دیمانە لەگەڵ گوڵستان وەلیە
گوڵستان وه‌لیه : شیعر هه‌ڵقوڵاوی ساتێكه كه مرۆڤی شاعیر تێیدا ناسك وبێقهراره….
بۆ كوڕی پاییز
پاییز له پێناوی چاوه‌كانت
شیعری سوری ڕووت بوونه‌وه‌ی هه‌ناره
دامڕوتێنه كوڕی پاییز
له شیعرێكتا به‌رگی ههناریم داماڵه
به‌بارته‌قای هه‌موو دار بهیهكان
كراسێكم بۆبكه له‌گه‌ڵا
تك تك
سورئاوی هه‌نار له گۆنام بتكێنه و
كهندوی هه‌نار له لێوم.
ئه‌ی كه له كوڕی پاییز ئه‌چیت و
پاییز له كوڕی شیعرم ئه‌چێت و
هه‌نار له هه‌وێنی تاسه‌مان
پاڵتاوه كه‌تم پێداده
بابۆن به هه‌ناره‌وه بكه‌م .
گوڵستان وه‌لیه له‌دایك بووی مانگی گوڵانی 1983 شاری سنه‌یه‌و هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: كتێبێكم ئاماده‌ی چاپه له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌كیتر له باشووری كوردوستان یانه‌ی قه‌ڵه‌م به چاپی بگه‌یه‌نم ساڵی 1385 هه‌تاوی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می شیعری شاعیرانی لاو كه له شاری سه‌رده‌شت به‌رێوه چوو پێم به‌خشرا….بۆگتوبێژ له‌سه‌ر شیعر به‌گشتی وشیعری مێیینه به‌تایبه‌تی ئه‌م قسهوباسهمان له‌ته‌ك شاعیر خاتوو گۆڵستان وه‌لیه ئه‌نجامدا…
– له پرۆسه‌ی نوسینی تۆدا تا چه‌ن ئاگاهی هه‌یه، واتا به هه‌ست ده‌نووسیت یاخود نه‌ست؟
بێگومان هه‌ست له پرۆسه‌ی شیعردا شوێن پێیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌هلی دڵ و كه‌سانی خاوه‌ن زه‌وق شیعر به عاتیفه وسۆز پێناسه ئه‌كه‌ن وپێیان وایه ئه‌وه‌ی كه شاعیر ئه‌ی هۆنێته‌وه هه‌ڵقوڵاوی هه‌سته.رووداوه تاڵ وشیرینهكانی ژیان ده‌بێته هۆكاری دروس بوونی جۆرێك له هه‌ست له زه‌ینی مرۆڤی شاعیردا. ئه‌م ئیحساس گه‌له له زه‌ینی شاعیردا په‌روه‌رده ده‌بێ وشاعیر به‌زمانێكی جوان وخهیاڵاوی وه‌ك شیعر ئه‌یخولقێنێت. بێگومان شیعر نابێ ته‌نیا هه‌ست بێ و ده‌بێ نه‌ستیشی له‌گه‌ڵ بێت نه‌ست به واتای شعور و بیر‌و هزرو ئه‌ندێشه‌یه وبۆ ئه‌وه كه‌سێكی شاعیر ده‌بێ پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی خوێنده‌وه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ببرێته ناو ناخ و قوڵایی ڕوداوه كانه‌وه و پاشان وه‌كو شیعر ده‌ری ببڕێت هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ستی شاعیرانه‌یان هه‌یه ناتوانن ببنه شاعیر بۆ ئه‌وه شاعیر نهخولقاوێك ئه‌خولقێنێت پێویستی به ئاگاهییهكی شاعیرانه هه‌یه تا وشه‌كان پێبگه‌یه‌نێت وگه‌وره‌یان كات بۆ ئه‌وه‌ی توانای ئه‌وه‌یان بێت برۆنه ناوجیهانی شیعره‌وه .
– به رای تۆ نووسین به‌تایبه‌ت شیعر ئیلهامه یا ئه‌زموون یان چی؟
شیعر هه‌ڵقولاوی ساتێكه كه مرۆڤی شاعیر تێدا ناسك وبێقهراره، شیعر به‌رهه‌می بێقه‌راری مرۆڤی شاعیره و به‌رهه‌می ئیلهامه، ئیلهام ته‌واوه‌تی شیعر نییه به‌ڵكو تاراده‌یه‌ك یارمه‌تیده‌ری دروستكردنی ئامانجێكی عاتیفی له شیعردایه، به‌ڵام ئه‌زموونیش كاریگه‌ری تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر جوانی وپووختهیی شیعر.
– پێت وایه شیعر ده‌بێت هه‌ستێكی رووت بێت یان عه‌قڵ؟
شیعر ئازادكردنی هه‌ست وسۆز نییه به‌ڵكو ڕاكردنه له‌هه‌ست وسۆز. ده‌ربڕینی كه‌سایه‌تی نییه به‌ڵكو ڕاكردنه له‌كه‌سایه‌تی.پێویسته تێكهه‌ڵكێشێك له هه‌سته تاكییه‌كان وئه‌زموونه ئه‌قڵانییه‌كان به‌رهه‌م بهێنرێت وتێكههڵكێشێكی له‌م چه‌شنه‌ش واته تێكهه‌ڵكێشانی ئه‌قڵ و هه‌ست ، پێوه‌ره بۆ شیعرێكی باش.به‌بڕوای ئیلیووت: شیعرله دوای ئه‌قڵ كه‌وتن نییه، شێلگیرییهكی رووت و كۆنكرێتییه وهه‌روه‌ها له‌دوای هه‌ست كه‌وتنیش نا به‌رپرسیارێتی و رووكه‌شییانه روانییه. شیعر ته‌نها به‌رهه‌می هه‌ست و عاتیفی نییه! به‌ڵكو وهزرو بیریشی له‌گه‌ڵ بێت تا بتوانیت ته‌نانه‌ت هه‌سته‌كه ناسكتر و پاراوتر بكات بۆ نموونه شاملۆی شاعیر هه‌م هه‌ستێكی به‌رزه‌فڕ و ناسكی هه‌بووه له‌هه‌مان كاتیشا بیر‌و ئه‌ندێشه‌یه‌كی قووڵ له شیعره‌كانیدا به‌دی ده‌كرێت.به بڕوای من شاعیر پێویسته شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بێت له بواره‌كانی كۆمه‌ڵناسی وفهلسهفهیشدا.
– لای هێندێ شاعیری مێینه‌ی كورد به‌زاندنی سنووری داب و نه‌ریتی كۆمه ڵگه به بوێری داده‌نێن لای تۆ بوێری واتاچی؟
ده‌بێ ئێمه له‌پێشدا كۆمه‌ڵگاكه ده‌سنیشان كه‌ین كه مه‌به‌ست له كام كۆمه‌ڵگایه كه ئێمه باسی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ین چۆن كۆمه‌ڵگاكان جیاوازی فه‌رهه‌نگی وكلتورییان هه‌یه یان ئه‌و داب ونه‌ریتانه چین ولهكام كۆمه‌ڵگان كه به‌زاندنیان به بوێری ناودێر ده‌كرێت؟ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت كۆمه‌ڵگای ئێمه واته كوردهواری بێت به‌گشتی له رۆژهه‌ڵات وبه‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگای ئێمه له زۆر بواردا به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌ده‌بیات وهونه‌ردا نه‌ته‌نیا ئه‌و مه‌جاله‌ی پێ نه‌دراوه به‌ڵكو سه‌ركوتكراوه و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و مه‌یدانه‌ی لێ قه‌ده‌غه كراوه بۆیه له‌وه ها كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه ژنێك نه‌ترسانه له‌دژی ئه‌و داب و نه‌ریتانه ده‌وستێته‌وه ده‌یبه‌زێنێت بێگومان بوێریه واتا ژنانه بوونی خۆی نه‌شارێته‌وه و وه‌ك ژنێك بیر بكاته‌وه چونكه له كۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌گه‌ر تاك وتووك ژنه شاعیرێكمان تێدا هه‌ڵكه‌وتبێت پیاوانه بیری كردوه‌ته‌وه .
بوێری له روانگه‌ی منه‌وه وه‌كو ژنێكی شاعیر واته ئه‌وه كه ئه‌و شه‌رمه ژنانهیهیه كه هه‌ستێكه له شاراوه‌ترین به‌شی ده‌روونی ئێمه‌دا جێی گرتووه بشكێنین چۆن ئه‌م شه‌رمه زیاتر له‌وه‌ی كه ئه‌زمونێكی ده‌روونی بێت كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر ژنانی دا سه‌پاندوویه‌تی كه‌مجار” فروغ فه‌رۆخزاد” مه‌عشوقی پیاوی به شێوه‌یه‌كی هه‌ست پێكراو هێناوه‌ته نێو دنیایی شیعری فارسیه‌وه ،
( معشوق من باان تن برهنه بر ساقهای نیر و مندش چون مرگ ایستاد). ئه‌ندازه‌ی ئازادی شاعیر پتر له‌ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌ی شاعیر له‌گه‌ڵ ئه‌وین دیاری ده‌كرێت چونكه ئه‌وین تایبه‌تیترین و سۆزاویترین په‌یوه‌ندییه‌كان ئاشكرا ده‌كات شاعیرێك كه بتوانێت ئازادانه قسه له‌م پێوه‌ندیانه بكات پیشانده‌ری جۆش وخرۆشی ئه‌وه له‌و دیو قه‌ید وبهندهكانهوه.
– به‌ڕای تۆ شیعری كوردی بۆ نه‌یتوانیوه سنوری جیهان ببه‌زێنیت و بگاته شوێنه دووره‌كان؟
هێندێ هۆكار هه‌یه بۆ ئه‌م پرسیاره كه ئه‌كرێ به كورتی ئاوڕی لێ بده‌ینه و یه‌كه‌م نه‌بوونی زمانی ستاندارد ویه‌كگرتووی كوردی،واته هێشتا ئێمه‌ی كورد نه‌بووینه‌ته خاوه‌نی زمانێك به‌ته‌واوه‌تی یه‌كگرتوو وهێشتا ده‌رفه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌موو زاراوه كوردییه‌كان نه‌دراوه كه له‌م پرۆسه زمانییه به‌رده‌وام بن له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمان.دووهه‌م:هێشتا ئێمه‌ی كورد نه‌بووینه‌ته خاوه‌ن فهرههنگستانێكی زمانی كه ببێته سه‌نته‌رێك بۆ هه‌موو بواره زمانیه‌كان وبابه‌ته فیكری و مه‌عریفییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان سێهه‌م: نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتێك یان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ په‌ره‌پێدان و پێناسه‌ی زمانی به‌خانه‌ی جیهان زمانی و ئه‌ده بیه‌كان.
– ئه‌ده‌بیاتی بیانی و فارسی به‌تایبه‌تی تاچه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر نووسینی تۆ هه‌بووه؟
زمان وئه‌ده‌بیاتی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هیچ كات ناتوانێت ته‌نهاو بێ كاریگه‌ری بێت وێژه‌ی ههرمیلهتێك كاری كردووته سه‌ر میلهتانێكی تره‌وه وئه‌م كاریگه‌رییه كاتێك ئاشكرا ده‌بێت كه وێژه‌ی میله‌تێك له‌گه‌ڵ میله‌تێكی دی به‌راوورد بكرێت بۆ نموونه كاریگه‌ری حافز له‌سه‌ر گوته. به‌گشتی مامه‌ڵه‌ی وێژه‌یی و فه‌رهه‌نگی له رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و كاریگه‌ری ئه‌وان له‌سه‌ر یه‌كتری چۆنه، ئه‌ده‌بیاتیش یه‌كێكه له بناغه‌كانی فه‌رهه‌نگ له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده گوازرێته‌وه .
– ده‌وترێت ئه‌ده بی پیاوانه و ئه‌ده بی ژنانه ئێوه تاچه‌ند له‌گه‌ڵ پۆلین كردنی ئه‌ده‌بن له‌سه‌ر بنه‌مای ره گه‌ز، ئایا شتێك هه‌یه به‌ناوی ئه‌ی ژنانه وپیاوانه؟
له‌گه َ پۆلین به‌ندی واته به‌مانای جیا كردنه‌وه‌ی ژن و پیاو له‌یه‌ك له ئه‌ده‌بیاتدا نیم به‌ڵام ژن ده‌بێ وه‌ك ژن هه‌ست و بیری خۆی ده‌ڕببرێت وپیاویش به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ئێمه بین پۆڵین به‌ندی كه‌ین واته هه‌ر پیاوێك ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت و ژنیش هه‌روه‌ها ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی به‌ر ته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات . به‌ڵام من پێم وایه نابێ زووم بكه‌ینه سه‌ر ره‌گه‌ز له ئه‌ده‌بیاتدا ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین ئه‌ده‌بیاتی ئێمه ئهدهبیتاتێكی ئینسانی بێت .كاتێك كه ئه‌ڵیم ژن ده‌بێت وه‌ك ژن خۆی له ئه‌ده‌بیاتدا وێنا بكات مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نییه پیاو وژن له هه‌مبه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێست بگرن و دژایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن بهپێچه وانه‌وه ده‌بێت بۆ یه‌ك بنووسن و ئازادبن له بیركردنه‌وه وهه‌ست ده‌ربڕین ئێمه ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه، ئه‌ده‌بیاتی ژنانه وژن له “ئه‌ده‌بیاتدا’ دووبابه تی له‌یه‌ك جودان زمانیان ئه‌ده‌بی ژنانه ده‌بێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی –بیركردنه‌وه‌ی و ئه‌ندێشه و هه‌ستی ژنان له كێشمه‌كێشی دونیای ده‌ورو به‌ری دا بێت و ده‌بێت ژنی ئه‌دیب ژنانه‌یی خۆی له هونه‌ره‌كه‌یدا وێنا بكات.به بڕوای من چ ئه‌ده‌بیاتی پیاوانه و چ ئه‌ده‌بیاتی ژنانه ده‌بێ تابلۆیه‌ك ڕاسته‌قینه له سیمای مرۆڤایه‌تی بنه‌خشێنێ.
– زۆرجار باسی ئه‌ركی شیعر ده‌كه‌رێت لای تۆ ئه‌ركی ئه‌ده‌ب چیه؟ ئه‌دی شیعر وه‌ك ژانێرێكی به‌رزی ئه‌ده‌ب هیچ ئه‌ركێكی له‌سه‌ره ؟
شاعیر له كۆمه‌ڵگادا ده‌ژی بۆیه ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا به‌رپرسایه‌تی له ئه‌ستۆیه وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه‌یه‌ك پارێزگاری له ئاو‌و خاكی نیشتمان ئه‌كات شاعیریش به‌چه‌كی قه‌ڵه‌م ده‌بێ پارێزگاری له فه‌رهه‌نگ و كولتورو زمانی كۆمه‌ڵگا بكات وله ڕاستای پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا ئه‌ركی له سه‌رشانه.
ژان پۆل سارتر ده‌ڵی:ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بهێنین كه خۆمان له‌ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌ژین، ئه‌و ئه‌ركه نابێ له‌ژێری ده‌ربچین.
– گوڵستان له شیعردا بۆچی ده‌گه‌رێت؟
وه ك شاملوی مه‌زن كه ده‌ڵێت: شیعر بۆ من نه‌ك به‌رهه‌می ژیان به ڵكو خودی ژیانه شیعریش بۆ من به‌هه‌مان شێوه ژیانه، مرۆڤیش له ژیاندا به‌دوای زۆر شت‌دا ده‌گه‌ڕێت .