Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

دیپۆرت کردنه‌وه‌ی 55 په‌نابه‌ری کوردی عێراقی

Be First!
by March 27, 2008 گشتی

 كۆڵن برۆك27-3-2008:
 55 پەنابەری كوردی عێراقی لەلایەن كۆماندۆكانی حكومەتی بەریتانیاوە ئامادەدەكرێن بۆ دیپۆرتكردنەوە بۆ كوردستان
   بەپێ ئەو هەواڵانەی لە گرتووخانەی دەستبەسەری كامسفیڵد هاوس و كۆڵن برۆك و پۆتسمۆسەوە بە سكرتارێتی فیدراسیۆن راگەیەنرا :سەرلەبەیانی ئەمرۆ دوای تەواوی بوونی موڵەی 72 سەعات كۆماندۆكانی حكومەتی بەریتانیا هەڵیاكوتاوەتە سەر هەردوو گرتووخانەی دەستبەسەری كۆڵن برۆك وە كامسفیڵد هاوس ،زیاتر لە 55 پەنابەری كوردی عێراقیان راپێچ كردوە لە هۆڵی چاوەروانی گرتووخانەكاندا رایان گرتوون وا بریارە هەر ئەمرۆ رەوانەی فرۆكەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر بكرینەوە.
 فازل عوسمان بە تەلەفوونی لەو گرتووخانەوە ووتی ئێستا ئەو پەنابەرانە دەبینم لە دوورەوە بەشێوازێكی ئەوپەری دژی ئینسانی كەلەپچەكراون و چاویان بەستراوەتەوە ..
 شیروان عەلی عمر  لە كۆڵن برۆكەوە دۆینی شەو بەسكرتیری فیدراسیۆنی راگەیاند لە ژوورێكی ئینفیرادی راگیراوم ناتوانم پەیوەندی بەهیچ كەسەوە بكەم پیان راگەیاندوم رەوانەی كوردستانت دەكەینەوە…
 جاكۆلین بەرپرسی باڵای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران بە دەشتی جەمال ی راگەیاند ئەوان پەیوەندیان بە وەزارەتی و بەریتانیاوە كردوە نارەزایەتی خۆیان دەربریوە كەهیچ كەس بەزۆر رەوانە نەكرێتەوە بۆ عێراق لە وەڵامدا وەزارەتی ناوخۆ رای گەیاندوە هیچ پەنابەرێك خەڵكی كركوك و موسل و خوارو ناوەراستی عێراق بەزۆر نانێرێنەوە..
 فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق راگەیاندنێكیان ئاراستەی تەواوی دامو دەزگاكانی راگەیاندن كردەوە و ئیدانەی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران دەكەن و داوایان لە تەواوی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوە پەنابەری و ئینسان دۆستەكان كردوە پشتیوانی كەمپینی فیدراسیۆن بكەن دژ بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران و بۆ ئەم مەبەستە رۆژی 11-4 خۆپیشاندان دەبەنە بەردەم هێلێی ئاسمانی مەلەكی ئەردەنی.
 بەشداری عەلی نۆینەری فیدراسیۆن لە شاری هەولێرەوە بە سكرتێری فیدراسیۆنی راگەیاند سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەگەڵ  بەرێز (دكتور شوان) وەزیری مافی مرۆڤ كۆبوونەتەوە وا بریارە تا 2 سەعاتی تر وەلامی فیدراسیۆن بداتەوە بۆ ئەم مەبەستە بە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان قسەو باس بكات ..هەروەها بەشدار عەلی ووتی ئێمە هەوڵ ئەدەین كەسوكاری ئەو پەنابەرانە كۆبكەینەوە خۆپیشاندان بەرینە بەردەم فرۆكەخانەی نیو دەولەتی هەولێر و هەوڵەكانمان بۆ ئەنجام دانی خۆپیشاندان   وەیانگرتنەبەری رێگای تر بەردەوام دەبێت لە حاڵەتی وەڵام نەدانەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

  IFIR:PO.BOX1575, ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal,  d.jamal@ntlworld.com, Mobile:00447856032991 ,Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
 Jasm_rg@yahoo.co.uk     Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com  Mobile:  Jasim Gafur:
  07877489626 or 07929010257   Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083
 
www.csdiraq.com
 

Previous
Next

Leave a Reply