Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
روونکردنه‌وه‌يه‌ک له‌باره‌ی خۆ کانديدکردنه‌وه‌… جه‌لال ده‌باغ

روونکردنه‌وه‌يه‌ک له‌باره‌ی خۆ کانديدکردنه‌وه‌… جه‌لال ده‌باغ

Closed
by May 24, 2009 گشتی

 

 له‌م رۆژانه‌ی دواييداو، به‌ پێی مافێکی ده‌ستوريی و ياسايي خۆم  و له‌ گۆشه‌نيگاي ديموکراسييه‌وه‌، بڕيارمدابوو که‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خۆم کانديت بکه‌م.
به‌ڵام به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخه‌ هه‌ستياره‌که‌ی ئه‌مڕۆی بزاڤی رزگاريخوازيي کوردستان و بايه‌خی به‌هێزکردنی يه‌کڕيزی له‌ هه‌رێمی کوردستانداو، کۆکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ده‌نگه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هێژا کاک مه‌سعود بارزانی که‌ رۆژی پێنچ شه‌مه‌ی رێکه‌وتی 21/5/09‌ خۆی کانديد کر‌دو، ئه‌مه‌ له‌ناوخۆو له‌ کۆڕو کۆمه‌ڵه‌کانی جيهاندا با‌يه‌خێکی گه‌وره‌ی هه‌يه‌ بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌نگاونان به‌ره‌و هێنانه‌ديی هه‌موو ئامانجه نه‌ته‌وايه‌تی و کۆمه‌ڵايه‌تييه‌‌کانی گه‌لی کوردستان به‌ره‌و هێنانه‌ديی ژيانێکی باشتر بۆ گه‌له‌که‌مان و جێگێرکردنی مافی ستراتيژيی بڕياردانی چاره‌نووس له‌ ئاينده‌داو، به ‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ ليستی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵايه‌تی کانديدی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بڕيار نه‌داوه‌و، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستياره‌ له‌ هه‌موو روويه‌که‌وه‌، بڕيارم دا خۆم کانديد نه‌که‌م و زۆر سوپاسی ئه‌وبراو لايه‌ن و هاونيشتيمانی و که‌سا‌يه‌تييانه‌ش ده‌که‌م که‌  پشتگيری و هاريکارييان کردم.
                                        
                                             جه‌لال ده‌باغ
                                            23/5/2009

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.