Skip to Content

Saturday, December 5th, 2020

دەستێوەردانی دەرەكی و رێخۆشكەرەكانی …سالار بابەشێخ

Be First!
by August 18, 2009 گشتی

 

دەستتێوەردانی دەرەكی بە هەر مانایەك و لە هەر توێكڵ و كاكڵێكدا، كارێكی ناڕەوایە و زۆر جیاوازە لە نێوانجییەتی و یارمەتی و هاوكاریی دیپلۆماسی. بە هەموو پێوەر و پێوانەكانی نێودەوڵەتی، هەر جۆرە دەستێوەردانێكی دەرەكی لە كاروباری سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و كلتووریی هەر وڵاتێكدا نائاساییە و دەكرێ سكاڵای لەسەر تۆمار بكرێ. بەڵام ئەم دەستتێوەردانە ناڕەوایە لە كام وڵاتاندا دەكرێ و چ هێز و لایەنێك دەیكات و رێخۆشكەرەكانی چین؟
بێگومان وڵاتانی تازە رزگاركراو و ئەو كۆمەڵگەیانەی لە قۆناغی گواستنەوەدان بۆ بە دەوڵەت بوون، زیاتر لە هەر وڵاتێكی دیكە دەكەونە بەر پیلانی دەستتێوەردانی دەرەكی، دیارە ئەو هێزانەش كە پەنا بۆ دەستتێوەردان دەبەن، لە لایەك مەترسییان لە رەوتی سیاسی ئەو وڵاتە هەیە و لە لایەكی دیكەوە بە نیازن لە پێناوی دەستەبەركردنی بەرژەوەندییەكانی تایبەت بە خۆیان، هاوكێشەكانی ئەو شەپۆلە سیاسییە لە وڵاتی مەبەستیاندا بە لای خۆیاندا بشكێننەوە. ئەمەش لە هەردوو حاڵەتەكەیدا ناتوانێت هەڵگری پەیامێكی دڵسۆزانە، یان پلانێكی بونیاتنەرانە بێت، بۆیە زیاتر دەچێتە خانەی پیلانگێڕانەوە.  
دەستوەردەران بە تاكتیكی جۆراوجۆر لە هەوڵی ئەوەدان ئامانجەكانیان بپێكن، پیلانگێڕ و پیلاندرووی كارامەیان هەیە و هەموو هەوڵەكانیان ئەوەیە ناوەندەكانی بڕیار بپێكن، چونكە خاوەن بڕیارەكانی ئەو ناوەندانە بە حزبی و حكومییەوە زیاتر لە خەڵكی ئاسایی كاریگەرییان لە سەر كۆمەڵگەی خۆیان هەیە. ئەوان رێكاری زۆریان بۆ دەستتێوەردانەكانیان هەیە، كاتێك لە ئاستە بەرزەكانی دەسەڵات نائۆمێد دەبن، تەنانەت پەنا بۆ خەت مایلی رێكخراوە سیاسییەكان دەبەن، ئەوانیش زۆر جار لە كاڵفامی خۆیان دەكەونە ناو ئەو بۆسەیە و ئاو بۆ ئاشی دوژمنی خۆیان و حزب و وڵاتەكەیان دەبەن!!
 كەواتە دەستتێوەردان شتێك نییە بتوانێ خۆی بسەپێنێ، ئەگەر رێخۆشكەر و بە كرێگرتەی بۆ دەستنیشان نەكرابێت.
نموونەی بەرچاومان زۆرە و پێویست ناكات شرۆڤەی مێژووی هەموو گەلانی جیهان بكەین.  ئەگەر هەر سەرپێییش لە باشووری كوردستان بڕوانین و بە ناخی چارەنووسی نادیاری كەركوكی هەمیشە كوردستانیدا شۆڕ ببینەوە، دەبینین ئەگەر باڵێك یان لایەنێكی سیاسی، یان پیاوێكی خاوەن بڕیاری نێو حكومەتی عێراق، چرای سەوز بۆ توركیا هەڵ نەكات، دەستتێوەردانی دەرەكیی توركیا لە پرسی كەركوكدا چ كاریگەرییەكی نابێت، هەروەها ئەگەر هەندێك لایەنی عێراقی نەبنە پیاوی ئێران و وڵاتانی عەرەبی و بەعس و ئەلقاعیدە و … هتد، ئەو كات چ دەستتێوەردانێك لە كاروباری ناوخۆیی عێراقدا دەكرێت؟
كەواتە بە كورتییەكەی رێخۆشكەرانی ئەو دەستتێوەردانانە تاوانباری سەرەكین و پێویستە بخرێنە ژێر جڕومەنگەنەی لێپرسینەوە و وەك مریشكی ئاوەڕووت كراو، لە ئابڕوو داماڵدرێن.

 

Previous
Next

Leave a Reply