Skip to Content

Friday, January 22nd, 2021

رقی عه‌شقت … فاتیح سه‌لام

Be First!
by May 13, 2013 هۆنراوە

 

 

 

 

گه‌ردنم ئازادكه‌ ئه‌ی باخ 

كه‌ خونچه‌یه‌كم بۆن كردی و ..

دارستانێ‌ خۆشه‌ویستیم بۆ رواندی 

ماڵئاوا ، قه‌ده‌ گومراكه‌ی 

كۆشكی وشه‌م 

ئه‌گه‌ر جارێ‌ ، له‌ رقی سه‌ركردووی 

عه‌شقما ..

گۆرانییه‌كم بۆ ووتی 

په‌نجه‌م چڵێكی شكاندی !.

ئیدی له‌ كه‌ف چری رقتا 

جێگه‌یه‌كت بۆ من نه‌ما 

چه‌ند به‌ جوانی 

مانگ ده‌خزایه‌ كۆشی گه‌ڵا و

تریفه‌ به‌ دیار سه‌رته‌وه‌ 

ده‌كه‌وته‌ جریوه‌ و سه‌ما 

Previous
Next

Leave a Reply