Skip to Content

Friday, May 7th, 2021

ستۆپ …. فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید

Be First!
by August 12, 2009 گشتی

 

faraidun_73@hotmail.com

ئه‌مڕۆخه‌ڵکی کوردستان  له‌هه‌موو کاتێک زیاتر بۆڕه‌خنه‌و لێکترازانه‌کان،له‌پێناودووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساته‌کان،  پێویستیان  به‌زمانی گوڵ هه‌یه‌،به‌ڵام ئاخافتن و قسه‌کردنێک که‌دووربێت له‌دایه‌لۆگی دیموکراسی، بۆنی شه‌ڕو بوخز له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێته‌کایه‌وه‌،ململانێی سیاسی ئاڵۆزو شه‌ڕنگێزبکات،  ده‌کرێت به‌زمانی دایه‌لۆگ پێی بڵێین ستۆپ.؛

مه‌به‌ستمان له‌ووتاروچاوپێکه‌ووتنه‌شه‌ڕنگێزییه‌کانی سه‌رۆقادره‌  له‌سه‌ر مه‌فهومی ئۆپۆزیسؤن وکه‌سایه‌تی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا که‌شه‌وی 29/7/2009 له‌که‌ناڵی زاگرۆس تیڤی بڵاوکرایه‌وه‌،؛

ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ وه‌سفکردنی نه‌وشیروان مسته‌فا به عه‌به‌سی و ڕق وکیناوی ،وه‌قسه‌له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌که‌سایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵبدرێته‌وه‌، ئه‌م قسه‌ڵۆکانه‌ تووش بوونه‌ به‌هیستریا  .له‌لایه‌ک شه‌ڕی کۆنه‌قینه‌،له‌لاکه‌ی تریشدا شه‌ڕی ئه‌وبزووتنه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ به‌رفراوانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌ که‌له‌ده‌وری لیستی گۆڕان کۆبوونه‌ته‌وه‌ و نه‌وشیروان مسته‌فا ڕابه‌ره‌یه‌تی ده‌کات،‌‌‌سه‌رۆ قادر وه‌ک کادرێکی کۆنه‌شیوعی  دوێنێ  و ئه‌مڕۆی کادێری ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردسستان ناکرێت به‌زمانی دڕک قسه‌بکات، چوون ئه‌و زمانی ڕاگه‌یاندنه‌  بیره‌وه‌ریه‌کی تاڵ له‌  قسه‌کانی سه‌رۆقادرمان وه‌بیرده‌خاته‌وه‌ که‌ له‌شه‌ڕی ناوخۆدا به‌خه‌ڵکی کوردستان و نه‌یاره‌سیاسییه‌کانی ده‌گووت ؛

 سه‌رۆقادر بۆله‌به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسێۆن ته‌نگه‌تاوه‌، بۆچی ئۆپۆسیزیۆن له‌کوردستان ،ده‌کاته‌   ئۆپۆزیسێۆنی ئانارشیزم.؛

کاتێک خه‌ڵکی کوردستان له‌ده‌وری لیستێکی دیاریکراوی وه‌ک گۆڕان  کۆببنه‌وه‌و به‌هه‌مووده‌نگ هاواربکه‌ن و به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ووڵاته‌که‌یان بڵێن،،  نابۆقۆرغ کردنی ده‌سه‌ڵات، نابۆ مۆنۆپۆلکردنی بازاڕ ، نابۆ قبوڵکردنی ده‌ستووری نه‌بینراو ، نابۆ بێ ئاگابوون له‌بودجه‌ی  هه‌زاران ملێۆن دۆلاری خه‌ڵکی کوردستان ،نابۆ به‌چۆکادانی دادگاگان وحورمه‌تی دادگا له‌به‌رامبه‌ر لێپرسراوه‌کانی حیزب و حکومه‌ت،  نابۆته‌زویرکردن له‌پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردن…نازانم سه‌رۆقادر چۆن جورئه‌ت و ڕووی سیاسی هه‌یه‌ ،هه‌موو ئه‌م نه‌خێرکردنه‌ ی جه‌ماوه‌ری زیندووی خه‌ڵکی کوردستان  به‌ئۆپۆزیسێۆنی ئه‌نارشیزم وه‌سف بکات.؛

پرسیارئه‌وه‌یه‌ که‌بڵێین ئه‌و ئه‌نفالانه‌ی بۆده‌سه‌ڵاتی کورد بووه‌ته‌گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی بازرگانی پێکردن چه‌ندمانگ پێش له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌ژاوه‌ی ئیسک وپرووسکه‌کانیان و  ئاماده‌نه‌بوونی مه‌سعودبارزانی له‌گه‌رمیان،جورئه‌تی سیاسی وهه‌ستی دیموکراسیت هه‌بوو ڕه‌خنه‌کانی خه‌ڵکی گه‌رمیان بده‌یته‌وه‌ به‌ڕووی حیزبه‌که‌ت؟؟؟

شه‌وی 26/7/2009 هێزگه‌لێک چوونه‌سه‌رباره‌گاکانی لیستی گۆڕان و ماڵی کاندیدی لیستی گؤران له‌
شاری دهۆک،هه‌ڵکوتینه‌ سه‌رباره‌گاکانی یه‌گرتوی ئیسلامی و ماڵی  عه‌لی باپیر له‌هه‌ولێر تاچه‌ند هاتیته‌ سه‌رشاشه‌ی تیڤی یه‌کان  و ئه‌م کارانه‌ت پرۆتستۆکرد و به‌ئه‌نارشیزمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتت گوت وامه‌که‌ن.؛

له‌سه‌رده‌می خۆئاماده‌کردن بۆهه‌ڵبژاردن بایکۆتی لیستی هیوا کرا که‌به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌کات،تاچه‌ند نوکه‌ نوک وهه‌نسکێکت  بۆدیموکراسی ‌ووڵاته‌که‌ت کرد که‌مافی ده‌نگدانی له‌ پارتێکی سیاسی سه‌نده‌وه‌  له‌به‌ر ڕازیکردنی ووڵاتێکی ئیقلیمی .؛

ڕۆژی 23/6/2009 له‌شاری دهۆک گۆڤاری لڤین   سوتێنرا ،که‌ئه‌وسوتاندنه‌ نیشانه‌ی سوتاندنی عه‌قڵه‌ له‌ووڵاته‌که‌ت،نیشانه‌ی سفرکردنه‌وه‌ی ڕای ئازادوبه‌رامبه‌ره‌ له‌ووڵاته‌که‌ت .به‌ڕێزت تاچه‌ند هاتیته‌ گۆ و قسه‌ت له‌سه‌رئه‌م جاهیلیه‌ته‌ی عه‌قڵ و ده‌سه‌ڵات کرد..؛

ڕۆژی  21/7/2008 . سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا له‌که‌رکوکی دڵی کوردستان ،درایه‌ به‌رڕێژنه‌ی ده‌مانچه‌ بێ ده‌نگه‌کانی  تیرۆر  ،تۆتاچه‌ند له‌تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسێک هه‌ڵوێستت هه‌بوو،تاچه‌ند کارتکرد تاوانباران وبکوژانی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ بدرێته‌دادگا.؛

من هیچ قسه‌م  بۆڕابردووی دوور نیه‌ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه‌م له‌سه‌رهه‌ڵوێستی به‌ڕێزت ته‌نها له‌خوێندنه‌وه‌مه‌ بۆیه‌ک ساڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی کات ،له‌دوای  دیمانه‌که‌ی زاگرۆس تیڤی له‌شه‌وی 29/7/2009، واته‌ تۆله‌ماوه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ی   ساڵی ڕابردوو هیچ هه‌ڵوێستێکی ڕاسته‌قینه‌ت  بۆدیموکراسی،بۆئه‌نفال وگه‌رمیانییه‌کان  ، بۆمافی مرۆڤ،بۆپرسی نه‌ته‌وایه‌تی.بؤئازادی ڕاگه‌یاندن،بۆئاژاوگێری وچوونه‌سه‌رباره‌گای حیزبی،بۆچوونه‌سه‌رماڵی که‌سایه‌تی سیاسی  نه‌بووه‌ .؛

بۆیه‌ مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی وناڕه‌زامه‌ندی هه‌مووخه‌ڵکی کورستانه‌ که‌تۆ به‌وشیوه‌یه‌داواکاری وبزووتنه‌وه‌ناڕازیه‌تییه‌کانی خه‌ڵک  بکه‌یته‌ ئۆپۆزیسێۆنی ئه‌نازشیزم ولابه‌لاش هێرش بکه‌یته‌سه‌رکاروسیاسه‌تی  بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،له‌پێناوڕازیکردنی حیزبه‌که‌ت .؛

ئه‌مه‌ش مانای ڕازینه‌بوون وڕانه‌هاتنه‌ به‌داواکاری وپێداویستییه‌کانی ژیانی خه‌ڵک  له‌م قۆناغه‌دا و مل نه‌دانه‌ به‌خواستی  ئاڵوگۆڕکێی سیاسی بۆژیانێکی باشتر.؛

  ده‌کرێت دیموکراسی ولێبوورده‌یی  جێگه‌ی هه‌موو به‌رخوورده‌ تووندوتیژییه‌کان وزمانه دڕکاوییه‌کان بگرێته‌وه‌ ‌. بۆئه‌م قۆناغه‌ش  ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک    ده‌کرێت  بکه‌ینه‌ ده‌ستپێکی هه‌ڵگرتنی په‌یامی ڕاسپارده‌کانی  ڕه‌ووتی   گۆڕان، به‌بێ جیاوزی بیروڕا،؛

که‌واته‌ بالێره‌وه‌ زمانی، دڕک ،سه‌گ ،بوختانچی ،ئه‌نارشیزم ، له‌ناوئه‌ده‌بیاتی دایه‌لۆگ و دیمانه‌کاندا ستۆپ که‌ین ،باچیدی ملدان و  گوێگرتن بێت بۆ واقیع.باچیدی گه‌ڕانه‌وه‌بێت بۆناوخه‌ڵک
تێبنینی.. گه‌رناونێشانه‌که‌تان پێ باش نه‌بوو ناوی سه‌رۆ قادر بهێنرێت  ته‌نیا  باناونیشانه‌که‌   بنوسرێت  ستۆپ؛؛  

 

 

Previous
Next

Leave a Reply