Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
زاوای سوور…. یاسین برایم

زاوای سوور…. یاسین برایم

Closed
by August 7, 2011 چیرۆک

      

سەرۆ ، نەک گوندەکەی خۆی ، گوندەکانی دەوروبەریشی تێگەیاند بوو ، کە بوویتە مەمی ئەم مەملەکەتە و عاشقی زینی کچە مامی بووە.ئەوەندەی بنێرێتە خوازبینی ، بێتامی کرد بوو. هەر چۆنی هەبێت دواجار کچەکەیان دایێ ، سەرۆ لە خۆشیان وەک پاڵەوانێکی عاشق  دەرکەوت و دوو ئەوەندەی تر لووتی بەرز بۆوە.گوێی بەکەس نەدەدا ، وایدەزانی لە ئاسمان هاتۆتە خوار . هەمیشە نێوچاوانی گرژ و مۆن بوو ، ئەمەش وایکردبوو ، کەس خۆشی نەدەویست .
زۆری نەبرد ئامادەکاری کرد و زینی گواستەوە ، خەریک بوو باڵ بگرێت و خەونی چەندین ساڵەی هاتە دێ ،  کە شەو داهات ، بووک بە هێمنی و بە شەرمەوە ئەم نهێنیەی، پێ ووت “ئەمشەو دەستم لێمەدە بێنوێژم !!”. لە کاتی بیستنی پەیڤی بێنوێژی وایزانی گوللە لە دەمی بووک هاتە دەر و بەر سینگی کەوت ،  وەک بیبسی هەڵچوو  ، تا هێزی هەبوو ، مستێکی لە نێو دەمی بووکی دا و دەم و ددانی پڕکرد لە خوین . بووک بە بینینی خوینەکەی خۆی ، لە سەر جێگایەکە بوورایەوە . سەرۆ بەمەش نەوەستا ، بەجنێودان و هەرەشەکردن بۆ ماڵی بووک بەرێکەوت ، کە دوو خانوو نێوانیان بوو ، دایکی بووکی جنێو باران کرد ، کە بێنوێژی کچەکەی پێنەوتووە . باوکی بووکیش ، لە بەردەم هێرش و جنێوە ناشیرینەکانی سەرۆ دەمارەکانی جووت بوون ، دەستی گەیاندە گۆپاڵە تاوکەکەی ، تاماندوو بوو لە سەر و دەم و چاوی سەرۆی دا وخستیە سەرزەوی و جەستەی بۆیە کرد لە خوین . ناڵە و هاواری هەموو گوندی لە خۆ کۆکردەوە . کاتێ زاوایان بەو شێوەیە بینی ، لە بەتانییەک پێچایان ، بە پەلە خستیانە نێو ئۆتۆمبێلێک و رەوانەی نەخۆشخانەی شاریان کرد .لەوێش پزیشکەکان زاوایان لە لەفاف کفنکرد!!.

 

 _ رواندز
R_xarand@yahoo.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.