Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

دیمانە لەگەڵ بەناز كوێستانى سەرنووسەرى رۆژنامەى پێگە..دیمانە: فەرەیدون بێوار

Be First!
by February 27, 2008 گشتی

 بەناز كوێستانى :
 ئەداى سەركردایەتى سیاسى كورد، باش نییەو ناتوانێ لە شوێنى خۆیدا بڕیارى گونجاو بدات.
 
 *رۆژنامەى پێگە چۆن هاتەبوون و ئامانج لە دەركردنى ئەو رۆژنامەیە چییەو، كێ پاڵپشتى دارایتان دەكات؟
 – هەرلەساڵانی 1998 بەدواوە خولیای ئەوەم هەبوو كە رۆژنامەیەكی تایبەتو ئەهلی دەربكەمو بتوانم وەك رۆژنامەنووسێك لەبواری كارەكەی خۆمدا، خاوەنی پێگەیەك بم كەبەئازادی رایو بۆچونی خۆمو هەموو ئەو نووسەرانەی تیادا بڵاوبكرێتەوە، كەسانسۆریان لەسەرەو ناتوانن لەبڵاوكراوە حزبیەكاندا بڵاوی بكەنەوە، بۆیە بەباشم زانیو كاتی خۆی بۆ هاتە پێشەوە دەرفەتم بۆ هەڵكەوت ئەو خەونەمم هێنایە دیو بەتایبەتیش لەدوای رووخانی رژێمی دیكتاتۆری كەكەشو هەوایەكی وا خولقاو فرسەتەكەم قۆستەوە.
 سەبارەت بەلایەنی دارایی، رۆژنامەكەی ئێمە زیاتر پشت بەریكلامو فرۆشو بودجەی میدیای ئازاد دەبەستێت كەلەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ كەناڵە ئەهلیەكان تەرخان كراوە.
 *رۆژنامەى پێگە زیاتر مۆركێكى سلێمانى پێوەدیارە و كەمتر بابەتى هەولێر و دهۆكى تێدایەو لە هەولێریش رۆژنامەكەتان نا بینرێت؟
 -من دەڵێم بەپێچەوانەوە، ئەوەندەى رۆژنامەكەمان لەهەولێر بازاری هەیەو دەفرۆشرێت، لەچاو شارەكانی ترەوە زیاترە، بۆ راستی دەتوانی سەردانی كتێبخانەی سۆلاڤ بكەیتو بزانیت فرۆشی رۆژنامەكەو گەیشتنە دەستیان چۆنە، بەڵام لەلایەنی بابەت و هەواڵەوە راست دەكەیت، ئەوەش كەوتۆتە سەر شانی پەیامنێرو رۆژنامەنووسانی ئەو شارە كەچالاكیان كەمە.
 *ئێمە رێژەى رۆژنامەنووسى ئافرەتمان كەمەو رۆژنامەگەرى ئافرەتان كزە، ئەوانەشى كە لەسەر ئافرەت دەنووسن  وەك دەڵێن قەڵەمى ( نێرى مىَ نووسن) هۆكارى دەرنەكەوتنى ئافرەتان لەوبارەوەچییە؟
 – ئافرەتان كەلەم بوارەدا كار دەكەن، بێگومان دەبێت كادیرێكی زۆر چالاكو وریاو شارەزا بن لەبوارەكەدا ئەگەر وا نەبن ناتوانن هاوسەنگی نێوان  كارەكەیانو ژیانی رۆژانەیان رابگرن، دەبینین ئەو ئافرەتانەی لەم بوارەدا كار دەكەن، ژمارەیان زۆر كەمە، یاخود ئەوانەشی كەهەن دەتوانین بڵێن هەندێكیان سستن لەكارەكەیاندا، رەنگە ئەمەش كۆمەلێك هۆكاری كۆمەڵایەتیو رۆشنبیریو كەسێتی ئەو كەسە كاریگەری بكەنە سەر، بۆنمونە رەنگە ئەركی كۆمەڵایەتی زۆری لەسەر شان بێت وەك بەرێوەبردنی مالأو مندالأو  دەوامی فەرمانگەو ….هتد، یاخود هۆكارە كۆمەڵایەتییەكانی تری وەك : خوونەریتی ناو كۆمەڵگە كەرێگە بەئافرەت نادات بەخواستو ویستی خۆی بچێتە دەرەوەو تێكەلأ بەهەموو كونجو كەلەبەرو چینو توێژەكانی كۆمەڵگە بێت…چەندەها هۆكاری تریش هەن، كەرەنگە هەندێكیان وابەستە بێت بەئافرەتان خۆیانەوە، هەندێك كەس لەدەزگاكاندا كار دەكەن، كەجێگەیەكی باشیان بۆخۆیان داگیر كردووە، دەستیان لێ بەرنابێتو لەهەمان كاتدا رێگە بە ئەوانی تری ناو دەزگاكان نادەن كە گەشە بكەنو بەرەو پێشەوە بچن، دەبینین لەنێو دەزگا راگەیاندنە حزبیەكاندا جۆرە ململانێو كێشەو سیراعی بێ بنەما، لەنێوان كادیرەكاندا سەر هەلأ ئەدات جا ئافرەت بن یاخود پیاو.. ئەوەندەی هەولأ دەدەن یەكتری بشكێننەوە دژی یەكتری بووەستن ئەوەندە هەوڵی سەركەوتنو گەشەكردنی بوارەكەو خۆیان نادەن. ئەمانەو چەندین هۆكاری تر هەیە كەرەنگە لێرەدا جێ باس كردنیان نەبێت..
 *لە كوردستان رۆژنامەى ئەهلى هەیە بەڵام سەربەخۆ  و ئازاد نییە،بەڵكو دەستێكى حیزبى وسیاسى لە پشتەوەیە كە ئاراستەى دەكات، دەشڵێن حكوومەت هاوكارى مدیاى ئازاد ناكات، بەتایبەتى وەزارەتى رۆشنبیرى؟
 -راستە رۆژنامەی ئەهلی زۆرە، منیش لەگەلأ ئەو وتەیەدا نیم كەدەڵێت سەربەخۆو ئازاد نییە، هەیە بەڵام تەنها لەدوو یان سێ كەناڵ تێناپەرێت بەبینراو بیستراو خوێندراو، چونكە زۆربەیان بەئاشكرا ئەو دەستەیان پێوە دیارە كەبەرێوەیان دەباتو  دەست لەپشتیان دەدات، ئەگەر چەند دەستێكیش نەبێت، وەكو وەزارەتى رۆشنبیری وایە هاوكاری رۆژنامەكان ناكات، بەڵام لەسلێمانی وەزارەتی دارایی بەشی بودجەی رۆژنامەی ئازادی هەیەو تائێستا هاوكاریان بەردەوامە.
 *هەڵبژاردنى نوێنەرایەتى رۆژنامەنووسان بۆ كۆنگرە تا چەند دیموكراسیانە بووە؟
 -ئەوەی من بینیومە بەتایبەتی لەسلێمانی، هەر دەشتوانم لەسەر شاری سلێمانی قسە بكەم، چونكە هەڵبژاردنی شارەكانی ترم نەبینیوە، بەڵام لەچەند هەڵبژاردنێكی ئێرەدا بەشدار بوومو دەتوانم بڵًێم زۆر زۆر دیموكراسی بووە.
 *حكوومەت دەڵێت لاوان خۆیان ئینتیماى نەتەوەیان لاوازە و تەمبەڵن و هەمیشە چاوەڕوانى دەستى حكوومەتن، لاوانیش دەڵێن حكوومەتى ئێمە گەندەڵەو حكومەتێكى پیرسالارییە نەك گەنجانە؟
 – من هەردووكیان بەراست نازانم، چونكە كەمو كوڕی لەهەردوولادا هەیە، چ لەلاوانو چ لەحكومەتداـ   بەڵام بەرێژەیەكی زۆر گەندەڵیەكە لەحكومەتدا دەبینمەوە، ئەگەر حكومەت پرۆژەی تایبەت بەلاوانی هەبێتو بتوانێت كاربۆلاوان بكات، ئەوا ئێمە لاوی تەمەڵمان نامێنێت، هەندێ جاریش لاومان هەبووە، كە پرۆژەشی بۆ كراوە، بەڵام چونكە خۆی تەمەڵ بووە، نەیوانیوە سود لەو پڕۆژەیە وەر بگرێت. پێویستە حكومەت و لاوان هاوكاری یەكتر بكەنو لاوان رەخنە بگرنو كەمو كوڕییەكان بگەیەننە حكومەتو حكومەتیش ئەركی سەر شانیەتی هاوكاری لاوان بكات.
 *جموجۆڵ و ناڕەزایەتى دەربڕینى گەنجان لە ناو گەنجانى سلێمانى زیاترە تا لە هەولێر ودهۆك، بەڕاى بە ڕێزتان ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازى ئاستى وشیارى گەنجانى سلێمانى و هەولێر یان سیستەمى دەسەڵات ؟
 – من جیاوازی ناكەم لەنێوان ئەوەی ئەم لاوانی هەولێرو دهۆكنو ئەمەش لاوی سلێمانییە، بەڵكو جورئەتو ئاستی هۆشیاری كەوتۆتە سەر ئاستی هۆشیاری تاكەكان خۆیانو پەیوەندی بەوەوە نییە كە ئایا ناسنامەیان چ شارێكە، بەڵكو زیاتر هۆكارەكە بۆ دەسەڵاتو ئەو ئازادییە دەگەرێنمەوە كەلەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە دابین كراوە، یان تاچەند لاوان لە دەسەڵات رادەبینن كە نارەزایی دەرببڕنو رەخنە بگرنو ئازادانە راو بۆچوونی خۆیان بەدەسەڵات بگەیەنن.
 * تاچەند ئەداى سەركردایەتى سیاسى كورد و حكوومەت ئەدایەكى باش و حەكیمانەیە لە كێشەكانى ناو خۆو دەرەوەى كوردستان؟
 – بەهیچ شێوەیەك ئەدای حكومەتو سەركردایەتی سیاسی كورد، ئەدایەكی باش نییەو ناتوانن لەشوێنی خۆیدا بڕیاری گونجاو حەكیمانە بدەن، نمونەشم بۆ ئەمە ئەوەیە كە ئێمە سەرۆكی عیراق كوردەو لەخۆمانەو سەرۆكی هەرێمو پەرلەمانمان هەیە، كەچی لەكاتی تۆبارانكردنی سنورەكانی كوردستان لەئێرانو توركیاوە، بریارێكی جدی دەرناكەنو تەنانەت لەهەندێك كاتدا نارەزایش دەرنابرن، ئەوەتا ئیران راستەوخۆ وتویەتی دەبێت گوندی زەڵێو شێنێ چۆڵ بكرێت ئەگەرنا بەتۆپباران وێرانی دەكەین، كەچی لەم لاوە بەرپرسە حكومیەكان بەنارەزایەكی زۆر سادانە رەئی خۆیان دەردەبڕن لەجیاتی  دەركردنی بڕیارێكی حەكیمانە، كەبەرایی من ناڕەزایی كاری كەسێكی سادەی ناو كۆمەڵگەیە كەهیچی بەدەست نەبێت، نەك بەرپرسێكی حكومی باڵا.
 * حكوومەت دەڵێت لە 75% داهاتى كوردستان بۆ موچە دەڕوات، بە پەپێى هەندێك ئامار لە 50%ئەو موچەیە بۆ بەر پرسانە، لەكاتێكداباس لەوە دەكەن لە دەرەنجامى ململانێی نێوان دوو حیزبەكە ئەم واقیعە دروست بووە؟
 -حكومەت ئەركی سەرشانیەتی كەبودجە بۆ موچەی فەرمانبەران دابین بكاتو لایەنى بژێویان باش بكات، نەك منەتیان بەسەردا بكات، بەڵام بەپێی ئامارێك كەلەرۆژنامەیەكدا بڵاو كرایەوە لە % بودجە بۆ فەرمانبەرانی ئاساییە، لەP بۆ بەرپرسانی حزبیو حكومیەو لە% بۆ پرۆژەكانە، ئەم رێژەیە لەهیچ وڵاتێكدا نییە، جگە لەكوردستان، دیارە رێژەی بەرپرسان دوو ئەوەندەی رێژەی فەرمانبەرانە، حكومەت دەبێت لەسەرەتا بیر لەوە بكاتەوە كەچاكسازی لەموچەی بەرپرساندا بكاتو رێژەیەكی باشی بۆ پرۆژە خزمەتگوزاریەكان بگێرێتەوە.
 * ئایا بە واقیعى پەرلەمان نوێنەرى خەڵكە یان حیزبەكان؟
  -بەدڵنیاییەوە نوێنەری حزبە، چونكە ئەگەر پەرلەمانێك پەرلەمانی خەڵكو نوێنەری گەل بێت، بڕیاری بودجەی ساڵی 2007 لەمانگی 8ی هەمان ساڵدا دەرناكات.
 
  
f_bewar@yahoo.com       
 

Previous
Next

Leave a Reply