرێت ئەمەش لە بەر دوو هوَ
 یەكەم :بوَ ئەوەى بیسەلمێنین كە ئێمە میللەتێكین زوڵمان لێ كراوە , پێشنیارى ئەوەشم كرد كە بەردەوام پێشانگاى تایبەت هەبێًت  و وێنەو زانیارى لە سەر ئەنفالكراوەكانى تێدا توَمار بكرێت , بوَ ئەوەى وەفدە بیانییەكان سەردانى بكەن و لە كارەساتەكانى كوردستان تێ بگەن .                                                      
 دووەم: بوَ ئەوەى ئێمە كوردستانى بوونى كەركوك بسەلمێنین, بە داخەوە ئیستا باس لەوە دەكرىَ كە ناكوَكى هەیە , یەكێتى دەڵێ دەبىَ لە "بانى مەقان" دروست بكرێت  پارتى دەڵێ دەبێ لە "قوشتەپە " دروست بكرێت هەر لایەنەو شوێنێك پێشنیار دەكات.من پێم وایە لە هەموو ئەو شوێنانە ى كە ئەنفالی تێداكراوە گوَرستانى نیشتیمانى هەبێت, وەكو سومبولێك بوَ زیندووو راگرتنى قوربانیەكان                  
 لە بارەى بوونى ئامارێك لە سەر شەهیدانى ئەنفال و وارسی ئەنفالەكان سەروَكى رێخراوەكە وتى "بە پێ ی ئەو ئامارەى كە لە لە لایەن رێخراوەكانەوە لە كوردستان كراوە هەتا ئیستا  ((13000)) هەزار  وارسی ئەنفال هەیە ,نەك ئەو ئامارەى بەم دواییە وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان كوَیكردوَتەوە.بەڵام تاكو ئیستا ژمارەى ئەنفال نەزانراوە , كە ئایا((182000))ە  یان زیاترو كەمترە , پێم وانییە ئەو ئامارەشی كە وەزارەت كردویەتى بگاتە ئەنجامێك , چونكە خانەوادەى وا هەیە هەموویان ئەنفال كراون و كەسیان نەماوە كە ناوەكانیان توَمار بكات .        

 لە ووەڵامى داخوازى كەسوكارى قوربانییان سەبارەت بە كەمى موچەو هەوڵی ئەوان , سەروَكى رێكخراوى  قوربانییانى ئەنفال بە رێز زەمان عەبدە  وتی " ئەو موچەیەى دەدرێت زوَركەمە , بە تایبەتى لە    ئید ارەى 
پێشووى هەولێر سندوقی چاودێرى خێزان مانگانە بری((30000)) سی هەزاردینارى چاپی نوێی داوە , ئەوانەشی كە خەڵكى كەركوك بوون و پسولەى خوَراكیان گواستوَتەوە بوَ كەركوك هاوكارییەكەیان بریوە . لە ئیدارەى پێشووى سلێمانیش ((150000))سەدو پەنجا هەزار دیناریان دەدرێتىَ , بەراستى موچەیەكى زوَر كەمە , بەڵام لە یاسای ئیمتییازاتى وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوەكاندا ئەو موچەیە بوَتە نزیكەى ((300000))هەزار                                                                                                
 
                                                 
F_BEWAR@YAHOO.COM
 
 
                                                            
 

Previous
Next

Leave a Reply