Skip to Content

Wednesday, October 28th, 2020

ره‌خنه‌گری بێ میتۆد … حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان به‌ نموونه‌

Be First!
by July 16, 2012 شانۆ

 

 

 

یهكێك لهكێشهههرهگهورهو خراپهكانی رهخنهگری كورد بهتایبهتی لهبواری شانۆدا، پشت نهبهستنه‌  بهمیتۆد و بنهماكانی رهخنه، رهخنهگری كورد بهدهگمهن نهبێت،  به‌شێوه‌یه‌كی عه‌فه‌وی پێی وایه‌ و وای بۆ ده‌چێت و وای تێده‌گات، بهبێ ئهوهی لهبۆچوونهكانیدا پشت به‌‌ میتۆد وچهمكێكی زانستی ببهستێت.

حهیدهر عهبدولڕهحمان لهلاپهڕه‌ (14)ی ژمارهیهكی هزر وهونهری  پاشكۆی رۆژنامهی خهباتدا، وتارێكی بهناوی (زریانی شانۆگهرییهك و بروسكهرهخنهیهك) نووسیوه، كهتێیدا بهبێ بنهما زانستییهكانی رهخنه‌  و ههڵسهنگاندنی ئهكادیمی، خوێندنهوهیهكی عهفهوی بۆ نمایشی زریان دهكات.

 ئه‌وه‌تا ده‌ڵێ “د.فازڵ جاف له‌ شانۆیی زریاندا كۆمه‌ڵێ قوتابی به‌شی شانۆی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هێنا سه‌ر شانۆ، بێ گومان ئه‌م ئه‌زموونه‌ش بۆ د. فازڵ جۆرێك بوو له‌ سه‌ركێشی كه‌ ره‌نگه‌ گرێنتی به‌دیهێنانی خواسته‌كانی ده‌رهێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیانه‌دا سه‌قامگیر نه‌بووه‌ و له‌هه‌ر له‌حزه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ری رووخانی هاوسه‌نگییه‌كه‌ له‌ ئارادابوو، چونكه‌ ئه‌زموونی ئه‌وان له‌گه‌ڵ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی بینه‌ر وه‌ك ئه‌زموونی راهێنانی دوور له‌ بینه‌ر نییه‌”. ئه‌مه‌ داوه‌ریكردنێكی زۆر هه‌ڵه‌ و نا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌ له‌سه‌ر قوتابییه‌كانی به‌شی شانۆی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌ جوانه‌كان، ئه‌م داوه‌ریكردنه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ نووسه‌ر ئاگای له‌ كار و پرۆژه‌ جدییه‌كانی ئه‌و قوتابیانه‌ نیه‌ له‌رابردوودا، ئێمه‌ له‌ كۆی 18 قوتابی پۆله‌كه‌مان 15مان ده‌رچووی پیه‌مانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانین و له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانگا چه‌ندین كاری جدیمان كردووه‌، كه‌واته‌ ئه‌و ئیحتیمال و ئه‌گه‌رانه‌ ته‌نها بیركردنه‌وه‌كی بۆشه‌ و هیچی تر، چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌زموونی روو به‌روو بوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بینه‌ردا هه‌بووه‌، ته‌نها گومانێك كه‌ ئه‌و هه‌یبووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌، ئێمه‌ قوتابین، بێ ئاگا له‌ رابردوومان، یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ كه‌ نووسه‌ر تێیكه‌وتووه‌ داوه‌ریكردنێكی نا عادیلانه‌یه‌ و نه‌فی كردنی هه‌وڵ و ماندووبوونی قوتابیانی ئه‌و به‌شه‌یه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای پرۆڤه‌ و راهێنانی ئه‌و قوتابیانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر و مامۆستایه‌كی باشدا. كه‌ چه‌ندین ده‌یه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جیهاندا ئه‌زموونی هه‌یه‌.

لهبهشێكی دیكهی نووسینهكهیدا حهیدهر عهبدولڕحمان  باس لهجیاوازی ئایدۆلۆژی و فهلسهفی رووداوه‌كانی تێكست دهكات لهگهڵ كۆمهڵگای كوردیدا، ئهو پێی وایهمه‌ودایهكی فراوان لهنێوان ئهو تێكستهو بینهری كورددا ههیه، چونكهدهقاو دهق فیكرهكهلهگهڵ رووداوهكانی ئێمهدا یهكانگیر نییه، باشه‌  مهرجهرووداوهكانی شانۆنامهیهك دهقاودهق لهگه‌ڵ كۆمهڵگهدا بگونجێت! دیارهنووسهر ئاگای لهپێناسهو تێڕوانینهكانی شانۆ نییهبۆ ژیان، لهكۆنترین پیناسهیدا بۆ شانۆ ئهرستۆ وتویهتی “هونهر لاساییكردنهوه، یان گێڕانهوهی ژیانهبهشێوهیهكی هونهری”. سهرنج بدهكهدهڵێت بهشێوهیهكی هونهری”، واتهنهك ده‌قاوده‌ق فۆتۆكوپی ژیان وهكو خۆی، كهواتهرووداوهكانی ژیان وهك خۆیان لهسه‌‌ر تهختهی شانۆ نابێ دووبارهببنهوه، كاری هونهر ئهوهیه‌‌ رووداو و كارهسات و نههامهتییهكانی ژیانمان بهشیوهیهكی ئێستاتیكیانهو جوههریانهبۆ ته‌رجهمهبكاتهوه، ئهگهر تێكستێكی ئاوا كهزۆر نزیكایهتی ههیهلهگهڵ كولتور و نهریتهكانی كورد، شایهنی نمایشكردن نهبێت، كهواتهبهبۆچوونی نووسهر بێت، ئێمهههرگیز نابێت خۆمان لهقهرهی شاكارهجیهانییه‌كانی دیكهبدهین.

 رهخنهگر هێشتا لهچهمكی پێوهندی جهدهلیانه‌یشانۆ و ژیان نهگهیشتوه، ئهو پێیوایهشانۆ دهبێت دهقاودهق وه‌كو ژیان بێت، ئهگهر ئهو پێوهره‌ی ئهو لهچاوبگرین، دهبێت بۆ نموونههاملێت وئۆتیللو و ئۆدیپۆس بهكوردی نمایش نهكرێن،  چوونكهئهوانهلهكۆمهڵگه‌ی ئیمهدا دهقاودهق روونادهن و بهبۆچوونی ئهو مه‌ودایه‌كی فراوان لهنێوان رووداوهكانی شانۆنامهكهو بینهری كورد ههیه‌! نهك ئهوهنده، دهبێت كهس بهلای شانۆنامهكانی بێكێت و یۆنسكۆ وجان جینیهو میللهردا نهچێت، چونكهبهڕاستی مهودایهكی فراوان لهنێوان ئهو شانۆگهرییانهو شێوازی ژیانی بینهری كورددا ههیه‌! ئهم بۆچوونه‌  سهرهڕای ئهوهی كه‌  نهشارهزایی نووسهر پیشان دهدات لهبواری شانۆدا،  نیشانهیهكی تری بێ میتۆدییشه‌‌ لهرهخنهی شانۆییدا، كهدیدی فهلسهفی وجوانكاریهكهی دهبێتپشت بهتێگهیشتنی پێوهندی جهدهلی ژیان وشانۆ وه‌ ‌ببهستێت، ههر بۆ نموونهبا بگرێینهوهبۆ بۆچوونی پیتهر بروك لهوتاری ( ژیان شانۆیه‌)دا، كهدهڵێتژیان شانۆییه، بهڵام لهههمان كاتدا ناتوانین بڵێن جیاوازی نییهلهنێوان شانۆ وژیاندا( بروانه‌: الشیطان هو الضجر، بتر بروك، ترجمه‌: د. محمد السیف، ص 47).   

 

دواتر ده‌ڵێ “ئه‌و درێژدادڕییه‌ی له‌ دیالۆگدا هه‌بوو كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر دابه‌زینی ریتمی شانۆگه‌رییه‌كه‌ هه‌بوو به‌ گشتی، ئه‌و دیالۆگه‌ درێژ دادڕانه‌ ڤایرۆسێكی كوشنده‌ن بۆ شانۆ”. نووسه‌ر له‌ سه‌ره‌تای نووسینه‌كه‌یدا ئه‌سترۆڤسكی به‌ گه‌وره‌ شانۆ نووسی رووسی وه‌سف ده‌كات و دواتر تێكسته‌كه‌ی به‌ درێژداڕ و ڤایرۆسی كوشنده‌ بۆ شانۆ ناوده‌بات. دواتر باسی دهسهڵات و داهێنانی دهرهێنهر دهكات و ده‌ڵێ چهند ئهوهندهی دیالۆگ درێژ بێت ئهوهندهزیاتر دهسهڵاتی داهێنانی دهرهێنهر لهسهر پانتایی شانۆ و ئه‌كتهردا كهم دهبێتهوهو مهودای لێكترازانی بینهر بهشانۆوهبهرفراوانتر دهبێت. ئهمهیش مهرج نییه، گه‌لێگ دیالۆگ ههن كهدرێژن وهاوكات گرنگن، ئهوهپه‌یوهندی بهرۆڵ و ئهرك و وهزیفه‌ی ئهو دیالۆگهوهههیهلهچوارچیوار بینای شانۆنامهكهدا، چونكهیهكێك لهئهركهكانی دیالۆگ گێڕانهوهیه، گێڕانهوهش كرداره، شانۆنامهكانی ئیبسن و ئۆنیل و ئهستروڤسكی باشترین نموونه‌ی دیالۆگی دوور و دریژ و مه‌حكه‌من، كهبه‌بێ ئهو شانۆگهرییهكهدهوهستێت وهیچ روونادات. ئێمهنازانین حهیدهر عهبدولڕحمان ئهم یاسایانهی لهكوێیهوههێناوهكهوا بهشێوهیهكی رهها گشتاندنیان بۆ دهكات! ئهم حوكم و بڕیارهره‌هایانهلهكام پاشخانی ئه‌كادیمییهوهسهرچاوهدهگرن!  یان ئهو دهرئه‌نجامه‌ی هونهری دهرهێنانی لهكوێوههێناوه!  یان  كێ سهباره‌ت بهدیالۆگی درێژ و دهسهڵاتی دهرهێنهر ئهم فهرمایشته‌ی فهرمووه‌! تۆ بڵێیت ئهمهدهرئهنجامی ئه‌زموونی نووسهر خۆی بێت  لهبواری پراكتیكی دهرهێنانی شانۆییدا! ههرچونێك بێت ئێمهئهومان وهكو ده‌رهێنهر نهناسیوه، چونكهئهگهر ئهم بۆچوونهراست بێت دهبێت كهس شانۆنامهدرێژهكانی شهكسپیر و ئیبسن و ستریندبێرگ و میللهر نمایش نهكات، لهبهرئهوه‌یئهم نووسهرانهبهبۆچوونی حهیدهر عه‌بدولرحمان نازانن دیالۆگ بنووسن، نهك ههر ئهوهنده‌ بگرهخۆیان درێژدادڕن و پاڵهوانهكانیشیان چه‌نه‌بازن.

 كهسێك كهسهبارهت بهدیالۆگ بهگشتی و دیالۆگ لای ئهستروڤسكی بهتایبهتی بنووسێت، ئهگهر سهنعهتی نووسینی شانۆیی و ئهركهكانی دیالۆگ نهزانێت ئهكهوێتهههڵه‌ی كووشندهوهلهبابهتی ههڵهكوشندهكانی حه‌یدهر عهبدولڕحمان، بهرادهیهك ئیتر ئه‌سترۆڤسكی لێدهبێتهدرێژدادڕ، ئهركی دیالۆگ لای ئهسترۆڤسكی لهچوار خاڵهدا چڕ دهكرێتهوه‌: 1- كردار و رووداوهكانی شانۆنامهكهپێشدهخات.2- رهههندی كهسایهتییهكان رووندهكاتهوه.‌3 – كهش و جهوی شانۆنامهكهبهرجهستهدهكات.4 – زانیاری دهداتهتهماشاكهر. رهخنهگری خاوهن میتۆد شارهزای ئهم ئهركانهیه، لهنووسینهكه‌ی  حهیدهر عهبدولڕه‌حماندا شانۆنامهكانی ئه‌سترۆڤسكی لهم ئهركانهبهدهرن! ئهگهر  بۆچوونهكانی ئهم دروست بن، ئه‌ی چۆن ئهسترۆڤسكی   بوو بهنووسهرێكی نه‌مری جیهانی.  چۆن ئهمڕۆ لهسهر شانۆكانی جیهان لهرووسیا و بهریتانیا وئهمریكا شانۆنامهكانی پێشكه‌ش دهكرێن؟ تۆ بڵێیت ئهوان رهخنهگری لێهاتوویان لهچهشنی ئهوانه‌ی ئێمهنهبێت  تاكو ئاگاداریان بكاتهوهكهئهسترۆڤسكی درێژدادره؟‌!

رهخنهتهنها قسهفڕێ دان نییه، رهخنهبهرپرسیارێتیهكی گهورهیهو رهخنهگرهكانی دنیا دهتوانن بهتێڕوانین و رهخنهكانیان چارهنووسی نمایش بگۆڕن، نهك بینهر چهواشهبكهن و راستییهكان بشێوێنن، چونكه ئهو ره‌خنهگرانه‌‌ خاوهن میتۆدن و بهپێوهری ئهكادیمی و به‌دهر لهمیزاجی شهخسی دهنووسن، بۆیهئیعتیباری ته‌واویان لای بینهر و هونهرمهندان ههیه. ئهگهر نا ئهوهتا لهههموو دنیادا زۆربه‌ی نمایشهكانی ئه‌سترۆڤسكی  دووسهعات ونیو بۆ سێ سهعاتیش  تێدهپهڕێنن و كهسیش بهگللهیی نییه، ئێمهناڵێین دهقهكانی ئه‌سترۆڤسكی ههروهها دهقی زۆربه‌ی شانۆنووسانی تریش نابێت هیچی لێ لابدرێت وههرگیز دهستكاری نهكرێت، ئهمهپه‌یوهندی بهدید و بۆچوونی دهرهێنهرهوهههیه، بهڵام ناشكرێت ئهوهنده‌ی دهستكاری بكهیت بهرادهیهك ده‌قه‌كهبشێوێنیت.

بهداخهوه‌‌ زۆربه‌ی رهخنهگرهكانی ئێمهو زۆرینهی شانۆكارانمان ناتوانن دوو سهعات بهدیار نمایشهوهدانیشن، ههربۆیهدهیانهوێت دهقێكی سێ سهعاتیان بۆ بكهیت بهچل دهقیقه، كهچی بینهری ئاسایی ئهو گله‌ییه‌ی نییهو بگرهچێژیشی لێوهردهگرێت، بهڵگهیشمان ئهوهیهكه‌ ‌گهلێك له‌  بینهرانمانههر سێ رۆژی نمایشهكهلهوێ ئامادهبوون.‌

لهكۆتاییدا نووسهر باسی ئهو كێشانهدهكات كهلهریتمدا ههبوونه و خۆی دهخاتهناو بوارێكی زۆر تایبهتهوهكهسهنعهتزانین و زانیاری زۆر وورد و ئهكادیمی دهخوازێت، بهشێوهیهك لێیدهدوێت وهك ئهوه‌ی ئهو لهده‌رهێنهر زیاتر شارهزای ریتم و جووڵهو جهستهبێت. ئهمهلهكاتێكدایهكهدهرهێنهر زۆر بهوردی و زانستی ئیشی لهسهر ریتم كردووه، بهڵام كێشهی شانۆی كوردی كهلهژێر كاریگهری شانۆی عهربیدایهئه‌وه‌یه، كهبهپێویستی دهزانن شانۆ ههمیشهبهریتمێكی خێرا بڕوات و پڕبێت لهسهرهمهقولانج و تهقله لێدان و فڕكهفڕك و هات و هاوار و قیژهقیژ، بهشێك لهدیمهنهكانی ئهو نمایشه‌ ‌ دیمهنی رۆمانسی و سۆز ده‌ربڕین بوون، كهواتهلهوێدا پێویستت بهئارامییه‌كی تهواو ههیه، بهڵام ئهمهمانای ئهوهنییهدینامیكیهتی دیمهنهكهبكوژرێت، كهههرگیز شتێكی لهو چهشنهلهنمایشهكهدا نهبوو، میزانسێن و كۆمپۆزیسیۆن و دینامیكیهت خاڵی جهوههریبوون لای دهرهێنهر، ئهمهیش ئهركێكی پیشهمهندانهو پسپۆڕانهیه، كهكاری ده‌رهێنهرهنهك كاری رۆژنامهنووس. ئهویش بهحوكمی ئهزموونی زۆری دكتۆر فازڵ لهگهڵ راهێنان و ئیتودهكانی مایرهۆڵد و كاركردنی لهشانۆ گهورهكانی جیهاندا، وابزانم لهههموو كهسێك باشتر لهو چهمكهتیدهگات.  ئهگهر رهخنهگر خاوهنی میتودی رهخنهگرانهبوایههه