رۆژی ژن وشۆڕه‌سواری سه‌ركرده
* هه‌موو رۆژێك رۆژی ژنه بۆ ئه‌وانه‌ی كه هه‌ست به بوونی خۆیان ئه‌كه‌ن
له‌م مینبه‌ره‌وه له هه‌ست و سۆز و هۆش و رۆژی ژنه‌وه ..ده‌كرێ ئه‌مڕۆژه به ئاسایی رێنه‌كات به‌سه‌رماندا ، داوا له ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كه‌ین وه‌ك شانازییه‌ك بۆ هه‌وڵ و كۆششی ژنان ئه‌مڕۆژه وه‌ك مۆڵه‌تی یاسایی بناسێنین ، تا ژنان زیاتر پشت به خۆیان ببه‌ستن و له رێیه‌وه له ئازادییه‌كانی خۆیان بدوێن ..پیرۆزبایی له هه‌موو ژنانی جیهان ده‌كه‌ین به تایبه‌تیش له هه‌موو شۆڕه سوارێكی كورد ، له‌م باره‌یه‌وه به‌بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه پیرۆزه‌وه به‌م شێوه‌یه ژنان له رازه‌كانی خۆیان ده‌دوێن :
• تا چه‌ند ئاگاداریت كه رۆژێكی تایبه‌ت به دۆزی مه‌سه‌له‌ی ژنان هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بوو له‌و رۆژه‌دا هه‌ستت چۆنه ؟ ئه‌گه‌ر نه‌خێر بوو بۆ ئاگات لێی نییه ؟ ئه‌ی چۆن له كار و چالاكی رێكخراوه‌كانی ژنان كه كار بۆ ژن ده‌كه‌ن ده‌ڕوانیت ؟
ئاوات حه‌مه سه‌عید
– بێگومان رۆژی هه‌شتی مارس رۆژێكی ناسراوه له‌لام ، كه رۆژی جیهانی ئافره‌تانه و سه‌ره‌تای چرۆكردنی ئه‌م قۆناغه دیاری خوێنی چه‌ند ئافره‌تێكی له خۆبردوو بووه ، كه ژیانی خۆیان كرده قوربانی خۆشی ژیانی ئافره‌تان .
– رۆژێك بوونی خۆتی تیا به‌دی بكه‌یت ئاشكرایه خۆشی به‌خشه ، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خۆزگه و ئاواته‌كانمان تا ئێستاش خنكاون ، هیوادارم كه ئه‌و رۆژه نرخی ته‌واوی خۆی پێبدرێ و بكرێته پشوی ره‌سمی ، وه داهاتوومان گه‌شتر بێت له رابردوو 0
– ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م ، زۆر كاریان شایسته‌ی ئاماژه پێكردنه وه‌ك كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆر گرنگترینیان نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وارییه ، وه بوونه‌ته داڵده‌یه‌كی هێمن بۆ ئه‌و ئافره‌ته بێنه‌وایانه‌ی كه شوێنیان نییه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیانه ، به‌ڵام نه‌بوونه‌ته هۆی بنه‌بڕكردنی كێشه‌كان ، هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی په‌رته‌وازه و تاكه كه‌سی كارده‌كه‌ن ، له‌ژێر چه‌ند ناوێكی بریقه‌داردا و كه دێنه سه‌ر گفتاریش هه‌موویان یه‌ك مه‌به‌ستییان هه‌یه .
به‌ناز كه‌مال محه‌مه‌د
– ئاگادارم كه رۆژێكی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ژنان ، به‌ڵام باوه‌ڕ بكه‌ن بیرمان ناكه‌وێته‌وه هه‌تا بڵاونه‌كرێته‌وه له ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌كاندا ، ئه‌و كاته هه‌ست ده‌كه‌م كه رۆژێك هه‌یه بۆ ژنان 0
– له‌و رۆژه‌دا هه‌ست به‌هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناكه‌م وه‌ك ئه‌و رۆژانه‌ی كه تایبه‌تن به بۆنه‌كانی تر 0
– من وه‌ك خۆم زۆر باش ده‌ڕوانمه كار و چالاكییه‌كانی ژنان و كاری زۆر باشیان كردووه .
هۆزان حه‌مه ره‌شید
– رۆژێكی تایبه‌ت به ئافره‌تانه له‌م رۆژه‌دا چه‌ند سیمینارێكی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌وه ساز ده‌كرێت كه رۆڵی ئافره‌تی تێدا به‌رز ده‌نرخێنێت 0
– هه‌ست به بوونی خۆم ده‌كه‌م ، كه رۆژێك هه‌یه بۆ ئافره‌تان تا بیر و بۆچوونی خۆیانی تیا ده‌رببڕن و بوونی خۆیان بسه‌لمێنن 0
– لێره‌دا چه‌ند ره‌خنه‌یه‌كم هه‌یه له رێكخراوه‌كان وه‌ك ئه‌و گفتانه‌ی كه ده‌یده‌ن سه‌باره‌ت به ئافره‌تان نه‌یانتوانیوه به كرده‌وه جێبه‌جێی بكه‌ن ، یان كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی كه بیر و بۆچوونێكی كۆنه‌په‌رستی دواكه‌وتوویان هه‌ر لا ماوه و له‌سه‌ر ره‌وتی خۆیان ده‌ڕۆن نه‌یانتوانیوه بیانگۆڕن ، ته‌نها خۆ ده‌رخستنی رێكخراوه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به‌مه‌به‌ستی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنانی بژێوی ژیانیان ،بۆیه لێره‌دا داواكارم له‌و رێكخراوانه ئه‌و پڕۆژه و به‌رنامانه‌ی كه‌له‌به‌ر ده‌ستیاندایه گه‌یاندویانه‌ته لایه‌نی به‌رپرس به‌كرده‌وه ؟ پیاده‌ی بكه‌ن و فه‌رامۆشی نه‌كه‌ن نه‌ك ته‌نها نووسین بێت له‌سه‌ر كاغه‌ز .
خه‌نده سه‌روه‌ر قادر
– تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئاگــادارم چونكه ئه‌و رۆژه جه‌ژنی ژنانه و یادیان ده‌كرێته‌وه 0
– هه‌ست ده‌كه‌م كه ژن له‌وه‌و پێش مافیان پێشێلكراوه و هه‌قی ئه‌وه‌یان نه‌بووه قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێ ، به‌س پیاوان ده‌سه‌ڵاتدار بوون به‌ڵام ئێستا تا راده‌یه‌كی باش ژنان مافه‌كانیان به‌ره‌و پێش چووه و رێزیان لێده‌گیرێت .. هیوادارم له‌وه زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت و شان به‌شانی پیاوان بێت ، چونكه ئێمه مرۆڤین ..وه‌ك پیاوان مافمان هه‌یه ده‌ست رۆشتوبین 0
– تا راده‌یه‌ك باشن چونكه به‌بۆنه‌ی ئه‌م رێكخراوانه‌وه خه‌ریكه ژنان به‌ره‌و پێش ده‌چن و مافیان پێشێل ناكرێت و ده‌توانرێت به‌رگری له ژنـان بكه‌ن كه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌ورێكی چالاكانه‌یان هه‌یه .
چیا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
– هه‌ست ده‌كه‌م رۆژێك هه‌یه تایبه‌ت بێت به مه‌سه‌له‌ی ژنان .. به‌ڵام هه‌ست ناكه‌م شتێك كرابێت كه سوودی هه‌بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان 0
– تا ئێستا شتێكی به‌رچاو نه‌كراوه بۆ كار و چالاكییه‌كانی ژنان كه كار بۆ ژنان بكه‌ن مه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ، له راستیدا زۆر كه‌س هه‌ست به‌و رۆژه ناكات 0
– له پێشدا به تێر و ته‌سه‌لی باسیده‌كه‌ن و دواتر رووداوه‌كان به روونكراوه‌یی ئاشكرا ده‌كه‌ن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌پیت یان به وشه‌ی (س . ص) ناو ده‌برێت ، ئه‌گه‌ر به وشه‌ی (س.ص) ئاشكرای بكه‌یت پێویست ناكات رووداوه‌كه‌ش باس بكه‌یت ، ئه‌گه‌ر شاراوه بێت داواكارم له به‌ڕێزتان ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان به روون و نه‌كراوه‌یی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه پێویست ناكات بڵاوی بكه‌نه‌وه .
سه‌یران كاكه عه‌وڵا
– ئاگادارین (8) ی مارس رۆژێكه تایبه‌ت كراوه به ئافره‌ت ، له‌و رۆژه‌دا ده‌نگی خۆی به‌رز كردۆته‌وه چیتر زوڵم و زۆرداری په‌سه‌ند نه‌كردووه ، ئه‌م رۆژه‌ش له جیهاندا به رۆژی ئافره‌ت ناوزه‌ند كراوه ، به‌ڵام به‌لای منه‌وه هه‌موو رۆژێك رۆژی ئافره‌تانه بۆ ئه‌وانه‌ی كه هه‌ست به بوونی خۆیان ئه‌كه‌ن به‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه له هه‌موو بواره جیاجیاكاندا ، رۆژانه ئیش و كاریان دێننه جێبه‌جێكردن 0
– من ده‌ڵێم نه‌خێر چونكه هه‌موو رۆژێك رۆژی ئافره‌ته .. ئافره‌ت دایكه .. دایكیش په‌روه‌رده‌كه‌ر و به‌خێوكه‌ری سه‌ركرده‌یه 0
– هیچ رێكخراوێكی تایبه‌ت به ئافره‌تان به پێی پێویست نین و بڕوام به‌و رۆژه نییه ! چونكه ئافره‌ت دروستكه‌ری ژیانه .. دروستكه‌ری خێزانه .. دروستكه‌ری ماڵ و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌یه بۆ نموونه :كوڕێك كه ته‌نیایه (زگوردییه) بێ ماڵه به‌ڵام كه ئافره‌تێك بووه هاوسه‌ری ژیانی ده‌بێته هۆكاری دروستكردنی ماڵ ، رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان به‌گشتی راسته هه‌ن ..كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت هه‌ڵساون به دروستكردنی رێكخراوێك یاخوود سه‌ر به یه‌كێك له حیزبه‌كانن و له‌ژێر كاریگه‌ریی حیزبایه‌تیدا ئیش ده‌كه‌ن و ره‌نگدانه‌وه‌ی حیزبه‌كانیان تێدایه و تاكو ئێستا ئیش و كاره‌كانیان به‌پێی پێویست نه‌بووه و نه‌یانتوانیوه كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ، بۆ گۆڕینی ئه‌و بیر و نه‌ریته كۆنانه‌ی كه له‌ناو زۆربه‌ی خێزانه‌كاندا هه‌ر ماون ، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ بۆ پێشخستنی میلله‌ت و وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ بدات .. له‌به‌ر ئه‌وه داوا ده‌كه‌ین كه رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ته‌نها به‌و پڕۆژه و كارانه‌ی كه له چه‌ندین فایلدا تۆماریان كردووه بچنه ناو كۆمه‌ڵگا و بیر و بۆچوونی خه‌ڵكی بگۆڕن .
تارا حه‌مه سه‌عید
– زۆر باش ئاگادارم كه رۆژی جیهانی ژنان هه‌یه كه ده‌كه‌وێته رێكه‌وتی(8) مارسه‌وه 0
– هه‌ست ده‌كه‌م كه‌من مرۆڤێكم یاخوود بڵێم ژنێكم به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ست ده‌كه‌م كه نه‌گه‌شتوومه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه خۆم ده‌مه‌وێت هه‌ر بۆیه ده‌توانم بڵێم كه ژنانی كوردستان كێشه‌یان زۆره0
– تا راده‌یه‌ك باشن به‌ڵام نه‌یانتوانیوه كار بۆ ژنان و كێشه‌ی ژنان بكه‌ن و چاره‌سه‌ریان بۆ دانێن له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه یارمه‌تییان بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان .
سۆران شه‌وكه‌ت
– رۆژێكی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی ژن هه‌یه و به‌رده‌وام هه‌موو ساڵێك یادی كراوه‌ته‌وه له (8) ی مارسدا ، ئه‌بێت هه‌موو ژنێك هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به خۆشییه‌كی زۆر بكات پێم باشه له‌و رۆژه‌دا كار و چالاكی زیاتر بكرێ بۆ ژنان و زیاتر لێپرسینه‌وه هه‌بێت سه‌باره‌ت به كێشه‌كانیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كان وه‌ك خۆسوتاندن و خۆ كوشتنی ژنان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك كه ده‌وروبه‌ر و رێكخراوه‌كانی ژنان بتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن و نه‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی .. كه ئه‌بێته هۆی دواكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان ، وه‌پێم باشه كه ئه‌م كاره‌ساتانه بڵاوده‌كرێنه‌وه ناوی ئه‌و كه‌سانه بهێنرێت و به ئاشكرا باس له گرفته‌كان بكرێت و زیاتر بچنه ناوه‌ڕۆكی مه‌سه‌له‌كه‌وه تا ئه‌توانن چاره‌سه‌ری باش بدۆزنه‌وه و له رێگه‌ی رۆژنامه‌كانه‌وه بڵاوی بكه‌ینه‌وه به‌شێوه‌ی پیت نا ..به‌ڵكو به ناوهێنانیان و لێپرسینه‌وه‌ی زیاتر له دوای كاره‌ساته‌كه و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانیان .
سازان مه‌جید
– ئه‌وه‌ی راستی بێت لای من راسته كه رۆژی (8) ی مارس رۆژی ژنانه به‌ڵام به‌داخه‌وه كه تاوه‌كو ئێستا هیچ رێكخراوێك یان دام و ده‌زگایه‌ك كار ناكه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان 0
– من زۆر ئاگام لێی نییه چونكه به‌ڕاستی به‌وه نییه كه ده‌ڵێین ئێمه رۆشنبیرین زۆرجار ئاگاداری مه‌سه‌له‌كان نین ، به‌ڕاستی له بواری راگه‌یاندندا زۆر سست بوون هه‌یه هیوادارم زۆر به ئاگابین 0
– هیچ جۆره چالاكییه‌ك به‌دیناكه‌م له رێكخراوه‌كان بۆ كاری ژنان من تاكو ئێستا كه زۆر كات رۆژنامه‌كان ده‌خوێنمه‌وه و ئاگادارم به‌س سوكایه‌تی به ئافره‌ت به‌دیده‌كه‌م هیچ پێویست ناكات باسی ئه‌وه بكرێت كه فڵان ئافره‌ت سوتاوه یان كچێك حه‌زی له كوڕی فڵان كردووه و كوشتیان ئێمه باباسی ئه‌وه بكه‌ین كه ئافره‌ت زۆر به‌باشی هه‌وڵیداوه و كاریكردووه و كار و چالاكییه باشه‌كانیان زیاتر روونبكه‌ینه‌وه .
سه‌رنج :
با له یادی رۆژی ژن‌دا بۆ تاوێكیش بێت بێین به چۆكدا و بێده‌نگی ده‌رببڕین شكۆدارییه‌ك ببه‌خشینه ئه‌و رۆژه ، بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی بسه‌لمێنین كه ئێمه‌ش مافی ئه‌وه‌مان هه‌بێ له‌و رۆژه‌دا به ئاره‌زوو به‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه له مافه‌كانی خۆمان بدوێین .. به‌و په‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه له ده‌ركه‌ی هه‌سته‌كانی یه‌كتری بده‌ین و تاوێك یه‌كتری شادمان بكه‌ین ،به هه‌موومان هێرشی توندوتیژی بۆ سه‌ر ژنان ره‌تبكه‌ینه‌وه و به كه‌سی پله دوو رێنه‌ده‌ین كه‌س بمانخوێنێته‌وه و به‌چاوێكی ناشرین و قێزه‌ون له كه‌سایه‌تیمان بڕوانن و به ئاره‌زووی جه‌سته خولیامان بن و بۆ باڵامان بشنێنه‌وه .
yousif_kazh@yahoo.com
یوسف خه‌لیل