زمان بنه‌ڕه‌تێكه بۆ سه‌لماندنی خود له بووندا
زمان ئامرازێكی زۆر گرنگ و فیزیكی و بایلۆژی جه‌سته‌ی مرۆڤه بۆ سه‌لماندنی بوونی مرۆڤ و جیا كردنه‌وه‌ی له‌و بوونه‌وه‌ره‌كانی تری نا زمان له‌م ئه‌ستێره‌یه‌دا ، كه ده‌ڵێم نا زمان به‌و مانایه‌ی كه ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی له بووندا مسه‌یه‌رن ده‌نگی فۆنه‌تیكی زمانه‌كانیان وه‌كو بوونه‌وه‌رێكی عه‌قڵانی هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت كه به جۆرێكی ڕۆشن و ڕوون ئێمه لێیان تێبگه‌ین . چونكه زمانی مرۆڤ بنه‌ڕه‌تی بنه‌ڕه‌ته‌كانه عه‌قڵیش وه‌كو تاكه ئه‌ندام و ته‌نی زۆر پێشكه‌وتووی جه‌سته زیاتر توانای بیر كردنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ر جه‌سته ده‌كات و سه‌خڵه‌تی مرۆڤ بوونی مرۆڤ ده‌سه‌لمێنێت له بووندا . ده‌كرێت له ڕێی ئه‌م ئامرازه زۆر پێشكه‌وتووه‌ی جه‌سته‌وه دۆخێكی پۆزه‌تیف بۆ ((كۆمیكایشن)) بوخڵقێنین بۆ به‌رفره‌وان كردنی تۆری په‌یوه‌ندیه‌كانی خودێكی كۆمه‌ڵایه‌تی . ئه‌م خوده له نێو كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به ئامرازی زمان توانا‌و وزه و ناوه‌ڕۆكی زانین و مه‌عریفه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات و ،ده‌كرێت وه‌كو سامانێكی زانستی له هه‌موو بواره جیا جیاكانی ژیاندا سودمه‌ند بێت بۆ ئه‌وانی دیكه‌ی به‌رانبه‌ر . كه‌واته زمانی مرۆڤه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كان له گه‌ڵ یه‌كتر زیاتر ئاشنا بوونه به زانست و زانیاری ، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان و گه‌شه كردن و ئاشنا بوونه به ژیار‌و شارستانیه‌تیه‌كان و به‌رهه‌می هزرو داهێنانه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ، ده‌كرێت ئه‌وه‌ش بكرێته هه‌وێنێك بۆ گڵۆباڵ كردنی ژیار‌و شارستانیه‌تیه‌كان بۆ تێكڕای مرۆڤ له جیهاندا و زیاتر كار ئاسانی بۆ ژیانی مرۆڤ له ڕێی ئه‌و به‌رهه‌م و به‌هایانه‌ی كه زانست به‌رجه‌سته‌ی كردووه له مێژووی هزرو داهێناندا . بوونی مرۆڤ به‌نده به بوونی زمانه‌وه ، نه‌بوونی زمان واته نه‌بوونی بكه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی . به دیوێكی دیكه‌شدا ڕه‌نگه تكنۆلۆژیاو پیشه‌سازی وه‌كو غه‌ریزه‌و ئایدیایه‌كی قازانج په‌ره‌ستانه كۆتایی به مرۆڤ بوونی مرۆڤ بێنێت ، ئاشكرایه وه‌حشیگه‌ری سیسته‌می سه‌رمایه‌داری نوێ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و ڕه‌وشه ده‌كات له دنیای هاوچه‌رخماندا بۆ زیاتر كه‌ڵه‌كه كردنی زۆر ترین سه‌رمایه و كۆ كردنه‌وه‌ی له نێو چنكی كه‌مایه‌تیه‌كی زۆر كه‌می كۆمه‌ڵگادا . وه‌حشیگه‌ری سیسته‌مێكی له‌و چه‌شنه به وێران كردن و نابود كردنی سروشت و ژینگه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه كۆتا ناكات . جگه له داماڵینی هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌یه‌وێت ده‌ست كاری بنه‌ڕه‌تی پێكهاته‌ی جۆری مرۆڤی سه‌رده‌میانه‌ش بكات له ڕووی فیزیكیه‌وه ، به‌و مانایه‌ی ده‌كرێت له ڕێی تیۆری عه‌قڵی زانستی و پیشه‌سازی و تكنۆلۆژیای ئه‌نسرۆبایلۆژیا كارێكی سامناك بكات ئه‌ویش گۆڕانكاری پێكهاته‌ی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤی ئێستا و گواستنه‌وه‌ی بۆ دۆخ و سه‌خڵه‌ت گه‌لێكی نوێ و جیا له ئێستا ، به‌چه‌شنێك جه‌سته‌و وزه‌ی مرۆڤه‌كانی پاش ئێمه له گه‌ڵ یاساكانی كار‌و سه‌رمایه‌و زیاتر قازانج كردن‌دا بسازێت به‌و جۆره‌ی كه خواستی نوخبه‌ی سه‌رمایه‌داری باڵا ده‌سته له جیهاندا . ئه‌م تیۆره زۆر به ووردی ((فۆكۆ یاما)) له په‌رتووكی مرۆڤی پاش ئێمه ئاماژه‌ی پێداوه ، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌م پرۆسه‌یه به سه‌ر چه‌ند جیلێكی پاش ئێمه پراكتیك بكرێت و ببێته ڕاستیه‌كی چه‌سپاو له سه‌رده‌م و قۆناغی خۆیدا . ده‌توانین بڵێین كرداری تیۆری زانستی ئه‌نسرۆبایلۆژیای له‌و چه‌شنه گه‌یشتنه به ترۆپكی دڕنده ترین ڕه‌فتاری نامرۆڤانه ، كه هیچ جۆره مۆراڵێكی مرۆڤانه بوونی تێدا به دیناكرێت له به‌رانبه‌ر به‌ها و نرخی مرۆڤ . گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌زموون بگرێت و بۆیان بچێته سه‌ر ، زمانیش وه‌كو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به‌ر ئه‌و غه‌دره زانستیه ده‌كه‌وێت و ، ده‌كرێت مرۆڤ ببێته‌وه به بوونه‌وه‌رێكی نا زمان . تاك و كۆمه‌ڵگای نازمانیش مامان و به خێو كه‌ری دكتاتۆریه له نێو جه‌نجاڵی سیاسه‌ت و بووندا . زمان تیژ ترین خه‌سڵه‌تی هه‌ژموونگه‌ریه و ده‌كرێت ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته بكات و دواجاریش پیاده‌ی بكات . ئه‌گه‌ر سرنج بده‌ینه مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیك ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت زمان گه‌وره ترین به‌های چێژ به‌خش بووه بۆ مرۆڤ . هه‌ر خه‌سڵه‌تی هه‌ژمونگه‌ری زمانه ئه‌و كات كه‌شێكی ناوازه‌ی زمانی به‌خشیوه‌ته ((سفستایه‌كان)) كه به توانا‌و وزه‌ی وتاره‌كانیان كۆمه‌ڵگا سه‌رسام بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش بهه‌ژێنن و ببنه جێی مه‌ترسیان . ده‌توانین بڵێین ووتارو ڕه‌وانبێژی سفستایه‌كان چركه ساتی گڵاڵه بوونی دامه‌زراوه‌و سیسته‌می دادوریه له نێو چوار چێوه‌ی حوكمڕانیدا . چونكه ووتار بێژانی سفستائی ئه‌و كات له ڕێی زمان و ڕوانبێژی زمانه‌وه داوه‌ری و پارێزگاریان له سته‌ملێكراوان كردووه له نێو ((دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری)) له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر ده‌س مزێكیان وه‌ر گردووه بۆ ئه‌و كاره‌یان . زمان له ڕووی سایكۆلۆژیه‌وه فاكته‌رێكی یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌یه بۆ هێور بوون و سازاندنی دۆخێكی ئارامی سایكۆلۆژی به خود‌و دوور كه‌وتنه‌وه له هه‌ر هه‌ڵچوون و شپرزه‌یه‌كی دوور له ناعقڵانیه‌ت . نرخ و به‌های زمان وه‌كو ئامرازێكی كارێگه‌ر ڕۆڵێكی تایبه‌تی ده‌گێڕێت له گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌ره‌و ئاقارێكی پۆزه‌تیڤ ، دۆخی زمان له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سه‌لماندنی خود وای له فه‌یله‌سوف و سۆسۆلیكی هاوچه‌رخی ئه‌ڵمانیاو ڕابه‌ری قوتابخانه‌ی فرانگفۆرت ((هابر ماس)) كرد له ڕێی كایه‌ی زمانه‌وه ڕخنه له ((كارڵ ماركس)) بگرێت بڵێت : ــ ماركس زیاتر مرۆڤی له چوار چێوه‌ی كاردا چڕ كردۆته‌وه و بایه‌خێكی زۆر ده‌داته كار ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به هیچ جۆرێك بایه‌خێكی ئه‌وتۆی به زمان نه‌داوه بیری چووه و، خۆی له قه‌ره‌ی نرخ و به‌هاكانی زمان بدات له بووندا . سروشتی زمانی مرۆڤه‌كان به پێی ژینگه‌و جێ‌وڕێی چینایه‌تی ده‌گۆڕێت و ده‌كرێت مرۆڤ له كۆمه‌ڵگادا به یه‌ك شێواز نه‌په‌یڤێت و هه‌ر چینێك جۆر‌و میتۆدێكی دیاریكراوی هه‌بێت بۆ زمان و قسه كردن ، ڕه‌نگه له نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراودا شێوازی قسه كردنی هه‌ژارێك له سه‌رمایه‌دارێك نه‌چێت ، سامان و ڕاده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی و پله‌و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئۆرۆستۆكراتی سیاسی جه‌بروت و ده‌سه‌ڵاتی زمان نمایش ده‌كات . هه‌ندێك جار ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پێیان شه‌رمه به زمانی هه‌ژاره‌كان بپه‌یڤن . ئه‌گه‌ر وورد ببینه‌وه له مێژووی زمانی كوردی فاكته‌ری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی زمانی كوردی له بووندا چه‌وساندنه‌وه‌و سته‌مكاری و داگیر كاری ناسیۆنالسته‌كانی ده‌وروبه‌ر بووه ، كه زمانی كوردی به یه‌كگرتووی بهێڵێته‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ژمونانه‌دا و بوونی خۆی بپارێزێت ، چونكه به‌راورد كردنی ناسیۆنالیستی كورد به ناسیۆنالیستی سه‌رده‌ست ئه‌وه‌ی كوردیان كه‌م ده‌ست و هه‌ژار بووه . له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه لاوازی بۆرژوازی كوردی و ده‌رنه‌كه‌وتنی سه‌رمایه‌داری ملیۆنه‌ر كه ئاماده‌یه زمانی كورد وێران بكات و ته‌نها و ته‌نها قازانج به ده‌ست بێنێت . نموونه‌ش بۆ پشت ڕاست كردنه‌وه‌ی قسه‌كانمان ئێستا سه‌رمایه‌داره ملیاردێره‌كانی كورد شێوه زمانی كوردیان به لاوه بێنرخه و ، باوه‌ڕیان به زمانی كوردی نه‌ماوه و هیچ نرخ و به‌هایه‌ك بۆ زمانی كوردی دانانێن . زارۆكه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌ر خوێنندگا بیانیه‌كان و ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان به ته‌واوی دابڕێنن له كۆمه‌ڵگاو زمانی كوردی وه‌كو چۆن خۆیان له كۆمه‌ڵگای كوردستان دابراِون ، به‌و مانایه‌ی به ته‌واوه‌تی خۆیان له چینی هه‌ژاری كورد جیا بكه‌نه‌وه . قوتابخانه‌كانی زمانی كوردیان هێشتۆته‌وه بۆ منداڵی هه‌ژاره‌كان و ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر نامۆ ده‌بن له لای كۆمه‌ڵگای كوردستان و خه‌ڵك . مه‌هزه‌له له‌وه‌دایه ئه‌م چینه كه زۆرێك له سیاسی و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌گرێته‌وه له میدیاكانه‌وه هه‌ندێك جار باس له زمان و غه‌می زمان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام كه‌چی ئه‌م بوونه‌وه‌رانه به كردار له نێو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا وێنایه‌كی نا ئاشنایان به‌خشیوه‌ته بوونی خۆیان كه خه‌ڵك به چاوی گومانه‌وه ته‌ماشایان بكات ، چونكه هیچ دیارده‌یه‌كی كوردستان بوونیان پێوه دیار نه‌ماوه جگه به تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان و زیاتر كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌كانیان ، هیچ غه‌مێكیان نییه نه بۆ زمان و نه بۆ ژیانی تاكی كورد .