Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
رووناكیتان باش منداڵە بێئومێدەكانى كوردستان

رووناكیتان باش منداڵە بێئومێدەكانى كوردستان

Closed
by June 1, 2008 ئەدەب

  عومەر جەلال……..
 
 
 چەند جوان بوون كوفرەكانى منداڵى
 جوانتر لە عیبادەتى گەورەبوون
 لە قەسیدەى (هەناسەكانى منداڵ) ى  (عومەر جەلال) ەوە……..

 
 وەرن بۆ پەشمەك ,وەرن بۆ پاقلەى گەرم ,چلوورەى سارد و مەیوو,جگەرە بە دانە و بەپاكەت ,گوڵە بەرۆژەى جوان و قەڵەو,ترۆزى ناسك و جوان, ,ژیان و دڵ و رۆح و تەمەن و …..هتد بۆ فرۆشتن.
 ئەمە ئەو وتە ناسكانەبوو كە زۆرینەمان لەسەردەمى منداڵیماندا بەكارمان هێناون لە ئیش و كارى رۆژانەماندا,هەر یەك لە رۆژانى منداڵیى ئێمە بەدەر لەبەردەوامبوونمان لە قوتابخانە بەهەر شێواوزو ناچارییەك بوبێت درێژەمان بە ژیانێكى كولەمەرگى داوە , ئەگەر منداڵە تەنیاكانى پاش ماوەى قوربانیانى دەستى رژێمى بەعسیزم لە نێو دۆزەخى نیشتماندا پاشماوەى تەقەمەنییەكان و پۆستاڵى سەربازە شكستخواردووەكانى پاش جەنگ یارى منداڵانەیان بووبێت ,ئەوا  هەنووكە تۆزى ئەو ئۆتۆمبێلە دوا  مۆدیلانەى بەرپرسان و كەسانى خاوەن دەسەڵات و بێئاگا لەو هەموو نەخۆشییەى بەردەوام مندڵانى هەژارى كورد دەخواتەوە و تالاسیما و نەبوونى پێداویستیە سەرەتاییەكان دیارى ئەم دەسەڵاتەیە و بوونى هەزارەها منداڵى ئیشكەر كە هیچ رێسا و یاسایەكى مرۆڤانە پەسەندى ئەو شێوازە ئیشكردنانە ناكات لەو تەمەنە منداڵییەدا جگە لە عەقڵیەتى دەسەڵاتى كوردى.
 هەروەك چۆن كۆمەڵگە پایەیەكى گەورەى گەنجە ,بەهەمان ئەندازەش مافى منداڵ و بەدەنگەوەهاتن و دابینكردنى پێداویستى و هەماهەنگى كردنیان یەكێكى دیە لەو  پایانەى كەوا رێگا خۆشكەرە بۆ درووستكردنى كۆمەڵگەى تەندرووست و نەوەیەكى ئاكتیڤ بەهەستى نیشتمانی و خاوەن ویست و هیوا,چەند ساڵێكە لەراگەیاندنە حیزبییەكانەوە ئاگادارى ئەوە بڵاودەكەنەوە كەوا لە(1/6)  كەرۆژى جیهانى منداڵییە چەندین ئاهەنگ و پرۆگرامى تایبەت بەو یادە سازدەكرێت ,بەڵام كێشەكە لەوەدایە ئایا ئەو ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵاَنە بۆ كام لە منداڵان دەكرێت ؟ئایا ئەى منداڵى ناوچە پەراوێز خراوەكان ؟ ئەو منداڵانەى  كە هەمیشە لەچاوەڕوانى بوونى باخچەیەكى سادەدا دەژین ,ئەو منداڵانەى كەدەیانەوێت رۆژەكان كۆبكەنەوە و دابەشی تەنیایى خۆیانى بكەن ,ئەو منداڵانەى لەسەر شەقامەكان هێند تەماشاى پێڵاوى ئەو كەسانە دەكەن كە چاوەرێى ئەوەیانە پێڵاوەكانیان بۆ بۆیاخ بكات نیو هێند تەماشاى رووخسارى ئەو پیاوانە ناكەن,یان تەنیا بۆ ئەو منداڵە خوا پێداوانەیە كە لە قوتابخانەى نممونەیى و كۆرسی تایبەت بەشدار بوونە.
 گەورەترین هەڵەى دەسەڵاتى كوردى لەوەدایە تا هەنووكە بە پێ ى پێویست نەتوانراوە هاوكارى ئەو منداڵانە بكرێت ,هەماهەنگى منداڵى ئەمرۆ بێگومان بۆ سەركەوتنییەتى لە ئایندەدا و بە شێوزاێك بێت كە وەك منداڵ بژێت نەوەك بێ ئاگا لەو هەموو ئەركە گەورەى لەسەریانە و تەمەنشیان بەهیچ پێودانگێك ئامادەیی ئەوەى تێدا نییە,نابێت ئەو لەیاد بكەن كەوا ئەمرۆ هێزە تیرۆریستەكان باشترین كردەوەیان لە رێگاى منداڵەوە دەكەن و ئاراستەى هزریان دەگۆرێت و هەمیشە لەهەموو كەس زێتر منداڵ دەبێتە قوربانیی, بەهۆى پێنەگەیشتنى ئاوەز و نەگەیشتنى لە ژیان و خۆشباوەڕییانەوە بە سانایى دەتوانرێت منداڵ بۆ هەموو مەبەستێك بەكار بهێنرێت هەروەك چۆن لەو كلیپانەدا دەیبینین لە ماڵپەرەكانى قاعیدە بڵاو دەكرێنەوە,
 ئەگەر بەشێك لەو ئەركەى كەلەسەر خێزانە بۆ ئاگادار بوونیان لە منداڵ ئەوا بێگومان لە هەندێ كاتى دیكەدا منداڵ ئەركى گەورەى دەكەوێتە سەر دەسەڵات بە پێى یاسای مافى منداڵ ,نابێت ئەوشمان یاد بچێت كەوا ئەمرۆ هەرێمى كوردستان لەدۆخێكى جێگیر و باشدا دەژێت ,رۆژانە نەخۆش كەوتنى منداڵ هەر لە كونبوونى دڵ و  هەندێ نەخۆشی دى كە چارەسەریان لەدەرەوەى وڵات دەكرێت ئەركى گەورەى دسەڵاتى كوردییە كە وا لیژنەى تایبەت پێك بهێنێت بۆ بەدەنگەو هاتن و چارەسەرى ئەو مندڵانەى كەهەم خۆیان هەم خێزانەكانیان لە ژیانێكى مەرگاویدا دەژین ,وەهەروەها نابێت ئەوەش لەیاد بكەین لە لایەن چەند رێكخراوى كوردى و بیانى چەندین منداڵیان بۆ دەرەوەى وڵات ناردووە بەمەبەستى چارەسەركردینان  خۆشحاڵانە چارەسەر كراون.
 
omerjelal@yahoo.com
 
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.