Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
زیندانەكانى كوردستان شوێنێك بۆ چاكسازى زیندانى , یان پسپۆركردنیان لەسەرتاوان؟

زیندانەكانى كوردستان شوێنێك بۆ چاكسازى زیندانى , یان پسپۆركردنیان لەسەرتاوان؟

Closed
by September 26, 2008 گشتی

 زیندانەكانى كوردستان شوێنێك بۆ چاكسازى زیندانى , یان پسپۆركردنیان لەسەرتاوان؟
              عەدنانى مەلاساڵح*

  زیندان و بارودۆخى زیندانیان یەكێكە لە و بابەتانەى كەوا ئەمڕۆ لەنێوكەنالەكانى راگەیاندنى كوردى جێى نوسین و بەدواداچونەو لە لاى خەڵكی جێی پرسیارو تێرامانە، بەپێى ئەوهەوالانەى كەوا لەم بابەتەوە لە ڕۆژنامەكاندا بڵاودەكرێتەوە ,ئەو بارەى كە زیندانیانى كوردستانى تیایە بارێكى ئاڵۆزو نەگونجاوە و بەدەرنى یە لە ئەشكەنجەدان و پێشێلكارى مافى مرۆڤ  .
 لە یاساى زانستى تاوانەكان (علم الاجرام)دا ئەوە باس كراوە كە مەبەست لە سزاى زیندانى بۆ چاكسازى كردنى كەسى تاوانبارە بۆ ئەوەى لە كاتى دەرچونى لە و زیندانە دوبارە نەچێتە سەر ئەو تاوانەى كە بەهۆى ئەنجامدانیەوە  زیندانى كراوە ,بەڵام بەداخەوە ئەوەى لە زیندانەكانى كوردستاندا هەیە ئەو سزایەى كەدەسەپێنرێت بەسەر زیندنیدا ئەوەندەى ڕەگەزى تۆلەكردنەوەو جێ بەجێكردنى حوكمەكە پێوە دیارە ئەوەندە مەسەلەى چاكسازى و پەروەردەى دروست تێدا رەچاونەكراوە.
 بەم دوایانەش نوێنەرانى نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێرا ق لە راپۆرتێكدا رەخنەى لە زیندانەكانى هەرێم گرتووە كە بۆ ماوەیەكى درێژ خەڵك دەهێڵنەوە بە بێ دادگایى كردن و یەكلاكردنەوەى كێشەكانیان .ئەمە لەكاتێكدا بوو كە خودى وەزارەتى مافى مرۆڤیش لە هەرێمى كوردستان هەلسان بەبڵاوكردنەوەى راپۆرتێك كە راست و دروستى ئەو راپۆرتەى نەتەوە یەكگرتوەكانى سەلماند.
 زیندانیەكانى كوردستان خاوەنى چەندین گرفت و كێشەیە كە هەریەكەیان جێى هەلوێستە لەسەر كردن و گفت و گۆو دیارى كردنى ڕێگە چارەیە,گەلى كوردجارانبەبێ ئەوەى لە پشتى شیش و دەرگاكانى زیندانەوە بێت لە زینداندا بووبە هەموو شێوەیەك هەركەسێكیان بویستایە دەیانگرت و ئازارو ئەكەنجەیان دەدا  ,بەڵام نابێت لە دواى روخانى ئەو ڕژێمە ئەو هەلسوكەتە دووبارە بكرێتەوەتەنانەت گەر لە زیندانەكانیشدابێت.بۆ دەبێت لە هەرێمێكدا كە پڕوپاگەندەى ئازادى و دیموكراسى مافى مرۆڤ دەكات زیندانەكانى لە زیندانى وڵاتێكى نادیموكراسى و دوور لەبەهاى مافى مرۆڤ بچێت بەگوێرەى ئەو هەواڵەى كەلە ژمارە 445ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا لە بەروارى 3/8/2008بڵاوكراوەتەوە.چەند ئافرەتێك كە لە ئاسایشى سلێمانى دەستگیر كرابوون بەپێى قسەى خۆیان هەركاتێك كاریان بەتەلە فۆن بوایە دەچون بۆ ژورى پاسەوانەكان و ئەوانیش لە بەرامبەردا كارى سێكسیان لە گەڵ ئەنجام داون .جگە لەمەش لە ڕاپۆرتەكەى یۆنامی(نوێنەرایەتى نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق) باس لەوە كراوە كەوا لە بەندینخانەى ئاسایشى گشتى هەولێردا تێكەڵى هەیە لە نێوان گیراوەكاندالە ڕووى جۆرى تاوان و تەمەنیانەوە ،بیگومان ئەم تێكەڵ كردنە نەك ناهێڵێت مەبەستى سەرەكى سزاى زیندانى كردن بێتە دى كەوا چاكسازیە بەڵكو ئەو زیندان دەبێت قوتابخانەیەك بۆ راهاتن و پسپۆربوون لەكردنى تاوان و ئەو كەسە كە ماوەى زیندانیەكەى تەواو دەبێت ،دەبێتە كەسێكى مەترسیداربۆ كۆمەڵگەئەمە سەرەراى نەبونى جێگەى باش وخراپى ئاوو كارەباونەبونى بنكەى تەندروستى شیاو لە بەندینخانەكان و كێشەى خوَراك وجیانەكردنەوەى گیراوەكان لەڕووى تەمەنەوە .بەپێى وتەى توێژەرێكى كۆمەڵایەتى تەنانەت ئەو كەسانەى كەوا بۆ ڕەچاوكردنى بارى دەرونى لە زیندانەكاندا دانراون تایبەتمەندیان لە بوارى دەروناسى و كۆمەلناسى نیە.
 دەبێ حكومەتى هەرێمى كوردستان با ش بزانێت تاوەكو ئەم كێشانە لە زیندانەكاندا بوونى هەبێت ئەوە كەس بڕوا بە ئەو پڕوپاگەندانە ناكات كە بۆ دیموكراسى و ئازادى مافى مرۆڤ دەكرێت و زیندانیەكان لەجیاتى ئەوەى چاك بكرێن دوربخرێنەوە لەكردنى تاوان بەرەو خراپتر دەچن كاتێ ئازاد دەكرێن بە كۆمەڵێك شارەزایى و زانیارى دەربارەى تاوان وكردنى تاوان دەچنەوە ناو كۆمەڵگا كەپێشتر نەیاندەزانى.
 
 *دەرچووى كۆلێژى یاساو ڕامیارى زانكۆى سلێمانى
 adnan_hawlati@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.