Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

( زیادە ..یەکى یەک ..ڕاکردن ) … نەوزاد بەندى

Be First!

 

 

 

 

 

 

بارانێکى زۆر بارى ..

لە وەزارەتى کار

فۆرمى دامەزراندنیان پڕ- پڕ کردەوە ..

هیچ مەزرایەکى ئەهلى و حوکومى قبوڵى نەکردن ..

هیچ ئینجانەیەکى تایبەتى و گشتى نەیگرتنە خۆى ..

کۆمپانیایەکى تورکى ،

بە مقاولات هەندێکى  وەرگرت ..

وشکە ساڵیى دەستى کرد بە تیرۆر کردن ..

(هاوین بۆمبێکى چەند سەد کیلۆ گرامیى پێوە گیرا ..

پاییز  بە چەند سەد کیلۆگرامێک هێرۆیینەوە بۆى دەرچوو..

بەهار بە پەساپۆرتێکى ساختە ، سەرى خۆى هەڵگرت ..

زستان توشى نەخۆشیى دەروونى بوو ،

لە قاوشى نەخۆشخانەیەکى هەرزان ، کۆچى دوایى کرد )

شیعرێکى زۆر کەوتنە بازاڕەوە ..

هەندێکیان حیزبى و قەپات ..

هەندێکیان بێ لایەن و ڕیسوا ..

هەندێکیان پارەى چایەکیان پێ نەبوو ..

هەندێکیشیان

خۆیان کوژاندەوە و

هیچ کەسیش ئاگاى لێ نەبوو ..

کەرێکى زۆر خۆیان کرد بە ئاواییدا ..

تێر و پڕ.. پۆشتە ..

ئەتوت لاشەیان هەر تەنها گۆشتە ..

سەر و ڕیش تاشراو ..

کەتە ..تێکسمڕاو ،،

غەبغەبە کشاو ..

پشت مل چەور و ساف ..

ورگ ئاوساو ..

( خۆیشتان چى ترتان بە خەیاڵدا دێ ،

بۆیان زیاد بکەن .. )

*   *    *  

ڕۆژی یەکى یەک ،

بە هەڵەداوان  خۆى کرد بە شارا ..

کەوتە ناو قوڕى بەر بەلەدیەکە ..

لە تەقینەوەی گەنمە شامییەک ،

سەلامەت دەرچوو ..

هەنارى گەنیو 

تەماتەى شکاو 

گۆشتى نیپاڵى 

برنجى بۆنچاڵیان بۆ پێچایەوە ..

یەکى یەک ڕاى کرد ..

ن

ە 

گ

ە

ڕ 

ا

ی

ە

و

ە 

( بینیم چاویشى

پڕ بوو بوون لە ئاو )

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply