Skip to Content

Thursday, December 3rd, 2020

زوڵه‌یخا نامه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه‌……ئیبراهیم هه‌ورامانی

Be First!
by May 12, 2009 ئەدەب

زوڵه‌یخا نامه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه‌
شیعری : ئیبراهیم هه‌ورامانی
          به‌هاری :2009

 

بێ‌ ئه‌وه‌ی ئاوڕێك له‌گریانی باران بداته‌وه‌
بێ‌ ئه‌وه‌ی له‌جه‌سته‌ی ته‌ڕبووی پاساری یه‌ك بڕوانێ‌
بێ‌ ئه‌وه‌ی ….گوێ‌ له‌هه‌ناسه‌ی
گه‌ڵای عاجزبووی
دره‌ختی حه‌وشه‌كه‌یان بگرێ‌ .
زوله‌یخا …
به‌دیار چاوه‌گه‌شه‌كانی مانگه‌وه‌
به‌دیار قریوه‌ی ئه‌ستێره‌ بزێوه‌كانه‌وه‌
به‌دیار شه‌وگارێكی شه‌رمنه‌وه‌
له‌ته‌ك دوو دێڕ شیعری غه‌ریب دا
نامه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه‌ .
زوله‌یخا …
عاشقتر له‌جارانی
نامه‌كه‌ ماچ ده‌كات
ووشه‌ به‌ووشه‌ی
ڕسته‌ به‌ڕسته‌ی
دێڕ     به‌دێڕی
له‌نێوستیانی پڕله‌نازی مه‌مانی دا
تا دره‌نگانێ‌ پێكه‌وه‌ ده‌نوون
خه‌ون ده‌بینن
خه‌ونی به‌هه‌شتیانه‌
خه‌ونی پڕ له‌زه‌ت
زوله‌یخا به‌درێژایی خه‌ونه‌كانی
له‌خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌
ئه‌و به‌ئاگایه‌و خه‌ون ده‌بینێ‌
به‌پیاسه‌یه‌كی ڕووت
له‌نێو ئاپۆرای په‌پوله‌كان دا
شه‌راب ده‌نۆشێ‌ و
دێڕ به‌دێڕی نامه‌كه‌
بۆ مانگه‌شه‌وو
گه‌ڵا غه‌ریبه‌كانی شار و
هه‌ناسه‌ مه‌لووله‌كان
ده‌خوێنێته‌وه‌ .
زوڵه‌یخا ….
وه‌ك كچۆڵه‌یه‌كی عه‌یار
چاوێكی له‌حه‌رف حه‌رفی نامه‌و
چاوێكی له‌ ئاوێنه‌ی به‌رده‌میه‌تی .
به‌نازه‌وه‌
خه‌نده‌یه‌ ده‌بارێنێته‌
سه‌رووشه‌كان وجارێكی تر
ده‌ینێته‌وه‌ نێوان مه‌مانی .
زوڵه‌یخا
ئۆقره‌ناگرێ‌
وه‌ك بڵێ‌ ی
عه‌یامێكه‌
نامه‌ وونه‌و تامه‌زرۆیه‌ .
پێكه‌وه‌ بكه‌ونه‌ گۆ
پێكه‌وه‌ لێوه‌كانیان
ئاشتكه‌نه‌وه‌ .
زوڵه‌یخا
ئۆقره‌ناگرێ‌
نامه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه‌ .

 

 

Previous
Next

Leave a Reply