Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

زمان لە كتێبەكانی خانەی سمۆرەدا…. شیلان مستەفا

Comments
by October 16, 2008 کتێبخانە

 زمان لە كتێبەكانی خانەی سمۆرەدا…. شیلان مستەفا
 
 ئاشكرایە لای هەموان كتێبخانەی كوردی بەراورد بە حەڤدەساڵ لەمەوبەر پێشكەوتنێكی لەبەرچاوی بەخۆیەوەبینییوە، چ لە روی كوالێتی كتێب چ لە رووی ناوەرۆك و ئاستی چێژوو توانستی داهێنەرانەی ئەو بابەتانەی كە دەنووسرێن، ئەمە راستییەكە  و هەموو كەس هەستیپێدەكات، لەگەڵ هەموو ئەم پێشكەوتنەی كتێبیشدا ناكرێت چاو لە هەندێ كەموكورتی كتێب داخەین بە تایبەتیش كتێبی منداڵان، كە هەندێك لەو دەزگایانەی تایبەتن بە چاپكردنی كتێبی منداڵان رەچاوی فەنتازیا و خەون و بیركردنەوە و ژینگەی منداڵی كورد ناكەن و تەنها بیر لە وەرگێڕان و بە كوردیكردنی ئەو كتێبانە دەكەنەوە كە لە ژینگە و كۆمەڵگە و شوێنێكی تری ئەم دونیایەدا بۆ منداڵ نووسراوە..
 گەر ئاماژە بە كاری دەزگایەكی چاپكردنی كتێب منداڵان بكەین، ئەوا من ئاماژە بە خانەی سمۆرە دەدەم، كە زۆر دەمێكە من كتێبەكانی ئەو دەزگایەم بە دەستدەگات و بۆ منداڵەكانی خۆمی دەخوێنمەوەو لەسەر ئاستی ئەوانیش دەتوانم هەڵسەنگاندنێكی گشتی بۆ كتێبەكانی خانەی سمۆرە بكەم، بە تایبەتیش كاتێك زانیم ئەم دەزگایە لەلایەن دایكێكی دڵسۆز و خانمێكی بەڕێوەدەرێت، ئیدی سەرنج و تێبینییەكان زیاتربوون، لەگەڵ رێزم بۆ پیاوان، بەڵام رەنگە لەم بوارەدا زیاتر دایكان و خانمان هەست بە قورسی پەروەردەی ئەو منداڵە بكەن و لەو زمانە شارەزابن كە بزانن منداڵ هەستی لەگەڵ چ چیرۆكێكدا دەگونجێت، بە تایبەتیش ئەو منداڵەی پێش قۆناغی قوتابخانە.
 بەڵام لەسەیركردنی بەشێكی زۆری كتێبەكانی خانەی سمۆرەدا هێندەی گرنگی دراوە بە وێنە و رەنگ هێندە گرنگی بە ناوەڕۆك نەدراوە، لە كاتێكدا رەنگ و ناوەڕۆك دوو رەگەزی سەرەكی كتێبی منداڵن.
 كتێبەكانی (كونتی فێری ئەسپ سواری دەبێت، گوند و شار، بەسەرهاتی ماسییەك، سەگ رزگاركەران) ئەمانە ئەو كتێبانەن كە لە زمانێكی ترەوە كراون بە كوردی، بەڵام لە وەرگێڕانی ئەم كتێبانەدا رەچاوی ژینگە و ئەندێشە و بیركردنەوەو ئارەزووەكانی منداڵی كورد نەكراوە، هەربۆیە بەشێكی زۆری منداڵی كورد لە خوێندنەوەی ئەم چیرۆكانەدا نەك چێژی لێنابینن بەڵكو تەقەی سەریشیان دێت!
 بە تایبەتی لە ناوی پاڵەوانی چیرۆكەكاندا كە هەمووی ناوی منداڵی بیانین و ماوەیەكی زۆری دەوێت تا منداڵێكی كورد تەنها فێری ناوەكەی بێت ئەوسا چێژی لێوەرگرێت و تێكەڵاو بەو جیهانەبێت!
 
 

Previous
Next

Leave a Reply