Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

زاگرۆس، فریشته‌ی به‌هه‌شت

Comment
by August 6, 2009 شانۆ

 

زانا گه‌ڵاڵی
تیپی شانۆی بێسنوور ،  که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌کته‌ری کوردو هۆڵه‌ندی له‌ خۆگرتووه‌، سه‌رقاڵی پرۆڤه‌ی به‌رهه‌مێکی نوێی هونه‌رین به‌ناوی (ئه‌مانه‌ی له‌ تیڤی کار ده‌که‌ن هه‌موو گه‌مژه‌ن ).که‌  له‌ نووسینی ( Chichung )ه‌وه‌ له‌ ده‌رهێنانی باکۆ سۆرانیی-یه
زاگرۆس جه‌بار-ی ‌ کچه‌ کوردیش، وه‌ک ئه‌کته‌ر  به‌شداری له‌و به‌رهه‌مه‌دا کردووه‌، له‌ لیدوانێکی تایبه‌تدا وتی : ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندی په‌ناهه‌نده‌و خه‌ڵکی وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌کات ،  ئاشکرایه‌ کۆمه‌ڵیک کێشه‌ی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان په‌ناهه‌نده‌و خه‌ڵکی  هۆڵه‌ندیداو  ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ش‌ هه‌وڵده‌دات نهێنییه‌کانی ئه‌م گرفته‌ بدۆزێته‌وه‌و  هه‌وڵی بنیاتنانی پارتیێکی تازه‌ ده‌دات بۆ وه‌دیهێنانی سیمای مرۆڤایه‌تی بێ جیاوازی له‌ ڕه‌گه‌ز و ئاین و کلتوور .
سه‌باره‌ت به‌و ڕۆڵه‌شی که‌  ئه‌و هه‌یه‌تی له‌و شانۆگه‌رییه‌دا،زاگرۆس‌ وتی:فریشته‌ی به‌هه‌شت، ڕۆژنامه‌نووس ، له‌هه‌مانلکاتیشدا به‌ سه‌ماو گۆرانیوتنیش به‌شدارده‌بم، وتیشی: مه‌به‌ستمانه‌ بڵێین شتێک پێویسته‌ بۆ جوانترکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ بڕیاره‌ له‌به‌هاری ساڵی ( 2010 )داو له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی وڵاتی هۆڵه‌ندا نمایشبکرێت .

Previous
Next

Leave a Reply