Skip to Content

Sunday, September 27th, 2020

دین چییه‌؟….. الف _ مینا موسوڵمانزاده‌

Be First!
by March 10, 2008 گشتی

وه‌گێرانی عوسمان_ م
دین ئه‌مرێکی سه‌پێندراو و ناچارییه‌. هیچ که‌سێک دینی خۆی هه‌ڵنابژێرێ و هه‌ڵینه‌بژاردوه‌. هه‌مو ئینسانێک که‌ دێته‌ دنیا دینی پێ ده‌درێ و به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێندرێت. له‌ راستیدا مرۆڤ له‌گه‌ڵ‌ دینی دایک و باوکی له‌ دایک نابێ. بۆ نمونه‌ من له‌ بنه‌ ماڵه‌ێه‌کی موسوڵمان هاتومه‌ته‌ دنیا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ بنه‌ماڵه‌ێکی مه‌سیحی له‌ دایک بواێه‌م بێگومان ده‌بومه‌ مه‌سیحی.
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ که‌ منداڵ له‌ دایک ده‌بێ مێشک شتنه‌وه‌ی دینی ده‌ست پێده‌کا. رێوره‌سم و ئایینی مه‌زهه‌بی، پارانه‌وه‌ و کتێبێ مه‌زهه‌بی، په‌روه‌رده‌ی مه‌زهه‌بی، ئه‌سڵ و فه‌رعی دین، پێغه‌مبه‌ر، ئیمام، گوناه، خێر و شه‌ر، جه‌هه‌نم، به‌هه‌شت، خودا، ره‌سوڵ، زیاره‌ت، نوێژ و رۆژو، وه‌ به‌ هه‌زاران وشه‌یتری له‌م چه‌شنه‌ ده‌بارێنن به‌ گوێی ئه‌و منداڵه‌دا. مێشک و زه‌ینی پاک و مه‌عسومی منداڵ ده‌ئاخنن به‌ کۆمه‌ڵێک خورافات و ورێنه‌ی دینی و پێدا هه‌ڵدان به‌ دینی خۆ و نه‌فره‌ت له‌ دینه‌کانیتر. بۆ نمونه‌ موسوڵمانه‌کان ده‌ڵێن ئیسلام دوایین و گوره‌ترین و پێشکه‌وتوترین دینی خوداێه‌. هه‌رکه‌سێک که‌ ئه‌م دینه‌ی نییه‌ کافره‌، له‌ خودا بێ خه‌به‌ره‌، نه‌جس و جه‌هه‌ننه‌مییه‌. به‌م شێوه‌ێه‌ هه‌ر له‌ رۆژه‌کانی له‌ دایک بونه‌وه‌ تۆوی دوژمناێه‌تی، شه‌ر و دوبه‌ره‌کێ له‌ نێوان دینداره‌ ئیسلامیه‌کان و غیری ئیسلامیه‌کاندا ده‌چێنن. له‌ بیرمه‌ داێه‌ گه‌وره‌م به‌ ده‌راوسێه‌ سونیه‌کانمانی ده‌وت که‌ ئه‌م هیچ و پوچانه‌ کاتێک نوێژ ده‌که‌ن هه‌ردوک ده‌ستیان به‌ به‌ر ورگیانه‌وه‌ ده‌به‌ستن، وه‌ له‌ بانگ دانیشدا ناڵێن( اشهد ان علی وه‌لی الله‌). ئه‌م قسانه‌ی به‌ شێوه‌ێه‌ک ده‌کرد وه‌ک بڵیی ئه‌گه‌ر بکه‌ونه‌ به‌ر ده‌ستی له‌وانه‌ێه‌ له‌ت و په‌تیان بکا. یان کاتێک که‌ قوماش فرۆشێکی جوله‌که‌ که‌ به‌ کۆڵاناندا ده‌گه‌را و داوای ئاوی ده‌کرد، په‌رداخێک ئاومان ده‌داێه‌، به‌ڵام دایکم ده‌یوت ده‌بێ 7 جار ئه‌و په‌رداخه‌ ئاوی بکێشرێت، چونکه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ واێه‌ که‌ سه‌گێک ئاوی تێدا خواردبێته‌وه‌.
له‌بیرمه‌ له‌ مه‌راسمی وه‌فاتی عومه‌ری خه‌تابدا ته‌نیا ژنه‌کان به‌شدارییان ده‌کرد. بۆ سوکاێه‌تی به‌ عومه‌ر ژنێک له‌ سه‌ر شه‌رمگای خۆی وێنه‌ی عومه‌ری ده‌کێشا و له‌ ناو ژنه‌کاندا سه‌مای ده‌کرد. ئه‌و ده‌مه‌ من منداڵ بوم و که‌س بۆی نه‌بو بچێته‌ ژوره‌وه‌، به‌ڵام به‌ دزیه‌وه‌ سره‌م ده‌کێشا و سه‌یرم ده‌کرد. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک داێه‌ که‌ عومه‌ر خه‌لیفه‌ و جێگری پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌ و به‌ میلیونان په‌یره‌وی هه‌ێه‌، به‌ڵام شیعه‌کان ئه‌م په‌یره‌وانه‌ی عومه‌ر به‌ عومه‌ری و ته‌نانه‌ت گڵاو و نه‌جس ناو ده‌به‌ن. ئه‌م رق و دوژمناێه‌تیانه‌ ئێستاش به‌رده‌وامه‌ و له‌بری ئه‌وه‌یکه‌ له‌ ناو بچێ، رۆژ له‌ دوای رۆژ ئاگره‌که‌ی زیاتر و به‌تینتر ده‌بێ. شیعه‌کان چاوی بینینی سونیه‌کانیان نییه‌ و سونییه‌کانیش به‌ هه‌مان شێوه‌. له‌ شاری کرمان له‌ ئێران گوروپێک هه‌ێه‌ به‌ ناوی شێخیه‌ که‌ موسوڵمانی شیعه‌ن و گوروپێکیتریش هه‌ێه‌ به‌ ناوی "بالاسری" که‌ ئه‌وانیش شێعه‌ن. ئه‌م دوو گوروپه‌ له‌ سه‌رده‌مانی کۆنه‌وه‌ پێکه‌وه‌ دوژمناێه‌تییان هێه‌ و به‌ خوێنی یه‌کتر تونین. دوژمناێه‌تیه‌که‌ێان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ێه‌ که‌ شێخیه‌کان میعادی که‌سه‌کانیان قه‌بوڵ نییه‌. یانی ده‌ڵێن که‌ له‌ رۆژی قیامه‌تدا ته‌نیا رۆحی ئینسانه‌کانه‌ که‌ به‌ره‌وروی عه‌داله‌تی الله ده‌بنه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ێان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. بالاسرییه‌کان ده‌ڵین له‌ رۆژی قیامه‌تدا ئینسانه‌کان هه‌ر به‌م شکڵ و شێوه‌ که‌ مردون دیسان زیندو ده‌بنه‌وه‌. له‌ راستیدا ئه‌م شه‌ر و دۆژمناێه‌تیه‌ بێجگه‌ له‌ بێ عه‌قڵی هێچیتر نییه‌ و له‌سه‌ر هیچ و پوچه‌.
ئه‌مه‌ ته‌نیا بچوکترین و به‌سیت ترین ناکۆکێه‌که‌ که‌ باوه‌رداره‌ دینداره‌کان پێکه‌وه‌ هه‌ێانه‌. دین هۆکاری هه‌زاران شه‌ری گه‌وره‌ و بچوکی خوێناویی بوه‌ و هێه‌ به‌ درێژایی مێژوی هاتنه‌ ئاراێان. خراپ نییه‌ چه‌ند نمونه‌ێه‌کی په‌ند ئامێز، گاڵته‌جاری، بێ مانا و بێ ئامانج له‌ ئیسلامتان به‌ کورتی بۆ باس بکه‌ین.
 ئه‌ساسی دینی ئیسلام ته‌وحید، نه‌بوه‌ت، میعاد، عه‌دل و ئیمامه‌ته‌.
له‌ ته‌وحیدی موسوڵماناندا هیچ خوداێه‌کیتر‌ بێجگه‌ له‌ یه‌ک خودا که‌ ئه‌ویش "الله"ێه‌، نییه‌. ئه‌م خوداێه‌ هه‌رچیه‌کی پێخۆش بێ به‌رانبه‌ر به‌ به‌نده‌ی خۆی ده‌یکا. به‌نده‌کانی ئه‌م خوداێه‌ هه‌ر به‌دبه‌ختی و گرفتاێه‌ک که‌ هه‌ێانبێ، کاری هه‌ر ئه‌م خوداێه‌ێه‌ و ده‌بێ شاکر بن. به‌ میلیونان ئینسانی برسی و نه‌خۆش و ناته‌واو له‌ ئه‌فریقا و ئاسیادا هه‌ێه‌ که‌ ئه‌م خوداێه‌ لێێان ناپرسێ و ده‌بێ شاکر بن.
له‌ دوای ته‌وحید نه‌بوه‌ته یانی پێغه‌مبه‌راێه‌ت‌ که‌ ئه‌میش شاکاری دین سازان و دوکاندارانی دینه‌. نه‌بوه‌ت، پێغه‌مبه‌ر، موحه‌ممه‌دی کوری عه‌بدۆڵا به‌ جێگری خودا ده‌زانێ له‌ سه‌ر زه‌ویدا.‌ ئه‌م خوداێه‌ ده‌بێ ئاوا پێغه‌مبه‌رێکیشی هه‌بێ. له‌ به‌شی پێغه‌مبه‌راێه‌تیدا جێگره‌کانی پێغه‌مبه‌ر ئیمامه‌کانن که‌ پاش پێغه‌مبه‌ر ده‌بنه‌ جێگری خودا، وه‌ ده‌بێ ئینسانه‌کان ملکه‌جی ئه‌مره‌کانی ئه‌وانیش بین هه‌ر وه‌ک ده‌ڵێ: "اطیع الله و اطیع الرسول واولی الامر منکم". به‌م شیوه‌ێه‌ موسوڵمانه‌کان ده‌بێ له‌ خودا، ناردراوی خودا و خاوه‌ن ئه‌مره‌کانیتر ئیتاعه‌ت بکه‌ن. خاوه‌ن ئه‌مره‌کان پاش ئیمامه‌کان ئاێه‌تۆڵاکان و مه‌لاکان و فه‌قیه‌کانن. ئه‌م جێگرانه‌ی خودا به‌وپه‌ری دیکتاتۆرییه‌وه‌ هه‌رشتێکیان پێخۆش بێ ده‌یکه‌ن، برست له‌ میله‌ت ده‌برن و ده‌یکه‌نه‌ قۆربانی خۆشگوزرانی خۆێان له‌ ژێر ئالای خودادا.
به‌شی دواتر میعاده‌، که‌ له‌ هه‌مو به‌شکان و ئه‌سڵه‌کانیتر گاڵته‌جاریتر و بێ ماناتره‌. به‌ پێی ئه‌م ئه‌سڵه‌ موسوڵمانان له‌ رۆژی قیامه‌ت که‌ شوێنه‌که‌شی دیار نییه،‌ دیسان زیندو ده‌بنه‌وه‌ تا لێپرسینه‌وه‌ێان له‌گه‌ڵ بکرێ. پاش شه‌فاعه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر و ئیمام و مه‌لاێانه‌ که‌ له‌و رۆژه‌دا خه‌ریکی ده‌ڵاڵی و واسته‌گه‌رین ژماره‌ێه‌ک ده‌چنه‌ به‌هه‌شت و ژماره‌ێه‌کیش بۆ جه‌هه‌نم. بۆ ئه‌م رۆژه‌ دوکاندارانی دین بۆ ترساندنی خه‌ڵک و تاڵانکردنی ماڵ و سامانیان شانۆگه‌ریی ره‌نگاوره‌نگیان ساز کردوه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵکانێکی عه‌وام و ته‌نانه‌ت به‌ناو روناکبیریش فریویان خواردوه‌ وه‌ به‌ بێ پرسیار و وڵام، به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن
عه‌دل، هه‌مان عه‌داله‌ت، چواره‌مین ئه‌سڵی ئیسلامه‌، که‌ ئه‌سڵێکی بێ سه‌ر و بن و ماناێه‌‌. به‌رستی کام عه‌دل، له‌ چی بارێکه‌وه‌، وه‌ که‌ی و له‌ کوێ؟
ئه‌م خوداێه‌ که‌ باسی عه‌دل ده‌کا و جارچیان و راوێژکارانی ئیسلامی پێناسه‌ی ده‌که‌ن، به‌ ته‌واو مانا دیکتاتورێکی غه‌داره‌. دیکتاتۆرێک راست هه‌روه‌ک دیکتاتۆره‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی. خودا زوڵم و سته‌می گیانده‌وه‌ته‌ دوایین ئاست و پله‌ی خۆی. ئاێا به‌راستی خودا عادله‌ که‌ هه‌مو شتێک بدا به‌ که‌سێک و هیچ شتێک نه‌دا به‌ هه‌زاران که‌سیتر؟ ئاێا ئه‌مه‌ عه‌داله‌ته‌ که‌ یه‌کێک لاواز بێ و یه‌کێک به‌هێز، یه‌کێک هوشیار بێ و یه‌کێک گه‌مژه‌، یه‌کێک جوان بێ و یه‌کێک ناحه‌ز؟
په‌نجه‌مین ئه‌سڵی ئیسلام ئیمامه‌ته‌. ئیمامه‌ت یانی ئه‌وه‌یکه‌ پاش پێغه‌مبه‌ر که‌ ناردراوی خوداێه‌ که‌سانێکیتر وه‌ک ئیمام ده‌بنه‌ جێگری پێغه‌مبه‌ر. له‌ به‌شی نه‌بوه‌تدا باسمان له‌سه‌ر کرد که‌ به‌ کورتی یانی 12 که‌س له‌م ئیمامانه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ێه‌ک به‌ شێوه‌ی ئیرسی بونه‌ته‌ جێگری پێغه‌مبه‌ر. دیاره‌ دوازده‌ێه‌میان رۆشتوه‌ و نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌. هێشتا ده‌ڵێن‌ رۆژێک ده‌گه‌رێته‌وه‌. تا ئێستا له‌ 11 ئیمامی پێشو هیچ موعجزه‌ێه‌ک روی نه‌داوه‌. هیچ که‌سێکیش نازانێ و نه‌یبینیوه‌ که‌ ئه‌م ئیمامانه‌ی ئومه‌تی ئیسلامی چی گوڵێکیان داوه‌ له‌سه‌ری موسوڵمانان که‌ ئه‌م هه‌موه‌ رێز و قیمه‌ته‌ێان هه‌ێه‌ و گومه‌زی و مناره‌ی زێر و ئاڵتون له‌سه‌ر قه‌بره‌کانیان دروست ده‌که‌ن؟
شێعه‌کانی ئێران له‌و باوه‌ره‌دان ئیمامی دوازده‌ێه‌م هه‌مان خومه‌ینیی نابه‌کار و قاتڵ بو که‌ هات و چو، وه‌ له‌ دوای خۆی دێارده‌ێه‌کی شومی به‌ ناوی تیرۆریزم بۆ جیهان به‌دیاری هێنا. جیهانی توشی نائه‌منی و خوێنرشتن کرد. ئێستاش جێگره‌کانی به‌دوای دروست کردنی چه‌کی ئه‌تومیه‌وه‌ن تا به‌ یه‌کجاری جیهان له‌ناو به‌رن و ئاخر زه‌مان که‌ ئیسلام باسی ده‌کا بسه‌لمێنن.
به‌ کورتی ئه‌مه‌ێه‌ ئوسول و ئه‌ساسی پێنجینه‌ی ئیسلام که‌ هه‌موی عه‌وام فریوی و سوئیستفاده‌ێه‌ له‌ دڵپاکی و ساویلکه‌یی جه‌هاله‌تی خه‌ڵکی دواکه‌وتو.

Previous
Next

Leave a Reply