Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

زنار ڕووی ناوچه‌یه‌کی فه‌رامۆشکراوه…نیگار نادر

Comment
by January 21, 2008 گشتی

 له‌ده‌سپێکێ دا ده‌مه‌وی بێژم زنار گۆڤاریکه‌ ده‌بی ناوه‌که‌ی خۆی زۆر به‌وریایی بپارێزێ به‌ومانایه‌ی زناری چیایان هه‌روه‌ک زناری چیایان چه‌نده‌جوان وپاک وئارامبه‌خشه‌و هه‌موو جیگایه‌کی لێڕادیاره‌و له‌هه‌موو جێگایه‌ک ڕادیاره و پتر په‌ل باوێته‌ ناو هه‌موو کایه‌ رۆشه‌نبیریه‌کان.

پاشان زنار بۆمن بۆیه‌ جێی دڵخۆشی وخۆشحاڵیه یه‌ چونکه‌ له‌ ناوچه‌یه‌ک له‌دایک بووه‌و دێته‌ وه‌شان که‌ پشده‌رو بیتوێنه‌ له‌وده‌مه‌یدا پشده‌رو بیتوێن به‌ درێژایی حه‌ڤده‌ساڵی ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێ له‌ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌رووی رۆشه‌نبیریشه‌وه به‌قوڵی فه‌رامۆش کراوه‌ و پشتگوێ خراوه‌و،،من هه‌میشه‌ کتیب فرۆشیه‌ گچکه‌ی قه‌ڵادزی وکتێب فرۆشیه‌ گچکه‌که‌ی ڕانیه‌ له‌ناو زه‌ینمداده‌خولێنه‌وه‌و ده‌بنه‌ جێی ئازاروخه‌مێکی قوڵ ئه‌گه‌رچی چه‌ندجارو به‌چه‌ند وتارو سه‌رنجان سه‌رنجی کوێخا رۆشه‌نبیریه‌کانی ئه‌ورۆی کوردیم  راکیشاوه‌ بۆ به‌ ته‌نها گرنگی به‌وسێ پاریزگا گه‌وره‌که‌ ده‌درێ له‌ رووی هه‌موو چالاکی یه‌کی رۆشه‌نبیری و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ له‌هه‌مان کاتیشدا زۆر شارۆچکه‌ی دیکه‌ی وه‌کوکفری و که‌لارو قه‌ڵادزی و ڕانیه‌و دوکان و ده‌ربه‌ندیخان وشه‌قڵاوه‌و خه‌لیفان و…چه‌ندینی تر ساڵی کتێبیک یا گۆڤارێکیان له‌کاتی خۆیدا ناگاتێ له‌وده‌مه‌یدا چه‌ندین ده‌زگا ودامه‌زراو خه‌ریکی ڕشانه‌وه‌ی به‌ناو کتێب و گۆڤار وه‌شاندنێن و خاوه‌نه‌کانیان به‌ ده‌رزه‌ن کتێب و ژیاننامه‌ی خۆو دۆست و براده‌رانیان چاپ ده‌که‌ن له‌ مه‌خزه‌نه‌کانیان دا که‌ڵه‌که‌ ده‌که‌ن.

ئه‌وجار لێره‌دا واپێویست ده‌کا ڕاو سه‌رنجی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و که‌ڵه‌که‌ گۆڤارو رۆژنامانه‌ی له‌ پانتایی رۆشه‌نبیری کوردی راده‌وه‌شینرێن من دابه‌شیان ده‌که‌م به‌سه‌ر دوو جۆران دایه‌که‌م ئه‌وه‌ی ناوی رۆژنامه‌و گۆڤارو هه‌فته‌نامه‌و سایته‌ زۆر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ له‌سه‌دا نه‌وه‌دو پێنجی بۆته‌ زبڵخانه‌ وکۆنه‌خانه‌، دووه‌م گۆڤار رۆژنامه‌ هه‌نه‌ ده‌ستان به‌کۆڵاوی خۆیانه‌وه‌ گرتووه‌و به‌ته‌نها بۆ بیست که‌سان ده‌رده‌چن وگرنگ ئه‌وه‌یه‌ پاره‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن هه‌ندێک بابه‌ت خرده‌که‌نه‌وه‌و ده‌جونه‌وه،یا خویان داوه‌ته بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنی ڕووت و یا نمایش کردنی ناوو وێنه‌ی به‌رپرسان و کاوێژی گه‌نده‌ڵی دزی ده‌که‌نه‌وه‌ له‌بۆخۆی ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وڕۆ ئه‌گه‌ر له‌ گه‌نده‌ڵی ودزیه‌ بدوێی له‌سه‌رێ ڕا تا خوارێ زۆر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ هه‌مووی هه‌وه پشکیێکی هه‌یه‌ له‌ داروخانی ژیانی کورد، دزی و گه‌نده‌ڵی خه‌ریکه‌ ده‌بته‌ که‌لتوورو بابه‌تێک نیه‌ به‌ وتارۆکه‌یه‌ک یا به‌ وێنه‌و زانیاری و دۆکیومێنته‌ک چاره‌ی بکرێ له‌ کاتێکدا که‌ بزاوی رۆشه‌نبیری و رۆژنامه‌گه‌ری نوقومی گه‌نده‌ڵیه‌! هه‌موو گه‌نده‌لێک ئه‌وڕۆ ره‌خنه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی ده‌گرێ و له‌سه‌ری ده‌نوسێ! له‌بۆیه‌ ئه‌وه‌ تاکه‌ خاڵێک له‌ مه‌عریفه‌و  پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا ناگۆڕێ به‌ره‌و پێش نابات جگه‌ له‌وه‌ی خه‌ڵک فێری به‌دبێژی و به‌دهزرین ده‌کا!
زۆر نوسه‌ر هه‌نه‌ خوینیان ده‌بته‌ ئاو تا ووتاریک ده‌نوسن بۆ گۆڤارێکی ده‌نێرن پاشان که‌ ده‌بینن هێنده‌ به‌بێ زه‌وه‌ری داده‌به‌زی تا هه‌نده‌ک جار ده‌ی‌خه‌نه‌ پشت چه‌ند بابه‌تی پروپوچ و تایبه‌تمه‌ندیه‌یه‌کی پێناده‌ن له‌بۆیه‌ نوسه‌ر راست هه‌ست ده‌کا بابه‌ته‌که‌ی سووک ده‌بی یا ده‌مرێ جا کاکه‌ له‌وه‌ کوشنده‌ تر نیه نووسه‌ر هه‌ست به‌مردنی بابه‌ت وکتێبی خۆی بکات وهه‌ست بکا بابه‌ت له‌بۆ گۆڤارێک ده‌نێرێ لێ سه‌رنوسه‌ره‌که‌ی پێێ ئه‌رکه‌ بۆخۆی نامه‌یه‌ک بنێرێ یا به‌جوانی وه‌ڵامی نووسه‌ره‌که‌ بداته‌وه‌ رێز بۆ ڕاو بۆچونی وه‌رگرێ سه‌باره‌ت به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی، یا ئه‌وڕۆ بابه‌تێک بڵاوده‌که‌یته‌و پاش دوسێ رۆژان ده‌بینی بۆچون و تێروانینه‌کانت له‌ بابه‌تێکی نوسه‌رێکی تردا ده‌بینیه‌وه‌ به‌بی ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاماژه‌ به‌ ووتاری تۆش بکا!  هه‌موومان ده‌زانین ئه‌ورۆ ئه‌خلاقیاتی نوسه‌ری و بلاوکردنه‌وه‌ چۆن کاره‌ساتێکه‌ من به‌شبه‌حاڵی خۆ زۆر جاران شه‌رمێ ده‌که‌م له‌وه‌ی بڵێم من ده‌نوسم یا بڵاوده‌که‌مه‌وه!‌
‌  له‌وانه‌یه‌ بۆچون و سه‌رنجه‌کانی من زۆر که‌سان په‌ست و توڕه‌ بکا لی ئه‌وه‌ راستیه‌که‌ ده‌بی هه‌موومان بیزانین هه‌میشه‌ برینی گه‌وره‌ ژانی زۆر و قوڵه‌ ئێمه‌ش نه‌ته‌وه‌یه‌کین خودان برینێکی گه‌لێک قوڵین له‌ بۆیه‌ ده‌بی ژانه‌که‌شی بچێژین. پاراستنی گۆڤار یا رۆژنامه‌له‌بارودۆخه‌ هه‌راجکراوه‌ی رۆشه‌نبیری دا کاریکی زۆر ژیرانه‌ی پێده‌وی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌کرێ  لاپه‌ره‌ پرکردنه‌وه‌و رازاندنه‌وه‌ی به‌ وێنان هیچ بایه‌خی نیه‌.

له‌ دوماهیه‌ داسه‌رنجم داوێمه‌وه‌ سه‌رزنارو ده‌لێم بێ له‌وه‌ی هانگاوێکی باشی هاویشتوه‌ له‌ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی نوسه‌ران ودواندنیان ده‌بێ زۆریش ئاگاداری دڵی نووسه‌ران بێت و به‌رهه‌می نوسه‌ران به‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌وه‌ بلاوبکاته‌وه‌،هه‌روه‌ها زۆرم پێ خۆشه‌ به‌و تیراژه‌ زۆره‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه ده‌بێ له‌هه‌وڵی باشتر دابێ بۆ به‌رده‌وام بوونی خۆی ببێته‌ گۆڤاریک خوێنه‌ر زۆر به‌ په‌رۆش چاوه‌رێی ده‌رچونێی بکا.‌‌‌‌‌‌

Previous
Next

Leave a Reply