Skip to Content

Wednesday, December 2nd, 2020

دیموکراتیه‌تی ئه‌وروپا له‌ژێر پرسیاردا….؟….جه‌مال کۆشش

Be First!
by March 30, 2009 گشتی

دیموکراتیه‌تی ئه‌وروپا له‌ژێر پرسیاردا….؟
جه‌مال کۆشش

داوا له‌فیدراسیۆن ده‌کرێت ببێته‌ ئه‌ندامی ڕیکخراوه‌ی یه‌که‌ی چاوذێری مافه‌کانی په‌نابه‌ران و بیانیه‌کان.
ئه‌مڕۆ 28.3.2009 له‌ شاری بیرنی سویسرا، مێزگردێک((پۆدیمیکی گفت وگۆ)) ده‌رباره‌ی یاساکانی په‌نابه‌ری و بیانیه‌کان له‌لایه‌ن یه‌که‌ی چاودێری سویسرا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شداربووانی پۆدیۆمه‌که‌ بریتی بوون له‌ مارکا سپێشا، پارێزه‌ری ناسراوی سویسرا، خاتوبه‌ربه‌را فیرده‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سویسرا وئه‌ندامی کۆمسیۆنی مافه‌کان، فرانک گرۆس له‌ کۆمسیۆنی بالای په‌نابه‌ری سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، خاتوو دینیز گراف له‌ ریکخراوی لێبوردنی نیوده‌وله‌تی به‌شی سویسرا،  خاتوو فرانشیزا کۆپف  له‌ڕیکخراوه‌ی دژی راسیزم، وه‌ خاتوو سوزانا کۆپف له‌ ریکخراوه‌ی یارمه‌تی په‌نابه‌رانی سویسری.
سه‌ره‌تا سه‌رۆکی ڕیکخراوه‌که‌ خاتوو گابی فیر مۆرت پێشه‌کی ئامانجی ڕێکخستنی ئه‌م میزگرده‌ی  به‌ئاماده‌بوان گه‌یاند.
 ترس له‌ په‌نابه‌ر و ڕۆڵی نیگه‌تیفی میدیا
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ترس له‌په‌نابه‌ر، دیارده‌یه‌کی ئه‌وروپیه‌، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌که‌ وه‌ک بابه‌تیک بۆ که‌مپین و هه‌ڵبژاردنه‌کان وده‌نگدانه‌کان کاری له‌سه‌رده‌کرێت. به‌لام وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌رانی میزگرده‌که‌ سه‌لماندییان که‌ %95 داواکارانی مافی په‌نابه‌ری  په‌نابه‌ران له‌ پۆلینکردنه‌ نێوخوییه‌ فه‌رمیه‌کاندا ، به‌باش ژمێردراون  وه‌رێژه‌ی   به‌به‌روارد له‌گه‌ل بیانیه‌کان که‌ ئیستا له‌ سویسرا ملیۆن و نیویک ده‌بن، %1 پیک ناهینن. به‌ڵام کاتی خاتوو گراف، به‌نیو 40 قوتابخانه‌دا پرسیاری کردبوو که‌ ئایا ئیوه‌ ده‌ترسن  له‌ په‌نابه‌ر؟ وه‌لامده‌ره‌وه‌کان ڕاسته‌وخۆ باسی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی خه‌ڵکانی بیانیان کردبوو. ئه‌مه‌ش ئه‌و وێنه‌یه‌یه‌ که‌ باڵی ڕاست ده‌یه‌ویت له‌ هۆشی گه‌لدا بیکیشێ. میدیا ئه‌م دوانه‌ به‌یه‌که‌وه‌ وه‌ک دراویکی دوو ڕوو به‌خوێنه‌رانی ده‌فرۆشێت.
یارمه‌تی فریاگوزاری وده‌وڵه‌تی یاسایی
که‌مپه‌کانی فریاگوزاری په‌نابه‌ران، ئه‌و جیگایه‌ی ده‌وله‌ت تیا ڕه‌زیل ده‌بیت وه‌ک په‌نابه‌ران. یه‌کیک له‌ پێشکه‌شکه‌ران رووداویکی له‌ده‌وروبه‌ری خۆی گێرایه‌وه‌، ژنیک دووگیانه‌و منالیکی له‌گه‌ڵدایه‌، پێشتر ئه‌م ژنه‌ رۆژانه‌ 4،50((پاره‌ی چایه‌ك)) فره‌نکی سویسرای وه‌رده‌گرت و ئیستا کراوه‌ته‌ نۆ فره‌نک، له‌ژوورێکدایه‌ زۆر ته‌سک وناته‌ندروست دایه‌، هه‌ر ئه‌و ژنه‌ رووداویکی تری ئاگالیبووه‌ که‌ کاتیک له‌یه‌کیک له‌نه‌خؤشخانه‌کاندا منالێک له‌دایک بووه‌، له‌ به‌ڵگه‌ی له‌دایکبوونه‌که‌یدا نووسراوه‌ ئه‌م مناله‌ دایک وباوکی دیارنیه‌،دوو ئه‌ستیره‌ ناوی دایک وباوکیان داناوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ بیناسنامه‌کان بوون، ساڵانه‌ هه‌زاران مناڵ وه‌ها ده‌چنه‌ خانه‌ی بیناسنامه‌کانه‌وه‌….ئایا ئیمه‌ له‌ ڕووداوی تسونامی و نیوئیرلاینداین؟…ئایا ئیمه‌ کاره‌ساتمان به‌سه‌ردا هاتووه‌ و هینده‌مان له‌ ده‌ست دێت؟ ئایا ئه‌مه‌  له‌ راستییدا ته‌واوی ده‌ستووری بونیادی سویسرا ناخاته‌ ژیر پرسیاره‌وه‌ که‌ مافه‌ بنه‌ره‌تیه‌کان، له‌مافی ژیان، مافی ته‌ندروستی، مافی به‌هره‌مه‌ند بوون له‌ خۆراکی پیویست و ته‌ندروست تیا ژیرپێده‌خرێت ؟ وه‌ سویسرا ناخاته‌ نیو گه‌وره‌ترین گیژه‌نی پیشیلکاری په‌یماننامه‌ نیوده‌وله‌یته‌کانی پارێزگاری  مافی مناڵان؟
ئایا چ ڕه‌وایه‌تیه‌ک هه‌یه‌ که‌ ئیمه‌ ترادسیۆنی ئینسانی خۆمان بده‌ینه‌ ده‌ست به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ و ئه‌وان به‌خوڵقاندنی بالۆنی بیم وسمبۆلیزمی درۆینه‌، ده‌وله‌تی سویسرا له‌گه‌ل ئه‌م تراژیدیایه‌ به‌ره‌و ڕوو بکه‌نه‌وه‌؟
له‌یه‌کیک له‌ کۆبوونه‌وه‌کانماندا له‌گه‌ل په‌نابه‌ران، هه‌رزه‌کاریکم بینی که‌ کوردی موسڵ بوو، تازه‌ له‌ سویده‌وه‌ هاتبوو، له‌ سوید پییان ووتبوو که‌ بگه‌یته‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵی دیپۆرتت ده‌که‌ینه‌وه‌، ئه‌ویش سویسرای هه‌ڵبژاردبوو، وه حه‌قیقه‌تی پێوتبوون، مه‌ترسی دیپۆرت بۆ سوید وبه‌به‌رده‌وامی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌شیکی تر بوو له‌بابه‌تی میزگرده‌که‌ که‌ به‌پیی یاسایی نیوده‌وله‌تی وبریارنامه‌کان نابیت سویسرا ئه‌وه‌ بکات چونکه‌ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ده‌وله‌تیک که‌ مه‌ترسی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ هه‌بیت، رێگه‌پیدراو نیه‌ له‌باره‌ی قانوونیه‌وه‌.
هیچ ده‌وله‌تیک دیموکراتی نیه‌ ئه‌گه‌ر قانوونی نه‌بیت و پاریزگاری له‌قانوونه‌کانی نه‌کات وپراکسیسیان نه‌کات. ئه‌مه‌ ووته‌ی مارک سپشه‌بوو. وه‌ ووتی ئیمه‌ ده‌میکه‌ کێشه‌ی ده‌وله‌تی قانوونیمان هه‌یه‌.
کێشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی ده‌یانجار وه‌ک نموونه‌ ده‌هینرایه‌وه‌، وه‌ک یه‌کیک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی سته‌ملیچوانی جه‌نگ و ئاژاوه‌و تیرۆرن.
یه‌که‌ی چاودێری بۆ مافه‌کانی په‌نابه‌ران و بیانیه‌کانی سویسرا، داوای له‌ فیدراسیۆن کرد که‌ ببیته‌ ئه‌ندامی و به‌یه‌که‌وه‌  خه‌بات بکه‌ن.
 

Previous
Next

Leave a Reply