Skip to Content

Tuesday, January 26th, 2021

روونکردنەوەیەک لە لایەن ڕێکخەری گشتیی حوار متمدن( ڕزگار ئاکرێیی)ەوە

Be First!
by May 13, 2013 گشتی

 

 

 

ـ خەڵاتی گەردانە ئاڵتونی! ـ لە ڕاگەیاندنێکییاندا، ئاماژەییان بەوە داوە کە ئەز(ڕزگار عەقراوی) یەکێکم لەوکەسانەی کە خەڵاتی ناوبراوم بەدەستهێناوە، لەگەڵ ئەوەی لە کاتییخۆیدا ئاگادارنەکراومەتەوە و ڕاوێژم پێنەکراوە لە قبوڵکردن و خۆ کاندیدکردندا، بەبێئەوەی لایەنی یاسایی و ماف لەبەرچاوبگرن، بە بێ ئەوەی ئاگاداربم و ڕازیبم ناوم بڵاکراوەتەوە،  دیسان بە بێ بنەما و پێوەری بەخشینیی ئەو خەڵاتە.  ئەز لای خۆمەوە بە داوای لێبوردنەوە ئەو ـ خەڵاتەـ  ڕەتدەکەمەوە، لەسەر بنەماگەلێک کە پێوندیی بە هەڵوێستی سیاسیی و پرنسیبپی متمانە و ڕوونی و ئاشکراییەوە هەیە لە دەستگای ـ حوار متمندن ـ دا، لەگەڵ ڕیزی زۆرم بۆ هەموو ئەو کەسایەتییە ژن و پیاوانەی کە سەرپەرشتیاریی پێدانی ئەم خەڵاتە و سەرکەوتووەکانییان کردوە.

 

 

ڕزگار ئاکرێیی/ ڕێکخەری گشتیی حوار متمدن

١٠/٥/٢٠١٣

Previous
Next

Leave a Reply