ساڵی گه‌نمه زه‌هراوێکه و که‌سیره‌بوونی کۆتره‌کان !
که‌م ڕووداوی منداڵیم هه‌یه به‌خۆش وناخۆشی یه‌وه .سانایی له‌هزرما کاڵبوبێته‌وه . به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕوداوانه‌ی مێشکی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی داگیر کرتبوو، ئه‌و ڕوداوانه‌ی وه‌ک ژه مه کانی نان خواردن له‌بیر نه‌ده‌کرا و باسی ده‌کرا به‌به‌رده‌وامی و خه‌ڵکی کاتیان بۆ به‌سه‌ر چون و پاک بونه‌وه‌ی گه‌نمه‌کان له‌زه‌هر ڕاگرتبوو . ساڵی گه‌نمه زه‌هراوێکه ، ئه‌و ڕوداوه‌یه که هه‌موو ڕۆژه‌کان له‌هه‌موو ماڵه‌کاندا باس ده‌کرا ، چونکه گۆشت چوبۆ قاتی، بۆ خۆی هه‌فته‌ی جاریک له‌زۆربه‌ی ماڵه‌کاندا گۆشت لێ ده‌نرا ، ڕۆرانی هه‌ینی له‌زۆربه‌ی ماڵه‌کاندا بۆن و به‌رامی خواردن گه‌ڕه‌که‌کانی بۆندار ده‌کرد ، که‌چی ئه‌و ساڵه وانه‌بوو . ئه‌وی کات من له‌وه نه ده گه یشتم زه‌هراوی بوونی گه‌نم چ په‌یوه‌ندی به‌نه‌مانی گۆشته‌وه هه‌بوو ؟ کێ بوون ئه‌وانه‌ی گه‌نمه‌کانیان زه‌هراوی کردبوو ؟ زه‌هر له‌کویای هاوکێشه‌که‌دا بوو؟ زه‌هر بۆ خۆی چی بوو ؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیارانه‌بوون که هزی منی منداڵی داگیر کردبوو. باوکم زۆر ئاره‌زووی گۆشت خواردنی ده‌کرد ، لام وابێ ئه‌و ڕۆژانه بۆ باوکم هه‌ره ڕۆژه ناخۆشه‌کان بوو که‌لێ ی ده‌گوزه‌را ، سپیده‌یه‌کیان ناسیاوێکی گوند یمان قابله‌مه‌یه‌کی پڕ له گۆشتی که‌روێشکی بۆمان هێنابوو له‌جیاتی ماست ، باوکم زۆر شادمان بوو بسکه‌ی سمێڵی ده‌هات ، وه‌ک خوێنێکی تازه به گیانیا گوزه‌ر بکات وابوو(ئێمه‌ی مرۆڤ، له‌مه‌رگی ئاژه‌ڵه جوانه‌کان چێژ وه‌رده‌گرین ) زستانی ئه‌و ساڵه زۆر سه‌خت بوو شه‌خته‌و به‌فر ڕه‌شه‌با به‌رده‌وام بوو، شاری سلێمانی له‌سه‌رمادا هه‌ڵده‌له‌رزی ، به‌فر سه‌رکێوه‌کانی داپۆشیبوو، به‌فری ماڵراوی ماڵه‌کانیش ،گردۆلکه‌ی بچکۆله یان له‌کۆڵان و حه‌وشی ماڵه‌کاندا دروست کربوو . له‌زۆربه‌ی بن میچه‌کانه‌وه چلوره ڕێچکه‌ی کربوو ده‌یان فۆڕمی جوان و ناشیرینیان نه‌خشانبوو ، ئاوی بۆریه‌کان به‌ستبووی و ئیمه له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌وه ئاومان ده‌هێنایه‌وه بۆ ماڵ ، ڕێبواره‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کان هاڵاو له لوت وده‌میانه‌وه ده‌هاته ده‌ره‌وه شێلم فرۆش و دوکانداره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمیان بێته‌وه ده‌ستیان له‌ناو یه‌ک هه‌ڵده‌گڵۆفی وپێکانیان له‌زه‌وی ده‌س و، ئه‌و چه‌ند ڕۆژه هێنده سه‌رمابوو قوتا بخانه‌کان کڵۆم درابوون و منیش خوشک و براکانم له‌ماڵه‌وه بوون .ئێمه له‌ماڵێک ده‌ژیاین له‌ژورێکی نیمچه درێژکۆلانه ، له‌پشته‌وه‌ش ژورێکی تاریکمان هه‌بوو پێیان ده‌وت گه‌نجینه ، له‌وێ دایکم مره‌بای به‌هێ و هه‌نجیری وشک و تڕخێنه‌و ترشیاتی سورو هه‌ناریشی له‌ناو کادا دانابوو له‌دوو کوپه‌ڵه‌ی ڕه‌نگ شینی گه‌وره‌شدا که‌له‌گل در‌و ستکرابوون گه‌نم و چه‌ڵ توممان هه‌بوو ،جگه له‌به‌رمیلێک که‌نانی تیری تیا بوو و هه میشه مشک خه‌ریکی قرتاندنی بوو، مشکه‌کان به‌شێک بوون له‌ئێمه ، ته‌ڵه‌کان که‌دایکم بۆی داده‌نان بۆ ئه‌وان وه‌ک یاری کردن وابوو ، ئه‌و ماوه‌یه شه‌وان دره‌نگ ده‌خه‌وتین ، نه‌نکم تا توانای هه‌بوو چیرۆکی بۆ ده‌گێڕاینه‌وه، ئه‌و چیرۆکه‌ی که قه‌ت کۆتای نه‌ده‌هات . پێش ئه‌وه‌ی سه‌ریش بکاته سه‌ر سه‌رینه‌که‌ی چاوه‌کانی به‌ئاوی پیاز ده‌شت، چیلکه‌یه‌کی سپی تاشراوی ده‌کرده ناو سه‌لکێ پیازی گه‌وره دا و ڕاست و چه‌پ به‌چاوی خۆیدا ده‌ی هێنا و چاوه‌کانی بڕده‌بوو له‌فرمیسک ، ئه‌وده‌م به‌چاوی نوقاوه‌وه چیلکه‌که‌ی له‌په‌ڕۆ چڵکنه‌که‌ی ده‌پێچاو ده‌یخسته ژوور سه‌ری . که‌ده‌ش خه‌وتین گڵۆپێکی بچکۆله‌ی ره‌نگ زه‌ردمان داده‌گیرساند له‌به‌ر ده‌م هه‌یوانی ژووره‌که‌دا تائه‌وناوه ڕوناک کاته‌وه ،له‌سه‌رته‌نوره‌که‌ش که پڕ بوو له‌داری گه‌وره‌و بچوکی درێژکۆله‌ی به‌ڕوو و خه‌ڵوزو خۆڵه‌مێش و مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌و بچوک و پنه‌و تیرۆک و مایه‌ی نان پێوه‌دان و دوو چاکه‌تێکی قۆڵ سوتاوی هه‌ڵواسراو به‌دیواره‌که‌داو شیش و ورده ئاسن و ته‌نه‌که‌و ته‌شت وئارد و دۆشه‌که‌ڵه و گه‌سک ، دیواره خوارو خێچه‌کانیش به‌دوکه‌ڵ ڕه‌ش هه‌ڵگه‌رابوون ، که که‌س نه‌یده‌توانی ڕه‌نگی دیواره‌که بزانێ چی یه له‌به‌ر دووکه‌ڵ . به‌ڵام ئه‌و ڕۆژانه‌ی دایکم نانی تێدا درووست ده‌کرد حه‌وشی ماڵه‌که‌مان پڕ ده‌بوو له‌بۆنی نان و ژیان ئیستاش تامی ئه‌و مارمێلۆکانه‌م له‌زاردایه که دایکم تایبه‌ت بۆی ده‌کردم ، پشیله بزێوه‌کانیش به‌رده‌وام به‌شه‌و به‌یه‌کدا هه‌ڵده‌شاخان ، ئه‌و سپێده‌یه‌ی که باوکم بۆ کڕینی نانی عاشه چوبۆده‌ره‌وه تا بۆمان بکڕێت و بۆمان بێنێته‌وه ، که‌چی که‌وتبوو به‌سه‌ر ڕوداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا .ئه‌ویش (که‌سیره بونی کۆتره شینکه‌کانی سه‌ر قه‌سره‌که‌ی میرزاتۆفیق بوو) یه‌ک به‌دوای یه‌کدا که‌وتبونه خواره‌وه وله‌سه‌رمادا که‌سیره ببوون ، زۆربه‌ی ڕێبوارانی ئه‌و به‌یانی یه ئه‌و ڕوداوه‌یان دیبوو، لێ نازانم چه‌ندیان وه‌ک باوکی منیان کردبوو؟ چونکه ماڵه‌که‌مان هه‌مووی چه‌ند شه‌قاوێک له ڕوداوه که‌وه دوور بوو، ئازایانه باوکم قوڵینه‌یه‌کی له‌ماڵه‌وه بردبوو چه‌ند کۆترێکی هێنابۆوه بۆماڵه‌وه ، له‌و ده‌نگه ده‌نگ و هه‌ڵایه‌دا منیش به ئاگا هاتم ماڵه‌که‌مان ژوره‌که‌مان تژی ببوو له‌کۆتری باڵ به‌ستوو لاواز و که‌سیره بوو و په‌ڕی خاکی و فرینی کۆتر ه‌کان و هه‌ڵبه‌زانه‌وه‌یان، باوکم به‌ده‌سته‌کانی له‌به‌ر ئاگر دانه‌که باڵه‌کانی گه‌رم ده‌کردنه‌وه .دایکم له‌گه‌نجینه‌که زووزوو گه‌نمی بۆ ده‌هێنان وله‌به‌رده‌م هه‌یوانه‌که دا بۆی ڕۆ ده‌کردن، تاچێشت هه‌نگاوێکی دره‌نگ وه‌خت ئه‌و کۆترانه میوانمان بوون ، خۆشترین ڕۆژ بوو بۆ ئێمه‌ی منداڵ قریوه‌مان له‌گه‌ڵ فڕینی کۆتره‌کان و بوژانه‌وه‌یاندا ده‌چوه که‌شکه‌لانی فه‌له‌ک ، ئه‌گه‌ر چی یه‌ک دوو کۆتر له‌سه‌ر ده‌سته گه‌وره‌کانی باوکم گیانیان ده‌ر چوو،به‌ڵام به‌ئازایه‌تی باوکم و میهره‌بانی دایکم زۆری کۆتره‌کان ژیانیان هاته‌وه به‌ر و له‌شه‌قه‌ی باڵیان دا ، تاماوه یه‌کی زۆر دوای ئه‌و ڕوداوه‌ش ،کۆتره‌کان به‌کۆمه‌ڵ ده‌هاتن له‌به‌ر ده‌م هه‌یوانی ژووره‌که‌ماندا بێ ترس ده‌نیشتنه‌وه و دایکم بۆ ئه‌م میوانانه‌ی ڕه‌وشتێکی نوێ فێر ببوو که به‌یانیان قه‌راغی کولێره‌کانی وورد وورد ده‌کرد و هه‌ر که کۆتره‌کان ده‌هاتن بۆی ڕۆده‌کردن . من باوه‌ڕم ده‌کرد باوکم به‌نیاز بێت چه‌ند دانه‌یه‌کیان لێ گل باته‌وه تاچه‌ند ژه‌مێک خۆراکی پی درووست که‌ین له‌و قاتی بوونی گۆشته‌دا ،به‌ڵام وانه‌بوو ! ئه‌و یه‌ک دوو کۆتره‌ی نه‌یان توانی به‌رگه‌ی ئه‌و کاره‌ساته بگرن، باوکم له‌باخه‌که له‌ژێر دار مێوه گه‌وره‌که‌دا له‌بن گڵی نان تا به‌ئارامی بخه‌ون .زه‌مه‌ن ڕۆی وله‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونی ئێمه‌و شاردا کۆتره‌کان وون بوون و که‌سمان نه‌مان زانی کۆتره‌کان بۆ کوی چوون ؟ بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه ؟ به‌ڵام ئێشته که بۆ هه‌رلایه‌کی ئه‌م دنیا یه سه‌فه‌ر ده‌که‌م و ڕه‌وه کۆتری ماڵێ ده‌بینم له‌مه‌یدانه گه‌وره‌کاندا ڕاسته‌و خۆ ئه‌و به‌یانیه سارده‌ی سلێمانیم بیر ده‌که‌وێته‌وه ، له‌زۆربه‌ی زۆری ئه‌م دنیایه‌دا و له‌زۆربه‌ی زۆری کرۆکی شاره‌کاندا کۆتری شینکه ده‌بینی و له‌که‌سیش سڵ ناکه‌نه‌وه و بونه‌ته به‌شێک له‌خه‌ڵک ،که‌چی له‌شاره‌که‌ی من کۆتره‌شینکه‌کان بۆ کۆچێ چوون پێ ناچێ نیازی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ هه‌تا هه‌تایه.
ڕزگار ڕانگور